|
هه‌موو نووسراوه و ئاخافته‌یه‌ک، "وتار" نییه

له
نووسینی کوردی‌دا گه‌لێ جار ئێمه وشه‌ی "وتار" بۆ
زۆر شتی جیاواز به‌کار دێنین. ئه‌و شتانه‌ی ئێمه
به "وتار" ناوزه‌دیان ده‌که‌ین له هه‌ندێ زمانی
بیانی‌دا به کۆمه‌ڵێ وشه‌ی جیاواز وێنا ده‌کرێن.
دیاره هه‌ندێ له‌و بابه‌تانه‌ی له کوردی‌دا به
وتار پێناسه ده‌کرێن، له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه لێک
نزیکن، به‌ڵام هیچکامیان یه‌ک شت نین و بۆیه‌ش
پێویسته وشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت. که‌چی
له نووسینی کوردی‌دا هه‌موو چه‌شنه نووسراوه و
ئاخافتنێک وه‌ک "وتار" پێناسه ده‌کرێت. ئه‌و
چه‌شنه که‌ڵکوه‌رگرتنه له هه‌ندێ وشه ده‌بێته
هۆی نه‌بینینی جیاوازییه ورده‌کان که له هه‌ندێ
ڕووه‌وه ڕه‌نگبێ زۆر گرینگی‌یان هه‌بێت.
لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌و "بێوشه‌یی‌یه" ده‌توانێ ئه‌نجامی
تایبه‌تی خۆی هه‌بێ و مه‌ودا به پێگه‌یشتن و
پێشه‌وه‌چوونی هه‌ندێ ژانری نووسین نه‌دات. واته کاتێک
جیاوازی نێوان هه‌ندێ شێوه‌کاری نووسین دیار نه‌بێ، ناکرێ
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش له نووسه‌ر بکرێت که سه‌رنجی ئه‌و
ورده‌کارییانه بدات. چۆن ئێمه ده‌توانین "وتار" بۆ ئه‌و
هه‌موو چه‌شنه نووسین و ئاخافتنه جیاوازانه به‌کار
بێنین که له هه‌ندێ ڕووه‌وه تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیان
هه‌یه و ساختاری تایبه‌تی به خۆیانه‌وه ده‌گرن؟ له زۆر
نووسینی کوردی‌دا (ناڵێم هه‌موو، به‌ڵام به‌بێ دوودڵی
ده‌کرێ بڵێم له زۆربه‌ی نووسینه‌کاندا) "وتار" بۆ ئه‌و
کۆمه‌ڵه وشه ئینگلیزییانه به‌کار دێت:
column, essay, article, paper, speech, lecture,
composition
. من لێره‌دا نایه‌مه سه‌ر ئه‌وه که وشه‌ی "وتار"
ته‌نانه‌ت بۆ
discourse
یش که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ که له‌راستیدا چاولێکه‌رێکی
ناسه‌رکه‌وتوو بووه له فارس و عه‌ره‌به‌کان.
بۆ ئه‌وه‌ی وتاره‌که درێژ نه‌بێته‌وه خۆ له هێنانه‌وه‌ی
نموونه له سایت، گۆڤار و رۆژنامه‌کان ده‌پارێزم و،
ته‌نیا به‌راوردێک له نێوان چه‌ند فه‌رهه‌نگێکی ئینگلیزی
ـ کوردی‌دا ده‌که‌م تا خوێنه‌ر ببینێ چۆن سنووری ئه‌و
وشانه له کوردی‌دا ده‌سڕێنه‌وه و چۆن ئاڵۆزی له‌و مانا
جیاوازانه‌دا په‌یدا ده‌بن. بۆ ئه‌و به‌راورده، سه‌یری سێ
فه‌رهه‌نگم کردووه که خۆم له ماڵێ و له‌به‌رده‌ستمدا
هه‌بووه:
سه‌لام ناوخۆش،
فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد؛
به‌ختیار سه‌جادی و محه‌مه‌د مه‌حموودی،
فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی
و هه‌روه‌ها،
فه‌رهه‌نگی ڕامان.
Article:
فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد: وتار
فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی:
تێیا نییه
فه‌رهه‌نگی ڕامان: وتار(ێک له رۆژنامه و گۆڤار)
Essay:
فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد: وتار، بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی.
فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی: وتار
فه‌رهه‌نگی ڕامان: له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا هه‌ول دراوه هه‌ندێ
لایه‌نی ئه‌و جیاوازییه ده‌ربڕێ و نووسراوه:
(لێکۆڵینه‌وه، ڕاپۆرت)ی خوێندکار، وتار، نووسراو،
تاقیکردنه‌وه.
