|
ژن له دیسکۆرسی ناسیۆنالیزم:
به بیانووی هه‌شتی مارس

1.
پێوه‌ندی ناسیۆنالیزم و فێمینیزم
ئاڵۆزیی پێوه‌ندی نێوان ناسیۆنالیزم و فێمینیزم شتێکی
شاراوه نییه. ناسیۆنالیزم وه‌ک ره‌هه‌ندێکی سیاسیی
پرۆژه‌ی مۆدێرنیته، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر
بنه‌مای تێگه‌یشتنێک له سیاسه‌ت و له بواری گشتی (public
sphere)
پێکهاتووه که له‌ودا ژنان مه‌ودایه‌کیان بۆ به‌شداری
پێنه‌دراوه و به شێوه‌یه‌کی گشتی خراونه‌ته په‌راوێزی
کۆمه‌ڵگای سیاسی و هاویشتراوه‌ته قوژبنی ئاشپه‌زخانه و
چوارچێوه‌ی خێزان و بواری خسوسییه‌وه (private
sphere).
له‌و خوێنده‌وه‌یه‌دا، ژن هێمایه‌ک بوو بۆ سروشت و پیاو،
به پێچه‌وانه هێمای کو‌لتوور بوو. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه له
حاڵێکدا ژن ته‌نیا به هۆی زان و منداڵداربوون و
به‌رهه‌مهێنانی شتێکی سروشتی پێناسه ده‌کرێت، پیاوه‌کان
له سه‌ر بنه‌مای خوڵقاند و ئافراندنی فکر و کولتوره‌وه
پێناسه ده‌کرێن. ناسیۆنالیزم وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی سیاسی له
هه‌مان حاڵ‌دا ڕیشه‌کانی تا ڕاده‌یه‌ک له خوێندنه‌وه و
توفسیرێکی باوکسالارانه له کۆمه‌ڵگا و له مێژوو بینا
کراوه که له‌و ته‌فسیره‌دا، ژن ته‌نیا ده‌ورێکی لاوه‌کی
ده‌بینێ. فێمینیزم له ئاستێک‌دا ده‌کرێ وه‌ک به‌رته‌کێک
دابندرێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕوانینه به سیاسه‌ت و به
مه‌یدانی سیاسی و به ده‌ور و پێناسه‌ی ژن، هه‌ر بۆیه‌ش
ناسیۆنالیزم و فێمینیزم له ڕووی پرینسیپییه‌وه له زۆر
ڕووه‌وه پرۆژه‌گه‌لێکی ته‌واو دژبه‌یه‌کترین.
دیاره ناسیۆنالیزم له ڕه‌وتی دۆخگۆڕیی خۆیدا تووشی
ئاڵوگۆڕ هاتووه و پێناسه‌ی ده‌قاوده‌قی سه‌د دوو سه‌د ساڵ
له‌مه‌وبه‌ری نییه. هاوکات ده‌بێ سه‌رنجی ئه‌و خاڵه
گرینگه‌ش بده‌ین که ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان
خاوه‌نی له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و
مۆدێلی ڕۆژئاواییه‌کان له هه‌ندێ ڕووه‌وه جیاوازییان
هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازییانه‌ش، ناسیۆنالیزم له
ئاستێکی ستروکتورییه‌وه گۆڕانێکی ئه‌وتوێی به‌رسه‌ردا
نه‌هاتووه و هه‌ر به‌و پێیه‌ش کۆمه‌ڵێک ناکۆکی و
ناته‌بایی له گه‌ڵ پرینسیپه فێمینیستییه‌کاندا هه‌یه.
یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که فێمینیزم ده‌خاته خانه‌ی
ململانی و به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ناسیۆنالیزمدا،
مه‌سه‌له‌ی شوێنگه‌ی ژن و ده‌وری ژنان له دیسکۆرسی
ناسیۆنالیستی دایه. له‌و بواره‌دا، ناسیۆنالیزم گیانسه‌خت
بووه و ئاڵۆگۆڕێکی فره ناوه‌رۆکییانه‌ی به‌سه‌ردا
نه‌هاتووه. هه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش سه‌رشاری ناکۆکییه‌کی
ڕواڵه‌تی ناسیۆنالیزم پێکدێنێ، چونکو له حاڵیکدا
ناسیۆنالیزم به بێ ژن و هێمای ژن له ناوه‌رۆکی خۆی
به‌تاڵ ده‌بێت، له هه‌مان حاڵیش‌دا، ژن له دیسکۆرسی
ناسیۆنالیزمدا ڕۆڵی بکه‌ر و سوژه‌ی نییه. ئه‌و ناکۆکییه
هه‌ر وه‌ک گووتم، ڕواڵه‌تییه، چونکو له ئه‌ساسدا ژن له
دیسکۆرسی ناسیۆنالیستیدا زۆرتر ڕۆڵی هێمایه‌ک ده‌گێڕێ تا
سوژه‌یه‌ک. ژن له‌و دیسکۆرسه‌دا ڕۆڵی ته‌واوکه‌ری نییه
به‌ڵکو بوونی ژن له دیسکۆرسی ناسیۆنالیستیدا، شێوه
شه‌رعییه‌تدانێکه به ده‌وری پیاو. له بنه‌ڕه‌تدا
ده‌توانین بڵیین ژن بۆ ناسیۆنالیزم بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن
ئه‌قڵ و سوژه‌یه‌کی سیاسی نییه، به‌ڵکوو له پله‌ی
یه‌که‌مدا ده‌ورێکی هێمایی له‌و دیسکۆرسه‌دا ده‌گێڕێ.
ژن و جه‌سته‌ی ژن وه‌ک هێمای ناسیۆنالیزم
هه‌ر وه‌ک گووتم، ناسیۆنالیزم به‌بێ بوونی ڕۆڵی ژن و
به‌تایبه‌ت هێمای جه‌سته‌ی ژن، شیاوی وێناکردن نییه.
ناسیۆنالیزم له لایه‌که‌وه پێکچوویییه‌کی زۆری له گه‌ڵ
ساختاری بنه‌ماڵه و خێزاندا هه‌یه و به‌شێ له
شه‌رعییه‌تی خۆی، به‌تایبه‌ت له خوێندنه‌وه
نه‌ریتییه‌کان له ناسیۆنالیزم، له‌و پێوه‌ندییه
خزمایه‌تی و خوێنییه وه‌رده‌گرێ که له ڕێگه‌ی بنه‌ماڵه
و خێزانه‌وه ده‌بێته هۆی پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌ش. له‌و
پێکچووییه‌دا، ناسیۆنالیزم هه‌مان هیرارشی و ساختاری
پێوه‌ندی به‌رهه‌م دێنێته‌وه که له بنه‌ماڵه‌دا زاڵه.
پێوه‌ندییه‌ک که له‌ودا پیاو و باوک و کوڕ ده‌وری
ناوه‌ندییان هه‌یه و ژن، دایک و کچ ده‌ورێکی لاوه‌کی
ده‌گێڕن.
