|
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ناڕوونی ستراتێژی سیاسی

ده‌رگانه
که‌م که‌س گومانی له‌وه‌دا هه‌یه که هه‌ره‌سهێنانی
سوسیالیزم و کۆتایی شه‌ڕی سارد نوخته‌وه‌رچه‌رخانێک بووه
له مێژووی هاوچه‌رخدا. ئه‌و نوخته‌وه‌رچه‌رخانه له
هه‌مان کاتدا به مانای بردنه ژێرپرسیاری کۆمه‌ڵێک
پرینسیپ و بنه‌مای فکری بووه که پێشتر به‌شێک بووه له
چوارچێوه‌ی فکری و باوه‌ڕیی زۆر لایه‌ن. دیاره ئه‌م
وه‌رچه‌رخانه زۆر به سانایی له مێژووی ئه‌و دوو
ده‌یه‌ی کورددا به‌دی ده‌کرێت و ده‌کرێ بڵێین که کورد به
گشتی و به‌تایبه‌تی کورد له باشووری کوردستان، توانیوێتی
تا ڕاده‌یه‌ک له‌م گۆڕانکارییه به سوودی خۆی که‌ڵک
وه‌رگرێ. واته له کاتێکدا ئه‌و گۆڕانکارییه له
ئاستێکی جیهانیدا بۆته هۆی سه‌رلێشێواوی زۆر هێزی چه‌پ و
دێمۆکرات و له هه‌مان کاتیش‌دا، هۆی په‌ره‌سه‌ندن و
به‌هێزبوونی ڕوانگه‌یه‌ک که له‌ودا سیاسه‌ت
داکێشراوه‌ته‌وه سه‌ر ئاستی کردار و بڕیاری هه‌ندێ
ده‌وڵه‌ت، دامه‌زراوه و کۆمه‌ڵێ نوخبه‌ی سیاسی، ئابووری و
دارایی، کورد به هۆی هه‌ندێ هۆکاری تایبه‌تییه‌وه تا
ئێستا زیاتر سوودی له‌م ڕه‌وته بینیوه. ئه‌وه‌ش له
کاتێکدا که ئه‌م ڕه‌وته له ئه‌ساسدا هه‌ندێ لایه‌نی
نیگاتیڤی به‌رجه‌سته کردووه که له دژی کۆمه‌ڵێ
پرینسیپی سیاسین که هێزێکی دێمۆکراتیک وه‌ک بنه‌مایه‌کی
فکری خۆی له قه‌ڵه‌م داوه. دیاره ئه‌م قسه‌یه ته‌نیا
ئیدیعایه‌کی چه‌پ نییه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆر له
هیزه غه‌یری چه‌په‌کانیش به نیگه‌رانییه‌وه سه‌یری ئه‌و
ڕه‌وته جیهانییه ده‌که‌ن.
ئه‌و ڕه‌وته ئێمه‌ی کوردیشی له گه‌ڵ خۆیدا ڕاکێش
کردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوهه‌نگاوییه ئه‌نجامی
لێکدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تییانه یان له پله‌ی یه‌که‌مدا،
ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی ئێمه بووبێت. ئه‌وه ئایرۆنییه‌کی
مێژووییه که ئه‌و ڕه‌وته، که له بنه‌ڕه‌تدا بیرۆکه‌ی
دادپه‌روه‌ری له ئاستێکی گشتگر و یونیڤێرساڵدا ده‌خاته
ژێر پرسیار، له کرده‌وه‌دا هه‌ندێ سوودی بۆ ئێمه‌ی کورد
هه‌بووه. چونکو گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه له بنه‌ڕه‌تدا
هیچ پیوه‌ندییه‌کی به پرۆسه‌یه‌کی دێمۆکراسی و
دێمۆکراتیزه‌کردنی ناوچه‌که‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو له
کرده‌وه‌دا درێژه‌ی سیاسه‌تێکی کۆلۆنیالیستی و بگره
راسیستیشه، یارمه‌تیده‌رێک بووه له به‌هێزترکردنی
جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ڕووه‌وه
دێمۆکراتیزه‌کردنی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه.
مه‌یسه‌ربوونی به‌شێک له‌و گۆڕانکارییه له سۆنگه‌ی
ژێرپرسیارکه‌وتنی پرینسیپێکی کۆنه که به پریسنیپی
وێستفالیا به‌ناوبانگه و، بریتییه له ئه‌وه که هیچ
ده‌وڵه‌تێک بۆی نه‌بێ سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تێکی دیکه بخاته
ژێر پرسیاره‌وه. پرینسیپی وێستفالیا واته هه‌موو
ده‌وڵه‌تێک بۆی هه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بییه‌وێ مامڵه
له‌گه‌ڵ دانیشتووانی خۆی بکا. یانی ماف له ئاستێکی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا په‌یوه‌سته به هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت و
پیوه‌ندی نیو ده‌وڵه‌تان و بۆیه‌ش، نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بێده‌وڵه‌ت، نه مافێکی هه‌بوو و نه حسێبێکی بۆ ده‌کرا.
ئێستا ئه‌و پرینسیپه له قه‌یراندایه و ڵه ڕووی سیاسی و
تیورییه‌وه باسی قۆناغی دوای وێستفالیا ده‌کرێ.
ئاڵوگۆڕی ئه‌و دوو ده‌یه به ڕوونی نیشانی دا که ئه‌و
پرینسیپه له زۆر ڕووه‌وه هاتۆته ژێر پرسیار و پێشێل
کراوه: ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌کانی ناتۆ له یوگوسلاڤیای
پێشوو؛ داگیرکردنی ئه‌فغانستان و ئێراق له لایه‌ن
ئه‌مریکا و هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی؛ رۆڵی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ندێ کێشه و ته‌نگانه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا و تاد. ئه‌وه هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و
ره‌وته‌شدا بوو که کورد له باشووری کوردستان توانی دوای
شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو، پشوویه‌کی راحه‌ت بکێشێ و بۆ
یه‌که‌م جار له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی هیوای
گۆڕاکارییه‌کی جددی بۆ خۆی به‌دی بکات.
