|
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی به‌رده‌م جووڵانه‌وه‌ی کورد

ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر کۆمه‌ڵه کوردێکی دانیشتووی ئوروپا
گه‌ڵاڵه‌یه‌کی پێشنیارییان ئاراسته‌ی رای گشتی کرد که
له‌ودا جه‌خت کرایه سه‌ر پێداویستی به‌په‌له و فره
گرینگی داڕشتن و گه‌ڵاڵه‌کردنی پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی.
ئێستا دوای ساڵێک و، سه‌ره‌ڕای پێشوازی زۆر لایه‌ن و
که‌سانی سیاسی هێشتا هه‌نگاوێکی جددی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
هه‌ڵنه‌گیراوه. له‌م وتاره‌دا وێڕای پێداگرتنێکی دووباره
له‌سه‌ر ئه‌م زه‌روره‌ته، حه‌ز ده‌که‌م به شێوه‌یه‌کی
سه‌رپێیی ئاماژه به چه‌ند ره‌هه‌ندێکی شاراوه یان خود
که‌متر سه‌رنجدراوی ئێمڕۆی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده
بکه‌م. ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌مه‌وێ لێره باسیان لێبکه‌م
له هه‌ندێ رووه‌وه دیاره‌ده‌ی تازه‌ن و هه‌ندێکیشیان
تازه نین به‌ڵام هێشتا سه‌رنجی پێویستیان نه‌دراوه‌تێ.
که‌وایه ئه‌و وتاره زۆرتر په‌نجه‌راکێشانێکه بۆ هه‌ندێ
پرسیار و هه‌ندێ ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد،
تا وه‌ڵامدانه‌وه یان رێگاپێشاندانی چاره‌سه‌ره‌کان.
ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌و بیرۆکانه که بیرهوڕای شه‌خسی
نووسه‌رن، تا راده‌یه‌کی زۆر خاون و پێویستیان به
کارله‌سه‌رکردن هه‌یه، لێره‌دا مه‌به‌ست تانیا ئاماژه‌یه
به هه‌ندێ له‌و ئاراستانه‌ی که به بڕوای من
سه‌رنجدانیان زه‌ره‌ری بۆ جووڵانه‌وه‌که‌مان نابێ. من
هه‌ول ده‌ده‌م ئه‌و لایه‌نانه به کورتی له ژێر حه‌وت
خاڵدا باس بکه‌م، دیاره کورتکردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه له
چه‌ند دێڕدا هه‌ندێ ساکارکردنه‌وه‌ی به‌دواوه ده‌بێ،
به‌ڵام هیوادارم دواتر به‌شێ له‌م باسانه زیاتر روون
بکه‌مه‌وه.
1. یه‌کجه‌مسه‌ری بوونی جیهان و مه‌رجه نوێیه‌کانی
کێشه‌ی رزگاریخوازی:
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد به‌رهه‌می شه‌ڕی سارد
نه‌بوو، به‌ڵام وه‌ک زۆر جووڵانه‌وه‌ی دیکه مۆرکی ئه‌و
کێشه جیهانییه‌ی پێوه دیار بوو و مه‌رجه‌کانی باری شه‌ڕی
سارد خۆی سه‌پاندبووه سه‌ر ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ش.
دووجه‌مسه‌ری بوونی جیهان له هه‌موو شوێنێک هه‌ندێ مه‌رجی
به لایه‌نه جیاوازه‌کانی سیاسی سه‌پاندبوو و، بۆیه‌ش
سه‌یر نییه که به‌کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد و رمانی
وڵاتانی سوسیالیستی کۆتایی به ژیانی چالاکی زۆر
جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیش هات. دیاره به‌شێکی زۆری
جووڵانه‌وه رزگاریخوازه‌کانی جیهان له سه‌رده‌می شه‌ڕی
سارددا سه‌ریان هه‌ڵدابوو و دووجه‌مسه‌ری بوونی جیهان
پێداویستی داڕشتنی ستراتێژییه‌کی روونی که‌متر
کردبووه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و جووڵانه‌وانه به پله‌ی
یه‌که‌م ده‌بوایه لایه‌نێک هه‌ڵبژێرن و دیاری بکه‌ن که
ئایا لایه‌نگری سوسیالیزمن یان ئیمپریالیزم، ته‌نانه‌ت
ئه‌و جووڵانه‌وانه‌ی که هه‌ولیان ده‌دا سه‌ربه‌خۆ بن یان
خود له‌م شه‌ڕ و کێشه‌یه‌دا بێلایه‌ن بن، له کرده‌وه‌دا
له ژێر تاوی ئه‌و باره دووجه‌مسه‌رییه بوون و له
سیاسه‌تدا ناچار بوون په‌یره‌وی له هه‌ندێ له‌و مه‌رجانه
بکه‌ن که ئه‌م هه‌لومه‌رجه به‌سه‌ر جیهانیدا سه‌پاندبوو.
له‌و دنیا دوو جه‌مسه‌رییه‌دا، به‌شێکی زۆر له
لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی
بارودۆخی سیاسی ته‌نیا کۆپی کردنێک بوو له‌م یان له‌و
لایه‌نی سیاسی، به‌و مانایه که که‌م لایه‌ن ده‌یانتوانی
لێکدانه‌وه‌یه‌کیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م باره
سه‌پێندراوه‌دا هه‌بێ.