جه‌سته‌ی ژن وه‌ک هێمایه‌ک ده‌ورێکی کاریگه‌ر ده‌بینێ له
شوناسی ناسیۆنالیزمدا. چونکو له دیسکۆرسی ناسیۆنالیستیدا،
ئه‌وه جه‌سته‌ی ژنه که هێمای نیشتمان ده‌کات و هه‌ر
به‌و پێیه‌ش ده‌وری پیاوه‌کان له داکۆکیکردن له‌و
نیشمانه (له‌شی ژن) پێناسه ده‌کا. به‌و مانایه، شوناسی
ژن وه‌ک نیشتمان، نه‌ته‌نیا قایل‌بوونی پێناسه‌یه‌کی چالاک
و دانی ڕۆڵێکی چالاک نییه، به‌ڵکو بگره له‌و
دابه‌شێنه‌دا و به پێکچواندنی ژن وه‌ک نیشتمان، له
کرده‌وه ژن ده‌بێته ئۆبژه و بابه‌تێک که ده‌که‌وێته
خانه‌ی خاوه‌نێتی پیاوان. ژن وه‌ک نیشتمان، بوونه‌وه‌رێکی
پاسیڤه که ته‌نیا له‌وێدا ئاماده‌یی هه‌یه تا له
لایه‌ن دوژمنه‌وه ده‌ستدرێژی بۆ بکرێ؛ تا له لایه‌ن
کۆڕه ئازا و قاره‌مانه‌کانی داکۆکی لێبکرێ؛ تا شه‌ڕه‌فی
بپارێزرێ یان شه‌ره‌فی په‌ڵه‌دار بێت؛ تا داگیر بکرێت یان
ڕزگار بکرێت.
جه‌سته‌ی ژن وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی بایۆلۆژیکی
نه‌ته‌وه
جه‌سته‌ی ژن و ده‌وری ژن وه‌ک دایک، ره‌هه‌ندێکی گرینگی
دیکه‌یه که ده‌وری ژن له بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستیدا
ده‌کاته ده‌ورێکی لاوه‌کی. له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه، ژن
ئه‌رکی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌که‌وێته
سه‌ر شان؛ ژن ئه‌رکی په‌روه‌رده‌کردنی کوڕانی ئه‌و
نه‌ته‌وه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. له خوێندنه‌وه‌یه‌کی
ئاوادا، ژن وه‌ک دایک، ده‌بێته هێمایه‌ک بۆ پاکی، بۆ
نه‌جابه‌ت و بۆ ئه‌خلاق. ژن وه‌ک دایک، ئه‌رکی زان و
په‌روه‌رده‌کردنی کوڕانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر شانه
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی له فه‌وتان ڕزگار بکات. له‌و
دیسکۆرسه‌دا، ژن خاوه‌نی پێناسه نییه، ئه‌وه پیاوه که
پێناسه به ژن ده‌به‌خشێ. ئه‌و ژنه کوردانه‌ی که
هاوسه‌ری غه‌یری کورد هه‌ڵده‌بژێرن، له کوردایه‌تی
ده‌که‌ون، به‌ڵام پیاوی کورد ده‌توانێ ژنی بیانی هه‌بێ
به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌وشێک بکه‌وێته سه‌ر کوردایه‌تییه‌که‌ی.
هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌ڵاواردنه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و
تێگه‌یشتنه که ژن خاوه‌نی پێناسه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نییه
و ده‌وری ئه‌و له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی
نه‌ته‌وایه‌تی، ده‌ورێکی لاوه‌کی و پاشکۆی ئیراده و
ناسنامه‌ی پیاوه‌که‌یه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا سێکسوالیتیه‌ی
ژن وه‌ک ماکێکی پێناسه‌به‌خش سه‌یر ناکرێ، به‌ڵکو وه‌ک
ماکێکی پێناسه‌گر ده‌بیندرێ که پێنا‌سه‌که‌ی
به‌ستراوه‌ته‌وه به سێکسوالیته‌ی پیاو. به کورتی ده‌وری
ژن له‌و دیسکۆرسه‌دا به‌هه‌مێنانه‌وه‌ی بایۆلۆژیکی
نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ک پێناسه‌کردنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه.
ژن و جه‌سته‌ی ژن وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی کولتوری
جه‌سته‌ی ژن له ڕوویه‌کی دیکه‌شه‌وه له دیسکۆرسی
ناسیۆنالیستیدا گرینگی هه‌یه. ژن له‌و دیسکۆرسه‌دا
هێمایه‌که بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی کولتوری. ئه‌وه ژنه
که له نه‌خشی دایک یان هاوسه‌ردا ده‌بێ ڕۆڵه‌کانی ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه به چه‌شنێ په‌روه‌رده بکات که هه‌ڵگری
بایه‌خه‌کانی کولتوری هه‌مان نه‌ته‌وه بن. له‌و
په‌روه‌رده‌کردنه‌شدا، جیاوازییه‌کی به‌رچاو هه‌یه له
نێوان کوڕ و کچدا. ژن که بۆ خۆی له‌و دیسکۆرسه‌دا،
هێمایه‌که بۆ نه‌رمی، پاکی و بۆ سه‌نگینی و نه‌جابه‌ت،
ئه‌رکی ئه‌وه‌یه که کچانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به هه‌مان
نۆرم په‌روه‌رده بکات، به‌ڵام کوڕانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه
ده‌بێ خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی وه‌ک ئازایه‌تی، دلێری و
بوێری بن. به واتایه‌کی دیکه، ژن له‌و دیسکۆرسه‌دا، هه‌م
جه‌وهه‌ری نه‌ته‌وه پێکدێنێ و هه‌میش سنووره‌کانی ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه دیاری ده‌کات، به‌ڵام خۆی له خۆیدا ده‌وری
پێناسه‌یی نییه.
ژن ئاماده‌یه‌کی نائاماده (حاضر غایب)
به کورتی ژن هه‌میشه له دیسکۆرسی ناسیۆنالیزمدا
ئاماده‌یی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌وره‌ی ناسیۆنالیزم بۆ
ژن قایل بووه، هیچکات ده‌ورێکی چالاک و بکه‌رانه
نه‌بووه، به‌ڵکو ده‌ورێکی لاوه‌کی و پاسیڤ بووه. ئه‌و
ره‌هه‌نده‌ی ناسیۆنالیزم له ڕه‌وتی مێژوویی خۆیدا
ده‌که‌وێته ناته‌بایی له‌گه‌ڵ دۆخگۆڕیی کۆمه‌ڵایه‌تی و
چالاکبوونه‌وه‌ی ژنان له بواره سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوورییه‌کاندا. واته له حاڵیکدا ژنان وه‌ک به‌شێک له‌و
جووڵانه‌وه‌یه به‌ره‌سمی ده‌ناسرێن، به‌ڵام ناسیۆنالیزم
خۆی له خۆیدا چیکڵدانه‌ی بۆ به‌خشێنی ڕۆڵێکی چالاک به
ژنان نییه. ژنان به‌و مانایه ده‌بێ ده‌وری خۆیان به‌سه‌ر
ناسیۆنالیزمدا بسه‌پێنن.