به‌ڵام ئایا ئێمه له قه‌ده‌ر و ئاستی ئه‌و گۆڕانکارییه
جیهانیدا توانیومانه خۆشمان بنه‌ما فکرییه‌کانی سیاسه‌تی
خۆمان بگۆڕین؟ ئایا سیاسه‌ت و ستراتێژی سیاسیی ئێمه له
گوێره‌ی ئه‌و گۆڕانکارییه جیهانییه تووشی ئاڵوگۆڕ
هاتووه یان خود گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی کوردستان،
چه‌شنه وه‌دواکه‌وتنی ڕووداوه‌کان و ده‌ستهه‌ڵبڕینێکه بۆ
هه‌ندی فاکته‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه؟
له‌م وتاره‌دا هه‌ولی من ئه‌وه‌یه که به ئاماژه‌یه‌ک
به هه‌ندێ له که‌موکوڕییه‌کانی ستراتێژی سیاسی له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌و پرسه بخه‌مه
به‌ر باس.
مه‌به‌ست له ناڕوونی ستراتێژی سیاسی چییه؟
مه‌به‌ست له‌م وتاره، ئاماژه‌یه‌کی سه‌رپێییه به
ناڕوونییه‌ک له ستراتێژی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی
نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به بڕوای نووسه‌ر
ئه‌م ناڕوونییه ته‌نیا ئه‌نجامی هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی سیاسی یان
که‌موکوڕی له لێکدانه‌وه‌ی سیاسی‌دا نییه، به‌ڵکو به‌ر
له هه‌موو شت، پیوه‌ندی به گرفتێکی فکرییه‌وه هه‌یه.
له‌م ڕوویه‌وه ده‌بێ ئه‌م گرفته به گرفتێکی فکری و
تیۆریک دابندرێ تا گرفتێکی ڕێکخراوه‌یی یان ڕووتی سیاسی.
کاتێ باسی ناڕوونی ستراتێژی سیاسی ده‌کرێت، پرسی سه‌ره‌کی
ئه‌وه‌یه که: ئاڕاسته‌ی ئه‌سڵی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه
به‌ره‌وکوێ ده‌ڕوا؟ ئامانجی سه‌ره‌کی هێزه سیاسییه‌کان
له‌م خه‌باته‌دا چییه؟ به واته‌یه‌کی‌تر چ شتێک
ناوه‌رۆکی ناوه‌ندیی جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد پێک
دێنێ؟
دیاره زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له سه‌ر
ئه‌وه هاوهه‌ڵوێستن که مافی دیاریکردنی چاره‌نووس،
ناوه‌رۆکی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه پێک‌دێنێ. به‌ڵام
ناوه‌رۆکی خودی ئه‌و مافه، له قۆناغی جیاواز و لای
لایه‌نی جیاواز، ته‌فسیری جودایزی لێکراوه. ئێمڕۆ که
ئه‌و مافه زیاتر له قه‌واره‌ی دروشمی فێدراڵیزمدا خۆی
ده‌نوێنێ، هێشتا زۆر ڕوون نییه که چ شتێک بووه هۆی
توڕدانی درووشمی خودموختاری و هه‌ڵگرتنی فێدراڵیزم. هێشتا
ڕوون نییه که بۆ ئێمه له‌باتی سه‌ربه‌خۆیی فێدراڵیزممان
هه‌ڵبژاردووه.
بۆ باسی ناڕوونی ستراتێژی سیاسی ده‌که‌م؟ چونکو
جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مه‌وه تا ئێستا به چه‌ند
قۆناغێکدا تێپه‌ڕیوه که ئه‌گه‌ر ده‌وره‌ی کورتی چالاکی
کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردی لێ ده‌رکه‌ین، وا ئاراسته‌ی
ئه‌سڵی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه گه‌یشتن به هه‌ندێ ماف بووه
له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا. به‌م مانایه پرسی سه‌ربه‌خۆیی و
سه‌روه‌ری سیاسی هیچکاتێک درووشم و ئامانجی ده‌ربڕاوی
سه‌ره‌کی جووڵانه‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا
نه‌بووه. به‌ڵام هه‌ڵنه‌گرتنی درووشمی سه‌ربه‌خۆیی به‌و
مانایه نه‌بووه که جووڵانه‌وه‌ی کورد له دژی
سه‌ربه‌خۆیی بووبێ، به‌ڵکو به ڕواڵه‌ت هۆکاری ئه‌سڵی ئه‌و
دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی، پێوه‌ندی به
بارودۆخی تایبه‌ت و نامومکینبوونی به‌دیهێنانی ئه‌م
ئامانجه بووه. واته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ره‌کی
کورد هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیی بووه، وا له سیاسه‌تی
کرده‌وه‌ییدا، ئێمه خۆمان له ده‌ربڕینی ئه‌و ویست و
ئاره‌زوویه پاراستووه و هه‌ولمان ئه‌وه بووه به
کوێره‌ڕێ یان قه‌دبڕدا هه‌ولی خۆنزیککردنه‌وه له‌م
ئامانجه سه‌ره‌کییه بده‌ین. خودموختاری و له‌م
دواییانه‌شدا فێدراڵیزم له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌کرێ وه‌ک
ئا‌مرازێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ره‌کی ببیندرێن.