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌م باره له کوردستان
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای چه‌پ بوو که خۆی به‌سه‌ر
زۆربه‌ی لایه‌نه‌کاندا سه‌پاندبوو. دیاره له وڵاتانێکی
وه‌ک کوردستان هه‌موو لایه‌نێک هه‌ر لایه‌نگری چه‌پ بوون و
ئێمه هیچ پارتێک یان هێزێکمان نه‌بووه که خۆی وه‌ک
لیبراڵ یان راست ده‌ست نیشان بکات. له‌م نێوه ره‌نگبێ
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ته‌نیا حیزبێک بێت که به
هۆی پێداگرتن و سه‌رکردایه‌تی دوکتور قاسملو له‌م ره‌وته
لایدا و وه‌ک سوسیال دێمۆکرات خۆی ناساند. که چی
سه‌ره‌رای ئه‌م گۆڕانه هه‌م به‌رنامه و هه‌میش سیستمی
ئه‌و حیزبه تا ئه‌و دواییانه هه‌ر کۆپییه‌کی حیزبه
چه‌په‌کان بوو. ئه‌وه‌ش بابڵێم که ئه‌م دیارده‌یه
تایبه‌ت به کوردستان نه‌بوو و له هه‌موو شوێنێکی دیکه‌ی
جیهان که‌متازۆر هه‌مان ده‌وری هه‌بوو.
2. قه‌یرانی پێناسه و کۆمه‌ڵی پرسیاری نوێ:
ئه‌نجامێکی زۆر سروشتی ئه‌و ره‌وته، واته کۆتایی هاتنی
شه‌ڕی سارد و یه‌کجه‌مسه‌ری بوونی جیهان قه‌یرانێکی
پێناسه بوو. لێره‌دا مه‌به‌ستم له قه‌یرانی پێناسه،
دیاریکردنی شوێنگه‌ی ئه‌و جووڵانه‌وانه بوو له سیاسه‌تی
جیهاندا. به‌م مانایه به‌شێکی زۆر له‌م جووڵانه‌وانه
ناچار بوون تاریفێکی دووباره له رۆڵ، ئامانج و شوێنی
خۆیان له‌م نه‌زمه جیهانییه نوێیه‌دا بده‌نه ده‌ست.
بۆیه له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا زۆر جووڵانه‌وه،
به‌تایبه‌ت جووڵانه‌وه چه‌په‌کان به‌ره‌و تا ئاستی نه‌مان
رۆیشتن و به‌شێکیشیان ئێستا له به‌شێ له جیهاندا ته‌نیا
وه‌ک سێکتێک ماونه‌ته‌وه (بۆ وێنه له هه‌ندێ وڵاتانی
ئفریقایی، لاتین ئه‌مریکا و جنوبی ئاسیا. به‌شێکیان بۆ
وێنه له ئه‌مریکای لاتین بۆ درێژه‌دان به ژیانیان
ده‌سته‌ودامێنی فرۆشتنی مه‌وادی موخه‌دیر بوون؛ هه‌ندێ
له‌وان له پڕ یه‌کشه‌وه ئاراسته‌ی سیاسی‌یان گۆڕی و بوون
به لیبڕال یان لایه‌نگری ئه‌مریکا. به‌شێک له‌پڕ له‌سه‌ر
ئه‌مری سه‌رکرده‌که‌یان توێژی ئایدۆلۆژییان گۆڕی و قالبێکی
دیکه‌یان هه‌ڵبژارد و هتد.) له کوردستانه‌وه گرتوویه‌تی
تا ساندینیست و فه‌له‌ستینییه‌کان ئه‌و جووڵانه‌وانه
تووشی قه‌یرانێکی پێناسه بوون که دووباره
هه‌ڵسه‌نگاندنی داهاتوو و ئامانجی ئه‌م جووڵانه‌وانه وه‌ک
پرسیارێک زه‌ق بووه‌وه. ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر وه‌ک گووتم،
ته‌نیا دیارده‌یه‌کی جیهانی سێیه‌م نه‌بوو، به‌ڵکو
ته‌نانه‌ت ئوروپاشی گرته‌وه و له‌وێش تا ئێستا هه‌م
چه‌په‌کانی نه‌ریتی و هه‌میش سوسیال دێمۆکراته‌کانی تووشی
هه‌ندێ گرفت کردووه و شوێن و رۆڵی نه‌ریتی ئه‌وانی به
جددی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه. له کوردستانیشدا ئه‌و
قه‌یرانه به‌ر له هه‌موو شت له ناوه‌رۆکی شه‌ڕی
چه‌کداری و له دروشمی خودموختاری‌دا خۆی پێشان دا، به‌ڵام
له راستیدا قه‌یرانه‌که پێوه‌ندی به پێناسه‌کردن و
لێکدانه‌وه‌یه‌کی دووباره‌ی پێناس و شوێنگه‌ی ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه هه‌بوو و هه‌یه.
3. قه‌یرانی شه‌ڕی چه‌کداری و رۆڵی رێکه‌وت له چاره‌نووسی
جووڵانه‌وه‌ی کورددا:
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا جووڵانه‌وه‌ی کوردی له
به‌رده‌م نوشستی و په‌راکه‌نده‌بوونێکی جددیدا بوو. ئه‌و
شکسته هه‌ڵبه‌ت له ئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه‌دا نه‌بوو که
لێره باسی لێده‌که‌ین، به‌ڵکو له ئه‌نجامی هێرشی
دڕندانه‌ی سه‌دام و کۆتاییهاتنی شه‌ڕی ئێران و ئێراق بوو.
