|
له مه‌رگی مێژووه‌وه بۆ پێکدادانی شارستانییه‌ته‌کان:
کاتێ هاتنتینگتۆن جێگه به فۆکۆیاما لێژ ده‌کات

بێچمی جیهان له‌و دوو ده‌یه‌ی دواییدا گۆڕانێکی قووڵی
به‌سه‌ردا هاتووه. کۆتایی شه‌ڕی سارد و هه‌ره‌سی وڵاتانی
سوسیالیستی که هاوکات بوو له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنێکی خێرای
ڕه‌وتی گلوبالیزاسیۆن له سه‌ره‌تادا هیوایه‌کی زۆری لای
هێزه راستره‌وه‌کان و به‌تایبه‌ت لای نوێ‌لیبراڵه‌کان ساز
کرد. بیرۆکه‌ی کۆتایی مێژوو که له لایه‌ن فرانسیس
فۆکۆیاما ڕاگه‌یه‌ندرا، هه‌رچه‌ند له قاڵبی بیرۆکه‌یه‌کی
فه‌لسه‌فی و هێگلیانه ئاڕاسته کرا، به‌ڵام له ڕاستیدا
زۆرتر، جاڕێکی سیاسی بوو که مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی
سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی سیستمی کاپیتالیستی له شێوه‌ی
لیبراڵ دێمۆکراسی. لای فۆکۆیاما کۆتایی شه‌ری سارد
سه‌لماندنی ئه‌و واقعیه بوو که سه‌رمایه‌داری دوایین
قۆناخی دۆخگۆڕیی مرۆڤایه‌تییه و کاپیتالیزم کۆتایی و
به‌رزترین قوناخی خه‌ڵمانی سیستمی سیاسییه. به‌م چه‌شنه
مۆدێرنیته بۆ فوکویاما له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ده‌بێته
دوا ویستگه‌ی مێژوویه، چونکو ئه‌و دوای مۆدێرنیته هیچ
ئالترناتیڤێکی دیکه له‌به‌رده‌م مرۆڤایه‌تیدا نابینێ.
مۆدێرنیته به مانایه‌ک لای فوکویاما به‌دیهاتنی
خه‌ونه‌کانی مۆرڤایه‌تی و گه‌یشتنی مرۆڤه به هه‌موو
ئامانجه‌کانی. له ڕوانگه‌ی فوکویاماوه، کۆمۆنیزمی
سۆڤییه‌تی تاکه مۆدێلێک بوو که وه‌ک ئاڵترناتیڤێک هاته
مه‌یدان و شکستی خوارد، مۆدێله‌کانی دیکه‌ی وه‌ک فاشیزم،
تیۆکراتی ئێرانی یان هه‌ندێ حکومه‌تی سه‌ڕه‌ڕۆی راستئاژوو،
ده‌ورێکی ئه‌وتوێیان نابێت و بۆیه‌ش، دێمۆکراسی
سه‌رمایه‌داری وه‌ک به‌رزترین ئاستی ته‌کامولی مرۆڤایه‌تی،
له واقعدا نیشانه‌ی کۆتایی مێژوویه. کۆتایی مێژوو،
هه‌ڵبه‌ت به مانای کۆتایی بیرۆکه‌ی عه‌داڵه‌تخوازی چه‌پ و
و سه‌رکه‌وتنی سیستمی سه‌رمایه‌دارییه.