که‌وایه پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌کییه
هه‌رگیز به ڕاشکاوی ده‌رنه‌بڕاوه؟ بۆ ئێمه له‌بڕی
ئامانج، ئا‌مرازی گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌مان وه‌ک ستراتێژی
ناساندووه؟
ئه‌م ناڕوونییه له ستراتێژی سیاسی جووڵانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی کوردستاندا دیارده‌یه‌کی نوێ نییه، به‌ڵام
ئێمڕۆ ئه‌و پرسه گرینگییه‌کی فره تایبه‌تی هه‌یه و
پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی خێرا
هه‌یه. بۆ؟ چونکو ئێمڕۆ ئێمه له که‌شێکی سیاسیی
نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییدا ده‌ژین که به‌شێکی سه‌ره‌کی
له‌و هاوسه‌نگییه‌ی گۆڕیوه که پێشتر بنه‌مایه‌ک بوون بۆ
داڕشتنی ستراتێژییه‌کی سیاسی. چونکو ئێمه ئێمڕۆ له
بارودۆخێکی جیهانیدا ده‌ژین که بنه‌ماکانی فکری ستراتێژی
سیاسیی پێشووی ئێمه‌ی هێناوه‌ته ژێر پرسیار. ستراتێژی
سیاسیی جووڵانه‌وه‌ی کورد به‌رهه‌می هاوسه‌نگی زلهێزه‌کان
بوو له قۆناغی شه‌ڕی سارددا. ستراتێژی سیاسیی ئێمه
ئه‌نجامی هه‌ندێ موعادیلاتی سیاسی قۆناغی وێستفالیا بوو
که نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت، به فه‌رمی ستایتوسی
نه‌ته‌وه‌ی نه‌بوو. ئه‌و ستراتێژییه له کاتێکدا گه‌ڵاڵه
کرابوو که ته‌نانه‌ت دیارده‌یه‌کی وه‌ک بۆمبارانی شیمیایی
سه‌ددام له هه‌ڵه‌بجه، نه‌بووه هۆی ژێرپرسیارخستنی
شه‌ڕعییه‌تی ئه‌و ڕژێمه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و راستییه‌ش پرسی ستراتێژی سیاسی پێناچێ وه‌ک
پرسێکی گرینگ هێزه سیاسییه‌کانی سه‌رقاڵ کردبێت. ئایا
ئه‌و گوێنه‌دانه هی ئه‌وه‌یه که ئه‌و هێزانه بڕوایان
به‌وه نییه که ئێمه له ئاستی ستراتێژی سیاسی‌دا تووشی
ته‌نگانه‌یه‌ک هاتووین یان ئه‌و لالێنه‌کردنه‌وه‌یه
پێوه‌ندی به هۆکاری دیکه‌وه هه‌یه؟ من به مسۆگه‌ری
ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، به‌ڵام مرۆڤ
ده‌توانێ ئاماژه به دوو فاکته‌ر بکات که بێگومان له‌م
بارودۆخه نوێیه‌دا، توانیویانه تا ڕاده‌یه‌ک سێبه‌ر
بخه‌نه سه‌ر په‌له‌یی و فه‌ورییه‌تی ئه‌و پرسه. ئه‌و دوو
فاکته‌ره بریتین له: ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان و
پێشچوونی ڕه‌وتی سیاسی له‌م به‌شه‌ی کوردستان و، هه‌روه‌ها
گۆڕانکاری ناوچه، ئاماده‌یی هێزه‌کانی ئه‌مریکی و
هاوپه‌یمان له ئێراق و ناوچه‌دا و بۆیه‌ش دڵخۆشی و هیوا
به گؤڕانکارییه‌کی خێرا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئه‌و
دوو ڕووداوه ئه‌گه‌رچی ده‌ورێکی پۆزیتیڤ و گرینگ‌یان له
په‌ره‌سه‌ندنی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وتی
ئێعترازی جه‌ماوه‌ریدا هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام هاوکات
هه‌ندێ لایه‌نی نوێیان هێناوه‌ته ناو لێکدانه‌وه‌ی هێزه
سیاسییه‌کان که ده‌توانن لایه‌نی نێگاتیڤیش به‌خۆیانه‌وه
بگرن، له‌وان به‌که‌مگرتنی ڕۆڵی فاکته‌ره ناوه‌کییه‌کان و
بایه‌خدانێکی که‌متر به گه‌ڵاڵه‌کردنی سیاسه‌تێکی شیاو.
واته ئه‌و دوو فاکته‌رانه سه‌رنجی سه‌ره‌کییان له
گه‌ڵاڵه‌کردنی ستراتێژییه‌کی سیاسی، به‌ره‌و خۆ
ئاماده‌کردن بۆ به‌ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵات وه‌رگێڕاوه. له‌م
ڕوانگه‌وه وا پێده‌چێ بینینی باو ئه‌وه بێت که ئه‌و
گۆڕانکارییه له داهاتوو به‌ر له هه‌موو شت ئه‌نجامی
هه‌ندێ هۆکاری ده‌ره‌کی ده‌بێ و، بۆیه‌ش به‌په‌له‌یی
گه‌ڵاڵه‌کردنی ستراتێژییه‌کی سیاسی هه‌ستی پێناکرێت.