Paper:
فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد: 1. تاقیکردنه‌وه‌ی به نووسین ـ 2.
وتار ـ 3. وانه
فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی:
تێیا نییه
فه‌رهه‌نگی ڕامان: نووسراو، لێکۆڵینه‌وه
Speech:
فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد: 1. قسه، ئاخاوتن ـ 2. وتار
فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی: ئاخاوته، گوته
فه‌رهه‌نگی ڕامان: وتار، وته، گوته
Lecture:
فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد: ده‌رس، وانه
فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی: 1. لێدوان ـ 2. وانه،
گوته، ئاخاوته
فه‌رهه‌نگی ڕامان: وانه، ئامۆژگاری
Composition:
فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد: داڕشتن
فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی: نووسین
فه‌رهه‌نگی ڕامان: تێیا نییه
Discourse:
فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد: 1. دوان، وتار، گفتگۆ ـ 2. وتار،
توێژینه‌وه‌ی ئاکادێمی
فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی: ئاخاوته، گوته
فه‌رهه‌نگی ڕامان: وتار، وته، گوته
هه‌ر وه‌ک ده‌بینین لێره‌دا سنووری ئه‌و کۆمه‌ڵه وشه‌یه
زۆر نادیارن، له حاڵێکدا له زمانی ئینگلیزی یان زمانێکی
وه‌ک سویدی ئه‌و جیاوازییانه نه ته‌نیا هه‌ن، به‌ڵکو
گرینگیشن. بۆ وێنه ماموستای زانستگه
lecture
بۆ قوتابییه‌کانی خۆی ده‌لێت، به‌ڵام له قوتابخانه‌یه‌کی
ناوه‌ندیدا باسی
lesson
ده‌کرێ نه‌ک
lecture.
هه‌روه‌ها قوتاییه‌کی زانستگا ده‌بێ زۆر جاران
paper
دابنێ که ئه‌و داوایه له قوتابی ناوه‌ندی ناکرێ. له
کۆنفراسێکی ئاکادێمیکیدا داوا ده‌که‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی
ئاماده‌ییان بۆ خوێندنه‌وه یان قسه کردن ده‌ڕبڕیوه،
paper
ه‌کانیان بنێرن. ئه‌وان له کۆنفرانس‌دا
papaer
ده‌خوێننه‌وه، نه‌ک
essay
یان
article.
دیاره من لیره‌دا باسی ئاڵۆزییه‌ک ده‌که‌م که خۆم
به‌داخه‌وه هیچ چاره‌سه‌رێکم بۆ نییه. به‌ڵام پێم وایه
ده‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌خۆیان ڕاده‌بینن و توانستی
زمانه‌وانییان هه‌یه، هه‌ولی دیاریکردنی ئه‌و سنوورانه
بده‌ن. گرینگی دۆزینه‌وه، داتاشین و داهێنانی وشه بۆ
ئه‌و ناوه‌رۆکانه، جیا له گرینگی زمانه‌وانی، له
ڕوویه‌کی دیکه‌شه‌وه زۆر گرینگه. به بڕوای من ئه‌گه‌ر
ئه‌و سنوورانه دیار بن، ئه‌وسا نووسه‌رانیش له
نوووسینه‌کانیاندا زیاتر سه‌رنج به‌و جیاوازییانه ده‌ده‌ن
و ئه‌و سه‌رلێشێواوییه نایه‌ته ئاڕا. بۆ وێنه من خۆم
بیستوومه خه‌ڵک گه‌له‌ییان کردووه که بۆ فلان نووسه‌ره
له "وتاره"که‌یدا ده‌ستنیشانی سه‌رچاوه‌کانی نه‌کردووه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکرێته‌وه که دستنیشانکردنی
سه‌رچاوه پێوه‌ندی به ژانری نووسین هه‌یه و ئوتوماتیک
له هه‌موو نووسراوه‌یه‌کدا نووسه‌ر باسی سه‌رچاوه ناکات.
یان خود وتارم بینیوه له‌سه‌ر پۆست مۆدێرنیزم و بابه‌تی
فه‌لسه‌فی که چی، سه‌رچاوه‌کانی له هه‌ندێ رۆژنامه
وه‌گرترابوو که هیچ فڕیان به بابه‌تێکی جیدییه‌وه
نه‌بوو. نووسین له‌سه‌ر بابه‌تێکی فه‌لسه‌فی یان فۆڕمی
essay
هه‌یه یان شێوه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له فۆرمی
paper
دا. له‌و شێوه نووسینه‌شدا ئه‌و
که‌سه‌ی که بۆ وێنه سه‌باره‌ت به فیله‌سۆفێک ده‌نووسێ
ده‌بێ که‌ڵک له نووسینه‌کانی ئه‌و فیلۆسۆفه یان هه‌ر نا
هه‌ندێ پسپۆری ئه‌و بواره وه‌رگرێ نه‌ک له هه‌ندێ
رۆژنامه‌نووس.
