|
مێكانیزمی ده‌رهاوێژه‌رانه‌ی دێمۆكراسی

باسی دێمۆكراسی هه‌میشه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی تیۆرییه
سیاسییه‌كانی پێكهێناوه، به‌ڵام ئه‌و ره‌خنانه‌ی
ئاراسته‌ی دێمۆكراسی كراون روویان به‌گشتی له شێوه‌ی
دابه‌زاندن و پراكتیزه‌كردنی دێمۆكراسی بووه و كه‌متر
سه‌رنجیان به دینامیكی خودی دێمۆكراسی و كێشه
ناوه‌كییه‌كانی داوه. له‌م باسه‌دا مه‌به‌ستی نووسه‌ر
زیاتر جه‌ختكردنه له سه‌ر ره‌هه‌ندی ده‌رهاوێژه‌رانه‌ی
exclusive
دێمۆكراسی و، كه‌موكوڕییه‌كانی دیكه‌ی دێمۆكراسی به‌شێكی
ڵاوه‌كی باسه‌كه پێكدێنێ. له باسه باوه‌كاندا
دێمۆكراسی هه‌میشه وه‌ك تاكه سیستمێكی سیاسی نێوهاوێژ
inclusive
ناسراوه و گرفته‌كانی دێمۆكراسی وه‌ك ئه‌نجامی به‌هه‌ڵه
پراكتیزه‌كردن یان به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن له دێمۆكراسی
بینراون.
لێره‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م روانگه‌یه ده‌مه‌وێ جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه گرینگه بكه‌م كه دێمۆكراسی هه‌ڵگری
مێكانیزمێكی ده‌رهاوێژه‌رانه‌یه
exclusive
كه یه‌ك مامله له‌گه‌ڵ هه‌مووی خه‌ڵك یان هه‌موو خه‌ڵكێك
ناكات، به‌ڵكو له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی‌دانان له نێوان
گروپه جیاوازه‌كاندا شكڵی گرتووه. ئه‌م مێكانیزمانه
ده‌بێ وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوه‌كی خودی دێمۆكراسی
ببیندرێن، نه‌ك وه‌ك كارتێكه‌رییه‌كی ڵاوه‌كی. كه وایه
گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگای مۆدێرن هه‌موو سه‌رچاوه‌یان له
به‌هه‌ڵه دابه‌زاندن یان پراكتیزه‌ی چه‌وتی دێمۆكراسی
نه‌بووه، به‌ڵكو به‌شێكی ئه‌نجامی خودی ئه‌و دێمۆكراسییه
بووه.
ئێمڕۆ له رۆژئاوادا چه‌مكی دێمۆكراسی به‌ر له هه‌موو شت
ئاماژه بۆ شێوه ره‌وتكارییه‌كی حكومه‌تییه كه له‌ودا
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رپرسه له به‌رانبه‌ر
ده‌نگده‌راندا. ئه‌م به‌رپرسێتییه ده‌توانێ به
شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بێت (واته له به‌رانبه‌ر نوێنه‌ره
هه‌ڵبژارده‌كانی خه‌ڵكدا) یان ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی
ناراسته‌وخۆ بێت (ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك نوێنه‌ر دیاری
كراون). له‌م شێوه حكومه‌ته‌دا نزیك به هه‌مووی خه‌ڵك
(به هه‌ندێ رێزپه‌ڕییه‌وه) مافی به‌شدارییان له
ده‌نگداندا هه‌یه و به‌شی هه‌ره زۆری سیستمی سیاسی له
سه‌ر بنه‌مای كێشه و ركه‌به‌رایه‌تی دوو یان خود چه‌ند
پارتی سیاسیی دامه‌زراوه.
به‌ڵام ریشه‌ی مێژوویی چه‌مكی دێمۆكراسی وه‌ك شێوه‌یه‌ك
له حكومه‌ت، وه‌ك هه‌موومان ئاگادارین، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
كۆماره‌كانی سه‌رده‌می یۆنانی و رۆمی كه‌ون. له سه‌رده‌می
نوێ‌دا ئه‌م چه‌مكه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا دووباره گیانی
گرت و سه‌ره‌تا زۆرتر چه‌مكی دێمۆكرات و دوایی خودی
دێمۆكراسیش بووه به یه‌كێ له چه‌مكه باوه‌كانی سیاسه‌ت
و تیۆری سیاسی. سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی ئه‌م چه‌مكه‌ش
پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به كێشه‌یه‌كی نوێ
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بوو كه مه‌ترسی خستبووه باری
باوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له
كرده‌وه‌دا به دوو كه‌رت دابه‌ش بووبوو. دێمۆكراسی
ئه‌نجامی ئه‌م كێشه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌مرازێك بوو بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی شۆڕش و
راپه‌ڕینی كرێكاران و هه‌ژاران (زۆرینه‌ی خه‌ڵك)
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه‌مینه‌یه‌ك نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
دێمۆكراسی به‌م شێوه نوێییه چه‌كێكی كاریگه‌ر بوو بۆ
ئه‌وه‌ی مێكانیزمی یاسامه‌ندی و كۆنترۆل له ده‌روون و
ره‌وانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكدا بچێنێ. واته ئه‌گه‌رچی
دێمۆكراسی وه‌ك چه‌مكێك به‌ڕواڵه‌ت شكومه‌تی زۆرینه‌یه،
به‌ڵام ئه‌و شێوه حكومه‌ته هه‌رگیز مه‌به‌ستی ئه‌و
دێمۆكراسییه نه‌بووه كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه به‌ره
به‌ره بووه به شێوه‌ی زاڵی سیستمی سیاسی له رۆژئاوادا.
به سه‌ره‌نجێك له ریشه‌ی ئێتیمۆلۆژیی دێمۆكراسیش
ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م چه‌مكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
هه‌ڵگری ناته‌باییه‌كی ناوه‌كی بووه و مه‌به‌ست له
دێمۆكراسی به هیچ كلۆجێ حكومه‌تی خه‌ڵك (به مانای كوردی
ئه‌م وشه‌یه) نه‌بووه.
دێمۆكراسی له دوو وشه‌ی "دێمۆس
demos"،
واته خه‌ڵك و، "كراتۆسkratos
" واته به‌ڕێوه‌به‌ری و حكومه‌ت پێكهاتووه و مانای
حكومه‌تی خه‌ڵك ده‌به‌خشێ. ئه‌گه‌ر دێمۆكراسی حكومه‌تی
خه‌ڵكه له سه‌ر خه‌ڵك، ئه‌م خه‌ڵكه كێن و مه‌به‌ست له
خه‌ڵك چییه؟ به سه‌یرێك له مێژووی ئه‌م چه‌مكه له
رۆژئاوا ده‌بینین كه خه‌ڵك هه‌رگیز مانایه‌كی یه‌كده‌ست و
نه‌گۆڕی نه‌بووه. ئه‌وه‌ی تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی
هه‌ژده خه‌ڵكیان پێگوتووه، مه‌به‌ست "ره‌ش ورووت" بوون؛
واته كه‌سانێ كه نرخی كۆمه‌ڵایه‌تیان كه‌متر بووه و
به‌م چه‌شنه هه‌میشه له نه‌جیبزاده و كه‌سانی خانه‌دان
جیا كراونه‌ته‌وه.
خه‌ڵك به‌شێك بووه له دانیشتوانی و‌ڵاتێك كه نه مافی
یه‌كسانیان له‌گه‌ل چینه‌كانی دیكه‌دا هه‌بووه و نه
یه‌كسانی مافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیان پێبه‌خشراوه. به
واته‌یه‌كی دیكه خه‌ڵك ته‌نیا له چوارچێوه‌ی حقوقیدا
خاوه‌نی هه‌ندێ ماف بوون. ئه‌م دووانه‌تییه‌ی وشه‌ی خه‌ڵك،
هه‌ر وه‌ك ئاگامبن
Agamben
رۆشنبیری ئیتالی ته‌ئكید ده‌كا، شتێكی رێكه‌وت نه‌بووه،
به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ی دووانه‌تییه‌كی ناوه‌كییه له
كاركرد و سروشتی چه‌مكی خه‌ڵك له سیاسه‌تی رۆژئاوادا. كه
وایه خه‌ڵك بابه‌ت و سۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو نییه، به‌ڵكو
ئه‌نجامی دیالێكتیكانه‌ی نێوان دوو جه‌مسه‌ری ناته‌بایه:
له ڵایه‌كه‌وه خه‌ڵك وه‌ك یه‌كه و گشتێك، جه‌سته‌یه‌كی
یه‌كگرتووی سیاسی پێكدێنێ و له ڵایه‌كی دیكه‌شه‌وه
خه‌ڵك جه‌سته‌یه‌كی ناته‌با و فره‌چه‌شن پێكدێنێ كه له
كه‌سانی موحتاج، هه‌ژار و ده‌رهاوێژراوی كۆمه‌ڵگا
پێكهاتووه (30 :2000).
ئه‌گه‌ر دێمۆكراسی حكومه‌تی خه‌ڵك له‌سه‌ر خه‌ڵك یان
حكومه‌تی خه‌ڵك بێت، هه‌رگیز ئه‌م چه‌شنه حكومه‌ته بوونی
نه‌بووه. له و‌ڵام به‌م پرسیاره‌ش كه كێ خه‌ڵكه، له
هه‌ر قۆناخێكی تایبه‌تدا و‌ڵامێكی جیاواز دراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین دێمۆكراسی له ئاتێنی كۆندا
ته‌نیا كه‌مینه‌یه‌كی له پیاوانی یۆنانی ده‌گرته‌وه و
ژنان، مندا‌ڵان، كۆیله‌كان و خه‌ڵكێكی زۆری دیكه كه له
شوێنی دیكه له‌دایك ببوون، نه‌ده‌كه‌وتنه خانه‌ی
"خه‌ڵكه‌وه" و تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌م چه‌مكه
هه‌میشه به‌شێك له "خه‌ڵك"ی گرتۆته‌وه. واش پێده‌چێ له
هه‌ر سه‌رده‌مێكدا سنوورێكی دیاریكراو هه‌بووبێ بۆ
هاوناسكردنی خه‌ڵك و ئه‌م سنوورانه‌ش كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان
له‌سه‌ر نه‌بووبێ. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده
به گشتی مه‌به‌ست ئه‌و كه‌سانه بووه كه له مافی سیاسی
بێبه‌ری بوون، وا دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسه وه‌ك بنه‌مای
ره‌وایه‌تیی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌به‌ره پله‌ی شاروه‌ندییان
پێدرا. هه‌ر بۆیه له كۆمه‌ڵگای مۆدێرندا واتای خه‌ڵك و
شاروه‌ند به‌یه‌ك مانا به‌كاردێت و ئه‌وه شاروه‌نده‌كانن
كه خه‌ڵك پێكدێنن (مه‌به‌ستی من لێره له‌م خه‌ڵكه‌یه
كه به سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌ناسرێ).بۆیه‌ش بۆ وێنه كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له
سه‌ده‌كانی نۆزده و بیسته‌مدا كێشه‌ی كرێكاران، ژنان و
هه‌ژاران بوو بۆ مافی شاروه‌ندێتی، چونكو تا ئه‌وكاته‌ی
شاروه‌ندی ئه‌وان به ره‌سمی نه‌ناسرابوو، ئه‌م كه‌سانه
له هه‌موو چه‌شنه مافێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌ری
بوون.