به‌ڵام ئه‌و هه‌لومه‌رجه له هه‌مان کاتدا ئیمکاناتی
شه‌ڕی چه‌کداری وه‌ک رێگه‌ی ئه‌سڵی خه‌بات هێنایه ژێر
پرسیاره‌وه و، هه‌موو لایه‌نێک له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و
پرسیاره‌دا بوون که ستراتێژی جووڵانه‌وه‌ی کورد ده‌بێ چ
بێت و به چ شێوه‌یه‌ک خه‌باتی بۆ بکرێ. ئه‌و مه‌ترسییه
کوشنده‌یه به هۆی دوو دیارده‌ی گرینگ هه‌ر نا به
شێوه‌یه‌کی کاتی لاچوو: له لایه‌ک به هۆی گرینگی
جیۆپۆلیتیکی ناوچه و گرینگی بۆ ئاسایشی ناوه‌راستی
رۆهه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و له لایه‌کی دیکه‌ش
بوونی دوو رژێمی نه‌یاری ئه‌مریکا و به‌تایبه‌ت هه‌ڵه‌ی
سه‌دام حوسێن له داگیرکردنی کوێت. ئه‌م فاکته‌رانه بوون
به هۆی ئه‌وه‌ی نه ته‌نیا جووڵانه‌وه‌ی کورد له
سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌د له مه‌ترسی زۆر جددی شکستێکی
سیاسی و سوپایی رزگاری هات، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له باشووری
کوردستان بووه به خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی ئیداری و
سیاسیش. ئه‌م ره‌وته که تا ئێستا گه‌لێ ده‌سکه‌وتی بۆ
نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌بووه، هێشتا ره‌وتێک نییه که بکرێ
به دڵنیاییه‌وه داهاتووی پێشبینی بکرێ، به‌ڵام
که‌مایه‌سییه‌کی ئه‌م ره‌وته له‌وه‌دا بوو که به‌شی له‌و
پرسیارانه‌ی که ئه‌وکات به جددی هاتبوونه ئاراوه، له
کرده‌وه‌دا له بار چوندرانه‌وه و پشت گوێ خران.
4. گۆڕانی رووکه‌شییه‌کانی هێڵه سیاسییه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی کورد:
ئه‌و باره نوێه هه‌ر وه‌ک گووتم ئه‌و خێره‌ی هه‌بوو که
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردی له شکستێکی گه‌وره رزگار
کرد، به‌ڵام ئه‌و زه‌ره‌ره‌شی هه‌بوو که هه‌موو ئه‌و
پرسیاره جدییانه‌ی خرابوونه به‌رده‌م جووڵانه‌وه‌که،
له بیر چوونه‌وه یان خود پشت گوێ خران. بۆیه‌ش سه‌یر
نییه که به‌رنامه و لێکدانه‌وه‌کانی زۆربه‌ی ئه‌و هێزه
سیاسییانه‌ی کوردی یان تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر
ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان قۆناخی شه‌ڕی سارد بوون و یان خود
یه‌کشه‌وه له ئاستی به‌رنامه و دروشم‌دا، واته له سه‌ر
کاغه‌ز، ناوه‌رۆک و سیستمی حیزبه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا
هات. دیاره ئه‌و گۆڕانانه به شیوه‌یه‌کی رووکه‌شی بوون
و نه‌بوونه به شێوه‌یه‌کی ناوه‌رۆکیی هه‌ڵسوکه‌وتی
حیزبه‌کان. به وته‌یه‌کی دیکه ئه‌و گۆڕانانه له
واقیعدا خۆیان به‌سه‌ر حیزبه‌کاندا سه‌پاند و بۆیه‌ش
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک نه‌بوون به‌و پرسیارانه‌ی که ئه‌و
قه‌یرانه سیاسییه له‌به‌رده‌می ئه‌وانیدا دانابوو. ئێمڕۆ
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی چه‌کداری، فێدرالیزم، داهاتووی
کوردستان و هتد هه‌ندێ گۆڕان هاتوونه‌ته ئاڕاوه، به‌ڵام
هێمایه‌ک بۆ گۆڕانێکی ناوه‌رۆکی له ئاڕادا نییه. به‌م
مانایه به‌داخه‌وه ئه‌و ده پانزده ساڵه سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی، به یه‌ک مانا هێشتا جووڵانه‌وه‌ی
کوردی زۆر به‌ره‌و پێش نه‌بردووه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
که ئێمه هێشتا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی کۆتایی
هه‌شتاکانمان نه‌داوه‌ته‌وه، که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌و
بێده‌نگییه‌ش له رووی سیاسییه‌وه و هه‌رنا به ڕواڵه‌ت
تووشی ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره هاتووین
5. تێکچوونی پارسه‌نگی نێوان فاکته‌ره ده‌ره‌کی و
ناوه‌کییه‌کان:
به کورتی ده‌توانین بڵێین که ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و
دواییانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردی سه‌ره‌ڕای کۆشش و خه‌باتی
ده‌یان ساڵه‌ی خه‌ڵک و هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان تا
راده‌یه‌کی زۆر ئه‌نجامی رێکه‌وت، رووداو و فاکته‌ری
ده‌ره‌کی بوون تا ناوه‌کی و ده‌سکه‌وتی راسته‌وخۆی خه‌ڵک.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆکارانه نه‌بایه‌ن ئێستا له راستیدا که‌س
نه‌یده‌زانی چاره‌نووسی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه به کوێ
ده‌گه‌یشت، به‌ڵام له بڕی ئه‌و کاره‌ساته ئێمه ئێستا
له به‌شێکی کوردستاندا بووینه‌ته‌خاوه‌نی داموده‌زگایه‌کی
ئیداری و له ده‌سه‌ڵاتداری ئێراقدا به‌شدارین. له‌م
ره‌وته‌دا و به‌تایبه‌ت دوای رووخانی سه‌دام و هاتنی
ئه‌مریکا بۆ ناوچه، ده‌وری فاکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کان به
شێوه‌یه‌ک گه‌وره و به‌رجه‌سته بۆته‌وه که به‌داخه‌وه
فاکتۆری ناوه‌کی تا راده‌یه‌کی زۆر له‌بیر چۆته‌وه. له‌م
یه‌کساڵه‌دا که‌م له‌و هێزانه له باشووری کوردستاندا
متمانه‌یان کردۆته سه‌ر ده‌وری ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵک.