بۆیه‌ش سه‌لماندنی هێز و گه‌وه‌ریی قه‌باره‌ی حیزبی و
ڕاده‌ی نوێنه‌رایه‌تی‌کردنی ئه‌و یان ئه‌و هێزه له‌م
پیوه‌ندییه‌دا بۆته پرسی سه‌ره‌کی. هه‌ر ئه‌وه‌شه که
وای له‌و هێزه سیاسییانه کردووه که کێشه‌ی سه‌ره‌کیان
بکه‌ن به کێشه‌یه‌کی ناوه‌کی ده‌سه‌ڵات. له‌م ڕوویه‌وه
ده‌کرێ بڵێین که ڕوانین به سیاسه‌ت لای به‌شێک له هێزه
کوردییه‌کان گۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانه به‌داخه‌وه
ئاراسته‌یه‌کی پۆزیتیڤی نه‌گرتووه. سیاسه‌ت له‌م
ڕوویه‌وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک وه‌ک بنه‌مای
سیاسه‌ت دابڕاوه و بۆته به هونه‌ر و ئه‌نجامی هه‌ندێ
زلهێز و ویستی هه‌ندێ هێزی ده‌ره‌کی.
جیا له‌م خاڵه، ستراتێژی سیاسی ئێمڕۆی جووڵانه‌وه‌ی کورد
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر گرفتاری
ناته‌باییه‌کی ناوه‌کییه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا کۆسپێکی
فره گه‌وره‌یه له به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه‌دا. ئه‌و ناته‌باییه ناوه‌کییه بریتییه
له دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز که نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌کدا
گونجاو نین، به‌ڵکو له زۆر ڕووه‌وه‌ش نوێنه‌رایه‌تی دوو
تێگه‌یشتن و گۆشه‌نیگای جیاواز ده‌که‌ن. له لایه‌که‌وه
ته‌عبیرێک له مافی دیاریکردنی چاره‌نووس که له
سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی کیانێکی سه‌ربه‌خۆدا
ناوه‌رۆکی سه‌ره‌کی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و، له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه، پراکتیزه‌کردنی سیاسه‌تێک که مافی
دیاریکردنی چاره‌نووس داده‌کێشێته ئاستی هه‌ندێ مافی
سیاسی و کولتوری که هیچ ده‌سته‌به‌رێک نییه بۆ گه‌یشتن
به سه‌روه‌ری سیاسی. ده‌کرێ ئه‌و ناته‌باییه به
شێوه‌یه‌کی دیکه‌ش تاریف بکرێت: له لایه‌که‌وه هه‌ولدان
بۆ گه‌یشتن به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و، له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه، خۆ به‌ستنه‌وه به وڵاتێک که خۆی
ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کییه له به‌دیهاتنی ئه‌و مافه و
ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌روه‌ری سیاسی.
پرسیارێک ئه‌وه‌یه که بۆ ئه‌م ناڕوونی یان ناته‌باییه
وه‌ک گرفتێکی فکری پێناسه ده‌کرێت تا گرفتێکی سیاسی؟ له
وه‌ڵام به‌م پرسیاره‌دا ده‌بێ بگووترێ، چونکو ئه‌و
ناڕوونییه ته‌نیا پیوه‌ندی به هه‌ندێ لێکدانه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌ی سیاسیی نییه. یان له‌وانه‌یه ڕاستتر بێت
بگووترێت که، هه‌ڵه سیاسییه‌کان و لێکدانه‌وه سیاسییه
هه‌ڵه‌کان خۆیان ڕیشه‌یان له چوارچێوه‌یه‌کی فکری یان
پارادایمێکی فکرییه‌وه وه‌رگرتووه که ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی
دووباره تووشی هه‌مان هه‌ڵه نه‌یه‌ینه‌وه، ده‌بێ به‌ر
له هه‌موو شت ئاوڕێکی دووباره له‌و چوارچێوه فکرییه
بده‌ینه‌وه. ئه‌و گرفته فکرییه‌ی من باسی لێ ده‌که‌م
به‌ر له هه‌موو شت له خوێندنه‌وه و ته‌فسیری ئێمه له
هه‌ندێ چه‌مکی ناوه‌ندی فه‌لسه‌فه و تیۆری سیاسی‌دا خۆی
ده‌نوێنێ: له‌وان خوێندنه‌وه‌ی ئێمه له "ماف"، "مافی
دیاریکردنی چاره‌نووس"، "نه‌ته‌وه"، "سه‌روه‌ری سیاسی"،
"سیاسه‌ت"، "ده‌وڵه‌ت" و "ستراتێژی سیاسی". کاتێک باسی
خوێندنه‌وه‌ی کورد له‌م چه‌مکانه ده‌که‌م، مه‌به‌ستم
ئه‌وه نییه که ته‌فسیر و خوێندنه‌وه‌ی ئێمه له‌و
چه‌مکانه هه‌ڵه‌یه. به‌ڵکو مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که
ئێمه له سه‌ر بنه‌مای ته‌فسیرێکی تایبه‌ت له‌و چه‌مکانه
قه‌واره‌ی فکری و سیاسی خۆمان داڕشتووه که هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا
نه‌بووه. چونکو ئێمڕۆ به‌شیک له‌و ته‌فسیرانه
که‌وتوونه‌ته ژێر پرسیار و هه‌ندێ ته‌فسیری دیکه
هاتوونه‌ته ئاڕا که ره‌نگبێ زیاتر دابینکه‌ری
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه بن.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌م بواره‌دا تاکهه‌ڵکه‌وتوو نه‌بووین و
ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی ئێمه له‌و چه‌مکانه‌مان هه‌بووه،
ته‌فسیرێکی باو و زاڵ بوون. ئه‌و شته‌ی که ئێستا گۆڕینی
ئه‌و ته‌فسیرانه گرینگ ده‌کات، ته‌نیا ویست و ئاره‌زووی
ئێمه نییه، به‌ڵکو ره‌وتی گۆڕانکارییه‌کی جیهانییه که