ئاڵوگۆڕه‌کانی دوای هه‌شتاکان و گه‌شه‌کردنی ئیسلامی سیاسی
و به‌تایبه‌ت ڕووداوه‌کانی دوای یازده‌ی سێپته‌مبر
نیشانیان دا که ته‌نانه‌ت له دنیایه‌کی
یه‌کجه‌مسه‌ریشدا، رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا،
پێویستیان به نه‌یارێک هه‌یه. ئه‌مجاره‌یان ئیسلام
جێگه‌ی کۆمۆنیزمی گرته‌وه. له‌و ڕه‌وته‌دا بوو که سامۆیل
هانتنگتۆن بیرۆکه‌ی "پێکدادانی شارستانییه‌ته‌کان"ی
سه‌ره‌تا له ساڵی 1993 له وتارێک و دواتریش له
قه‌واره‌ی کتێب‌دا ئاڕاسته کرد. هه‌ر وه‌ک چۆن له
هه‌شتاکاندا تارمایی فۆکۆیاما له هه‌موو باسێکدا
ده‌بیندرا، ئه‌مجاره‌یان هانتینگتۆن بوو به‌و تارماییه
که ده‌یه‌ویست دنیای ئێمڕۆ له‌سه‌ر بنه‌مای کێشه
کولتوورییه‌کان شی بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی له ڕاستیدا جێگه‌ی
سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه که هه‌م فۆکۆیاما و هه‌میش
هانتینگتۆن له هه‌ندێ نووسینی کوردی‌دا، وه‌ک دوو بیرکاری
نوێ هاتنه ئاڕا و که‌متر بیروباوه‌ڕی ئه‌وان به
شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ گرێ درا به مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت و
به‌تایبه‌ت سیاسه‌تی ئه‌مریکا. که دێته سه‌ر هانتینگتۆن
وا بووه که تیۆری ئه‌و له‌مه‌ڕ جیاوازی
شارستانییه‌ته‌کان به‌بێ ڕه‌خنه وه‌رگیرێ، هه‌روه‌ک ئێمه
بمانه‌وێ له ڕێگه‌ی تیۆری هانتینگتۆن، ململانی کێشه‌ی
کورد و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی شی که‌ینه‌وه، بێخه‌یاڵ
له‌وه که له ڕوانگه‌ی هانتینگتۆنه‌وه، جیاوازییه‌ک له
نێوان کورد و عه‌ڕه‌بدا نییه و هه‌ر دووی ئه‌و
نه‌ته‌وانه لای ئه‌و هێمایه‌کن بۆ شارستانییه‌تی ئیسلام
له ئێمڕۆ له گۆشه نیگای ئه‌و، دوو خه‌مسه‌ری سه‌ره‌کی
ململانی و ناته‌بایی له ئاستی جیهانیدا وێنا ده‌که‌ن.
دیاره کاتێ هانتینگتۆن باسی شارستانییه‌ت ده‌کات، باس له
شارستانییه‌ت وه‌ک ڕه‌وتێک ناکات که هه‌موو نه‌ته‌وه،
ده‌وڵه‌ت یان کولتوورێک تێیده‌په‌ڕێنێ، به‌ڵکو
شارستانییه‌ت لای هانتینگتۆن پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ـ
کۆلتوورییه. واته شارستانییه‌ت به شێوه‌یه‌ک له
شێوه‌کان جێگه‌ی چه‌مکی ئایدیۆلۆژی ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر
ئایدیۆلۆژی له قۆناغی شه‌ڕی سارددا، ئه‌و پێوه‌ره بوو
که جیهانی به‌سه‌ر دوو خانه‌دا دابه‌ش ده‌کرد،
ئه‌وجاره‌یان ئه‌وه کولتووره که ده‌بێته ئه‌و هێڵه
که سنووری نێوان جه‌مسه‌ره جوداکانی جیهان ده‌کێشێ.
بۆیه‌شه که لای هانتینگتۆن پێناسه‌ی کولتووری سه‌رچاوه‌ی
شه‌رعییه‌ت پێکدێنێ و به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌مجاره‌یان
پێناسه کولتوورییه‌کان له جیاتی ئایدیۆلۆژییه‌کان
دنیایه‌کی دووجه‌مسه‌ری ده‌پارێزن و مه‌ترسییه‌کی نوێ له
دژی کاپیتالیزم ساز ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر کۆتایی شه‌ی دووه‌می
جیهانی و سه‌رهه‌ڵدانی دوو سیستمی سیاسی سوسیالیستی و
کاپیتالیستی سه‌رچاوه‌ی سازبوونی دونیایه‌کی دووجه‌مسه‌ری
بوون، وا شه‌ڕی کوێت و ده‌وری سه‌ددام هه‌مان سناریۆی
کۆمۆنیزمیان ئه‌مجاره‌یان له جلوبه‌رگی ئیسلامدا دووپات
کرده‌وه.