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی شاروه‌ند هه‌ر له زووه‌وه به
چه‌شنێ ره‌نگدانه‌وه‌ی دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگا به توێژی
جیاواز بووه. بۆ وێنه له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستۆوه
Aristotle
شاروه‌ند ئه‌و كه‌سه بووه كه
به‌شداری كاروباری شورایی و حقوقی ده‌وڵه‌تێك بێت
كه‌له‌ودا به شاروه‌ند ناسراوه (ئه‌ره‌ستۆ، 2000).
ئه‌ره‌ستۆ له‌م تاریفه‌یدا، له‌ڵایه‌كه‌وه
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گه‌ردوونی ده‌دا به چه‌مكی شاروه‌ندی،
چونكو باسی "ده‌وڵه‌ت" به گشتی ده‌كات، نه‌ك ده‌وڵه‌تێكی
تایبه‌تی وه‌ك ئاتێن یاخود سپارتا. به‌ڵام له‌هه‌مان
كاتدا ئه‌م گه‌ردوونییه‌تییه له كرده‌وه‌دا ڵایه‌نێكی
كۆنكرێت به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، چونكو هه‌ر یه‌ك له‌م
تاكانه، شاروه‌ندی یه‌كێ له‌م ده‌وڵه‌تانه‌ن (هیندێس:
1998). به‌م شێوه‌یه ئێمه دوو چه‌شنه تێگه‌یشتنمان
ده‌توانێ له شاروه‌ند هه‌بێ: شاروه‌ندێك كه به گوێره‌ی
به‌ستراوه‌یی به شوێنێكی تایبه‌ت، فه‌رهه‌نگ و زمان یان
قه‌ومێكی تایبه‌ت پێناسه ده‌كرێت و شاروه‌ندێك كه
هاوناسی سه‌ره‌كی خۆی له پێوه‌ندی له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تدا
وه‌رده‌گرێ.
له‌پاڵ ئه‌م دوو تێگه‌یشتنه له شاروه‌ند، خه‌ڵكی
ئاساییش له‌م تاریفه‌ی ئه‌ره‌ستۆدا به سه‌ر دوو كاتێگۆری
دابه‌ش ده‌بن: ئه‌وانه‌ی به‌شداری چا‌ڵاكی سیاسین و
ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی خانه‌ی سیاسه‌ت و
چا‌ڵاكی سیاسی. بۆیه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له
به‌شداری راسته‌وخۆی كاروباری سیاسی‌دا بێبه‌رین، له مافی
شاروه‌ندیش بێبه‌ری ده‌كرێن و له بواری سیاسه‌ت
ده‌رده‌هاوێژرێن. واته چه‌مكی شاروه‌ندی له به‌رانبه‌ر
"ئه‌وانی دیكه‌دا" (هه‌موو ئه‌م كه‌سانه‌ی له مافی
به‌شداری سیاسی بێبه‌رین) پێناسه ده‌كرێت. شاروه‌ندی به‌م
چه‌شنه پێوه‌ندی به ژیانێكی سیاسییه‌وه هه‌یه، ژیانێك
كه له ژیانی ساكاری بوونه‌وه‌ر جیاده‌كرێته‌وه و
پله‌یه‌كی به‌رزتری پێده‌به‌خشرێ. ئه‌م جیاكردنه‌وه‌ی
ئه‌ره‌ستۆ ریشه‌ی له تێگه‌یشنێكی دووانه‌یی له ژیانه
كه له یۆنان‌دا باو بوو. واته ئه‌م تاریفه، هه‌روه‌ك
هاننا ئارێنت
Hannah Arendt
باسی لێده‌كا سه‌رچاوه‌ی له سنوورێكه كه ئه‌ره‌ستۆ له
نێوان ژیانێكی بایۆلۆجیكی و ژیانێكی مه‌ده‌نیدا ده‌كێشێ.
وا دیاره گرێكه‌كان دوو وشه‌یان بۆ "ژیان" هه‌بوو؛ له
ڵایه‌ك وشه‌ی
zoé
، كه به مانای ژیانێكی ساكار بوو كه له نێو هه‌موو
زینده‌وه‌رێكدا هاوبه‌ش بوو و، له‌ڵایه‌كی دیكه‌شه‌وه
وشه‌ی
bios
كه نیشانده‌ر و ده‌ربڕی ژیانێكی تایبه‌ت بوو به تاك یان
كۆمه‌ڵێ تایبه‌تی له خه‌ڵك (ئاگامبێن، 1 :1998). بۆیه‌ش
هه‌ر وه‌ك ئاگامبن ئاماژه ده‌كا وشه‌ی "زوو
zoé"
هیچ كاتێ بۆ شاروه‌نده‌كان به‌كار نه‌ده‌هات و هیچ
مانایه‌كی له‌م پێوه‌ندییه‌دا نه‌بوو. چونكوو چه‌مكی
"زوو"یه‌كی سیاسی
Zoē politikē
هیچ مانایه‌كی نه‌ده‌به‌خشی.
Zoé
وه‌ك شێوه‌ی بایۆلۆجیكی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تدا بوو
و ئه‌م بوونه‌وه‌ره ته‌نیا پیوه‌ست بوو به بواری
ماڵه‌وه
oikos
و ئه‌ركی ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ژیان بوو.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌ره‌ستۆ مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی سیاسی
ده‌ناسێنێ، ریشه‌ی له‌و جیاكارییه‌ی نێوان ژیانی بایۆلۆجی
و ژیانی سیاسی‌دا هه‌یه. به‌م چه‌شنه ژیانی بایۆلۆجیكی
zoé،
ده‌بێته پێشمه‌رجی ژیانێكی مه‌ده‌نی
bios،
كه بنه‌مای له سه‌ر بۆچوون و روانینی هاوبه‌شدایه.
ئاگامبێن ئه‌وجیاوازییه‌ی ئه‌ره‌ستۆ له نێوان
zoé
(واته ژیانێك كه ئێمه تێیدا به‌دنیا
دێین) و
bios
(وه‌ك ژیانێكی به‌شدار له كاروباری
ده‌وڵه‌تشاردا كه ئێمه دواتر ده‌ست پێده‌كه‌ین)، داده‌نێ
به هۆكاریكی گرینگ له ده‌رهاویشتن و په‌راوێزخه‌ری (marginalization)
هه‌ندێ له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌زانێ. به بۆچوونی
ئاگامبێن ئه‌و دابه‌شینه‌ی ژیان به دوو پله‌ی جیاواز
بنه‌مای شاراوه‌ی سیاسه‌تی رۆژئاوای پێكهێناوه و ئه‌نجامی
زۆر كوشه‌نده‌ی هه‌بووه.
هه‌ربۆیه‌ش پێوه‌ندی ره‌سه‌نی سیاسی ڵای ئاگامبێن
پێوه‌ندییه‌ك نییه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شێتی
نه‌ته‌وه‌یی یان ئاینی، به‌ڵكو پێوه‌ندییه‌كه له سه‌ر
بنه‌مای قه‌ده‌غه‌كردن؛ واته ئه‌وه ده‌رهاوێژه‌ری
چا‌ڵاكانه و بێپسانه‌وه‌ی ژیانی رووت له بواری
سیاسه‌تدایه كه بنه‌مای پێوه‌ندی سیاسی پێكدێنێ. چونكو
هه‌ر وه‌ك ئێمه ڵای ئه‌ره‌ستۆ ده‌بینین، ئه‌گه‌رچی
zoé،
ئه‌م ژیانه ساكاره یاخود بوونه‌وه‌رییه، پێشمه‌رجێكه
بۆ چوونه‌ژووری ناو سیاسه‌ت، كه‌چی له هه‌مان كاتدا ئه‌م
ژیانه ساكار و بوونه‌وه‌رییه، ده‌بێ له بواری سیاسه‌ت
ده‌رهاویژرێ (سه‌ڕه‌رای ئه‌وه كه ئه‌م ژیانه له
چوارچێوه‌ی یاسا و نۆرمه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دایه و
ده‌بێ په‌یره‌وی ئه‌م یاسایانه بێت).
كه وایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌شنه دابه‌شینێك له
پێناسه‌ی دێمۆكراسی و شاروه‌ندیدا هه‌بووه. دێمۆكراسی و
شاروه‌ندی، یاخود ژیانێكی بایه‌خدار به ده‌رهاویشتنی
به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له‌و هاوبه‌شییه‌دا ساز
ده‌بێ و مانا ده‌به‌خشێ.
ژیانی سیاسی به واته‌یه‌كی دیكه هه‌میشه تاریفی خۆی له
ژیانێكی ناسیاسی وه‌رگرتووه و خودی ئه‌م ژیانه ساكاره‌ش
هه‌میشه له به‌رانبه‌ر "نه‌فی
negation"دا
شی ده‌كرێته‌وه، ئه‌و شته‌ی ئه‌و نییه: واته ژیانی
سیاسی. به‌م چه‌شنه ئه‌ره‌ستۆ هاوناسی
مرۆڤبوون به به‌شداری له ده‌وڵه‌تشاردا
polis
دبه‌ستێته‌وه و ژیانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تشار له ئاستی
ژیانێكی ئاژه‌ڵانه ده‌نرخێنێ.