ئامانجی ناسیۆنالیزم و جووڵانه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی له
بوارێکی دیکه‌شدا له‌گه‌ڵ ئامانجی جووڵانه‌وه‌یه‌کی
فێمینیستی یه‌ک ناگرێته‌وه. له حاڵێکدا جه‌وهه‌ری هه‌موو
جووڵانه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی گه‌یشتن به هه‌ندێ مافی
نه‌ته‌وایه‌تییه، بۆ جووڵانه‌وه‌یه‌کی فێمینیستی مافه
جنسییه‌کان و مافی یه‌کسانی ژن ده‌که‌وێته ناوه‌ند و وه‌ک
جه‌وهه‌ری ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه پێناسه ده‌کرێت. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و ناته‌باییه مه‌رج نییه ناته‌باییه‌کی ناوه‌رۆکی
بێت، به‌ڵام هه‌رنا، له ڕواڵه‌تدا، ناته‌باییه‌که که
هه‌ر وا به سانایی ناکرێ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ بین. هه‌ر
ئه‌وه‌شه که پێویستی خوێنده‌وه‌یه‌کی نوێ له
ناسیۆنالیزم پیویست ده‌کات. چونکو له خوێندنه‌وه‌یه‌کی
ڕووتی ناسیۆنالیستیدا زه‌حمه‌ته مرۆڤ بتوانێ
پرینسیپه‌کانی یه‌کسانی مافی ژن و پیاو هه‌لێنجێ و بۆیه‌ش
ئه‌وه ئه‌رکی فێمینیسته‌کانه که هه‌ولی ئه‌وه بده‌ن
له خوێنده‌وه‌یه‌کی فێمینیستی له ناسیۆنالیزم، مه‌ودا و
ده‌ره‌تان بۆ گۆڕینی ناسیۆنالیزم ساز بکه‌ن و هه‌ندێ له
پرینسیپه‌کانی خۆیان به سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته‌دا بسه‌پێنن.
هه‌ر له‌و پێناوه‌دا، هه‌ول ده‌ده‌م یه‌کێ له‌و لایه‌نانه
بێنمه به‌ر باس که به بڕوای من ده‌ورێکی گرینگی له
دوورخستنه‌وه‌ی ژنان له هێزه سیاسییه‌کان و له هه‌ندێ
له مه‌یدانه‌کانی چالاکیی سیاسی‌دا هه‌یه.
2. دوو ئاراسته‌ی جیاواز و ئه‌نجامێکی هاوبه‌ش
جوولانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا
کۆتایی هه‌فتاکان به گشتی جووڵانه‌وه‌یه‌ک بووه به
ئاراسته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که له‌ودا حیزبی دێمۆکراتی
کوردستان تاکه سواری مه‌یدان بوو. ئه‌و ئاراسته‌یه له
ئه‌ساسدا ئاراسته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیستی بوو.
دوای هه‌فتاکان، به سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و هه‌ندێ ڕێکخراوی کوردستانی
هێزه ئێرانییه‌کان، ئاراسته‌یه‌کی دیکه سه‌ری هه‌ڵدا که
پێناسه‌ی چینایه‌تی له سه‌رووی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
داده‌نا. ئه‌و دوو ئاراسته‌یه تا ئێستاش به هه‌ندێ
گۆڕانکاری نوێنه‌ری خۆیان له ناو جووڵانه‌وه‌ی کوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌یه. له حاڵیکدا ڕزگاری
نه‌ته‌وه‌یی ئامانجی ناوه‌ندی ئاراسته‌ی یه‌که‌م بووه،
ئاراسته‌ی دووه‌م، ڕزگاری چینایه‌تی به ته‌فسیری جیاواز
وه‌ک پێشمه‌رجێک بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی داناوه.
که دێته سه‌ر کێشه‌ی مافی ژنان، هه‌ر دووکی ئه‌و
ئاراستانه، دانیان به مافی یه‌کسانی ژن و پیاو داناوه و
له به‌رنامه و له نووسینه‌کانیاندا، داکۆکیان له‌و
یه‌کسانییه کردووه. ئه‌و ئاراستانه به گشتی سێکوله‌ر
بوون و له ئاستی پرۆگرامی سیاسیی‌دا، وه‌ک هێزی
پێشکه‌وتنخواز و داکۆکیکه‌ری دێمۆکراسی و دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان پێناسه کردووه. لێره‌دا ئه‌و
پرسیاره دێته ئاڕا: بۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیزه
سه‌ره‌کییه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان داکۆکی له یه‌کسانی مافی ژن و پیاو ده‌که‌ن و
دان به‌و یه‌کسانییه داده‌نێن، ژنانی کورد، دوای زیاتر
له نیو سه‌ده خه‌باتی سێکوله‌ر، ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه
له‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا شوێنی شیاوی خۆیان بدۆزنه‌وه؟ بۆ
که دێته سه‌ر ئاماده‌یی و ده‌وری ژنانی کورد، زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری پارته سیاسییه‌کانی کوردی تووشی قات و قڕی
هاتوون؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه یان لانی که‌م بۆ شیکردنه‌وه‌ی یه‌کێ
له‌و خاڵانه‌ی که من پێموایه هۆکارێکی جددی بووه له‌و
ره‌وته‌دا، ده‌مه‌وێ له فاکتێکی به ڕواڵه‌ت سه‌یر و
سه‌مه‌ره‌وه ده‌ست پێبکه‌م.
ئێمڕۆ له به‌راوه‌ردێکی سه‌رپێیی و خێرادا ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌که‌وێ که چالاکانی خه‌باتی ژنان له پله‌ی
یه‌که‌مدا له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان و له ناوه‌وه‌ی
وڵات‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. له ناوه‌وه‌ی وڵات سه‌دان
ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ی ژنان به راستای جیاواز پێکهاتووه.
ژنان له نووسیندا چالاکترن و له به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی
داواکارییه‌کانیان سل ناکه‌نه‌وه. دواتر ئه‌وه له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کاندایه که
هه‌ندێ چالاکی سیاسی له بواره‌دا خه‌ریک کار و تێکۆشانن.
ئه‌و که‌سانه‌ش له پشتی زیاترین نووسینه‌کان و
چالاکیه‌کاندا هه‌ن. حیزبه سیاسییه‌کان له‌و
به‌راورده‌دا، ده‌که‌ونه دوایین خانه‌وه. واته چالاکانی
سیاسی ناو حیزبه‌کان له ناو بزووتنه‌وه‌ی ژناندا که‌مترین
ده‌وریان هه‌یه. بۆ؟ ئایا ئه‌وه سه‌یر نییه که ژنانی
کورد له ناو سیستمێکی تیۆکرات و ئاییی و له ناو
چوارچێوه‌ی ڕژێمێکی دژه‌دێمۆکرات، دواکه‌وتوو و فره
پیاوسالارانه‌دا، بواری کار و چالاکیان زیاتر بۆ ڕه‌خساوه
یان خود توانیویانه ئه‌و بوارانه بره‌خسێنن و له
بوارێکی به‌رفره‌وانتردا کار و چالاکی بکه‌ن تا ژنانی
ئه‌ندامی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی که بۆ سێکولاریزم و بۆ
یه‌کسانی مافی ژن و پیاو خه‌بات ده‌که‌ن؟
به بڕوای من ئه‌و دیارده‌یه، دیارده‌یه‌کی سه‌یر نییه.