هانتینگتۆن پێی وایه ئێمه له جیهانێکی
فره‌شارستانییه‌تدا ده‌ژین که‌له‌ودا کو‌لتوور ده‌وری
پێوه‌ندیده‌ری له نێوان ده‌وڵه‌تان و کۆمه‌ڵگاکاندا
هه‌یه. ئه‌وه‌یکه مه‌به‌ستی هانتینگتۆن له کوولتوور
چییه، زۆر ڕوون نییه و له هیچ شوێنێکیشدا پێانسه‌یه‌کی
ڕوون له‌و جه‌مکه به‌ده‌ست نادا، به‌ڵام ئه‌وه ئاشکرایه
که هانتینگتۆن له ڕوانی به کولتوردا شوێنێکی ناوه‌ندی
بۆ ئایین داده‌نێ و بۆیه هه‌ندێ جار کێشانی سنوورێک له
نێوان ئایین و کو‌لتوور لای هانتینگتۆن دژواره. دیاره
هانتینگتۆن باسی دوو شارستانییه‌ت ناکا، به‌ڵکو باسی هه‌فت
(هه‌ندێ جار هه‌شت) شارستانییه‌تی جیاواز ده‌کات، له‌وان
چینی، ژاپۆنی، هیندی، ئیسلامی، ڕۆژئاوایی، ئورتۆدۆکسی،
ئه‌مریکای لاتینی و هه‌ندێ جار ئه‌فریقی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جه‌مسه‌ری به‌رنابه‌ر و دژی ڕۆژئاوا ساز ده‌کات، ئیسلامه.
واته لای هانتینگتۆن وا پێده‌چێ ژماره‌ی
شارستانییه‌ته‌کان گرینگ نه‌بن و ئه‌یش گرینگییه‌کی
ئه‌وتوێ به بۆ وێنه شارستانییه‌تی هیندی و ئه‌مریکای
لاتین نادات، ئه‌وه‌ی لای هانتینگتۆن گرینگه دووباره
به‌هه‌مهێنانه‌وه‌ی دونیایه‌کی دوو جه‌مسه‌رییه و ئه‌و
دوو جه‌مسه‌ره‌ش پێهاتوون له ڕۆژئاوا و ئیسلام. ئه‌وه‌ش
با بڵێم که ئه‌گه‌رچی هانتینگتۆن باسی کولتور و
شارستانییه‌تی جیاواز ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه ده‌وڵه‌ته
که له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه، هه‌ڵگر و نوێنه‌ری ئه‌و
شارستانییه‌تانه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌شه که بۆ وێنه ده‌بێته
هۆی دژایه‌تی هانینگتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامبوونی تورکیا له
یه‌کێتی ئوروپا. که وایه هانینگتۆن له‌و ئاسته‌دا له
گه‌ڵ فوکویاما هاوده‌نگه که ئایدۆلۆژییه‌کان کۆتای‌یان
پێهاتووه، به‌لام ئه‌و پێیوایه ئه‌مجاره‌یان کێشه
ئێتنیکی، ئاینیی و کولتوورییه‌کان شوێنی
ئایدیۆلۆژییه‌کانیان گرتۆته‌وه و بوونه به مه‌ترسی
سه‌ره‌کی بۆ ئه‌مریکا و شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا.
ئیسلام له ڕوانگه‌ی هانتینگتۆنه‌وه، ئایینێکه که
خولایای تووندوتیژی تێدا به‌هێزه و هه‌روه‌ها
نیگه‌رانییه‌کی دیکه‌ی ئه‌و له ئیسلام هه‌ڵدانی خێرای
دانیشتووانێکی. ئه‌و فاکتۆره‌ی دوایی، واته ڕێژه‌یه‌کی
باڵای زایین، ته‌نانه‌تلای ئه‌و وه‌ک هۆکارێکی سه‌ره‌کی
شه‌ڕ له بۆسنیه‌ن ئاماژه‌ی پێکراوه. ئه‌وه له
به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌دایه که هانتینگتۆن پێیوایه
ئه‌مریکا وه‌ک هێمایه‌ک بۆ رۆژئاوا ده‌بێ به‌ربه‌ره‌کانی
له بوونی خۆی له به‌رنابه‌ر کولتووره بیانییه‌کاندا
بکات. هه‌ڵبه‌ت هانتینگتۆن پێی وانییه که کێشه‌ی ئیسلام
و ڕۆژئاوا (یان شارستانییه‌ته‌کانی دیکه) دیارده‌یه‌کی
نوێیه، به‌ڵکو له ڕوانگه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه، ڕێشه‌ی ئه‌و
ململانی و کێشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوویه‌کی
دوورودرێژ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و مه‌ترسییه وا زه‌ق
ده‌کاته‌وه، گۆڕانکارییه‌کی دێمۆگرافی جیهان و ڕه‌وتی
به‌جیهانیبوونه که به خێرایی ده‌بته هۆی ئامیته و
تێکه‌ڵبوونی کولتووره‌کانی دیکه له گه‌ڵ یه‌کتردا.