سیاسه‌ت تا راده‌یه‌کی زۆر له پێوه‌ندی دیپلۆماسیدا
خۆلاسه بۆته‌وه و، واپێده‌چی که له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و
هێزانه‌دا ده‌وری خه‌ڵک ئه‌گه‌ر نه‌هاتبێته سه‌ر سفر وا
گرینگییه‌کی ئه‌و توێی نه‌مابێ. ده‌وری خه‌ڵک ته‌نیا بۆ
راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو گرینگه، واته له
هه‌ڵبژارده‌نه‌کاندا، به‌ڵام له سیاسه‌تی رۆژانه‌دا
ئه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره،
ئه‌م و ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیر و ئه‌م و ئه‌و وڵاته
بیانییه‌یه ... که ناوه‌رۆکی سیاسه‌ت و داهاتووی
جووڵانه‌وه‌ی ئێمه دیاری ده‌که‌ن.
ئه‌م ره‌وته که ئێستا له باشووری کوردستان بۆته نۆرم،
به داخه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتیشدا هه‌بووه و سیاسه‌تی ئه‌و هێزانه‌ش ئێستا
به پله‌ی یه‌که‌م گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیانه بۆ ده‌وڵه‌تان
و هێزه سیاسییه‌کانی بیانی و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا. به‌م
چه‌شنه ناوه‌رۆکی سیاسه‌ت گۆڕانێکی سه‌ره‌کی به‌سه‌ردا
هاتووه به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆره له شوێنێ هاتبێته
به‌رباس. شکانی ئه‌و پارسه‌نگییه له نێوان ده‌وری
فاکته‌ره ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه‌کان له لایه‌ک
ده‌ستهه‌ڵبڕانی سیاسی پێشان ده‌دا و له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه بێ‌بڕوایی به خه‌ڵک و توانستی خه‌ڵک وه‌ک
سوژه و ئه‌کتۆری گۆڕانکارییه‌کان. به‌ڵام له هه‌مان
کاتیش‌دا به‌داخه‌وه ئه‌م گۆڕانه هێمایه‌که بۆ گۆڕانی
ناوه‌رۆکی سیاسه‌ت و هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌رۆکه‌ی که هێزه
سیاسییه‌کان ده‌یده‌ن به جووڵانه‌وه‌که.
6. قه‌یرانی ره‌وایه‌تیی هێزه سیاسییه‌کانی کوردی:
ره‌وایه‌تی هێزه سیاسییه‌کانی کورد تا ئه‌م دواییانه به
خه‌ڵک و یان دروستی سیاسه‌ته‌کانیان نه‌به‌سترابووه‌وه،
به‌ڵکو ئه‌و ره‌وایه‌تییه زۆرتر به‌رهه‌می خه‌باتی ئه‌و
هێزانه بوو له دژی رژێمه داگیرکه‌ر و داپڵۆسێنه‌ره‌کانی
زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا. به‌م مانایه هه‌ڵه و ته‌نانه‌ت
هه‌ڵه کوشنده‌کانی ئه‌و هێزانه وه‌ک ده‌ست تێکه‌ڵکردن
له‌گه‌ڵ دوژمن، شه‌ڕی براکوژی، کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و
هتد. ده‌بووه به شتێکی لاوه‌کی. به‌ڵام دوای ئه‌و
گۆڕانکارییانه به‌تایبه‌ت له باشووری کوردستان، هێزه
سیاسییه‌کانی کورد له هێزێکی به‌رهه‌ڵستکار و
رزگاریخوازه‌وه بوونه‌ته هێزێکی ده‌سه‌ڵاتدار و
ده‌سه‌ڵاتپارێز. به‌م مانایه‌ش به‌شێکی زۆری ره‌وایه‌تی
ئه‌وان ئیتر چیتر به شێوه‌یه‌کی ئوتوماتیکی
نابه‌سترێته‌وه به شۆڕشگێڕبوونی ئه‌وان، به‌ڵکوو له‌م
ره‌وته نوێیه‌دا ئه‌و ره‌وایه‌تییه به شێوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی ده‌به‌سترێته‌وه به ده‌نگی هاووڵاتییانی
کوردستان. ئه‌مه‌ش خۆی له خوێدا هه‌نگاوێکه به‌ره‌و
به‌هێزکردن و دامه‌زراوه‌یی کردنی دێمۆکراسی له کوردستان،
به‌ڵام له‌م ره‌وته‌دا ئه‌و مه‌ترسییه‌ش فره جددییه که
ئه‌و هێزانه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان که باسی
میلۆن پاره و ئیمکاناتی ماددی و سیاسی دیکه‌یه، به
هاسانی به‌رژه‌وه‌ندی جووڵانه‌وه‌ی کورد بکه‌نه قوربانی
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان. دیاره‌من لێره باسی چه‌شنه
راسیۆنالیزمێکی مێکانیزمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌که‌م و باسی
نییه‌ت ئه‌م یان ئه‌و سه‌رکرده‌یه، ئه‌م یان ئه‌و حیزبه
ناکه‌م. به‌شداربوون له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ته‌به‌عێکی
ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی سیاسی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که له
ده‌ره‌وه‌ی نییه‌تی ئه‌م یان ئه‌و ئاکتۆره سیاسییه‌دا
ده‌توانێ ده‌وری خۆی هه‌بێ.