مه‌ودای ته‌فسیری دیکه و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی له‌م
چه‌مکانه و له تیۆرییه‌کی سیاسی مومکین کردووه که کورد
ده‌توانێ به سوودی خۆی که‌ڵکی لیوه‌رگرێ. ده‌کرێ بڵێین
که بنه‌مای سیستمی فکری و چۆنێتیی ڕوانینی ئێمه به
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به ناسیۆنالیزم، نه‌ته‌وه و ماف له
ژێر کارتێکه‌ری دوو ته‌وژمی جیاواز دابووه. ئه‌و دوو
ته‌وژمه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زاڵ بوون و له
هه‌مان کاتیش‌دا، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ جیاوازی له
ناوه‌ندیترین خاڵه‌کاندا یه‌کیان ده‌گرته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی ئێمه هه‌روه‌ک زۆربه‌ی لایه‌ن و
جوولانه‌وه‌کانی دیکه‌ی جیهان خوێندنه‌وه‌یه‌کی خوازراوی
بووه له تێگه‌یشتنێکی باو له‌و چه‌مکه سیاسییانه. ئه‌و
دوو ته‌وژمه بریتین له مارکسیزم و لیبرالیزم. هه‌ر دووی
ئه‌و سیستمه فکرییانه، به‌رهه‌می نه‌زمێکی سیاسی و
نێونه‌ته‌وه‌یی دوای ئاشتی ویستفالیا بوون و بۆیه‌ش،
نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت لای ئه‌وان جیاوازییه‌کی ئه‌وتوێی
نه‌بوو و، که‌م جار لایه‌نێک له‌و لایه‌نانه بانگه‌شه‌یان
بۆ دابه‌شکردن و جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌ته
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کردووه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا
ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ته‌وژمه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا
لێک جیا ده‌کرده‌وه، مه‌سه‌له‌ی ڕوانین ئه‌وان بوو به
مه‌سه‌له‌ی دێمۆکراسی و هه‌روه‌ها به‌گرینگی دێمۆکراسی بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌م بیره هه‌روه‌ها له
ڕێگه‌ی حیزبه کۆمۆنیسته‌کانه‌وه توانی ته‌نانه‌ت له
سه‌ر شێوه‌ی رێکخستنی حیزبی و ساختاری سیاسیی کاری
رێکخراوه‌یی ئێمه ته‌ئسیر دابنێ که بنه‌ماکه‌ی له‌سه‌ر
ناوه‌ندییه‌تێکی فره چڕ داڕشترابوو. ئه‌و دوو ته‌وژمه
له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه له دوو بلۆکی
سوسیالیستی و سه‌رمایه‌داریدا جه‌سته‌یه‌کی سیاسیان په‌یدا
کرد و له‌م نێوه‌شدا، ئێمه وه‌ک زۆربه‌ری هه‌ره زۆری
جووڵانه‌وه‌کانی دیکه، خۆمان له به‌ره‌ی سوسیالیزمدا
ده‌دیته‌وه. به واته‌یه‌ک هه‌موو سیستمی فکری و
ته‌نانه‌ت ڕێکخراوه‌یی ئێمه له ژێر تاوی ئه‌و بلۆکبه‌ندی
و سیستمه دووجه‌مسه‌رییه‌دا شکڵی گرتووه.
ئێستا ئه‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه تێکچووه، به‌ڵام پرسیار
ئه‌وه‌یه که ئه‌و بارودۆخه نوێیه به چ شێوه‌یه‌ک کاری
کردۆته سه‌ر ڕوانینی ئێمه و سه‌ر ده‌زگای فکری ئێمه؟
لێره‌دایه که من پێموایه وه‌لامی سه‌ره‌کی ناڕوونی
ستراتێژیی سیاسی ئێمه به‌ده‌ر ده‌که‌وێ. چونکو له‌و
گۆڕانکارییه‌دا که هه‌موو لایه‌ک لێی ئاگادارن و دانی
پیداده‌نێن، ئێمه ته‌نیا له هه‌ندێ بواری سیاسی‌دا
گۆڕانمان به‌سه‌ر هاتووه. به‌شێکی ئه‌ساسی له‌و گۆڕانانه
ته‌نیا پێوه‌ندی به ڕوانینی ئێمه به زلهێزه‌کان و
هه‌روه‌ها به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه.
دیاره خودی ئه‌م گۆڕانکارییه هه‌ندێ سه‌رلێشێواویشی،
به‌تایبه‌ت بۆ چه‌پی کورد، درووست کردووه، به‌ڵام به
گشتی ده‌کرێ بڵێین که ئێمه هه‌مان سیستمی فکری و
ڕێکخراوه‌یی کۆنمان پاراستووه و ته‌نیا له بواری هه‌ندێ
تاکتیکی سیاسی‌دا گۆڕانمان به‌سه‌رهاتووه. ئێمه بۆیه
ده‌بێ ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین که ئه‌گه‌ر وایه
بۆ ئه‌و گۆڕانه هیچ ته‌ئسیرێکی له سه‌ر ستراتێژیی سیاسیی
ئێمه نه‌بووه؟ ئایا ئه‌وه پێوه‌ندی به بێتوانایی ئێمه
له تاوتوێ کردنی ئه‌و باره نوێیه هه‌یه یا ده‌بێ له
شوێی دیکه بۆ هۆکاری ئه‌م قه‌تیسماوییه بگه‌ڕێێن؟
هۆکاری ئه‌و قه‌تیسمانه مسۆگه‌ر یه‌ک و دوو نین، به‌ڵام
من پێم وایه ده‌کرێ هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م گرفته له
که‌متوانایی فکری و تیۆریکی کورد له خوێندنه‌وه‌یه‌کی
دووباره و جیاواز له‌و گۆرانکارییانه‌دا بدۆزینه‌وه که
له ئاستی جیهانیدا پێکهاتووه و سیما و روخساری
پێوه‌ندییه‌کانی گۆڕیوه. دیاره وه‌ک گووتم هه‌موو
لایه‌نێک دان به‌و گۆڕانکارییه داده‌نێن و ده‌یبینن،
به‌ڵام که‌م لایه‌ن لێکدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌یان له‌م
گۆڕانکارییانه و ئیمکاناته نوێیانه ئاراسته کردووه.