هانتینگتۆن ئه‌و تێکه‌ڵاوییه، به‌تایبه‌ت له ڕۆژئاوا و
له ئه‌مریکا، وه‌ک مه‌ترسییه‌کی گه‌وره ده‌نرخێنێ. هه‌ر
له‌و ڕوانگه‌شه‌وه‌یه که هانتینگتۆن به تووندی دژایه‌تی
فره‌کولتووریزم ده‌کات و پێی وایه به‌شێکی زۆر له‌و
بایه‌خانه‌ی ڕۆژئاوا وه‌ک مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی، تایبه‌تن
به ڕۆژئاوا و به هیچ کلۆجێ له وڵاتان و کولتووره‌کانی
دیکه جێ ناکه‌ون وپه‌سند ناکرێن. بۆیه ئه‌مریکا ده‌بێ
ئه‌و ئه‌رکه، واته ئه‌رکی پاراستنی ئه‌و بایه‌خانه
بگرێته ئه‌ستۆ.
ڕوانگه‌ی هانتینگتۆن ڕوانگه‌یه‌کی زۆر
جه‌وهه‌رگه‌رایانه‌یه که به‌و پێیه کولتووره
جیاوازه‌کان به شێوه‌یه‌کی ڕاوه‌ستا و قه‌تیسماو سه‌یر
ده‌کا که له ڕووی بایه‌خ و ناوه‌رۆکه‌وه، جیاوازییه‌کی
هه‌رمانی و جه‌وهه‌رییان له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌یه. له‌و
بینینه جه‌وهه‌رگه‌راییانه‌دا، بیری جیاکردنه‌وه و
پێناسه‌کردنی ئه‌و کولتوورانه زۆر زوو جێگای خۆی ده‌دات
به ڕوانینێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه، چونکو له‌و گۆشه
نیگایه‌وه، مه‌سه‌له هه‌ر ئه‌وه نییه که کولتووره‌کان
جیاوازییان هه‌یه، به‌ڵکو ئه‌و کولتووره‌کانیش له
پێژه‌یه‌کی ستوونیدا ڕیز ده‌کات و یه‌کیان وه‌ک مۆدێل و
وه‌ک کولتوورێکی بایه‌خدار باس ده‌کات.
له هه‌مان حاڵ‌دا کاتێ هانتینگتۆن باسی شارستانییه‌ت
ده‌کا، هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان خودی ئه‌و کولتوورانه‌ی
ئه‌و شارستانییه‌ته‌یان پێکهێناوه، نابینێ. بۆ ئه‌و کورد،
ئه‌فغانی، عه‌ره‌ب یان تورک هه‌ر یه‌ک شتن. هه‌ر
ئه‌وه‌شه که ئه‌و ئیسلام وه‌ک پێناسه‌ی سه‌ره‌کی داده‌نێ
و دواییش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاوته‌نگانه، پێناسه‌یه‌ک
له ئیسلام ئاڕاسته ده‌کا، هه‌روه‌ک له دنیای ئیسلامی‌دا،
هه‌مووی خه‌ڵک له سه‌ر یه‌ک پێناسه و ته‌فسیر ساغ
بووبنه‌وه. له‌وانه گرینگتر، ناوه‌رۆکی ئه‌و تێزه، به‌ر
له هه‌موو شت داکۆکییه‌که له سه‌رمایه‌داری و له‌و
ڕێگه‌یه‌شه‌وه، دژایه‌تییه‌ک له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و
ئاڕاستانه‌ی که ئه‌و هێژمۆنییه به بێ یه‌ک‌و دوو
په‌سند ناکه‌ن.