به‌ڵکو به‌ر له هه‌موو شت ده‌رخه‌ر و ده‌ربڕ و ئه‌نجامی
لوژیکی ناسیۆنالیزم و چه‌پی کورد و تێگه‌یشتنی ئه‌وانه
له مافی ژنان. واته له حاڵێکدا هه‌ر دووکی ئه‌و
باڵانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردی، مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی مافی ژن
و پیاو ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی هه‌ر دوو
لایه‌نه‌وه، ئه‌و مافانه، ده‌که‌ونه خانه‌ی دوای ڕزگاری
نه‌ته‌وایه‌تی یان چینایه‌تییه‌وه. ئه‌وه به بروای من
یه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی نادیاری و لاوازی
ده‌وری ژنانه له خه‌باتی هێزه سیاسییه‌کاندا.
له حاڵێکدا له ناوه‌وه‌ی وڵات (بێگومان به شێک به هۆی
ده‌سه‌ڵاتداری رژێمی ئیسلامی و نه‌بوونی که‌شێکی
دێمۆکراتیک) مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی ژنان ده‌بێته به‌شێک له‌و
خه‌باته سیاسی و مه‌ده‌نییه که له‌ودا مافه‌کانی ژنان
ده‌که‌ونه ناوه‌نده‌وه، له ناو هێزه سیاسییه‌کانی
کوردی‌دا، هه‌موو داواکارییه‌کی ژنان، ده‌که‌وێته
په‌راوێزی داواکارییه نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تییه‌وه.
به‌و واتایه ژنان له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا، هاسانتر ده‌توانن
بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی خۆیان خه‌بات بکه‌ن، چونکو له‌و
خه‌باته‌دا، خودی ئه‌و مافانه‌ن که ده‌که‌ونه سه‌رووی
ئه‌جێندا و ڕۆژه‌ڤه‌که‌وه و ناکه‌ونه په‌راوێزی
ویسته‌کانی دیکه. خه‌باتێکی واش، تێکۆشه‌ران و کادری خۆی
ساز ده‌کات، له حاڵیکدا له خه‌باتی حیزبی‌دا ئه‌و
کادرانه به‌ر له‌وه‌ی کادری جووڵانه‌وه‌ی ژنان بن، کادری
خودی حیزبه‌کانن.
مافی ژنان یان مافی نه‌ته‌وه‌یی؟
ئایا ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ئێمه مه‌سه‌له‌ی
یه‌کسانی مافی ژن و پیاو بخه‌ینه سه‌رووی داخوازی و ویستی
ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه؟ به بڕوای من نا. یان
ڕاستتره بڵێم که ئه‌و پرسیاره، پرسیارێکی درووست نییه
و لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی خستنه پێش و دوایه‌ی کێشه‌ی
یه‌کسانی مافی ژن و پیاو نییه و ئێمه نابێ ئه‌و
داواکارییه وه‌ک داواکارییه‌ک له دژی داواکاری
نه‌ته‌وایه‌تی یان وه‌ک ره‌قیبێک بۆ ئه‌و داواکارییه
ببینین.
گرفتی سه‌ره‌کی ئێمڕۆی جووڵانه‌وه‌ی سیاسی کوردی و
به‌تایبه‌ت حیزبه سیاسییه کوردییه‌کان له‌و بواره‌دا
ئه‌وه‌یه که به په‌سندکردنی یه‌کسانی مافی ژن و پیاو،
خۆیان له هه‌موو چه‌شنه به‌رپرسێتییه‌ک ڕزگار کردووه.
له هه‌مانحاڵدا، به ڕه‌سمی یان ناڕه‌سمی، هه‌موو چه‌شنه
داواکارییه‌کی ژنانیان وه‌ک داواکارییه‌کی لاوه‌کی پشت گوێ
خستووه. له که‌شێکی ئه‌وادا، ژنان یان ده‌بێ ببنه
گوێڕایه‌ڵ و ئامێری سیاسه‌تی پیاوان یان خود هه‌موو
داواکارییه‌کانیان به ناوی ناماقوڵی و نه‌گونجاوی له‌گه‌ڵ
کات و هه‌لومه‌رج به‌رپرچ ده‌درێنه‌وه. له که‌شێکی
ئه‌ودا ژنان ده‌بنه پاشکۆی پیاوان و بۆیه‌ش ده‌وری
سه‌ربه‌خۆیان نادیار و لاواز ده‌بێ. یان خود ئه‌و
که‌سانه‌ی نایانه‌وێ وه‌ک پاشکۆ کار بکه‌ن، خۆ له کار و
چالاکی و هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه پیاوانانه
ده‌پارێزن. ئه‌نجامی هه‌ر دووکی ئه‌و ڕه‌وتانه یه‌ک شته:
ژنان له به‌شێک له ناوه‌نده سیاسییه‌کان دوور
ده‌خرێنه‌وه و خه‌باتی ئه‌وان له بواره‌کانی دیکه‌شدا
نه‌بینراو ده‌کرێ.
دیاره هۆکاره‌کانی دیارده‌یه‌کی ئه‌وا ته‌نیا فکری و
سیاسی نین و به پله‌ی یه‌که‌م سه‌رچاوه‌یان له‌و ساختاره
نێ و پیاوسالارییه دایه که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به سه‌ر
مێشك و روحی ئێمه‌دا زاڵه. به‌ڵام له په‌نا ئه‌و
ساختاره، که گۆڕینی زۆر دژوار و کاتخوازه، ده‌کرێ
هه‌نگاوی جددیتر له بواری کۆنکرێتتردا هه‌لبگرترێ. به‌شێک
له‌و هۆکارانه فکری و سیاسین و بۆیه‌ش گۆڕینیان
هاسانتره. من لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێ له‌و فاکتۆرانه
ده‌که‌م که به بڕوای من ده‌وریان له دوورخستنه‌وه و
به‌ته‌سککردنه‌وه‌ی بواری کار بۆ ژنان هه‌یه. ئه‌و
فاکتۆرانه به نۆره‌ی خۆیان به‌شێکیان پێوه‌ندییان به‌و
خاڵه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه که من پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد،
واته ڕوانین به مافی ژنان وه‌ک مافێکی لاوه‌کی.