مه‌به‌ستی ئاگامبن له‌م باسه ئه‌وه‌یه كه ژیانی ساكار و
رووتی مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سیاسه‌تدا بابه‌تێكی
ده‌سه‌ڵات بووه و ئه‌م "ژیانه رووته" و په‌یوه‌ستكردنی
ئه‌م ژیانه به سیاسه‌ت، سه‌رچاوه و بنه‌مای حاكمییه‌تی
sovereign
پێكهێناوه. ئه‌م باسه هه‌روه‌ها چه‌شنه كامڵكردنێكی
روانگه‌ی فوكۆیه
Foucault
سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی
بایۆسیاسه‌ت
biopolitics
(ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی كه ژیان وه‌ك
بابه‌تی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێ) كه فوكۆ به مۆدێرنیته و
سه‌ده‌ی هه‌فده‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له دیدی فوكۆوه له
سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌دا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت سنوورگرتووه‌كان
سه‌ریان هه‌ڵدا،
ژیانی (بایۆلۆجیكی) خه‌ڵك له كرده‌وه‌دا ده‌بێته
بابه‌تێكی گرینگی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆنترۆڵ و،
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ژیانه ده‌بێته ئه‌ركێكی گرنگی
حاكمییه‌ت له‌م وڵاتانه‌دا (141 :2002). ئه‌مه به‌م
واتایه‌یه كه ئه‌وه به سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنیته‌یه كه
zoē
دێته ناو بواری سیاسه‌ته‌وه و ژیانی ساكاری مرۆف وه‌ك
بابه‌تی سیاسه‌ت ده‌ناسرێت. به‌ڵام ئاگامبێن ده‌ڵێ كه
پێوه‌ندی ژیانی بایۆلۆجیكی خه‌ڵك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
پێوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی حاكم هه‌بووه و به‌شێك بووه
له سیاسه‌ت و، به‌رهه‌مهێنانی جه‌سته‌یه‌كی بایۆسیاسی
چا‌ڵاكی ره‌سه‌نی ده‌سه‌ڵاتی حاكم بووه. هێنانی ژیانی
بایۆلۆجی مرۆڤه‌كان بۆ ناوه‌ندی سیاسه‌ت له سه‌رده‌می
نوێ‌دا ته‌نیا ئاشكراكردن و وه‌رووخستنی پێوه‌ندی نه‌هێنی
نێوان ژیانی رووت و ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌خا (6 :1998). خاڵی
سه‌ره‌كی ئاگامبێن ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌شنه
ده‌رهاویشتنێكی ئه‌م ژیانه رووته به شێوه‌یه‌كی ناته‌با
ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوه‌ندی سیاسه‌ت؛ چونكو ئه‌م
ده‌رهاویشتنه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌شێكه له‌م
هاوبه‌شییه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له‌م هاوبه‌شییه
بێبه‌ری ده‌كرێ كه ئاگامبێن بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییه له چه‌مكی ده‌رهاوێشتنێكی ناوهاوێژانه
inclusive exclusion
كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. ناوهاوێژی ژیانی
رووت له رێگای ده‌رهاوێژیی ئه‌م ژیانه له روانگه‌ی
ئاگامبێنه‌وه ناوه‌رۆكی بایۆسیاسه‌ت پێكدێنێ و ئه‌م
سیاسه‌ته‌ش (به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی فوكۆ) به هیچ كلۆجێ
ناهاوگونجاو نییه له‌گه‌ڵ حاكمییه‌تدا
sovereignty
به‌ڵكو بایۆسیاسه‌ت و به‌رهه‌مهێنانی ژیانی رووت چا‌ڵاكی
ره‌سه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێكدێنێ. خاسڵه‌تی سه‌ره‌كی
بایۆسیاسه‌ت له دیدی ئاگامبێنه‌وه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
جیاوازی نێوان
zoe
و
bios
و سروشت و كولتووره. له سه‌رده‌می نوێ‌دا كه ژیانی رووت
په‌یوه‌ست به سیاسه‌ت بووه و له جه‌سته‌ی شاروه‌نددا
بۆته هێمای ره‌سه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، نیشان ده‌دات
كه ته‌نانه‌ت له‌دایكبوون
birth
(واته ژیانی بایۆلۆجیكی) بۆته هه‌ڵگری راسته‌وخۆی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (128 :1998).
له ڵایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه كرا،
ئاگامبێن ژیانی بایۆده‌سه‌ڵات وه‌ك چا‌ڵاكی ره‌سه‌ن و
سه‌ره‌كی حاكمییه‌ت پێناسه ده‌كات، ئه‌م تاریفه تا
راده‌یه‌ك پێوه‌ندی به هه‌مان تاریفی به‌ناوبانگی
شمیته‌وه
Carl Schmitt
هه‌یه كه ده‌ڵێ: حاكم (سه‌روه‌ر) ئه‌و كه‌سه‌یه كه له
سه‌ر باری هه‌ڵاوێرده و ریزپه‌ڕ
exception
بڕیار ده‌دات. واته ئه‌وه
ده‌سه‌ڵاتداری سیاسییه كه دیاری ده‌كات چ هه‌لومه‌رجێك
ئاسایی و چ نائاساییه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته توانستی قانوونی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
بڕیار بدات كێ و چ كه‌سانێ بخرێنه ده‌ره‌وه‌ی بواری یاسا
و باری ریزپه‌ڕ رابگه‌یه‌نێ. به‌م چه‌شنه ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته سنووری نێوان یاسا و نایاسا دیاری ده‌كات و
هه‌ر بۆیه‌شه كه شمیت ئه‌م چه‌مكه (واته چه‌مكی
حاكمییه‌ت
sovereign
)
وه‌ك چه‌مكێكی هێڵسنوور
borderline
تاریف ده‌كات. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێوه‌ندییه‌ك له نێوان
خۆی و ئه‌و كه‌سانه‌دا ساز ده‌كات كه كه‌وتوونه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی یاسا. بۆیه كاتێ ئاگامبێن باسی
سنووری نێوان یاسایی و نایاسایی ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
هه‌ر دووی ئه‌و بوارانه ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ك شمیتیش
له‌م باره‌وه ده‌نووسێ، هیچ نۆرمێك په‌یوه‌ست به ئاژاوه
chaos
نابێ (ئاژاوه‌ی به‌سه‌ردا ته‌تبیق نادرێ)، بۆیه بۆ
ئه‌وه‌ی بارێكی یاسایی بوونی هه‌بێ هه‌میشه پێویست به
بارێكی نۆڕماڵ هه‌یه و ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه كه
ئه‌م باره وه‌ك نۆڕماڵ یان نانۆرماڵ پێناسه ده‌كا.
بۆیه بارێكی ریزپه‌ڕ ده‌ستنیشانی هه‌ره‌سهێنانی بارێكی
نۆڕماڵ ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ر وه‌ك
ئاگامبێن ده‌ڵێ، بارێكی نۆڕماڵ خۆی له ئه‌ساسدا
نائاماده‌یی و غه‌یبه‌تی حاڵه‌تی ریزپه‌ڕه (19ـ18 :1998).
ئاگامبێن له توێژینه‌وه‌یه‌كی ره‌چه‌ڵه‌كناسانه‌دا
genealogical
شوێنی ئه‌م دابه‌شینه له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا ده‌گرێ و
به‌شێكی باسه‌كه‌ی پێوه‌ند ده‌دا به چه‌مكی "هۆمۆ ساكێر"
یان "مرۆڤی قوربانی" كه له‌یاساكانی رۆمی كه‌وندا هه‌بوو
و له‌م چه‌مكه‌ش وه‌ك مێتافۆرێك بۆ سه‌رده‌می ئێمه كه‌ڵك
وه‌رده‌گرێ.
هۆمۆ ساكێر به كه‌سێ ده‌وترا كه له ڵایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
به تاوانێك تۆمه‌تبار كرابوو، كه‌چی له‌باری یاساییه‌وه
ده‌وڵه‌ت كاری به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو و كوشتنی ئه‌وی به
ئه‌ركی خۆی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌شی له
ڵایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به تاوان نه‌ده‌زانی. هۆمۆ ساكر به‌م
چه‌شنه جه‌سته‌كه‌ری ژیانێكی رووته
bare life
و مه‌به‌ست له رووتی ئه‌م ژیانه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو
كه‌س بۆی هه‌یه ژیانی هۆمۆ ساكێر بستێنێ به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئه‌م كوشتنه به تاوان بژمێردرێ. به‌م چه‌شنه ژیانی
هۆمۆساكێر له ڵایه‌كه‌وه بوونێكی به‌رـ یاسایی و بان
یاسایی هه‌یه؛ واته بوونی هه‌م به‌ر له یاسایه و
هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی یاسادایه، چونكو یاسا نایه‌وێ له
سه‌ر ژیانی بڕیار بدات. له ڵایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌م
ژیانه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئایینییه‌كاندایه، چونكو
دامه‌زراوه ئاینییه‌كانیش خۆیان له كوشتنی ده‌پارێزن و
وه‌ك كه‌سێكی ناپاك كوشتنی به چه‌شنه رێزدانانێكی ئه‌م
جه‌سته‌یه ده‌زانن. له‌هه‌مان كاتدا دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م
جه‌سته‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاسا، خۆی له خۆیدا له
چوارچێوه‌ی یاسادا مومكینه (واته بڕیارێكی یاساییه و
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه كه دیاری ده‌كا چ كه‌سێ
هۆمۆساكێره). رووتی ئه‌م ژیانه هه‌ر وه‌ك ئاگامبێن به
جوانی ده‌نووسێ له‌وه‌دایه كه بوونی ئه‌م ژیانه له
چوارچێوه‌ی نه‌زمێكی حقوقیدا(ناوهاوێژبوونی) ته‌نیا
شێوه‌یه‌كی ده‌رهاوێژراوی (ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی یاسا)
هه‌یه.
پوخته‌ی قسه‌كانی ئاگامبێن له‌م باره‌وه له راستیدا
ده‌ربڕی ئه‌م راستییه‌ن كه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه
كه سنوور له نێوان ئه‌ندامان و كه‌سانی په‌یوه‌ست به
خۆی و ناوهاوێژكراو و له نێوان كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
ناوهاوێژییه ده‌كێشێ؛ واته ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه
كه ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، یاسایی و نایاسایی و هه‌روه‌ها
نێوان قانون و ریزپه‌ڕ دیاری ده‌كات. ئه‌م باسه سه‌ڕه‌رای
ڕواڵه‌تی مێژوویی، له پله‌ی یه‌كه‌مدا شوێنهه‌ڵگرتنێكی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئه‌و ره‌هه‌نده ناته‌بایانه‌ی
دێمۆكراسییه. ئه‌نجامی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه كه
دێموكراسی هه‌میشه به مانای بێبه‌ریكردنی به‌شێكه له
ماف و هاوبه‌شێتی؛ هه‌میشه به مانای جیاكاری و
جیاوازیدانانه له نێوان كه‌سانێكی كه به خۆیی
ده‌ناسرێن و كه‌سانێ كه به ناخۆیی و "ئه‌وانی دیكه"
ده‌ناسرێن. ئه‌مه هه‌روه‌ها به‌م مانایه‌یه كه ئه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه كه دیاری ده‌كات كام بارودۆخ له‌بار
و نۆرماڵه و چ بارێك به نائاسایی تاریف ده‌كات و به‌م
پێیه‌ش سنوره‌كانی ئاسایی/نائاسایی دووباره تاریف
ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت با ئه‌وه له یاد نه‌كه‌ین كه
خاسله‌تێكی سه‌ره‌كی بایۆسیاسه‌ت دووباره واتاكردنه‌وه‌ی
سنووره‌كانه، واته هه‌ر وه‌ك ئاگامبێن ئاماژه ده‌كات
بایۆسیاسه‌ت پێویستی به دووباره تاریفكردنه‌وه‌یه‌كی
بێبڕانه‌وه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه و دیاریكردنی ناووه‌وه
له ده‌ره‌وه. به‌مچه‌شنه هه‌ر كه
zoe
له رێگای ئاگاداری مافه‌كانه‌وه به‌سیاسی كرا، پیداویستی
دووباره دیاریكردنی سنووره‌كانیش هاته ئاراوه (129
:1998).
ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ر ئه‌و باسه به شێوه‌یه‌ك به
باسه‌كه‌ی به‌ری هایندێس پێوه‌ند بده‌ین ده‌بینی كه
ئه‌ویش له ره‌خنه‌ی خۆیدا له تگه‌یشتنی فوكۆ له
ده‌سه‌ڵات ئاماژه به‌م خاڵه ده‌كا كه خودی ده‌سه‌ڵات
له تیۆرییه سیاسییه‌كانی رۆژئاوادا هه‌میشه به دوو
مانای جیاواز باسی لێكراوه: له ڵایه‌كه‌وه وه‌ك
توانستێكی كرده‌وه‌یی (به‌شێوه‌یه‌كی چه‌ندایه‌تییانه
quantitative)
و له ڵایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌ك ماف و توانستی
ره‌وابه‌خشانه كه بنه‌مای له په‌سندكاری تاكه‌كاندا
بووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێك
به‌سه‌ریاندا ره‌یاڵ بێت. وه‌ك ئه‌نجامێك له‌م دوو
بینینه، خودی سوژه‌ش به دوو شێوه‌ی جیاواز بیندراوه.
له ڵایه‌كه‌وه تاكه سه‌ربه‌ست و ئاوه‌زمه‌نده‌كان كه
په‌سندكاری ئه‌وان مه‌رجێكی پێویسته بۆ شه‌رعییه‌ت
به‌خشین به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و له ڵایه‌كی دیكه‌شه‌وه
ئه‌و تاكانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌و ئاوه‌زمه‌ندییه نین،
به‌ڵام توانستی شێوه‌گرتنیان رێگا ده‌دات كه له
پێوه‌ندییه‌كی دوو‌ڵایه‌نیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا خاسله‌تی
ئاوه‌زمه‌ندانه به‌م كه‌سانه بدرێت. ئه‌و دابه‌شینه‌ش
سه‌ره‌ڕای خاڵی ده‌ستپێكی جیاواز له‌گه‌ڵ ئاگامبێندا
ئه‌نجامی هاوبه‌شی هه‌یه؛ واته له سیاسه‌تدا هه‌میشه
به‌شێك له خه‌ڵك وه‌ك "نابالغ" خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی سیاسه‌ت و حاشا له توانستی سیاسیی ئه‌وان كراوه.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باسه‌ی سه‌روو، له باسه‌كانی
سیاسی‌دا به گشتی مه‌سه‌له‌ی شاروه‌ندێتی ودێمۆكراسی به
شێوه‌یه‌كی دیكه هاتۆته ئاراوه و له كوردستانیشدا
زۆرتر ئه‌و تێگه‌یشنه باوه سه‌باره‌ت به دێمۆكراسی
زاڵه. له‌م باره‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی ئێستای كوردستانی خواروو
نموونه‌یه‌كی به‌رچاوه. جیا له‌وه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییه‌كی
عێراق چه‌نده به سوودی كورد ته‌واو ده‌بێ و جیا له‌و
فاكته كه نه‌مانی دیكتاتۆرێكی وه‌ك سه‌دام ده‌ستكه‌وتێكی
گه‌وره و به‌نرخه بۆ داهاتووی كورد، مه‌سه‌له‌ی هاتنی
ئه‌مریكا ڵایه‌نێكی دیكه‌شی هه‌یه كه له‌و باسانه‌ی
كوردیدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی پێناكرێ و ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی
ته‌ئییدی "ناباڵغی عه‌قڵی و سیاسی" كوردانه. به‌م واتایه
كه ته‌ئییدی ئاماده‌یی و‌ڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا كه كه‌م
ڵایه‌ن گومانیان له هۆكاره‌كانی خۆتێهه‌ڵقه‌رتانی له
ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ته‌ئییدی ئه‌وه‌شه كه كورد (یان خود
گه‌ڵانی ناوچه‌كه) پێویستیان به سه‌رپه‌رشت و
گه‌وره‌یه‌كه.
له ڵایه‌كی دیكه‌شه‌وه هاتنی ئا‌مریكا بۆ ناوچه‌كه، جیا
له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیاسی و ئابووری، به ناوی
"به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ تێرۆریزم"وه ره‌وایه‌تی پێدراوه
و ئه‌م به‌ربه‌ره‌كانییه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئا‌مریكا
ئاماده‌یه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی خۆیدا،
هه‌زاران خه‌ڵكی دیكه له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دا
بكوژێ. واته ئا‌مریكا جیاوازی ده‌كات له نێوان پله‌ی
بایه‌خ و نرخی ژیانی خه‌ڵكی خۆی و خه‌ڵكانی دیكه‌ودا و
ئاماده‌یه به ناوی میلله‌تی ئا‌مریكا جیاكاری
discrimination
خه‌ڵكانی ناوچه‌كانی دیكه بكات. ئه‌وسا ئه‌گه‌ر دێمۆكراسی
بنه‌مای له سه‌ر ده‌رهاوێشتن و بێبه‌ریكردنی به‌شێكه له
خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی خودی ئه‌م و‌ڵاته نه‌بنه قوربانی
ئه‌م جیاكارییه، وا خه‌ڵكی و‌ڵاتانی دیكه ده‌بنه
قوربانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا. كورد له‌م باره‌وه ئه‌زموونێكی
تاڵ و دێرینه‌ی هه‌یه چونكو هه‌ر به پێی ئه‌م پرینسیپه،
سا‌ڵانی ساڵ له هاوبه‌شێتی و مافی یه‌كسان له‌گه‌ڵ تورك،
فارس و عه‌ڕه‌ب بێبه‌ری كراوه (هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ ئه‌م
كرده‌وه‌یه‌ش وه‌ك كره‌وه‌یه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه ببینین،
به‌ڵام خودی ئه‌م راسیزمه‌ش له راستیدا هه‌ر وه‌ك پێشتر
ئاماژه كرا ریشه‌ی له جیاوازی دانان له نێوان ژیانی
رووت و ژیانی سیاسی دایه).
■■■
خودی چه‌مكی شاروه‌ند له وشه‌ی
civitas
هاتووه و له سه‌رده‌می رۆمه‌كاندا چه‌مكی
civitatus
ی لێ سازكراوه.
به‌ڵام ئه‌م چه‌مكه له سه‌رده‌می ئێمه‌دا (به‌تایبه‌ت
دوای سه‌ده‌ی بیسته‌م) پێوه‌ندی زیاتر به ئه‌ندامێتی له
ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه وبۆیه‌ش باری مانای
حقوقی ئه‌م چه‌مكه هه‌ندێ ماف و ئه‌ركی تایبه‌ت
ده‌گرێته‌وه كه (ده‌بێ) هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه
كه له چوارچێوه‌ی و‌ڵاتێكیدا ده‌ژین. ئه‌م چه‌مكه‌ش به
گوێره‌ی تاریفه باوه‌كان بنه‌مای دێمۆكراسی مۆدێرن
پێكدێنێ، چونكو دێمۆكراسی له پێناسه‌ی مۆدێریندا بریتییه
له شێوه‌یه‌ك له چاودێرێكی گه‌لی
popular
له سه‌ر ره‌وتی بڕیاروه‌رگرتن له چوارچێوه‌یه‌ی
ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی سنوورگرتوودا. واته ئه‌مه
شاروه‌نده‌كانن كه ماكی ئه‌م دێمۆكراسی پێكدێنن و له
رێگه‌ی سیستمێكی نوێنه‌رایه‌تی
representaive
ره‌وایه‌تی (مشروعیت) به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حاكم
ده‌به‌خشن. به‌مجۆره شاروه‌ند بریتتییه له پله‌ی یاسایی
تاك له كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرندا. به‌ڵام ئێمه نابێ ئه‌م
خاڵه‌مان له یاد بچێ كه پێناسه‌كردنی شاروه‌ند به
گوێره‌ی پله‌ی یاسایی‌ی
legal status
(یان پله‌ی حقوقی) خۆی پێوه‌ندی به تێگه‌یشتنێكی پۆزیتیڤ
له ده‌وڵه‌ت وه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا (ماف) هه‌یه.
له هه‌مان كاتیش‌دا شاروه‌ند ئه‌نجام و به‌رهه‌می
پرۆسه‌یه‌كی دامه‌زراویی و نۆرماتیڤه. واته هه‌ر تاكێك
خۆی له خۆیدا شاروه‌ند نییه، به‌ڵكو شاروه‌ند له
پرۆسه‌یه‌كی نۆرمالیزه‌كردندا ساز ده‌بێ. شاروه‌ند به پێی
ئه‌م تیۆرییانه به كه‌سێ ده‌گووترێ كه مافی مه‌ده‌نی،
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی پێده‌درێ و ئه‌م سێ مافه‌ش هه‌ر به
گوێره‌ی خودی ئه‌م تیۆرییانه له ره‌وتێكی مێژوویی‌دا
به‌ره به‌ره دراونه به تاكه‌كان، به‌ڵام ئێستا دوای
سه‌ده‌ی بیست به‌یه‌كه‌وه ناوه‌رۆكی شاروه‌ند پێكدێنن.