ئه‌گه‌ر فۆکۆیاما به ڕاگه‌یاندنی کۆتایی مێژوو ده‌یه‌ویست
شه‌رعییه‌تێک بدات به کاپیتالیزم و هه‌روه‌ها پاکانه‌یه‌ک
بکات بۆ هه‌موو ئه‌و تاوانه‌ی که کاپیتالیزم له ڕه‌وتی
دۆخگۆڕیی خۆیدا ئه‌نجامی داوه، کۆتایی مێژوو له هه‌مان
کاتێش تووردان و نه‌فی هه‌موو ئه‌و خه‌ونه کۆمه‌ڵایه‌تیی
و عه‌داڵه‌تخوازانانه بوو که به‌تایبه‌ت دوای شۆڕشی
فه‌ره‌نسه به‌ر له هه‌موو شت‌دا له بیرۆکه‌ی چه‌پ و
داده‌په‌روه‌ریخوازی سوسیالیستیدا، به‌ڵام هه‌ر وه‌ها له
به‌شێک له بیرۆکه‌ی ماف و لای سوسیال دێمۆکرات و سوسیال
لیبراڵه‌کان خۆی ده‌ده‌خست. فۆکۆیاما به زمانی بێ‌زمانی
به ئێمه ده‌گووت که ئیتر سه‌رده‌می خه‌ونی
عه‌داڵه‌تخوازی به‌سه‌ر چووه. جگه له کاپیتالیزم هیچ
سیستمێکی دیکه ناتوانێ هه‌بێ و سه‌رمایه‌داریش به
یه‌کجاره‌کی له‌و شه‌ر و کێشه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتووه. که
وایه ده‌ست هه‌ڵبڕن و خزمت به کاپیتالیزم بکه‌ن.
هانتینگتۆن له هه‌ندێ ڕووه‌وه راست به پێچه‌وانه‌ی
فۆکۆیاما قسان ده‌کات، به‌ڵام به هه‌ندێ سه‌رنج، بۆمان
ده‌رده‌که‌وێ که له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه، جیاوازییه‌کی
ئه‌وتوێ له نێوان فۆکۆیاما و هانتینگتۆندا نییه. ئه‌گه‌ر
فۆکۆیاما داوای ده‌ستهه‌ڵبڕین له ئێمه ده‌کات،
هانتینگتۆن، داوای په‌راوێزخستنی هه‌موو لایه‌نێکی جگه
له ڕۆژئاوا ده‌کات. له‌و ئاسته‌دا هه‌ر وه‌ک پێشتر
ئاماژه‌م پیدا، هانتینگتۆن به شیوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ
پرۆپاگه‌نده بۆ ڕاسیسزم و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست ده‌کات.
فۆکۆیاما پێیوابوو قۆناغی ئایدیۆلۆژییه‌کان به‌سه‌ر چووه.
نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌و باوه‌ڕی به بوونی
ئایدیۆلۆژییه‌کان نه‌بێت، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه که پێی
وابوو جگه له کاپیتالیزم و لیبرالیزم هیچ
ئایدیۆلۆژییه‌کی دیکه نه‌ماوه. که وایه هه‌ر بژی
کاپیتالیزم؛ هه‌ر بژی لیبرالیزم. هانتینگتۆن به
پێچه‌وانه‌ی فۆکۆیاما پێی وایه هێشتاش دنیا له نێوان
هه‌ندێ سیستمی فکری و ڕوانگه‌گه‌لی جیاوازدا دابه‌ش بووه.
هانتینگتۆن باسی ئایدیۆلۆژی ناکا، به‌ڵکو باسی کو‌لتوور
ده‌کا، به‌ڵام لای ئه‌و کولتور هه‌مان ده‌ور ده‌بینێ که
ئایدیۆلۆژی لای فۆکۆیاما. هانتینگتۆن له هه‌ڵسه‌نگاندنی
خۆیدا، هه‌مان ئه‌نجامی فۆکۆیاما وه‌رده‌گرێ: واته تاکه
شارستانییه‌ت، یان سیستمێکی سیاسی و کولتوری که بایه‌خی
هه‌یه، سه‌رمایه‌داری و لیبراڵ دێمۆکراتییه. ئه‌وانی
دیکه نه ده‌توانن ئه‌و بایه‌خانه‌یان هه‌بێت و نه
بڕوایان به‌و بایه‌خانه هه‌یه. که وایه، ڕۆژئاوا ده‌بێ
ده‌رگاکانی داخات و ڕێگه به هیچ چه‌شنه تێکه‌ڵبوونێکی
کولتووری نه‌دات.