خه‌یاڵیبوونی یه‌کسانی مافی پیاو و ژن
زۆر لایه‌ن پرۆژه‌ی یه‌کسانی مافی ژن و پیاو وه‌ک
پرۆژه‌یه‌کی ئوتۆپیاییدا داده‌نێن و له‌وه‌وه ده‌گه‌نه
ئه‌و ئه‌نجامه که ئه‌و داواکارییانه شیاوی وه‌دیهاتن
نین و بۆیه‌ش نابێ په‌له‌یان لێ بکرێ یان خود به‌رجه‌سته
کرێنه‌وه. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، زۆربه‌ی داواکارییه‌کانی
ژنان به‌وه په‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه که تا کاتێک پیاوی
کورد خۆی له‌ژێر سته‌مدا بێتم نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی
لێبکرێ که له‌و بواره‌دا بتوانێ به‌ڵێنییه‌کانی بباته
سه‌ر. ئه‌و تێگه‌یشتنه له‌و ڕوویه‌وه هه‌ڵه‌یه که
رزگاری ژنی کورد به ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ستێته‌وه،
له حاڵێکدا پرۆژه‌ی ناسیۆنالیستی، پرۆژه‌یه‌ک نییه که
ڕاسته‌وخۆ ڕزگاری ژنی له رۆژه‌ڤدا بێت. له هه‌مان
حاڵیش‌دا، رزگاری نه‌ته‌وایه‌تی به هیچ چه‌شنی
ده‌سته‌به‌ری رزگاری ژنان ناکات. لێره‌دا هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی
ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی پیاوان، ره‌وتی ڕزگاری
نه‌ته‌وایه‌تی و ڕزگاری ژن به دوو پرۆسه و ڕه‌وتی ته‌واو
لێکدابڕوا و جیاواز ده‌بینن.
ژنان به‌شیکی به‌رچاو و گرینگی جووڵانه‌وه‌ی کوردی بوون و
هه‌ن و له‌و ڕوویه‌وه به‌دیهێنانی به‌شێ له‌و مافانه،
نابه‌ی به مه‌به‌ستی خێرخوازی و پیاوچاکی ئێمه بێت،
به‌ڵکو ئه‌و هه‌ولانه هه‌م به قازانجی ئێمه و هه‌میش
به قازانجی جووڵانه‌وه‌که ته‌واو ده‌بێت. به‌شداری
چالاکی ژنان نابێ بۆ ئه‌وه بێت که که‌شی شه‌ر و هه‌ڵڵا
که‌م کاته‌وه یان بۆ ئه‌وه بێت که ئه‌وان له هه‌ستان و
دانیشتن‌دا نه‌رمو نیاییان زیاتره، به‌ڵکو ده‌بێ مه‌به‌ست
له‌و به‌شدارییه زیاترکردنی ئیمکاناتی سیاسی و عه‌قڵی
سیاسی بێت. ئه‌و ڕوانینه به ژن که تا ڕاده‌یه‌ک پیرۆزیی
به سروشتی ژن ده‌دات به هه‌مان ڕاده سێکسیستییه که
له ژن‌دا ته‌نیا سێکس و هه‌وه‌س ده‌بینێ.
دیاره ئه‌و مافانه‌ی ئێمه لێره باسیان لێده‌که‌ین له
چوارچێوه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه وه‌دی نایه‌ن،
به‌ڵام ئه‌و مافانه نابێ وه‌ک وێستگه‌یه‌ک چاویان لێبکرێ،
به‌ڵکو وه‌ک سه‌فه‌رێک ببیندرێن که هه‌ر هه‌نگاوێک له‌و
مه‌خسه‌ده نزیکمان ده‌کاته‌وه. له حاڵێکدا تێگه‌یشتن
له‌و ڕوانگه‌یه له ناو ئاراسته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییدا
هاسانتره، سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئاراسته‌ی چه‌پی کورد که
خۆی سوسیالیزمێکی خه‌یاڵی وه‌ک ئامانج داناوه، ئه‌و
یه‌کسانییه وه‌ک خه‌یاڵێک ده‌بینێ.
بێ‌بڕوایی به مافی ژنان
ئێمه‌ی پیاو له درووشمداندا ئازاین و که‌م که‌س هه‌یه
له نووسینه ڕه‌سمی و سیاسییه‌کاندا به ئاشکرا له
به‌رانبه‌ر مافی یه‌کسانی ژن و پیاودا هه‌ڵوێست بگرێ.
به‌ڵام له ڕاستیدا بروای زۆرینه‌ی پیاوان به یه‌کسانی
مافی ژن و پیاو، بڕوایه‌کی فه‌رمییه و له قه‌ناعه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه. ئه‌وه‌ش زۆر جاران له وتار و له
تێبینییه‌کانی پیاواندا ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌و بێباوه‌ڕییه
به‌تایبه‌ت له کۆڕ و کۆمه‌ڵانی پیاواندا زۆر به زه‌قی
ده‌رده‌که‌وێ که زۆربه‌ی جاران به گاڵته‌وه باسی ئه‌و
مافه ده‌که‌ن و که‌مجاران به جددی وه‌رده‌گرن. بو وێنه
ئێمه ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه به ژنه‌کانیش ناده‌ین که
خۆیان فێمینیزم پێناسه بکه‌ن و هه‌ر جاره‌ی یه‌کێک له‌وان
شتێک سه‌باره‌ت به فێمینیزم ده‌نووسێ، پیاوێک که ڕه‌نگبێ
خۆی هه‌ر دوو وتاری له‌وباره‌دا خوێندبێته‌وه، دێت و
ده‌یه‌وێ قسه‌کانی ئه‌و ژنه ڕاست کاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت من
له‌و بڕوایه‌دا نیم که فێمینیست هه‌ر ژنان ده‌گرێته‌وه و
پیاو ناتوانێ فێمینیست بێت، به‌ڵام ئه‌وه سه‌رنجڕاکێشه
که له ناو ئێمه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌و بواره‌ش هه‌ر له
لایه‌ن پیاوه‌کانه‌وه قۆرغ کراوه. ئه‌و وتاره‌ی منیش
هه‌ر وه‌ک نموونه‌یه‌ک له‌و دیارده‌یه دابنێن.
هه‌ڵبه‌ت لای هه‌ندێ که‌س له‌وانه‌یه قه‌ناعه‌ت به مافی
یه‌کسانی هه‌بێ، به‌ڵام تێگه‌یشتن له‌و یه‌کسانییه له
سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌یه‌کی نیوه‌چڵ شکڵی گرتووه و به
قازانجی خودی پیاوه‌که ده‌شکێته‌وه و لێکده‌درێته‌وه.