له کۆتاییدا هه‌ول ده‌ده‌م زۆر به سه‌رپێیی و له ڕووی
هه‌ندێ فه‌ره‌هه‌نگه‌وه، مانای ئه‌و وشانه‌ی له
سه‌ره‌وه باسم کردوون، شی که‌مه‌وه. دیاره من لێره‌دا
ته‌نیا باسی ئه‌و لایه‌نه ماناییه ده‌که‌م که مه‌به‌ستی
ئه‌و نووسراوه‌یه،چونکو بۆ وێنه که باسی
paper
ده‌کرێ، ئه‌م وشه بۆ کاغه‌ز، لاپه‌ڕ و ... به‌کار دێت.
یان وشه‌ی
article
بۆ بڕگه و هه‌روه‌ها بۆ کاڵا به‌کار دێت. با ئه‌وه‌ش
بلێم که شیکردنه‌وه‌که هه‌ندێ جار به مه‌به‌ستی
دیاریکردنی جیاوازییه‌کان بووه و بۆیه‌ش ره‌نگبێ زۆر
ده‌قیق نه‌بن. من له کۆتایی هه‌ر وشه‌یه‌کدا،
پێشنیاره‌کانی خۆم له ناو که‌وانه‌دا ده‌نووسم، به‌ڵام
دووباره پێم خۆشه ئه‌وه بڵێم که پێشنیاره‌کانی من،
ڕه‌نگه‌بێ بنه‌مایه‌کی پته‌وی زمانه‌وانی و رێزمانیی
پیویستیان نه‌بێ.
Artikel
بۆ ئه‌و نووسینه به‌کار دێت که
ره‌نگبێ وتاری کوردی پڕ به پێستی بێت. مه‌به‌ست له
ئارتیکل نووسراویه‌که که شێوه‌یه‌کی غه‌یری ئه‌ده‌بی
هه‌یه و بۆ بڵاوکردنه‌وه له ۆژنامه، گۆڤار یان
ئێنسیکلۆپێدیادا نووسراوه.
Artikel
سه‌باره‌ت
به بابه‌تێکی تایبه‌ت ده‌نووسرێ
و وه‌ک ناوه‌رۆک سه‌ربه‌خۆیه، واته
به‌شێک نییه له نووسراوه‌یه‌کی دیکه.
(وتار جێکه‌وتووه و بۆیه‌ش هیچ پێویست ناکا، بیگۆڕین و
سه‌رلێشێوایی زیاتر درووست که‌ین. دیاره وتار یان گووتار
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین له بنه‌ڕه‌تدا پێوه‌ندی که‌متر به
نووسینه‌وه هه‌یه و زۆرتر بۆ وتنی زاره‌کی به‌کار دێت،
به‌ڵام مادام ئه‌و وشه‌یه جێکه‌وتووه، با وه‌ک خۆی
بمێنێته‌وه)
Essay:
نووسراوه‌یه‌ک که له سه‌ر یه‌ک بابه‌تی دیاریکراوه و
له‌ودا نووسه‌ر هه‌ول ده‌دا ڕوانگه‌ی خۆی ده‌رببڕێ. به‌م
مانایه ئه‌و چه‌شنه بابه‌ته کاراکته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌یان
نییه، به‌ڵام له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه ده‌توانن بابه‌تی
زۆر جددی بگرنه به‌ر.
(من پێموایه
Essay
هه‌ر وه‌ک خۆی "ئێسێی یان ئێسێ" بمێنێته‌وه. وشه‌که له
فه‌ره‌نسییه‌وه هاتووه، به‌ڵام ڕیشه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ لاتینی و له زۆربه‌ی زمانه‌کانی دیکه‌شدا هه‌ر وه‌ک
خۆی ماوه‌ته‌وه. بۆ وێنه له ئه‌ڵمانیدا (essay)،
له فه‌ره‌نسیدا (essai)
و له سویدیشدا
(essä)
هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌نووسرێ. )
Paper:
زۆرتر فۆرمی داڕشتنی هه‌یه، به‌ڵام
بۆ ئاراسته کردن ده‌نووسرێ.
داڕشتن که له قوتابخانه‌دا ده‌نووسرێ و چه‌شنه
ته‌مرینێکه بۆ فێربوون و نووسین
له ئینگلیزی‌دا زۆرتر وشه‌ی
Composition
ی بۆ به‌کار دێت، له حاڵێکدا نووسینی بابه‌تێکی زانستگا
یان ئاکادێمی که به گشتی له ڕووی قه‌باره‌وه درێژتره
له
article
و
essay
(هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه مه‌رج نییه هه‌میشه وا بێت).