به‌و شیوه‌ی قسه‌ی فۆکۆیاما و هانتینگتۆن له یه‌ل
ته‌وه‌ری ناوه‌ندیدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه و ئه‌یش باڵاده‌ستی
کاپیتالیزمه. چونکو ئه‌گه‌ر هانتینگتۆن ناکۆکی سه‌ره‌کی
له نێوان شارستانییه‌ته‌کاندا ده‌زانێ و له‌و
خانه‌به‌ندییه‌دا، شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا ده‌کات به
پێوه‌ری پێشکه‌وتن، وا فوکویاماش ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ناکۆکی
و ململانییه‌که ده‌خاته نێوان مۆدێرنیته و ئه‌و
لایه‌نانه‌ی دواکه‌وتوون و دژی مۆدێرنیته‌ن.
له‌و ڕوویه‌شه‌وه سه‌یر نییه که هه‌ر دووی ئه‌و
بیرۆکانه، له لایه‌ن هێزه ڕاستئاژووه‌کان و
نوێ‌لیبراله‌کانه‌وه پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرا و ده‌کرێ و
به‌تایبه‌ت، تێزی هانتینگتۆن بۆته به بنه‌مای بیرۆکه‌ی
زۆربه‌ی ئه‌و هێزه تووندڕه‌وو و په‌ڕگیرانه که
ده‌یانه‌وێ بسه‌لمێنن که وڵاتانی جیهانی سێ نه شیاوی
دێمۆکراسین و نه ده‌توانن به دێمۆکراسی بگه‌ن، چونکو
ئه‌و جیهانه، که به‌تایبه‌ت ئێستا به ناوی ئیسلام باسی
لیوه‌ده‌کرێ، له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، له ناوه‌رۆک و
جه‌وهه‌ری خۆیدا، دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رسته.
ئێمڕۆ که‌متر باسی فوکویاما ده‌کرێ و ئه‌وه له ڕاستیدا
تێزی کێشه و ناکۆکی شارستانییه‌ته‌کانی هانتینگتۆنه که
سه‌رنجی هه‌ندێ لایه‌نی ڕاکێشاوه، هاوکاتیش له لایه‌ن
که‌سانێکی دیکه‌وه که‌وتۆته به‌ر هێڕشی کۆمه‌ڵێک
ڕه‌خنه‌وه. ئێمڕۆ که ئێمه‌ی کوردیش به شێوه‌یه‌ک له
شێوه‌کان و له ناچارییه‌وه خۆمان له ڕووی سیاسییه‌وه
له به‌ره‌یه‌کدا ده‌بینیه‌وه که ڕه‌نگبێ له
هه‌ڵبژاردنیدا هێچ چارێکمان نه‌بووبێ، به‌ڵام له ڕووی
فکرییه‌وه، په‌سند کردن و باسکردنی ناکۆکی کولتووری و
شه‌ڕی شارستانییه‌کان، مه‌تریسداره. مه‌ترسی ئه‌و فکره
به‌ر له هه‌موو شت له ڕوانگه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئو
بیرۆکه‌یه دایه، به‌ڵام له هاوکات، جگه له ڕاسیزم،
ئه‌و فکره شه‌رعییه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا و هێژمۆنی
ئه‌و ده‌دات. ئێمه نابی پێمان وابێ هانینگتۆن ده‌توانێ و
ده‌کرێ له ڕووی فکرییه‌وه یارمه‌تیده‌رێک بێت بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد یان خود شیکردنه‌وه‌ی ناکۆکی و
ناته‌بایی وڵاتانی عه‌ره‌بی و تورکیا و ئێران و هه‌روه‌ها
ناسیۆنالیزمی فارسی، تورکی و عه‌ره‌بی.
هانتینگتۆن درێژه‌ی بیری کۆلۆنیالیستییه له جلوبه‌رگێکی
دیکه‌دا که ده‌یه‌وێ جیاوازییه‌کانی کولتووری و ئاستی
جیاوزی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستکه‌وته‌کانی سیاسی
به ئه‌نجامی عه‌قڵێک بزانێ.
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری
سیاسی و نه‌زم ...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی
دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه
بۆ ...
پیکدادانانی
شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی
ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی
ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه
پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری
سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و
به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و
فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی..
کێ سیاسه‌ت و سیاسی پێناسه
ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی
به‌رده‌م جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد
ده‌توانێ روخسارێكی فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
گه‌ڵاڵه‌کردنی
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی ....
له‌مه‌ر چه‌مکی پێشڕه‌و و
بیرۆکه‌ی سه‌نترالیزمی دێمۆکراتیک
|