که دێته سه‌ر حیزبه سیاسییه‌کان، وا به ڕاشکاوی ده‌ڵیم
که زۆربه‌ی هێزه سیاسییه کوردییه‌کان بڕوایان به‌و
یه‌کسانییه نییه و یه‌کسانی مافی ژن و پیاو ته‌نیا
کلیشه‌یه‌کی سیاسییه که ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو
لایه‌نه‌کانی دیکه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. دیاره کاتێ باسی
بێباوه‌ڕی ئه‌و هیزانه به یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌که‌م،
مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ئه‌وان دژی ژنان و به‌شداری
ژنانن له خه‌باتی حیزبی و نه‌ته‌وایه‌تیدا، به‌ڵکو
مه‌به‌ستم شیوه ڕوانین و ڕوانگه‌ی ئه‌وانه به ژن به
گشتی. لای ئه‌وان تا ئێستاش ژن له باشترین حاڵه‌تدا،
هێمایه‌که بۆ هێمنی و بۆ نه‌رم و نیایی. لای ئه‌وان تا
ئێستا ژن هه‌ر هێمایه‌که به‌و دایکانه‌ی کوڕه
پێشمه‌رگه‌کانیان به‌خێو کردووه. ئه‌وان قه‌ت باسی ژن
وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سیاسی و هۆشمه‌ند ناکه‌ن. ڕێکخراوی
ژنانی ئه‌و هێزانه، که زۆرجاران له لایه‌ن
پیاوه‌کانه‌وه پێکهاتوون یان خود ده‌بنه پاشکۆی حیزبی
باوک، نموونه‌یه‌کی باشه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه.
که باسی نادیاری ژنان ده‌کرێ، وه‌ڵامێکی ستاندارد
ئه‌وه‌یه که که‌س پێشی نه‌گرتوون و ئه‌وان بۆ خۆیان حه‌ز
له‌و چه‌شنه چالاکییه ناکه‌ن. به‌ڵام بۆ که‌س ناپرسێ بۆ
ئه‌وان حه‌ز له‌و چه‌شنه چالاکییه ناکه‌ن؟ ئایا ئه‌وه
پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که ژن کاراکته‌رێکی سیاسی
نییه؟ ئایا ئه‌وه پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که ژنان
حه‌زیام له سیاسه‌ت نییه؟ یان داخوا پێوه‌ندی به‌وه‌وه
هه‌یه که ئێمه‌ی پیاو خۆمان سیاسه‌تمان به گوێره‌ی نیاز
و تواناییه‌کانی خۆمان پێناسه کردووه و به شیوه‌یه‌کی
نه‌گووترا و نه‌نووسراو ڕێگه‌ی به‌شداری ژنانمان له‌و
بواره‌دا به‌رته‌سک کردووه. لێره‌دا وا دایره که که‌س
سه‌رنجی ئه‌و ساختاره پیاوسالارانه‌یه ناده‌ن که بواری
کاری بۆ ژن فره به‌رته‌سک کردووه. پیاوانی ئێمه
ده‌توانن له خۆیان بپرسن که بۆ ئه‌وان سه‌ره‌ڕای
ته‌جرووبه و ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌یان، سه‌ره‌ڕای
خوێنده‌واری و پێشینه‌یان ناتوانن ئه‌و شوێنه شیاوه له
ناو ساختاری کۆمه‌ڵگای سویدی یان ئوڕوپیدا به‌ده‌ست بخه‌ن،
ئه‌وسا ره‌نگبێ باشتر له‌وه تێبگه‌ن که ئه‌و ته‌گه‌ره
ساختارییه‌ی لێره پێشی کێبه‌رکێی ئێمه له گه‌ڵ
ئوروپییه‌کاندا ده‌گرێ، به هه‌مان شێوه‌ش، ته‌گه‌ره‌ی
ساختاری پێشی ژنانی ئێمه له‌و به‌شدارییه‌دا ده‌گرن.
ئه‌وه خاڵێکه که پێویست نییه به‌ڵگه‌ی بۆ بهێنینه‌وه،
هه‌موومان ده‌زانین که به‌شداری ژنان و داواکاری ئه‌وان
له لایه‌ن پیاوانه‌وه هه‌میشه به هه‌ندێ بیانوو یان
له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێ بارودۆخ، مه‌رجدار بووه. واته
به‌شداری ژن هه‌میشه پرسێکی پیاو بووه، نه‌ک بڕیارێکی
سه‌ربه‌خۆی ژن، له کاتێکدا که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
چالاکی سیاسی پیاوان، ئه‌وان خۆیان مولزه‌م به
له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجی ژنان نابینن.
تێگه‌یشتنی ئێمه له سیاسه‌ت
سیاسه‌ت، تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت و شێوه‌ی چالاکی سیاسی له
ناو ئێمه‌دا ره‌نگ و ڕوو و خاسله‌تێکی ته‌واو پیاوانه‌ی
هه‌یه. له‌و چه‌شنه تێگه‌یشتنه‌دا، قسه‌ی ژنان به هیند
وه‌رناگیرێ و له هه‌مان حاڵ‌دا شێوه‌ی ژیانی خودی ژنانیش
مه‌ودای ئه‌و چه‌شنه چالاکییانه که‌م ده‌کاته‌وه. بۆ
وێنه به‌شێک له‌و چالاکییانه ده‌به‌سترێنه‌وه به
سه‌فه‌ر کردن، به دره‌نگ هاتنه‌وه و به تۆڕێکی ناسیاوی
که ژنان به هۆی شێوه‌ی ژیانیان مه‌ودایان فره
به‌رته‌سکتره له پیاوان. ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین
ده‌بینین که زمانی سیاسی، زمانێکی پیاوانه‌یه و
ته‌نانه‌ت شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کان، فۆرمێکی
پیاوانه‌ی هه‌یه.
خودی ئه‌و ڕوانینه چه‌شنه که‌شێکی سیاسی به‌رهه‌م دێنێت
که له‌ودا ژنان خۆیان به نامۆ ده‌بینن. به‌و مانایه
سیاسه‌ت شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیه‌وه ده‌گرێ که بۆ
ژنان که‌شێکی ئاشنا یان ڕاحه‌ت نییه و بۆیه‌ش زۆربه‌ی
ژنان دوای چه‌ند جارێک واز له‌و هه‌ولانه دێنن. به بڕوای
من ئه‌و که‌شه، ده‌ورێکی فره زۆری له دوورخستنه‌وه‌ی
ژناندا هه‌یه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا تایبه‌ت نییه به حیزبه
سیاسییه‌کان، به‌ڵکو به‌گشتی هه‌موو که‌لێن و قوژبنی ئه‌و
بواره ده‌گرێته‌وه که وه‌ک بوارێکی گشتی و سیاسی (حوزه
عمومی و سیاسی) پێناسه ده‌کرێت. من خۆم وه‌ک ئه‌ندامێکی
پلاتفۆرم له‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا زۆر به زه‌قی ئه‌و
دیارده‌یه‌م دیوه و خۆشم وه‌ک پیاوێکی ئه‌ندام به‌شیک
بووم له‌و دیارده‌یه. له‌و که‌شانه‌دا هه‌ندێ کۆدی
کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن که پیاوه‌کان له سه‌ر ئاستی ئه‌واندا
له گه‌ڵ یه‌کدا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و بوونی ژنان له
ڕاستیدا نه ته‌نیا له‌و که‌شانه‌دا هاسان نییه، به‌ڵکو
ئه‌وان زۆر جاران خۆیان هه‌ست ده‌که‌ن که بوونی ئه‌وان
جه‌وه‌که له پیاوه‌کانیش تێکده‌دا. ئه‌و کۆدانه
ده‌توانن شتی زۆر ساکار بن: بۆ وێنه قسه‌بڕینی ژنان،
لایه‌نگری پیاوه‌کان له قسه و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌کانی
یه‌کتر، خواردنه‌وه‌ی ئالکۆڵ له کاتی دانیشتن و
باسه‌کاندا، گێڕانه‌وه‌ی نوکته که زۆربه‌ی جاران
خاسله‌تێکی سێکسیانه‌ی هه‌یه، باسه نافه‌رمییه‌کان له
کاتی جگه‌ره‌کێشاندا، گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری و ڕووداوێک
که پیاوه‌کان خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه، به هیندنه‌گرتنی
ته‌جرووبه و ئه‌زموونی ژنان و هتد.