ئێمه ئه‌گه‌ر چی ئێمڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا
داموده‌زگایه‌کی ئیداری وامان نییه، به‌ڵام وا پێده‌چێ
ئیمکاناتی باشووری کوردستان که‌متازۆر ئیمکاناتێکی به
رۆژهه‌ڵاتیش پیكهێنابێت. ئه‌وه ئه‌گه‌ر له روویه‌که‌وه
بۆته سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هێزبوون و زه‌قبوونه‌وه‌ی ده‌وری
روناکبیری کوردی له ناوه‌وه‌ی وڵات و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان
تریبۆنی جیاوازی فکری و سیاسی و رۆشةبیری، به‌ڵام له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له‌م ره‌وته‌دا به‌شێک له هێزه
سیاسییه‌کان له کرده‌وه‌دا که‌متازۆر فۆرمێکی هێزی
ده‌سه‌ڵاتدارییان وه‌رگرتووه. ئه‌وه ده‌توانێ له
روویه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ی گرفتێکی گه‌وره بێت بۆ داهاتووی
کێشه‌ی کورد و ئه‌ویش توندبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناوخۆیی
نێوان هێزه سیاسییه‌کانه. بۆیه من له باوه‌ڕه‌دام که
شه‌ڕی ئه‌و دواییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دێمۆکرات و
کۆمه‌ڵه پێوه‌ندی ته‌نیا به کێشه‌کانی رابردوو نییه،
به‌ڵکو به‌ر له هه‌موو شت ئه‌نجامی ئه‌و گۆرانه‌یه له
کاراکته‌ری کێشه‌ی کورد. کێشه‌ی ئه‌و هێزانه و هه‌موو
هێزه سیاسییه‌کانی کوردی تا دوێنێ له سه‌ر راده‌ی
ره‌وایه‌تی و پشتیوانی خه‌ڵک بوو، به‌ڵام ئێستا کێشه‌که
به‌ر له هه‌موو شت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی داهاتوویه: واته
پرسیاری سه‌ره‌کی شه‌رعییه‌تی ئێمڕۆی ئه‌و هێزانه نییه،
به‌ڵکو پرسیار ئه‌وه‌یه که کێ له داهاتووی کوردستاندا
ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه ده‌بێ؟ ئه‌وه دیاره به‌شێکه
له خاسله‌تی کێشه‌ی سیاسی و کاراکته‌ری حیزبی سیاسی،
به‌ڵام ئه‌وه نابێ به‌و مانایه بێت که سروشتی بوونی
ئه‌و کێشانه ده‌بێ وه‌ک سودمه‌ندبوونی ئه‌و ره‌وته
ببیندرێ. ده‌کرێ ئه‌و کێشانه ئێمڕۆ تا راده‌یه‌کی زۆر
که‌م ببنه‌وه ئه‌گه‌ر کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داهاتوو
ببێته ته‌به‌ع و پاشکۆیه‌کی به‌رژه‌وه‌ندی گشطی
نه‌ته‌وه‌که‌مان.
7. ئاراسته‌ی نوێی جووڵانه‌وه‌ی کوردی، له دۆگماتیزمه‌وه
به‌ره‌و پراگماتیزم:
ئه‌م ره‌و‌ته‌ی له سه‌رێ باسم لێکرد ئه‌گه‌ری به‌هێزکردنی
دوو ئاراسته‌ی جیاواز و زیانبه‌خش به‌هێز ده‌کات: یان
مه‌ودای نێوان ئه‌و هێزانه و خه‌ڵک زیاتر و زیاتر ده‌بێت
و ئه‌و مه‌ودایه زۆرتر له رێگای پێوه‌ندی باشتری
ده‌ره‌کی له‌گه‌ل ئه‌مریکا و هتد پڕ ده‌کرێته‌وه و یان
خود ئه‌و هێزانه هه‌ول ده‌ده‌ن پێوه‌ندی خۆیان هه‌رنا به
توێژی پێگه‌یشتوو وئێلیتی ئێمڕۆی کوردستانه‌وه زیاد
بکه‌ن. له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا ئه‌و مه‌ودایه ده‌مێنێ.
ره‌هه‌ندێکی گرینگی ئه‌م ره‌وته نوێیه بریتییه له‌و
گۆڕانکارییانه که وێناچێ به‌رهه‌می راسته‌وخۆی
لێکدانه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تی بن، به‌ڵکو له
پله‌ی یه‌که‌مدا به‌رهه‌می داسه‌پاوی بارێکن که ئه‌و
هێزانه له به‌رانبه‌ریدا ده‌ستیان هه‌ڵبڕیوه. ئه‌مه بۆ
وێنه له روانگه‌ی منه‌وه یه‌کێک له‌و هۆکارانه بوو له
دروشمی فێدرالیزمی لای حیزبی دێموکرات جێ خست، له حاڵێکدا
ئه‌وان تا چه‌ند مانگ به‌ر له کۆنگره پێیان له‌سه‌ر
ئه‌وه داده‌گرت که جیاوازییه‌ک له نێوان خودموختاری و
فێدرالیزمدا نییه. هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌شیکه له‌و هۆکاره‌ی
که کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ئێمڕۆ تووشی ئه‌و
ئامبه‌ڤالێنسه و شێلووییه کردووه. ئه‌م ره‌وته له ناو
هێزه‌کانی دیکه‌شدا زوو یان دره‌نگ ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی
ده‌بێ.