دیاره ئه‌مه ته‌نیاته‌فسیرێكیه له ناو ته‌فسیره‌كاندا
(به‌ڵام ته‌فسیرێكی باو و لیبرالی)، ئه‌گه‌ر ئێمه
سه‌یرێكی ته‌فسیری كه‌سانێكی دیكه بكه‌ین ده‌بینین كه
روانین به‌م مه‌سه‌له‌یه شێوه‌ی جیاواز به خۆیه‌وه
ده‌گرێت. بۆ وێنه برایان تۆرنێر
Bryan Turner
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاروه‌ندێتی
زۆرتر به‌و كێشانه ده‌به‌ستێته‌وه كه له ناو
كۆمه‌ڵگادا و له‌ڵایه‌ن جو‌ڵانه‌وه‌ی كرێكاری و ژنانه‌وه
به سه‌ر ده‌وڵه‌تدا سه‌پاندراوه و له ڵایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ئه‌و شاروه‌ندێتییه‌ی كه ده‌وڵه‌ت خۆی له
سه‌ره‌وه‌ڕا به خواره‌وه‌ی داسه‌پاندووه. شاروه‌ندێتی
له‌م روانگه‌وه بریتییه له رێزێ پراكتیكی حقوقی، سیاسی،
ئابووری و كولتوری كه كه‌سێك وه‌ك ئه‌ندامێكی به‌كار و
شیاوی كۆمه‌ڵگا تاریف ده‌كات (تۆرنێر 1993:2). له‌م
تاریفه‌دا گرینگه كه سه‌ره‌نجی وشه‌ی "شیاو و به‌كار"
بكه‌ین، چونكو تۆرنێر ناڵێ هه‌موو ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگا
وه‌ك شاروه‌ند ده‌ناسرێ، به‌ڵكو ئه‌م كه‌سانه‌ی كه به
شایسته ده‌زانرێن، كه ئه‌وه خۆی ته‌ئیدێكی هه‌مان
روانگه‌ی سه‌ره‌وه‌یه.
مه‌به‌ستی من له‌م باسانه ئاماژه‌یه‌كه به تاریفێكی باو
له شاروه‌ندێتییه كه به‌ڕواڵه‌ت ده‌بێ هه‌موو
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگایه‌ك بگرێته‌وه و تاریفێكی دیكه كه
پێمان ده‌ڵێ كه شاروه‌ندی هه‌میشه به‌شێك وه‌ك
ئه‌ندامانی لێهاتوو له‌به‌رانبه‌ر به‌شێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا
(كه‌سانی نالێهاتوو) داده‌نێ. ئه‌وسا ئه‌گه‌ر ئه‌م
دابه‌شینه له و‌ڵاتێكدا نه‌شمابێ (واته هه‌موو
ئه‌ندامانی و‌ڵاتێك مافی شاروه‌ندێتییان پێدرابێ)، ئه‌وسا
ئه‌م شاروه‌ندانه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ته‌ك شاروه‌ندانی
دیكه یان گروپی دیكه له ده‌روه‌ی سنووره‌كاندا به‌راورد
ده‌كرێت. به‌م چه‌شنه ده‌بینین كه دێمۆكراسی كه خۆی به
چه‌مكی خه‌ڵك و ئه‌ویش به نۆره‌ی خۆی به چه‌مكی شاروه‌ند
به‌ستراوه‌ته‌وه، ناوه‌رۆكێكی ناته‌بای هه‌یه و هه‌میشه
مێكانیزمێكی ده‌رهاوێژه‌ر (له به‌رانبه‌ر گروپێكدا) به
خۆیه‌وه ده‌گرێ، ئه‌وسا ئه‌م گروپه ده‌توانێ ژنان بن،
هه‌ژاره‌كان، موسلمانه‌كان یاخود بیانییه‌كان بن.
خودی چه‌مكی شاروه‌ندی له راستیدا له‌م دوو سه‌د ساڵه‌دا
باسێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نه‌بووه و زۆربه‌ی نووسه‌ران له
سه‌ر پێوه‌ندی راسته‌وخۆی ئه‌م چه‌مكه به ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاوده‌نگ بوون و به‌م چه‌شنه ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی، دێمۆكراسی و شاروه‌ندێتی هه‌ر به‌یه‌ك مانا
سه‌یریان كراوه. گرفتی سه‌ره‌كی له به‌رانبه‌ر ئه‌م
تاریفه‌دا هه‌ر وه‌ك بالیبار
Balibar
باسی لێده‌كا پێوه‌ندی به گرفتی په‌نابه‌ری و
كۆچبه‌رییه‌وه هه‌بوو كه دوای په‌نجاكان بووه به
مه‌سه‌له‌یه‌كی جیددی له ئه‌مریكا و ئوروپادا (بالیبار و
واله‌رشتاین 1991). هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌م به‌گرفتبوونه
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر رووخانی سیستمی كۆلۆنیالیزم له دوای
شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا، كه ئه‌ویش به نۆره‌ی خوی له
سازبوونی ده‌یان ده‌وڵه‌تی نوێی نه‌ته‌وه‌ییدا خۆی پێشان
دا و به‌م چه‌شنه گرفتێكی سه‌ره‌كی ساز بوو له نێوان
ئه‌م تاریفه‌ی پێشووی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆكراسی.
دیاره گه‌وره‌ترین گرفتی مه‌سه‌لی شاروه‌ندێتی به شێوه‌ی
ك‌ڵاسیكی خۆی له سه‌رده‌می ئێستادا هه‌ر پێوه‌ندی به
مه‌سه‌لی كۆچبه‌ران له‌م وڵاتانه‌دا هه‌یه. ئه‌م
گرفتانه خۆیان شێوه‌ی جیاوازیان به‌خۆوه گرتووه، بۆ
وێنه مه‌سه‌لی مافی ئه‌م كه‌مایه‌تییه ئێتنیسی و ئایینی
و جینسییانه‌ی له‌م وڵاتانه‌دا ده‌ژین؛ یان خود
مه‌سه‌له‌ی ئایدیۆلۆژی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رهه‌مهێنانی
هه‌ندێ نۆرم، ماف و ئه‌ندامێتی (بۆ وێنه چ كه‌سانێك
ده‌توانن ببن به شاروه‌ندی ئه‌م و‌ڵاتانه، ئایا
كابرایه‌كی موسڵمانی كه هیچ بڕوایه‌كی به نۆرمه‌كانی
و‌ڵاتێكی وه‌ك كانادا نییه و ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌ك له
زمانی ئه‌م و‌ڵاته نازانێ، بۆی هه‌یه ببێته شاروه‌ندی
ئه‌م و‌ڵاته؟) و هه‌روه‌ها گرفتێكی دیكه كه به چه‌مكی
بیانوه‌ندی
denizenship
باسی لێده‌كرێت، واته چ بنه‌مایه‌ك هه‌یه بۆ ده‌رهاویشتن
و بێبه‌ری كردنی كۆچبه‌ره‌كان له مافێكی ته‌واوی
شاروه‌ندێتی؟ ئه‌م گرفتانه هه‌ر وه‌ك ده‌بینین له پله‌ی
یه‌كه‌مدا پێوه‌ندیان به ره‌وتی به‌جیهانیبوون و
گۆڕانكارییه‌كانی دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و به‌تایبه‌ت
گۆڕانكارییه‌كان و شه‌ڕ و نائارامییه‌كانی دوای
هه‌شتاكانه‌وه هه‌یه.
■■■
كه وایه ئه‌م بۆچوونه‌ی دێمۆكراسی له‌سه‌ر بنه‌مای
وه‌خۆگرتن (inclusion)
پێناسه ده‌كا و، دێمۆكراسی پێ سیستمێكی سیاسییه كه
له‌ودا هه‌ركه‌سێكی بكه‌وێته چوارچێوه‌ی سنوورگرتووی
ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌و هاوبه‌شتێتییه (واته
وه‌ك شاروه‌ندێك) ده‌ناسرێت، گرفتی جیددی هه‌یه.
مێژووی پێشوو و، باری ئێستای ئوروپا به ئاشكرا ئه‌وه
ده‌رده‌خا كه ژیان له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی
له خۆیدا ده‌سته‌به‌ری مافی شاروه‌ندێتی ناكات و
ته‌نانه‌ت له‌م شوێنانه‌ی كه ئه‌م مافه‌ش به شێوه‌یه‌كی
یاسایی ده‌به‌خشرێت، له پراكتیكی رۆژانه‌دا ئه‌م مافه
یه‌كسان نییه له گه‌ڵ مافی كه‌سانی دیكه. چارلز ته‌یلۆر
Charles Taylor
له وتاری "The
Dynamics of
Democratic Exclusion"دا
ده‌نووسێ كه دێمۆكراسی ناوهاوێژه‌ره چونكو ئه‌مه
حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی
پارادۆكسال، هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌بێته هۆكارێك
بۆ خاسله‌تی ده‌رهاوێژه‌رانه‌ی دێمۆكراسی. له
كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و پله‌یه‌كی به‌رز له
هاوبه‌شێتی و پێوه‌لكاوی ئه‌ندامانی، ده‌رهاوێژه‌ری
ده‌بێته به‌رهه‌مێكی ڵاوه‌كی ئه‌م پێداویستییه
(1998:142). بۆیه ته‌یلۆر ڵای وایه كه دێمۆكراسی
لیبڕاڵی ده‌بێ له رێگای مێكانیزمێكی به‌رینتر و
به‌رفره‌وانتری ناوئاوێژی (كه‌مایه‌تییه‌كان، بیانییه‌كان،
ژنان هتد) ئه‌م كه‌مایه‌سیانه‌ی قه‌ره‌بوو كاته‌وه.
ئه‌م گرفتانه‌ی دێمۆكراسی بۆ وێنه به شێوه‌یه‌كی جیددی
له مه‌ڕ باری كۆچبه‌ران له ئوروپا دا خۆی ده‌رده‌خات.