چاره چییه؟
مه‌به‌ستی من له‌و باسه ته‌نها ئاماژه به یه‌ک
مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی بوو: شێوه‌ی ڕوانینی زاڵ له
جووڵانه‌وه‌ی ئێمه‌دا به کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ژنان
ده‌خاته په‌راوێزی سیاسه‌تدا و بواری به‌شداری و چالاکیان
به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه. دیاره ئه‌وه ته‌نیا یه‌ک
ره‌هه‌ندی گرفتێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به بڕوای من
ره‌هه‌ندێکی که به پێداچوونه‌وه و سه‌رنجی زیاتر ده‌کرێ
گۆڕانی تێدا پێک بێنین. که وایه چاره چییه؟
ئه‌وه راسته که ئێستا کێشه‌ی کورد له بنه‌ڕه‌تدا
کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تییه و له ڕوانگه‌ی منه‌وه، ئه‌و
کێشه‌یه ده‌بێ ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌کی به‌ده‌ستهێنان و
دابینکردنی سه‌روه‌ری سیاسی بێت بۆ کورد. له هه‌مان
حاڵ‌دا، پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزم و ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی له
ئاستێکی مێژوویی‌دا، پڕۆسه‌یه‌کی کورتخایه‌ن و دیاریکراوه.
واته ئه‌و ڕه‌وته ده‌ستپێک و کۆتاییه‌کی دیاریکراوی
هه‌یه و به سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه و بیری
نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه ده‌ست پێده‌کات و له حاڵه‌تی
سه‌رکه‌وتندا، به پێکهێنانی قه‌واره یان ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌یی کۆتایی پێ دێت. له حاڵێکدا پرۆژه‌ی ڕزگاری
ژن، ڕه‌وتێکی لێل و دیارینه‌کراوی هه‌یه. به‌و مانایه
که سه‌ره‌تایه‌کی کۆنکرێت و کۆتاییه‌کی دیاری نییه. ئه‌و
جیاوازییه وا ده‌کات که پرۆژه‌ی یه‌کسانی مافی ژن و پیاو
(من لێره هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم ته‌نیا ڕزگارییه‌کی فه‌رمی و
یاسایی نییه) ببێته پرۆژه‌یه‌کی ئوتۆپیایی. له‌و فاکته
ڕاسته ئه‌و ئه‌نجامه هه‌ڵه‌یه هه‌ڵدێنجێندرێ که ئه‌و
دوو ره‌وته، واته ڕه‌وتی ڕزگاری ژنان و ڕزگاری
نه‌ته‌وایه‌تی، له‌گه‌ڵ یه‌کدا نه‌گونجاون.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ناته‌باییه ئه‌وه گرینگه که ئێمه
رزگاری ژنان وه‌ک لایه‌نێکی دادپه‌روه‌ری وه‌ک ڕه‌وتێک
ببینین که کۆتایی پێ نایه‌ت، به‌ڵام ئاراسته‌که‌ی ده‌کرێ
زۆر ڕوون و شه‌فاف بێت. به‌و مانایه که ئه‌گه‌رچی ئێمه
ناتوانین به ته‌واوی ده‌ستبه‌ری ئه‌و ڕزگارییه بکه‌ین،
به‌ڵام ده‌توانین بۆ ئه‌و ڕزگارییه هه‌نگاوی جددیتر
باوێژین، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێمان وابێ ئه‌و ڕزگارییه و
خه‌بات بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌بێ بکه‌وێته قۆناغی دوای
ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی یان چینایه‌تی، یان خود خه‌بات له‌و
پێناوه‌دا به دژایه‌تی و به زیانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی
ببینین. بۆ ئه‌و کاره‌ش ئه‌وه کافی نییه که ئێمه له
به‌رنامه و له نووسراوه‌کانماندا دان به‌و یه‌کسانییه
دابنێین، به‌ڵکو ده‌بێ مه‌کانیزمی کۆنکرێتتری بۆ
بدۆزینه‌وه و بۆ داهێنین.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌بێ ژنانی کورد خۆشیان
جیاوازییه‌ک دابنێن له نێوان جووڵانه‌وه‌یه‌کی فێمینیستی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی باڵاده‌ست و نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست. واته
له حاڵێکدا بۆ وێنه له وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێمه سیستمێکی
سیاسی و یاسایی جێکه‌وتوو و دێمۆکراسییه‌کی فه‌رمیمان
هه‌یه و بۆیه‌ش ئاراسته‌ی خه‌باتی ژنان له‌و وڵاتانه‌دا
له زۆر ڕووه‌وه له خه‌باتی ژنانی کورد جیا ده‌کاته‌وه.
به‌ڵام لای ئێمه تا ئێستاش ڕزگاری ژنان به شێوه‌یه‌ک
به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی. هه‌ڵبه‌ت ڕزگاری
نه‌ته‌وه‌یی هیچ ده‌سته‌به‌رێکی ڕزگاری ژن ناکات، به‌ڵام
ئه‌و ڕزگارییه پێشمه‌رجێکه بۆ ڕزگاری ژن. ئه‌وه به‌و
مانایه نابێ لێکدرێته‌وه که ده‌بێ پرۆژه‌ی ڕزگاری ژن
بخرێته پاش، به‌ڵام به‌و مانایه‌یه که ژنی کورد بیه‌وێ
یان نا، ده‌بێ سه‌رنجی ساختاری مێنتالیته و فه‌رهه‌نگی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بدات که له‌ودا بنده‌ستی له ژێر
نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه، هه‌میشه پیاوسالارییه‌کی تووند
تیژتری ناوه‌کی به‌رانبه‌ر به ژن به‌رهه‌م دێنێته‌وه.
واته گرێێ خۆبه‌که‌مگرتن و به که‌مگیرانی پیاوی کورد له
به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا، له ناو خێزان و
کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به سه‌لماندنی هێز و پیاوه‌تی ئه‌و
قه‌ره‌بوو ده‌بێته‌وه.