بۆیه ئه‌و ره‌وته به‌داخه‌وه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ خوێدا
شێوه‌بیرکردنه‌وه و مێنتا‌لیتییه‌کی دژه‌سیاسی بخوڵقێنێ و
ببێته هۆکارێک بۆ ساردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک یان کۆبوونه‌وه‌ی
هه‌ندێ که‌س له ده‌وری ئه‌و هێزانه به مه‌به‌ستی
جێخۆشکردنی خۆیان له داهاتوودا. چونکو ئه‌گه‌ر له
ره‌وته‌دا کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات بێته به کێشه‌ی سه‌ره‌کی،
خه‌ڵک ده‌وری راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌دۆڕێنن و که‌متر
له‌ناو ئه‌و هێزانه‌دا شوێنی خۆیان ده‌بیننه‌وه. به‌م
چه‌شنه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له دوگماتیزمی پێشووی
به‌شێک له‌و هێزانه به پراگماتیزم پڕ بێته‌وه و، من
له‌م باوه‌ڕه‌دام که به‌داخه‌وه هه‌ر ئێستا به‌شیک له
ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌و ئاراسته سیاسییانه به ئاشکرا له
جووڵانه‌وه‌ی کوردی‌دا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
«
«
«
به‌شیک له‌و ره‌وته پێوه‌ندی به نه‌بوونی ئاڵترناتیڤێکی
شیاوه. واته ئێمه له‌سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین که که‌س
جێگرێکی باشتر له لیبرال دێمۆکراتی پێ شک نایه‌ت، به‌ڵام
له هه‌مان حاڵ‌دا سیستم و ستروکتور سیاسی هێزه
سیاسییه‌کان له سه‌ر بنه‌مایه‌کی ته‌واو جیاواز له‌م
لیبرال دێمۆکراتییه ساز بووه و زیاتر فۆرمی رێکخراوێکی
توتالیته‌ر و یان خود عه‌شیره‌یی هه‌یه تا سیستمێکی
دیموکراتیانه‌ی رۆژئاوایی و ئه‌وه‌ش نه شتێکی سه‌یر و
نائاساییه و نه وا به هاسانی له‌به‌ین ده‌چێ. ئه‌و
قۆناغه‌ی ئێمه ئێستا تێیا ده‌ژین، به‌ڕواڵه‌ت هیچ
ئاڵترناتیڤێکی دیکه‌ی بۆ نییه جگه له‌و سیستمه
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ی که به‌سه‌ر جیهاندا زاڵه و ئێمه‌ش
بۆیه به‌مانایه‌ک ده‌بین به ئامرازی کایه‌ی ئه‌و
زلهێزانه یان به شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان وابه‌سته‌ی
سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وان. دیاره به‌داخه‌وه هه‌ر
ئێمڕۆ زۆر که‌س پێیوایه که کێشه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا له ناوچه‌دا
به‌ستراوه‌ته‌وه. له هه‌مان حاڵ‌دا که هه‌ر ئه‌و
که‌سانه ده‌زانن که به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریک له
درێژخایه‌ندا له گه‌ڵ به‌ژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا هاوگونجاو
نییه، به‌ڵكو ته‌نیا له یه‌ک یان چه‌ند نوخته‌دا
هاوته‌ریبییه‌کی کاتی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی کورددا
هه‌یه. هه‌رئه‌وه‌ش وای کردووه که چاره‌نووسی کێشه‌ی
کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی رزگاریخواز لای زۆربه‌ی ئه‌و
هێزانه‌ی تا دوێنێ به چه‌پ و رادیکال خۆیان ده‌ناساند،
ببێت به کێشه‌یه‌ک که چاره‌نووسی به هانا و یارمه‌تی
هێزێک به‌ستراوه‌ته‌وه که نه ستراتێژییه‌کی روون و
دیاری بۆ کێشه‌ی کورد هه‌یه و نه کێشه‌ی کورد له
ستراتێژی ئه‌ودا خاڵێکی گرینگ پێکدێنێ.
به‌م جۆره ئێمه هێشتا له‌به‌ر ده‌م هه‌مان پرسیاردا
راوه‌ستاوین که ده‌بوایه پانزده بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
وه‌ڵاممان داباوه و ئه‌ویش بریتییه له:
سروشتی جووڵانه‌وه‌ی
رزگاریخوازی کوردی چییه؟
کێشه‌ی کورد له ئێمڕۆی
جیهاندا چۆن پێناسه ده‌کرێت؟ شوێنگه‌ی ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه له ره‌وتێکی به‌جیهانیبووندا له کوێ و
چییه؟
ئه‌وه ئایرۆنی مێژوویه که ئێمرۆ له کاتێکدا که
جووڵانه‌وه‌ی کورد له هه‌موو کاتێکی دیکه ده‌سکه‌ت و
ئیمکاناتی زیاتره، له هه‌موو کاتێکی دیکه ئیمکاناتی
فکری زیاتره و له کوردستاندا نه‌وه‌یه‌کی نوێی رۆشنبیر
پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌رگیز ستراتێژی
جووڵانه‌وه‌ی کورد وه‌ک ئێمڕۆ لێڵ و ناروون نه‌بووه.