ئێمه له باتی لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له
رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کان، تا ئێستا به‌دوای ئه‌و ڕووداوانه
که‌وتووین و له‌م وه‌داکه‌وتنه‌شدا، به‌داخه‌وه له
ئاستێکی سیاسی‌دا، ته‌فسیرێکی نوێ‌لیبرالیمان له‌م
گۆڕانکارییه په‌سند کردووه به بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری
ئه‌وه بین که ئه‌م ته‌فسیره، ته‌نیا ته‌فسیری لایه‌نێکی
ده‌سه‌لاتداره.
ده‌ستهه‌ڵبڕین بۆ ئه‌و ته‌فسیره نوێ‌لیبرالییه، له
ڕوویه‌که‌وه درێژه‌ی هه‌مان سیستمی فکری پێشوویه:
ئه‌گه‌ر زه‌مانێکی هه‌مووی ئێمه له ژێرتاوی بلۆکی
سوسیالیستیدا بووین، وا ئێـمڕۆ له کرده‌وه‌دا خوێنده‌وه
و هێژمۆنی راستمان په‌سند کردووه. ناوه‌رۆکی ئه‌و هێژمۆنی
و ته‌فسیره له جیهان، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ک دامه‌زراوه
که له بنه‌ڕه‌تدا له به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی ئێمه
نییه. چونکو ئه‌و هێژمۆنی و فکره، خوێندنه‌وه‌یه‌کیان
له سیاسه‌ت هه‌یه که له‌ودا رۆڵی سیاسه‌ت داده‌کێشرێته
سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و بڕیاره‌کانی کۆمه‌ڵێ دامه‌زراوه و
کۆمپانیای گه‌وره. چونکو ئه‌و ته‌فسیره له سیاسه‌ت له
بنه‌مادا له دژی سیاسه‌ته و سیاسه‌ت داده‌کێشێته ئاستی
بڕیاری کۆمپانیا ئابوورییه‌کان یان خود کۆمه‌ڵێک پسپۆڕ.
چونکو ئه‌و سیاسه‌ته‌دا له ئه‌ساسدا نکۆڵی له رۆڵی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک وه‌ک بنه‌مای سیاسه‌ت ده‌کا و چونکو،
ئه‌و سیاسه‌ته له دژی جه‌ونی دادپه‌روه‌ری و
یه‌کسانییه.
پێناسه‌کردنی ته‌نگانه‌یه‌ک له ده ته‌وه‌ری ناوه‌ندیدا
له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا حه‌ز ده‌که‌م له چوارچێوه‌ی
چه‌ند ته‌وه‌رێکدا باسی هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌و ته‌نگانه‌یه
بکه‌م. دیاره له‌وانه‌یه هه‌ندێ خاڵ دووپات ببنه‌وه،
به‌ڵام به ڕای نووسه‌ر ڕه‌نگبێ ئه‌و دووپاتبوونه‌وه‌یه
تا ڕاده‌یه‌ک پێویست بن. له‌م ته‌وه‌ربه‌ندییه‌دا هه‌ولم
ئه‌وه بووه که جه‌ختی سه‌ره‌کی بخه‌مه سه‌ر سروشتی
ناڕوونی ستراتێژی سیاسی و که‌متر ئاوڕم له هه‌ندی
ره‌هه‌ندی دیکه‌ی ئه‌و ته‌نگانه‌یه داوه‌ته‌وه.
1.
ئێمه خاوه‌نی ستراتێژییه‌کی سیاسی شێواو و ناڕوونین و
هۆکاری ئه‌م ناڕوونییه‌ش، ته‌نیا سیاسی نییه، به‌ڵکو به‌ر
له هه‌موو شت، فکری و تیۆریکه. ڕێشه‌کانی ئه‌م
ته‌نگانه‌یه ده‌بێ له تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی
هه‌ڵه له هه‌ندێ له گرینگ‌ترین چه‌مکه‌کانی سیاسی‌دا
شوێنی بگیرێت.
ئه‌و ته‌نگانه‌یه‌ی ئێمڕۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تووشی هاتووه، ته‌نگانه‌یه‌کی
فکرییه و به‌ر له هه‌موو شت پێوه‌ندی به تێگه‌یشتنێکی
کۆن و یه‌کره‌هه‌ندی له سیاسه‌ت، له ستراتێژی سیاسی و
هه‌روه‌ها له سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه. به‌م
مانایه لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دووباره‌ی
بنه‌ماکانی ئه‌و فکر و سیاسه‌ته، پێشمه‌رجێکه بۆ
گه‌ڵاڵه‌کردنی سیاسه‌ت و ستراتێژییه‌کی له‌بار و شیاوی
سیاسی.