دیاره وه‌فاداری ژنانی کورد به جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
نابێ به‌و مانایه بێت که ئه‌وان واز له هه‌ولی خۆیان بۆ
به‌هێزترکردنی پێگه و ده‌وری خۆیان له‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا
بێنن، به‌پێچه‌وانه، ئه‌و وه‌فادارییه له درێژخایه‌ندا
ته‌نیا کاتێ مه‌یسه‌ر ده‌بێ که ژنانی کورد له ناو ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه‌دا خۆیان ته‌نیا وه‌ک ئه‌مراز و ئامێری
پیاوانه نه‌بینن و به‌ڵکو خۆیان به به‌شیک له‌و
جوولانه‌وه بزانن که وێڕای هه‌ول بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی،
ئیمکانات و بواری به‌شداری چالاکانه‌ی ژنان خۆش ده‌کات و
به‌مجۆره‌ش کێش و ده‌وری ژنانی کورد له‌و
جووڵانه‌وه‌یه‌دا زیاد ده‌کا، که ئه‌وه‌ش دیاره کاتێک
مه‌یسه‌ره که ژنان هه‌ست به‌وه بکه‌ن که له پاڵ
خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی، خه‌باتی ئه‌وانیش بۆ
به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان زیاتر به‌رهه‌می ده‌بێ. به‌و
مانایه په‌ره‌سه‌ندنی جووڵانه‌وه‌ی ژنان نابێ وه‌ک
ره‌قیبێک بۆ جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بزانرێ، به‌ڵکو
ده‌بێ وه‌ک مۆتۆر و هانده‌رێک بۆ به‌پیزترکردن،
دێمۆکراتیزه‌ترکردن و رادیکالیزه‌ترکردنی ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌ییه ببیندرێت.
خاڵێکی گرینگی دیکه‌ش با باس بکه‌ین. سیاسه‌ت و به‌شداری
له سیاسه‌ت هه‌میشه ئامێته‌ی ریسک و مه‌ترسییه. ئه‌گه‌ر
ژنانی کورد بیانه‌وێ شوێنی شیاوی خۆیان له‌و جووڵانه‌وه‌دا
بدۆزنه‌وه، وا هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیکه نییه جگه له
ململانی و شه‌ڕێکی ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ پیاواندا. هه‌ڵبه‌ت
مه‌به‌ستم له‌و ململانی و شه‌ڕه ده‌سه‌ڵاته، زه‌بروزه‌نگ
و دوژمنایه‌تی نییه، به‌ڵکو ململانییه‌کی فکری و
ڕۆژانه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ی که له ژنان
سه‌لب کراوه. من ناڵێم که پیاوان هێج به‌رپرسێتییه‌کیان
نییه یان له گۆڕان ئه‌و هاوکێشانه‌ی نیوان ژنان و پیاوان
قازانج ناکه‌ن، به‌ڵام له سه‌ریه‌ک پیاوانی کورد
قازانجیان زیاتر له پاسیڤبوونی ژناندا هه‌یه تا
پێچه‌وانه‌که‌ی و هه‌ر بۆیه‌شه که ژنی کورد ده‌بێ ئه‌وه
سه‌رشاری خه‌باته‌که‌ی له‌و ئه‌سله‌وه ده‌ست پێ‌بکات که
ئه‌و مافانه‌ی ئه‌و داواکارییه‌تی، ته‌نیا به شه‌ڕ و به
خه‌بات وه‌رده‌گیرێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و چه‌شنه ڕوانینه
بێگومان زۆر گرفت ساز ده‌کات و هه‌ر ئێستاش له زۆر
خێزاندا بۆته مایه‌ی گرفت، به‌ڵام ژنان نابێ تاوانی ئه‌و
گرفتانه بێننه سه‌ر خۆیان، به‌ڵکو ئه‌وه پیاوه‌کانن که
تاوانی سه‌ره‌کیان له‌و ئاسته‌دا له‌سه‌ره.
که ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر پیاوان، ده‌بێ ئه‌وه بلێم که
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی پیاو بمانه‌وێ ڕێگه بۆ به‌شداری ژنان خۆش
که‌ین یان ڕه‌نگبێ ڕاستتر بێت بڵێن ڕێگه له به‌شداری
ژنان نه‌گرین و بواری کاری ئه‌وان به‌رته‌سک
نه‌که‌ینه‌وه، مه‌رجی یه‌که‌م پێداچوونه‌وه‌یه‌که به‌و
کۆده کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌و که‌شه فه‌هه‌نگی و سیاسییه‌ی
به‌سه‌ر مه‌یدان و بواری کاری سیاسی‌دا زاڵه. ئه‌گینا به
قابشووتن یان جارێک چێشت سازکردن یان خود به گووتنی
ئه‌وه‌ی که من ڕێگه له هاوسه‌رم ناگرم، ئه‌و کێشه‌یه
چاره‌سه‌ر نابێت.
کۆتایی
مه‌به‌ست له‌و وتاره ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ک بوو به یه‌كێ
له‌و ره‌هه‌ندانه‌ی که له جووڵانه‌وه‌ی ئێمه‌دا
ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌ر ده‌م کار و چالاکی و ئاماده‌یی
چالاکانه‌ی ژنان له بواره فه‌رمییه‌کانی سیاسه‌تدا. ئه‌و
ره‌هه‌نده تایبه‌ته پێوه‌ندی به چه‌شنی ڕوانینی ئێمه
به مه‌سه‌له‌ی مافی یه‌کسانی ژن و پیاو له ناو
جووڵانه‌وه‌ی کوردی‌دا هه‌یه و ڕیشه‌ی له‌و باوه‌ڕه دایه
که پرسی ژن و مافه‌کانیان ته‌نیا به پرسی ژنه‌کان
ده‌زانین و به گرفتی پیاوانی نابینین. له هه‌مان حاڵ‌دا
ئێمه هه‌نگاونانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردن یان هه‌رنا
به‌رفره‌وانترکردنی بواری ئه‌و مافانه ده‌خه‌ینه دوای
ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی، له حاڵێکدا ئه‌و ڕزگارییه خۆی له
خۆیدا هیچ ده‌سته‌به‌رێکی زیاتربوونی مافی ژنان ناکات.
ئه‌و بڕوایه ته‌نیا بڕوایه‌کی تیۆریک نییه، به‌ڵکو لو
ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌دا ڕه‌نهدانه‌وه‌ی
هه‌یه. هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێک له‌و فکره‌دا ده‌بێ هاوکات و
هاوشان بێت له گه‌ڵ گۆڕانێک له هه‌ڵسوکه‌وتی ئێمه‌دا و
پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به‌و سیاسه‌ته که هه‌م له لایه‌ن
پیاوانه‌وه پێناسه ده‌کرێت و هه‌میش له لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه سنوور و چوارچیوه‌کانی دیاری ده‌کرێت.
ستۆکهۆلم ـ 3ی مارسی 2007
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م...
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌زم
...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه بۆ
...
پیکدادانانی شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی ...
کێ سیاسه‌ت و سیاسی
پێناسه ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی به‌رده‌م
جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد ده‌توانێ روخسارێكی
فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
|