ئه‌گه‌ر تا دوێنێ ستراتێژی ئه‌م یان ئه‌و هێزه له
قه‌واره‌یه‌کی فکری‌دا ته‌نیا کۆپی کردن یه‌ک یان دوو خاڵی
ئه‌م یان ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی دیکه بوو، به‌ڵام ویستی و
ئیراده‌یه‌کی سیاسی جووڵانه‌وه‌که‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه
ده‌برد، ئێمڕۆ جووڵانه‌وه‌ی کوردی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا
ئێستا له به‌رانبه‌ر دوژمنێکدا راوه‌ستاوه، به‌ڵام
بارودۆخی ناوچه و هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ئه‌و هێزانه
به‌شێکی زۆری له‌و خاسله‌ته به‌رهه‌ڵستکارانه و
رزگاریخوازانه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی سڕیوه‌ته‌وه. ئه‌و
هێزانه له ده‌رگانه‌ی بوونه به هێزه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارن
که به هاسانی له هێزێکی رزگاریخوازه‌وه ده‌توانن ببن
به هێزێکی بیرۆکرات. له‌و حاڵه‌تدا هه‌میشه ئه‌و
مه‌ترسییه‌ش هه‌یه که وه‌ک هێزێکی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌نگاو
به هه‌نگاو ببنه به هێزێکی پراگماتیست و به‌ره‌و
فه‌ساد، خزمبازی، به‌رتیلخۆری و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی شه‌خسی
وحیزبی بڕۆن. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌که که تا دوێنێ کێشه‌ی
کورد سه‌ره‌ڕای هه‌موو لاوازی و هه‌ڵه‌کانی له‌گه‌ڵیدا
رووبه‌ڕوو نه‌بوو، به‌ڵام ئێستاکێ به‌ئاشکرا هه‌ندێ
لایه‌نی له باشووری کوردستاندا ده‌رکه‌وتووه و ته‌نانه‌ت
هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌ره‌به‌ره
ده‌گرێته‌وه.
ئای ئه‌وه به‌م مانایه‌یه که جووڵانه‌وه‌ی کوردی سروشتی
رزگاریخوازانه‌ی نه‌ماوه؟ نا. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و ره‌نگبێ
ئاراسته‌یه‌کی نوێ له جووڵانه‌وه‌ی کوردی پێشان بدات.
چووڵانه‌وه‌ی کورد تا ئێستا جووڵانه‌وه‌یه‌کی رزگاریخواز و
ره‌وایه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێ له سه‌رده‌می ئێستادا هه‌ول
بده‌ین پێناسی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه باشتر روون
بکه‌ینه‌وه، باشتر ئامانج و رێبازه‌کانی دیاری بکه‌ین و
ستراتێژییه‌کی روونترمان بۆ داهاتووی کوردستان هه‌بێ.
ئێمڕۆ ستراتێژی هێزه سیاسییه‌کانی کوردی نادیاره،
ئه‌وه‌ش به سه‌یرکردنێکی رووکه‌شی به راپۆرته‌کانی
کۆنگره‌کانی کۆمه‌ڵه‌کان، حیزبی دێموکرات ده‌رده‌که‌وێ.
له روویه‌که‌وه سیاسه‌تی ئێمڕۆ تاراده‌یه‌ک ره‌نگی تۆخی
چاوه‌ڕوانی رووداوێکی ده‌ره‌کی پێوه دیاره. ئه‌مه‌ش وای
کردووه که ستراتێژی کورد داکێشرێته ئاستی تاکتیکی کاتی
و ساتی ئه‌و هێزانه. ئه‌وه وای کردووه که کێشه‌ی کورد
له‌م دواییانه‌دا زیاتر به‌ره‌و کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
بچێ تا چاره‌سه‌رکردنی خودی کێشه‌که وه‌ک ئامانجێک. واته
به‌ر له ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی جووڵانه‌وه‌که له
ئاستێکی گشتیدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی سیاسه‌تکردنمان بێت،
مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندن و ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌سه‌ڵاتی سبه‌ی
ئه‌م یان ئه‌و هێزه سیاسییه بۆته به ئامانجی سه‌ره‌کی.
ئه‌و ره‌وته زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی تووشی
پراگماتیزمێکی سه‌راوبن کردووه که به‌داخه‌وه له
درێژه‌ی خوێدا هه‌لپه‌رستی و شێوه‌یه‌ک له پۆپولیزم له
کێشه‌ی کوردا جێ ده‌خات که پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه. شه‌ڕی
به‌ره و ئیئتلافی کۆمه‌ڵه و دێموکرات ره‌نگبێ
به‌رجه‌سته‌ترین هێمای ئه‌و گۆڕانه بێت.
یه‌کێک له‌و ئامرازانه‌ی که ئێستا ده‌توانێ تا راده‌یه‌ک
ئه‌و مه‌ترسییانه که‌م کاته‌وه، گه‌ڵاڵه‌کردنی
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌ییه. پلاتفۆرمێک که هه‌ر نه‌بێ له
دیاریکردنی ستراتێژێکی سیاسی‌دا ناچار بێ وه‌ڵامی هه‌ندێ
پرسیاریش بداته‌وه که ئێستا به ڕواڵه‌ت که‌س خۆی لێ به
ساحیب ناکات. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێداویستی پلاتفۆرمێکی
نه‌ته‌وه‌یی نه ته‌نیا ئه‌رکێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵکو
ئه پێداویستییه فره خێراشه. به‌ڵام پێداگرتنی ئێمه
له سه‌ر پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌ندی ته‌نیا به
یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه که دیاره هه‌موو که‌س
سوودی یه‌کگرتنێکی وا ده‌زانێ و هه‌روه‌هاش دژواری
هه‌نگاوێکی وا. پلاتفۆرمێک ئێمه ناچار ده‌کات
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کمان له رابردوو، ئێستا و داهاتووی
جووڵانه‌وه‌که‌مان هه‌بێت. ناچارمان ده‌کات کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئامانجه‌کانی داهاتوو، ئیمکانات و
گرفته‌کانی به‌ر ده‌م ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه هه‌لسه‌نگێنین.