هه‌روك هه‌موومان ده‌زانین ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له
دانیشتوانی و‌ڵاتانی ئوروپایی بیانییه‌كان به هاوو‌ڵاتی
نازانن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان دانیشتووی
و‌ڵاته‌كه‌ن. بۆ وێنه له و‌ڵاتێكی وه‌ك ئوتریش (نه‌مسا)
كه بیانییه‌كان هه‌شت له‌سه‌دی دانیشتوان پێكدێنن، هیچ
مافێكی سیاسی‌یان پێنادرێ، له حاڵێكدا شاروه‌ندی و‌ڵاتانی
یه‌كێتی ئوروپا مافی به‌شداریان له هه‌ندێ له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمیدا هه‌یه. بیانییه‌كان ده‌بێ
په‌یره‌وی یاساكان بن، ده‌بێ باج بده‌ن، به‌ڵام مافی
سیاسی‌یان له‌م و‌ڵاته‌دا نییه. یان ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی
رێتۆریكی مێدیا له سویددا بكه‌ین ده‌بینین كه ئه‌مان زۆر
به ساكاری هه‌میشه جیاوازییه‌ك له نێوان "سویدییه‌كی
ره‌سه‌ن" و "سویدییه‌كی ناڕه‌سه‌ن" واته "سه‌رڕه‌ش"
داده‌نێن. ئه‌مه‌ش باسی كه‌سانێكه كه لێره له دایكبوون
و شاروه‌ندی سویدن، كه‌چی له هه‌ر هه‌واڵ و هه‌ڵكه‌وتێكدا
به چه‌مكی جیاواز ئه‌وان له باقی "ئه‌ندامه
ره‌سه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگا" جیا ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر چی به
ڕواڵه‌ت به گوێره‌ی یاسا و مافه حقوقییه‌كانه‌وه هیچ
جیاوازییه‌ك له نێو ئه‌و گروپانه‌دا نییه، له
كرده‌وه‌دا ناوه‌رۆكی مافه‌كان یه‌ك نین. یان ئێستا
ده‌وڵه‌تی دانمارك خه‌ریكه یاسای جیاواز بۆ شاروه‌ندێتی
"خارجییه‌كان" داڕێژێ و په‌سند بكات كه له كرده‌وه‌دا
هه‌م مه‌رجی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌م به‌شه له خه‌ڵك و
هه‌ندێ نۆرم به سه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنێ كه
شاملی خودی دانماركییه‌كان نابێت. ئه‌م چه‌شنه به زۆر
وه‌خۆكردنه خۆی له خۆیدا ناوه‌رۆكی ده‌رهاوێژه‌ری
شاروه‌ندێتی هاوناس ده‌كات. كه وایه و‌ڵامدانه‌وه به‌م
پرسیاره كه خه‌ڵك كێیه هه‌ر وه‌ك هارت
Hardt
و نێگریNegri
ئاماژه
ده‌كه‌ن هه‌رگیز هه‌موو دانیشتوان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو
چه‌مكی خه‌ڵك كه‌م تا زۆرێك هه‌ندێ له دانیشتوان له‌م
هاوبه‌شییه ده‌رده‌هاوێژێ
(14 :2001).
■■■
دێمۆكراسی به شێوه‌ی مۆدێرنی پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی
به سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه
هه‌یه. چونكو دێمۆكراسی به‌گوێره‌ی تاریفی باو ئه‌م چه‌ند
سه‌د ساڵه، ته‌نیا ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی سنوورێكی
دیاریكراوی جۆغرافیایی و له رێگه‌ی هه‌ندێ دامه‌زراوی
یاسایی و حقوقییه‌وه به‌دی بێت كه له ناو ده‌وڵه‌ته
نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا شێوه‌ی گرتووه. دێمۆكراسی له واقیعدا
كاتێ توانی وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی بڕشتی هه‌بێ كه چه‌مكی
خه‌ڵك جێگای چه‌مكی نه‌ته‌وه‌ی گرتووه. ئه‌مه‌ش له
ره‌وتێكدا شكڵی گرت كه نه‌ته‌وه به ته‌نیا نه‌یتوانی
ئه‌م بنیاته دامه‌زرێنێ كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێویستی
پێ‌بوو. هه‌ڵبه‌ت چه‌مكی خه‌ڵك شوێنی نه‌ته‌وه‌ی
نه‌گرته‌وه به‌ڵكو هه‌روه‌ك هارت و نێگری ده‌نوون، چه‌مكی
خه‌ڵك له كرده‌وه‌دا چه‌مكی نه‌ته‌وه‌ی كامڵ كرد.
شروشتیبوونی ئه‌و چه‌مكانه ڵایه‌نێكی به‌هێز بوو بۆ
ئه‌وه‌ی له رێگای به‌خشینی چه‌شنه هاوناسییه‌ك به خه‌ڵك
و نه‌ته‌وه، بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌هێز كات.
بۆیه‌ش "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ كه ’خه‌ڵك‘ بناغه‌ی
نه‌ته‌وه پێكدێنێ، ئه‌و بینینه مۆدێرنه به خه‌ڵك
له راستیدا خۆی به‌رهه‌مێكی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه"
(هارت و نێگری، 97: 2003).
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی خه‌ڵك (كه بنه‌مای دێمۆكراسیش
پێكدێنێ) له پێوه‌ندی له‌ته‌ك چه‌مكی نه‌ته‌وه‌دا
ئه‌نجامی دوو فاكته‌ری گرینگ بوو له سه‌ده‌كانی هه‌ڤده و
هه‌ژده‌دا. له‌ڵایه‌ك چه‌شنه هاوناسییه‌ك له ئوروپادا
وه‌ك ئه‌نجامێكی راسیزمی كۆلۆنیا‌ڵانه‌ی ئوروپا له
به‌رانبه‌ر دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاتانه‌دا شكڵی
گرت. به‌م چه‌شنه سه‌قامگیركردنی جیاوازیه‌كی ره‌گه‌زی
له نێوان خه‌ڵكی جیاوازدا مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ
ئه‌وه‌ی هاوناسییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هاوشێوه له ئوروپادا
ساز بێت. هۆكارێكی دیكه له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكدا چه‌شنه
ره‌سمی به‌خشینێك بوو به ده‌سه‌ڵاتی هێزی
تازه‌پێگه‌یشتووی بورژوازی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری
هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا خۆی بناسێنێ. به‌م چه‌شنه
ئه‌و هێزه تازه‌پێگه‌یشتوویه بووه به هێمای
ده‌سه‌ڵاتێك كه تێیایدا نه‌ته‌وه نوێنه‌ری گشتگرانه‌ی
بوو و خه‌ڵك، بنه‌ما و بناغه‌ی سروشتی ئه‌و سه‌روه‌رییه
نه‌ته‌وه‌ییه (هه‌مان سه‌رچاوه، ل: 99).
بۆیه به گوێره‌ی تاریفێكی باو، بنه‌مای دێمۆكراسی
لیبراڵی له سه‌ر سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری و گه‌لسه‌روه‌ری
popular
sovereignty
دامه‌زراوه و ئه‌م سه‌روه‌رییه له رێگای هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌ران، له رێگای پارله‌مان و ئیراده و بڕیاری خه‌ڵك
پراكتیزه ده‌بێت (ئه‌م ره‌وتكاره
procedure
ته‌نیا له چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییدا
مه‌یسه‌ره). هه‌روه‌ها دێمۆكراسی (له‌م تاریفانه‌دا) كاتێ
مانا ده‌به‌خشێ كه "خه‌ڵكێكی" دیاریكراو هه‌بێ كه ئه‌م
دێمۆكراسییه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌دی بێت.
پێوه‌ندی دێمۆكراسی له‌م دوو سه‌ده‌یه‌ی رابردوو له
واقیعدا به بوونی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌سترابۆوه و
بۆیه سه‌رچاوه و كانگای هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك له ئاستی
ره‌وتی سیاسی و ئابووری ئه‌م وڵاتانه‌دا راسته‌وخۆ له
چوارچێوه‌ی هه‌مان كۆمه‌ڵگادا شیده‌كرانه‌وه.
واته ره‌وایی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی به گوێره‌ی پێوانه
ناوه‌كییه‌كانی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرا و ئه‌وه خه‌ڵكی ئه‌م
و‌ڵاتانه بوون (كه له رێگای نوێنه‌رانیانه‌وه) بنه‌مای
شه‌رعییه‌تی حكومه‌تێكیان پێكدێنا.
با هه‌ر لێره ئه‌م خاڵه ده‌ستنیشان كه‌ین سیستمی
نوێنه‌رانه له ئه‌سلی خۆیدا رێگاچاره‌یه‌ك بوو كه وه‌ك
ئه‌نجامی بێباوه‌ڕی به زۆرینه و به خه‌ڵك دۆزرایه‌وه؛
نه‌بوونی متمانه به خه‌ڵك به‌تایبه‌ت به هه‌ژاره‌كان و
كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار و هه‌روه‌ها ترسی نوخبه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدار له سه‌رهه‌ڵدان و داگیرسانی راپه‌ڕین و
شۆڕش، سیستمی نوێنه‌رانه‌ی وه‌ك شێوه‌یه‌كی به‌كار
بینییه‌وه كه له ڵایه‌ك به رواڵه‌ت ره‌وایه‌تی خۆی
له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و له هه‌مان كاتیش‌دا له كره‌ده‌وه
ئه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه كه (له رێگای دامه‌زراوه‌ی
جیاواز) شێوه به روانین و هه‌ڵوێستی خه‌ڵك ده‌به‌خشێ.
سه‌رنجێك له‌و باسانه‌ی كه له تیۆری سیاسی‌دا هه‌یه (له
روسۆوه گرتوویه‌تی تا مه‌دیسۆن و میل) ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌خات كه هه‌مووی ئه‌مانه هه‌ولیان ئه‌وه بووه
به چه‌شنێ ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌ر حكومه‌تێكی زۆرینه.
ئه‌وه‌شمان با له‌یاد بێت كه ئه‌وه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا
بوو كه دێمۆكراسی و سیستمی نوێنه‌رانه به‌یه‌ك مانا
داندران، ئه‌گینا تا ئه‌و كاته زۆربه‌ی ئه‌و تیۆریسه‌نه
سیاسییه‌كان كه ڵایه‌نگری سیستمی نوێنه‌رانه و
گه‌لسا‌ڵاری بوون، هاوكات خۆیان به موخالیفی دێمۆكراسی
داده‌نا (نموونه‌ی زه‌قی ئه‌م بینینه ده‌توانین له‌ڵای
كانت
Kant،
مه‌دیسن
Madison،
روسۆ
Rousseau
دا ببینین).
■■■
هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ئاسته‌نگانه‌دا هه‌ندێ كه‌س
هه‌ولیان داوه دێمۆكراسی دووباره فۆرمۆله بكه‌نه‌وه،
به‌ڵام ره‌نگبێ له‌م دواییانه‌دا ئه‌وه نێگری بێ كه
زیاتر ئه‌م باسه‌ی كردۆته‌وه و ئالترناتیڤێكی فۆرمۆڵه
كردووه.