سیاسه‌ت ته‌نیا بریتی نییه له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو
به‌ر له هه‌موو شت بریتییه له شه‌ڕی داسه‌پاندنی
هێژمۆنی سیاسی. ته‌وه‌رێکی ناوه‌ندی شه‌ڕێكی ئاوا بریتییه
له فۆڕمۆڵه‌کردن و داهێنانی هه‌ندێ پرسیار؛ بریتییه له
خستنه رۆژه‌ڤی هه‌ندێ پرسی سیاسی. لێره‌دا جیاوازییه‌کی
سه‌ره‌کی له نێوان شه‌ڕ بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و
داسه‌پاندنی هێژمۆنی سیاسی هه‌یه. له کاتێکدا شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاراسته‌ی گشتی له دژی حکومه‌ت و
ده‌وڵه‌ته، شه‌ڕی داسه‌پاندنی هێژمۆنی سیاسی
ئاراسته‌که‌ی هه‌موو ئه‌و ساختاره سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ن که له‌واندا پێوه‌ندییه‌کانی
ده‌سه‌ڵات رایه‌ڵ و چالاکن. له کاتێکدا سه‌رکه‌وتن له
ڕوانگه‌ی تاریفی یه‌که‌مدا، له گره‌وی به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنی ئه‌و هێزانه دایه که له شه‌ر له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌ت و دوژمنێکی تایبه‌تدان، سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕی
داسه‌پاندنی هێژمۆنی، له گره‌وی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی
ئه‌م یان ئه‌و حیزبه‌دا نییه. ئه‌م هێژمۆنییه ده‌کرێ و
ده‌بێ تا راده‌یه‌کی زۆر به‌ر له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن
ده‌ستبه‌ر بکرێت. به‌و مانایه ئه‌و هێزانه‌ی له‌م
شه‌ڕه‌دا به‌شدارن، هه‌ول ده‌ده‌ن که فکر و پرسیاره‌کانی
خۆیان، وه‌ڵام و چاره‌سه‌ره‌کانی خۆیان له هه‌موو
بوارێک‌دا به‌رنه پێش و بیکه‌ن به بیرۆکه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری. داسه‌پاندنی هێژمۆنی سیاسی به‌م مانایه‌یه
که هێزه کوردییه‌کان بتوانن هه‌م دروشم و ئامانجه‌کانیان
بکه‌ن به ئامانج و دروشمێکی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌میش، ئه‌م
درووشمانه به هێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بسه‌پێنن.
سیاسه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست و چه‌وساوه‌ی وه‌ک کورد
که خاوه‌نی کیانی سه‌ربه‌خۆ نییه، ده‌بێ بریتی بێت له
سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی. دیاره سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌توانێ ئاراسته‌ی جیاواز به‌خۆیه‌وه بگرێ و ئاستی
رادیکاڵبوونی جیاواز بێت، به‌ڵام جه‌وهه‌ری ئه‌م سیاسه‌ته
ده‌بێ نه‌ته‌وه‌یی بمێنێته‌وه و ره‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ی
ئه‌م سیاسه‌ته نابێ سێبه‌ر بخه‌نه سه‌ر ئه‌و جه‌وهه‌ره
نه‌ته‌وه‌ییه. بۆیه زه‌قکردنه‌وه و گرینگیدانی سه‌ره‌کی
به ویستی وه‌ک سوسیالیزم یان دێمۆکراسی بۆ ئێران،
بمانه‌وێ یان نا، چه‌شنه دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌که له
سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی.
ستراتێژی سیاسی حیزبێکی سیاسی ناتوانێ شتێکی شاراوه یان
ناڕوون بێت. به بڕوای من بۆ حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی
ته‌نیا ستراتێژی شیاو بریتییه له خه‌بات بۆ دابینکردنی
سه‌روه‌ری سیاسی. بۆیه هه‌ڵبژاردنی دێمۆکراسی یان
سوسیالیزم له‌بڕی سه‌ربه‌خۆیی به مانای گوێنه‌دانه به
سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و خستنی به‌رژه‌وه‌ندی کورده له
خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌کی باڵاده‌ست. چونکو
دێمۆکراسی بۆ ئێران ده‌ستبه‌ری مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد ناکا
و سوسیالیزمیش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ت، ئه‌نجامی
له‌وانه‌یه هه‌ر پته‌وترکردنی باری ژێرده‌ستی ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێ، چونکو ئه‌م سوسیالیزمه له
به‌رانبه‌ر ویستی نه‌ته‌وه‌ییدا کوێر ده‌بێ. هه‌ر بۆیه‌ش
سوسیالیزمێکی کوردی ده‌بێ پاشکوی درووشمی سه‌روه‌ری سیاسی
بێت، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی.
2.
جه‌وهه‌ری ستراتێژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ له‌سه‌ر
بنه‌مای مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بێت. به‌ڵام ئه‌م مافه
ده‌بێ له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆماڵی بینا
بکرێ که له‌ودا، سه‌روه‌ری سیاسی و پێکهێنانی کیانێکی
سه‌ربه‌خۆ، ناوه‌رۆکی سه‌ره‌کی ئه‌م درووشمه پێکدێنن.
یه‌کێ له ره‌هه‌نده هه‌ره گرینگه‌کانی ناڕوونی
ستراتێژی سیاسیی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامانجی
بنه‌ڕه‌تی و تێگه‌یشتنی ئه‌و هێزانه له چه‌مک و
ناوه‌رۆکی "ستراتێژی سیاسی". بۆ هێزێکی کوردستانی که
نه‌ته‌وه‌که‌ی هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و کیانێکی سه‌ربه‌خۆ
نییه، ده‌بێ جه‌وهه‌ری ئه‌م ستراتێژییه له درووشمی مافی
دیاریکردنی چاره‌نووسدا خۆی بنوێنێ. دیاره هه‌موو هێزه
کوردییه‌کان له‌م خاڵه‌دا هاوده‌نگن. به‌ڵام له تاریف و
ته‌فسیری ئه‌و مافه‌دا، ڕوانگه‌کان ده‌توانن جیاواز بن.