پلاتفۆرمێک ناچارمان ده‌کات له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجێکی
گشتی سنوور و به‌ره‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان بکێشین و
هه‌روه‌ها هه‌لوێستێکی روونترمان له‌به‌رانبه‌ر هێزه
ده‌ره‌کییه‌کانی ناوچه‌دا هه‌بێ.
گه‌ڵاڵه‌کردنی پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌مانای پێکهێنانی
به‌ره نییه. پێکهێنانی به‌ره و ئیئتلاف له پله‌ی
یه‌که‌مدا چه‌شنه یه‌کگرتنێکی تاکتیکی یان ستراتێژییکه
له‌سه‌ر یه‌ک یان چه‌ند خاڵێکی به‌رنامه‌یی که ئه‌و
لایه‌نانه‌ی به‌ره‌که پێکدێنن، له به‌رنامه‌ی سیاسییاندا
هه‌یه. به‌ڵام ساخبوونه‌وه له‌سه‌ر به‌ره سه‌ره‌ڕای
هه‌موو دژواری به گشتی ساخبوونه‌وه‌یه‌که له سه‌ر
دابه‌شینی ده‌سه‌ڵات. ئه‌و ساخبوونه‌وه‌یه‌ش به گشتی
له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵی هاوبه‌شی به‌رنامه‌ی ئه‌و هێزانه
سه‌ر ده‌گرێ و زۆر جاران پێویستی باس و یان
هه‌ڵسه‌نگاندێکی کۆیی و ساخبوونه‌وه له‌سه‌ر ره‌هه‌نده
جیاوازه‌کان نایه‌نێته ئارا.
پلاتفۆرم به پێچه‌وانه ده‌توانێ ئه‌نجامی هه‌ندێ باس و
ساخبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ندێ هیز و لایه‌ن بێت که له
ئه‌ساسدا ئاراسته‌ی سیاسی‌یان جیاوازه. پلاتفۆرم ته‌نیا
ده‌توانێ له ئه‌نجامی تاوتوێکردن، هه‌ڵسه‌نگاندن و
لێکدانه‌وه‌ی سیاسی و فکری هاوبه‌شدا بێته کایه‌وه و
گه‌ڵاڵه بکرێ و مه‌رجیش نییه هه‌میشه هاوگونجاو و
پڕبه‌به‌ری به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌موو لایه‌ک بێت.
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌کۆیه‌که که ئاراسته‌کانی
داهاتووی جووڵانه‌وه‌یه‌ک ده‌ستنیشان ده‌کات، به‌ڵام
مه‌رجه‌کانی دابه‌شین و شیوه‌ی دابه‌شینی ده‌سه‌ڵاتی
داهاتوو دیاری ناکات. ئه‌گه‌ر پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک له
روویه‌که‌وه پێکهاتنێکیشه له سه‌ر داهاتووی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و چۆنێتی دابه‌شکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، بۆیه‌ش
به‌شدارانی به‌ره‌یه‌ک به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌و هێز و
که‌سایه‌تییانه‌ن که داواکاری ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و
خۆیان به لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو ده‌زانن، وا
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر دیاریکه‌ری ئاراسته‌یه‌کی
سیاسییه و پێوه‌ندی به دابه‌شینی ده‌سه‌ڵاته‌وه نییه و
ده‌توانێ زۆر هێزی وا بگرێته‌وه که نه داواکاری
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیین و نه مه‌یلێکیشیان به به‌شداربوون
له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌یه.
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ری سه‌که‌وتن ناکات،
ئه‌و پلاتفۆرمه ناتوانێ ده‌سته‌به‌ری یه‌کگرتنێکی
درێژخایه‌نیش بکات. پلاتفۆرمێکی وا له راستیدا ناتوانێ
گارانتییه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م و ئه‌و هێز نه‌یه‌ته ئاڕاوه. به‌ڵام
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی قه‌واره‌یه‌ک بۆ داهاتوو و
ستراتێژییه‌کی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی ساز ده‌کا که
پێشمه‌رجێکی سه‌ره‌کییه بۆ سه‌رکه‌وتنێکی دێمۆکراتیانه.
له به‌رانبه‌ر نه‌یارانی کورد و له به‌رانبه‌ر ئه‌و
هه‌موو ناکۆکی و گرفتانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردی
به‌ره‌وروویه‌تی، گه‌ڵاڵه‌کردنی پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌نگاوێکی فره جددی و به‌نرخه له پێناو هێنانه‌دی
ئامانجه له مێژینه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد. له هه‌مووی
ئه‌مانه گرینگتر گه‌ڵاڵه‌کردنی پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌نگاوێکی جددییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و پێناسه‌کردنی
سروشتی رزگاریخوازانه‌ی ئێمڕۆی جووڵانه‌وه‌ی کورد و
داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان.
ستۆکهۆلم 14 نۆڤه‌مبری 2004
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری
سیاسی و نه‌زم ...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی
دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه
بۆ ...
پیکدادانانی
شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی
ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی
ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه
پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری
سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و
به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و
فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی..
کێ سیاسه‌ت و سیاسی پێناسه
ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی
به‌رده‌م جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد
ده‌توانێ روخسارێكی فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
گه‌ڵاڵه‌کردنی
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی ....
له‌مه‌ر چه‌مکی پێشڕه‌و و
بیرۆکه‌ی سه‌نترالیزمی دێمۆکراتیک
|