ڵای نێگری گرفتی ئه‌م ده‌رهاوێژه‌رییه‌ی دێمۆكراسی
هه‌روه‌ك باسكرا ته‌نیا پێوه‌ندی به كاركردی دێمۆكراسی
له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیدا نییه و ئه‌م گرفته به‌شێك
له دینامیكی خودی دێمۆكراسی پێكدێنێ. به‌ڵام ته‌نانه‌ت
وه‌ك كاركردیش، كاتێك مه‌سه‌له‌ی دێمۆكراسی به مه‌سه‌له‌ی
خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه ده‌به‌سترێته‌وه، له
درێژه‌ی خۆیدا ئه‌م شێوه حكومه‌ته پێویستی به "سازكردن"
و بنیاتنانی چه‌شنه هاوبه‌شییه‌ك ده‌بێ كه هه‌ندێكان له
ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی داده‌نێ. نێگری
Negri
و هارت
Hardt
له ئه‌مپراتۆری
Emprie
دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌م خاڵه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك له‌م
ره‌وته‌دا ده‌بێته یه‌كه‌یه‌كی وێكچوو و پاسیڤ. سازكردنی
خه‌ڵك واته به‌خشینی یه‌كده‌ستییه‌ك له رووی
هه‌ڵسوكه‌وت، هۆگری، نۆرم و ره‌فتاره‌وه. هه‌ر ئه‌مه
یه‌كێ له‌و خا‌ڵانه كه نێگری
هان ده‌دا كه له بڕی "خه‌ڵك" و"نه‌ته‌وه" وه‌ك كۆمه‌ڵه
كه‌سێكی ناچا‌ڵاك و وێكچوو، چه‌مكی حه‌شیمه‌ت
Multitude
وه‌ك ئالترناتیڤێك له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكدا دابنێ.
له روانگه‌ی نێگرییه‌وه ده‌كرێ ئێمه مێژووی دێمۆكراسی
مۆدێرن و ده‌سه‌ڵاتی بنیاتنه‌رانه له مێژووی سه‌روه‌ری
گه‌لی و نوێنه‌رایه‌تی سیاسی جیا بكه‌ینه‌وه.
چونكو ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه چه‌شنه داكشاندنێكی
reduction
حه‌شیمه‌ته به خه‌ڵك و نه‌ته‌وه و كه نێگری هه‌ردووكی
ئه‌مانه به بێده‌سه‌ڵاتكردن و بێمافكردن له
شاروه‌ندێتی داده‌نێ. به‌م چه‌شنه له راستیدا ره‌خنه‌ی
نێگری له دێمۆكراسی پێوه‌ندی به ره‌خنه‌ی ئه‌و له
سه‌روه‌ری (حاكمییه‌ت) هه‌یه، یان باشتره بڵێم كه
ره‌خنه‌ی ئه‌و له دێمۆكراسی خۆی ره‌خنه‌یه‌كه له
حاكمییه‌ت
.sovereignty
حه‌شیمه‌ت بۆ نێگری به‌مانای ئه‌م هێزه‌یه كه چیتر ناكرێ
داكێشرێته ئاستی چین یان گروپێكی وێكچوو، به‌ڵكو
كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا كردۆته به
كۆنسۆمێنت و به‌م چه‌شنه فره‌هاوناسییه‌كی شكڵ داوه كه
هه‌م بنیاتی ئێمپراتۆری پێكدێنن و هه‌میش ئه‌م هێزه‌ن كه
ده‌توانن ئه‌م بنیاته تێكبروخێنن.
له و‌ڵاتانی ژێرده‌ستدا خودی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم له
ڵایه‌كه‌وه وه‌ك دژكرده‌وه‌یه‌ك و به‌رهه‌ڵستییه‌ك له
به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی با‌ڵاده‌ستدا خاسله‌تێكی
پێشكه‌وتووانه‌یان هه‌یه و بۆیه‌ش داواكاری ئه‌م
ناسیۆنالیزمه بۆ بڕیاردان له سه‌ر مافی چاره‌نووس له
كرده‌وه‌دا هه‌روه‌ك هارت و نێگری ده‌نووسن چه‌شنێكه له
خۆرزگاركردن و وه‌ده‌ركه‌وتن له ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی
زاڵی نه‌ته‌وه‌ی با‌ڵاده‌ست. به‌م چه‌شنه خودی ئه‌و
پرۆسه‌یه شێوه‌یه‌كه بۆ به‌هێزتر كردنی كه‌رامه‌تی
نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست و داواكارییه‌ك بۆ یه‌كسانی ماف له
گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی با‌ڵاده‌ست. بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌ڵكوه‌رگرتن
له چه‌مكی نه‌ته‌وه خۆی شێوه‌یه‌كه له كێشه‌یه‌كی
ئایدۆلۆژییانه له دژ دوژمنی داگیركه‌ر، به‌ڵام له
هه‌مان كاتدا ئه‌م چه‌مكه چه‌كێكیشه بۆ پێدان و سازكردنی
هاوناسێكی هاوبه‌ش له نێو حه‌شیمه‌تێكدا كه ئه‌و
یه‌كده‌ستییه‌ی نییه. بۆیه ڵایه‌نی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی
چه‌مكی نه‌ته‌وه له هه‌رحاڵدا چه‌شنه هێڵێكی داكۆكییه
له به‌رانبه‌ر هێزه ده‌ره‌كییه‌كاندا. به‌ڵام ئه‌م
ئه‌مرازه كه رووی له خودی خه‌ڵكی و‌ڵاته‌كه ده‌بێت،
ئه‌وسا دووباره به هه‌مان شێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی با‌ڵاده‌ست
سته‌م و داپڵۆسین له دژی جیاوازییه‌كان و هێزه
به‌رهه‌ڵستكاره‌كاندا به‌رهه‌م دێنێته‌وه، ئیتر ئه‌وه
به بیانووی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه بێت یا خود پاراستنی
ئاسایش و یه‌كێتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. بۆیه هارت و نێگری
پێیان وایه كه گوته‌ی ب. ئاندرسن
Benedict Anderson
له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه هاوبه‌شییه‌كی وێناكراوه،
ده‌بێ ڵایه‌نی پێچه‌وانه‌شی ببیندرێت، واته هاوبه‌شییه‌ك
ته‌نیا له شێوه‌ی نه‌ته‌وه‌دا ده‌توانێ وێنا بكرێت. به‌م
چه‌شنه هه‌م ده‌سه‌ڵاتی با‌ڵاده‌ست و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
ژێرده‌ست نه‌ته‌وه به ته‌نیا شكڵی هاوبه‌شییه‌كه
داده‌نێن و هه‌موو جیاوازییه‌ك داده‌كێشنه ئاستی
هاوناسێكی هاوبه‌شی خه‌ڵك و جیاوازییه‌كانی نێو ئه‌و
خه‌ڵكه چاوپۆشی و نكۆڵی لێده‌كرێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش وا له
ناسیۆنالیزم ده‌كات كه هاوكات دوو ڵایه‌نی
پێشكه‌وتنخوازانه و دواكه‌وتووانه‌ی هه‌بێ. له‌م نێوه‌دا
چه‌مكی نه‌ته‌وه له‌ڵایه‌كه‌وه ده‌ربڕ و هێمای چه‌شنه
جیابوونه‌وه‌یه‌كه له هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، به‌ڵام له
هه‌مان كاتیش‌دا نوێنه‌رایه‌تی هاوبه‌شییه‌كی یه‌كه‌ی
ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ (واته ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك) ده‌كات
(101 ـ 100 : 2003). بۆیه‌ش له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا تا
كاتێ كێشه نه‌ته‌وایه‌تی په‌یوه‌ستی مه‌سه‌له‌ی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌بووه و هێشتا نه‌ته‌وه به‌ته‌واوی
شێوه‌ی نه‌گرتووه و له ئاستی خه‌ونێكدایه، ئه‌و كێشه
سیاسییه ڵایه‌نێكی به‌هێزی دژی ده‌سه‌ڵاتی تێدا به‌دی
ده‌كرێت؛ به‌ڵام كه ئه‌و هێزه خۆی بووه به‌شێك له
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نه‌ته‌وه بووه بنه‌مای شه‌رعییه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی نوێی سیاسی ئه‌وسا ئه‌و كێشه‌یه ڵایه‌نی
پێشكه‌وتنخوازانه‌ی ته‌واو ڵاواز ده‌بێت. هه‌ر ئه‌و
خاڵه‌ش بوو كه به گووته‌ی هارت و نێگری، هانی ژان ژنێتی
Jean Genet
دا كه وا به حیماسه‌ته‌وه داكۆكی له مافی
فه‌له‌ستینییه‌كان و ره‌شه‌كان بكا و بلێی: " ئه‌و رۆژه‌ی
كه فه‌له‌ستینییه‌كان به‌دامه‌زراوه ده‌كرێن، من ئیتر
چیتر ڵایه‌نگران نابم. ئه‌و رۆژه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان
ده‌بنه نه‌ته‌وه من چیتر له پاڵ ئه‌وان راناوه‌ستم".
به‌م چه‌شنه رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و سازكردنی هاوناسییه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی
ڵایه‌نی داپڵۆسینه‌رانه و سته‌مكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی.
■■■
مه‌به‌ستی ئه‌م باسه هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه كرا،
ئه‌وه‌یه كه وێنه‌یه‌كی دیكه له دێمۆكراسی ئاراسته
بكا كه له‌ودا گرفت و ڵایه‌نه نێگاتیڤه‌كانی دێمۆكراسی
ته‌نیا به نییه‌تی خراپ و پراكتیزه‌كردنی به‌هه‌ڵه‌ی
دێمۆكراسی شی ناكرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌م راستییه ده‌خاته
رووه‌وه كه دێمۆكراسی خۆی له خۆیدا ئامێته‌ی هه‌ندێ
گرفته و سه‌رنجدانی ئه‌م گرفتانه‌ش گرینگن بۆ ئه‌وه‌ی
ئێمه له مۆدێلێكی دێمۆكراسیی كوردیدا خۆ بپارێزین له‌م
ڵایه‌نانه و هه‌ول بده‌ین ڵایه‌نه باشه‌كانی دێمۆكراسی
به‌هێزكه‌ین و ڵایه‌نه خراپه‌كان ڵاواز. به‌تایبه‌ت
گرینگه كه هه‌ول بدرێت دێمۆكراسی خه‌ڵكێكی جیاواز (له
رووی بیر ئه‌ندێشه، له رووی هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وت)
نه‌كاته به خه‌ڵكێكی یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ.
هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره به‌شێكی خستنه ژێر
پرسیاری پێوه‌ندی دێمۆكراسی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوو،
به‌م واتایه كه ئه‌گه‌ر دێمۆكراسی به‌ستراوه‌ته‌وه به
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، چ چه‌شنه دێمۆكراسییه‌ك ئێمرۆ
ده‌توانی له ره‌وتێكدا كه ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
ڵاوازتر ده‌بن، شوێنی دێمۆكراسی باو بگرێته‌وه. ئه‌م
وتاره به مه‌به‌ستی و‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیارانه
نه‌نووسراوه، به‌ڵكو مه‌خسه‌دی سه‌ره‌كی هێنانه‌ئاڕای
هه‌ندێ پرسیار و خستنه ژێرپرسیاری هه‌ندێ روانگه‌ی باو
له سه‌ر دێمۆكراسییه. له هه‌مووی گرینگتر به‌م شێوه
ویستم ئاماژه‌یه‌ك به مێكانیزمی ده‌رهاوێژه‌ری دێمۆكراسی
بكه‌م كه له‌باسه‌كانی ئێمه‌دا شوێنی كه‌متر دیاره.