به‌ڵام جیا له کورتی و درێژی شتێک که
paper
له فۆرمه‌کانی دیکه جیا ده‌کاته‌وه، شێوه‌ی فه‌رمی
نووسین و هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی نووسینه‌که‌یه که به گشتی
شێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه و زانستی هه‌یه
و به مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردن (چ له شێوه‌ی بڵاوکردنه‌وه
له کتێب یان گۆڤارێک یان خود خوێنده‌وه‌ی له کۆڕ و
سیمینارێکدا) ئاماده ده‌کرێ.
(بۆ ئه‌م وشه‌یه نازانم چ باشه، وانه که له
فه‌رهه‌نگی ئه‌کسفۆردا هاتووه، هه‌ڵه‌یه. نووسرا که له
فه‌رهه‌نگی ڕاماندا هاتووه، گونجاو نییه، چونکو نووسراو
هه‌موو چه‌شنه بابه‌تێک ده‌گرێته‌وه. من له‌و
باوه‌ڕه‌دام که ده‌کرێ ئه‌و وشه‌یه‌ش هه‌ر وه‌ک خۆی له
فۆرمی ئینگلیزی‌دا بمێنێته‌وه. هه‌ر ئێستا له هه‌ندێ
زمانی دیکه‌دا، ئه‌و وشه‌یه جێی خۆی کردۆته‌وه، بۆ وێنه
به سویدی هه‌ر ده‌نووسن و ده‌ڵێن
paper،
هه‌مان شت له نوروێژ و دانمارک ده‌کرێ و وشه‌ی نوێیان بۆ
دانه‌ناوه. بۆ وێنه ئێستا ته‌رمی
working paper
له زۆربه‌ی زمانه‌کان به‌کار دێت به‌بێ ئه‌وه‌ی
وه‌رگێردرێته سه‌ر ئه‌و زمانانه)
Speech:
پێشکه‌شکردنێکی زاره‌کییه له
سه‌ر بابه‌تێکی دیاریکراو که
ده‌کرێ هه‌روا له‌به‌ر یان خود له ڕووی نووسراوه‌یه‌کی
ئاماده‌کراو بخوێندرێته‌وه.
Speech
زۆرتر بۆ ئاخافتنی نائاکادێمی و غه‌یری زانستی به‌کار دێت.
بۆ وێنه بۆ ئه‌و ئاخافتنانه‌ی که خاسله‌تی سیاسی یان
کۆمه‌ڵایه‌تی یان ته‌شریفاتییان هه‌یه.
(ئاخافته به بڕوای من وشه‌یه‌کی باشه. دیاره وشه‌ی
گووتار یان وتار پڕ به پێستی ئه‌و ناوه‌رۆکه‌یه، به‌ڵام
تازه ئه‌م وشه‌یه بۆ بابه‌تی نووسراو جێکه‌وتووه بۆیه‌ش
ده‌کرێ هه‌ر وا بمێێته‌وه)
Leture:
باسێکه که زۆرتر ماموستا یان که‌سێکی پسپۆڕ بۆ قوتابیانی
زانستگا یان بۆ کۆمه‌ڵی بیسه‌ر ده‌خوێنێته‌وه و به
مه‌به‌ستی فێرکردنی شتێک یان شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکه
بۆ به‌شداران
که ده‌کرێ له‌به‌ر بێت یان له ڕووی نووسراوه‌یه‌که‌وه.
له حاڵێکدا
speech
پێویست ناکا کاراکته‌رێکی زانستی یان ئاکادێمیکی هه‌بێ،
lecture
به‌گشتی بابه‌تێکی زانستی و ئاکادێمی یان بابه‌تێکه
که
فۆڕمی وانه
ده‌گرێته به‌ر.
(لێکچێر وانه نییه، هه‌ر چه‌ند شێوه‌ی وانه‌ی هه‌یه، من
پێموایه وانه‌وتار وشه‌یه‌کی باشتر بێت. ئه‌و وشه‌یه
خواسته‌یه و وه‌ڕگێڕدراوێکی " درس‌ـ‌گفتار"ه که داریوش
آشوری وه‌ک به‌رانبه‌ری فارسی بۆ
lecture
ی پێشنیار کردووه.)
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م...
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌زم
...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه بۆ
...
پیکدادانانی شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی ...
کێ سیاسه‌ت و سیاسی
پێناسه ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی به‌رده‌م
جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد ده‌توانێ روخسارێكی
فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
|