ئێمه خۆمان له پراكتیزه‌كردنی دێمۆكراسیدا (بۆ وێنه
له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا له خوارووی كوردستان، به‌ڵام
به گشتی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا و ڵای هه‌موو
هێزه سیاسییه‌كان) راست جه‌ختمان كردۆته سه‌ر ئه‌م
مێكانیزمه. بۆ وێنه خه‌ڵك له دیسكۆرسی سیاسی ئه‌م
سا‌ڵانه‌دا ته‌نیا فاكته‌رێكی شه‌رعییه‌ت به‌خشین به
كێشه‌یه‌كی دژ به نه‌ته‌وه‌ی با‌ڵاده‌ست بوون و له
ژووره‌وه هیچ ده‌ورێكیان نه‌بووه. هێزه كوردییه‌كان
ته‌نیا له رێتۆریكی سیاسی و له‌به‌رانبه‌ر دۆژمندا
خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ن به قاره‌مان و به‌م چه‌شنه
ره‌وایه‌تییه‌ك به خۆیان و كێشه‌ی ناسیۆنالیزم ده‌به‌خشن،
به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵكه و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامان و كادره‌كانی
ئه‌م هێزانه له هیچ ئاستێكدا نه‌بووه‌ته هێزێكی
بڕیارده‌ر و ئه‌وه تا ئێستا ته‌نیا سه‌رۆكه‌كانن كه له
سه‌ره‌وه‌ی یاسا و له سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و
دامه‌زراوه‌كانی كوردیدا بڕیار وه‌رده‌گرن. ده‌وری
سه‌رۆكه كوردییه‌كان ده‌كرێ له چوارچێوه‌ی هه‌مان باسی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه له‌م وتاره‌دا ئیشاڕه‌ی پێكرا،
دیاری بكه‌ین، واته ئه‌و هێزه‌ی شوێن و سنووری
یاسا/نایاسا؛ ئاسایی/نائاسایی دیاری ده‌كات. به‌م چه‌شنه
له سیاسه‌تی كوردیدا خه‌ڵك به گشتی هیچ شوێنێكی له
ئاستی بریارداندا نییه؛ هه‌ر یه‌ك له‌و هێزانه هه‌ندێ
له ڵایه‌نگران و "خه‌ڵكانی خۆیان" هه‌ڵده‌كێشن، ئیشیان
ده‌ده‌نێ و كاریان پێده‌سپێرن؛ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م نوخبه سیاسییه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون، له زۆر مافی سیاسی
و حقوقی بێبه‌رین. ئێمه بۆ وێنه دوو سیستمی ده‌وڵه‌تیمان
له كوردستاندا هه‌یه: له بارودۆخێكی ئه‌وا ناسكدا ئایا
خودی ئه‌م دیارده‌یه به مانای تێگه‌یشتنێك له
دێمۆكراسییه‌كی ده‌رهاوێژه‌رانه نییه كه بۆ وێنه پارتی
خه‌ڵكانی سه‌ر به یه‌كێتی و یه‌كێتی كه‌سانی سه‌ر به
پارتی وه‌ك ڵایه‌نی یه‌كسان نابینێ. بیانووی به‌شێك له‌م
هێزانه هه‌میشه نه‌بوونی ئازادی بووه، به‌ڵام ئازادی
شتێك نییه كه له پڕ بێت یان ساز بێ. ئازادی خۆی له
ئازادی‌دا مانا ده‌به‌خشێ، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه و هیچ
ره‌وتێك به‌بێ ئازادی نییه. هه‌ر وه‌ك فوكۆ ده‌نووسێ،
ده‌سته‌به‌ركردنی پراكتیكی ئازادی به‌شێك نییه له
ستروكتوی شته‌كان، به‌ڵكو ده‌سته‌به‌ری ئازادی، خودی
ئازادییه (245 :1984).
سه‌رچاوه‌كان
Agamben, Georgio (1999), Rumnants of Auschwitz: the
Witness and the Archive. New York: Zone.
Balibar, E. and Wallerstein, I. (1991), Race, Nation,
Class. Ambiguous Identities, London:
Verso.
Foucault, Michel (1984), ”Space, Knowledge, Power” ,
The Foucault Reader, P. Rabinow, ed.
New York: Pantheon Books.
Hammar, T. (1990), Democracy and the Nation State.
Aliens, Denizens and Citizens in a World
of International Migration,
Aldershot, Avebury.
Hardt, Michael & Negri, Antonio (2003), Imperiet.
Göteborg/Stockholm: Glänta produktion & Vertigo förlag.
Hindess, Barry (1998), ‘Divide and Rule: the
international character of modern citizenship’,
European Journal of Social Theory, vol. 1, no. 1,
1998, pp. 57–70.
Hindess, Barry (2001), ”The Liberal Government of
Unfreedom”, Alternatives 26 (2001), 93-111.
Kymlicka, Will (1995), Multicultural Citizenship: A
Liberal Theory of Minority Rights, Oxford: Oxford
University Press.
Marshall, T.H. (1964), Class, citizenship, and social
development. New York: Garden City
Norris, Andrew (2000), ”Giorgio Agamben and the politics
of the living dead, Diacritics 30 (4): 38-58.
Schmitt, Carl (1985), Political theology: four
chapters on the concept of sovereignty, Cambridge,
Mass. : MIT Press.
Taylor, Charles, 1998. "The Dynamics of Democratic
Exclusion," Journal of Democracy, 9
(October): 143-156.
Turner, Bryan (ed.), (1993), Citizenship and social
theory. London: Sage.
ئه‌و وتاره پێشتر له گۆڤاری سیاسه‌ت ژماره4 ساڵی
2003دا بڵاوبۆته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت
له مه‌ڕ دێمۆكراسی وه‌ك شێوه‌یه‌ك له رێكخستنی
ده‌سه‌ڵات و ستروكتوردان به كۆمه‌ڵگا، تێگه‌یشتن
و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه. به‌ڵام زۆربه‌ی
ئه‌و باسانه‌ی پێوه‌ندییان به دێمۆكراسییه‌وه
هه‌یه جه‌ختی سه‌ره‌كییان یان له سه‌ر مۆدێله
جیاوازه‌كانی دێمۆكراسییه یان خود ده‌خوازن
سنوورێك له نێوان دێمۆكراسێكی "راسته‌قینه" و
"درۆینه" بكێشن. ئه‌م دوو روانگانه ناراسته‌وخۆ
"شوێن" یان "بارێك" دیاری ده‌كه‌ن كه له‌ودا
دێمۆكراسی به شێوه‌یه‌كی ره‌سه‌نتر و
راسته‌قینه‌تر ئاماده‌یی هه‌یه و به‌مجۆره
دێمۆكراسی كاراكته‌رێكی وه‌ستاو و ستاتیكی
به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ. زۆربه‌ی ره‌خنه‌كانی ئه‌م
روانگانه له دێمۆكراسی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
شێوه‌ی به‌هه‌ڵه دابه‌زاندنی دێمۆكراسی و،
كه‌موكوڕییه‌كانی ناوه‌كی و مێكانیزمی
ده‌رهاوێژه‌رانه‌ی دێمۆكراسی چاوپۆشی لێده‌كرێ.
له زۆربه‌ی زمانه‌كانی رۆژئاوادا وشه‌ی خه‌ڵك له
چه‌مكه ڵاتینییه‌كه‌ی وه‌رگیراوه
Popolo
ڵاتین،peuple
فه‌ره‌نسی،
pueblo
سپانی
هتد.
ئه‌م دابه‌شینه شوێنه‌واری خۆی
له سه‌ر دوو تێگه‌یشتنێكی دووانه‌یی له
ناسیۆنالیزمیش داناوه. بۆ وێنه دابه‌شكردنی
ناسیۆنالیزم به دوو شێوه‌ی ئێتنیكی و مه‌ده‌نی تا
راده‌یه‌كی زۆر ریشه‌ی له‌م بینینه دووانه‌ییه
به شاروه‌ند دایه.
بۆ وێنه جه‌مس مه‌دیسن له نێوان
كۆمار و دێمۆكراسی چونكو بۆ ئه‌و كۆمار له سه‌ر
سیستمێكی نوێنه‌رایه‌تی بنیات نرابوو؛ هه‌ڵبه‌ت
خودی سیستمی نوێنه‌رایه‌تی مه‌رج نه‌بوو به مانای
نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارده بن، به‌ڵكو بنه‌مای ئه‌م
روانگه‌یه ئه‌وه بوو كه كه‌سانێك رۆڵی نێونجی
له نێوان ئه‌وانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی
حكومه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌كرێ، ده‌گێڕن. به
پێچه‌وانه دێمۆكراسی وه‌ك شێوه حكومه‌تێك
ده‌بیندرا كه له‌ودا شاروه‌نده‌كان راسته‌وخۆ
به‌شداری چا‌ڵاكی سیاسی و پرۆسه‌ی بڕیاروه‌گرتنی
سیاسی ده‌بن، شێوه حكومه‌تێك كه ته‌نانه‌ت یه‌كی
رادیكاڵی وه‌ك روسۆ پێی وانه‌بوو ئه‌و چه‌شنه
سیستمی سیاسییه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته سنوورگرتووه
گه‌وره‌كاندا ده‌گونجێ. ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی یه‌كی
وه‌ك سیه‌زیش
Sieyès
هه‌ر له‌م زه‌مینه‌یه‌دا ده‌بێ ببیندرێ كه
ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه ده‌گرت كه پیان وابوو
سیستمی نوێنه‌رایه‌تی و دێمۆكراسی به‌یه‌كه‌وه
هاوگونجاو نین. به باسێكی تێر‌و ته‌سه‌لتر
له‌مباره‌وه بڕواننه هایندێس 2001.
مه‌به‌ست له جه‌ختكردن له‌سه‌ر
ئه‌م خا‌ڵانه ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێمان وانه‌بێ
به وه‌لانانی دروشمی خودموختاري هه‌روا ئوتوماتيك
له هه‌ندێ كێشه و گرفت رزگاريمان دێ. به‌ڵام
به‌م جه‌ختكردنه، رووم له‌م لايه‌نه‌شه كه
پێداده‌گرێته سه‌ر ئه‌م تێگه‌يشنه چه‌وته، كه
جياوازييه‌كی ئه‌وتوێ له نێوان فێدراليزم و
خودموختاريدا نييه.
|