کاتێک من ده‌ڵێم که سه‌روه‌ری سیاسی ده‌بێ وه‌ک ناوه‌رۆکی
ئه‌سڵی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس دیاری بکردرێت،
مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ئه‌وه تاکه خوێندنه‌وه‌ی
بابه‌تییانییه له‌و مافه. به‌ڵام، بۆ بارودۆخی کورد و
به‌گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی کورد هه‌یه‌تی و به
پشتبه‌ستن به سیاسه‌ت داپڵۆسێنه‌ری رژێمه یه‌ک له دوای
یه‌که‌کانی ئێران، ئێمه ده‌بێ هه‌ولی خوێندنه‌وه‌یه‌کی
خۆماڵی له‌م چه‌مکه بده‌ین و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له
دابینکردنی سه‌روه‌ری سیاسی‌دا بدۆزینه‌وه.
گه‌ڵاڵه‌کردنی دروشمی فێدراڵیزم له هێزه سیاسییه‌کانی
کوردییه‌وه، شوێنه‌واری خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆماڵی پێوه
دیار نییه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م درووشمه له لایه‌ن ئه‌و
هێزانه‌وه، له راستیدا دوو تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی
هه‌یه که له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆماڵی و له‌سه‌ر
بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد ناته‌بان. له
لایه‌که‌وه، هه‌ڵبژاردنی فێدراڵیزم درووشمێکی
به‌رته‌کیانه بووه، نه‌ک هه‌ڵبژاردنێکی چالاک و
ده‌ستپێشخه‌رانه.
واته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامی
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی نوێ و ته‌فسیرێکی تازه بێت له بارودۆخی
کوردستان، ئه‌نجامی کارتێکه‌ری بارودۆخی باشووری کوردستان
و هه‌روه‌ها هه‌ندێ هێزی ئێرانی بووه. له هه‌مان حاڵ‌دا
تا ئێستا لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتوێ له‌سه هۆیه‌کانی
گۆڕینی درووشمی خودموختاری به سه‌ربه‌خۆیی ئاراسته
نه‌کراوه و ئه‌و لێکدانه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌ملاو و
ئه‌ولا نووسراون، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌که‌ونه خانه‌ی
شیکردنه‌وه‌یه‌کی لێکسیکاڵی و فه‌رهه‌نگنووسانه و، تا
ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌ر دووپاتکردنه‌وه‌ی ته‌جرووبه‌ی وڵاتانی
دیکه‌ن تا هه‌ولدان بۆ گونجاندنی ئه‌و ته‌جرووبه‌یه
له‌گه‌ڵ بارودۆخی تایبه‌تی کوردستان.
کاتێک باسی خوێنده‌وه‌یه‌کی خۆماڵی له‌م مافانه و چه‌مکی
مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ده‌کرێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه
که ئێمه له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه و
له‌م که‌شه نێونه‌ته‌وه‌ییه نوێیه‌دا، هه‌ول بده‌ین
هه‌ندێ مه‌ودا بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی ستراتێژییه‌ک بدۆزینه‌وه
که هاوجووت بێت له گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته جیهانییه و
ئاڕاسته گشتییه سیاسییه‌ی ئێمڕۆکه. له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه، ده‌بێ ئه‌م ستراتێژییه به لایه‌نه
ئێرانییه‌کان داسه‌پێندرێ و ئه‌وه‌ش، ده‌بێ تا راده‌یه‌ک
ئه‌نجامی لێکدانه‌وه‌یه‌کی جیاواز له مێژوو، داخواز و
ئامانجه‌کانی کورد بێت. ئێمه ده‌بێ له خۆمان بپرسین که
ئه‌وه چۆنه که هه‌م ئێمه و هه‌میش کۆمه‌ڵی پارت و
رێکخراوی ئێرانی سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ کێشه و ته‌فسیری
جیاواز، هاوکات به‌م بڕوایه گه‌یشتووین که فێدراڵیزم
باشترین چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه له ئێران؟ ئایا
ئه‌م هاوهه‌ڵوێستییه ته‌نیا رێکه‌وته یان خود ئه‌و
وێکچووییه ته‌نیا ڕواڵه‌تییه و له ئه‌ساسدا له سه‌ر
بنه‌مای چه‌ند خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو جیاواز له فێدراڵیزم و
ناوه‌رۆکی ئه‌و چه‌مکه بینا کراون؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م
هاوفکرییه جه‌وهه‌ری نییه، ئه‌وسا ئێمه ده‌بێ له خۆمان
بپرسین که ئه‌م خوێندنه‌وه جیاوازانه چین و له کوێدا
باسیان کراوه؟ ده‌بێ بپرسین که ئێمه له سه‌ر کام
بنه‌مای فکری و تیۆریک ده‌مانه‌وێ ره‌وایه‌تی به
خوێندنه‌وه‌ی خۆمان له فیدراڵیزم بده‌ین؟
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هاوهه‌ڵوێستییه به بڕوای من بنه‌مایه‌کی
هاوبه‌شیان هه‌یه و وا پێده‌چێ سه‌رشاری هه‌مووی ئه‌و
خوێندنه‌وانه یه‌ک شت بن: پاراستنی چوارچێوه‌ی خاکیی
ئێران و، هه‌ربۆیه‌ش، به‌ربه‌ره‌کانی کردن له گه‌ڵ مافی
سه‌روه‌ری سیاسی. ئه‌م به‌ربه‌ره‌کانییه مه‌رج نییه به
ئاشکرا و ئاگایانه بێت و مه‌رجیش نییه، هه‌موو
لایه‌نه‌کان دانی پێدا بنێن. گرینگ ئه‌وه‌یه که ته‌ئسیر
و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته بمانه‌وێ یان نا، هه‌ر ئه‌و
ئاراسته دژی سه‌روه‌رییه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. بۆیه
سه‌یر نییه که هه‌م هێزه کوردی و هه‌میش فارسیه‌کان
په‌یتا په‌یتا ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که فیدراڵیزم
تاکه رێگایه که به‌ر له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێران
ده‌گرێ. بۆیه به‌شێکی له هێزه کوردییه‌کان هه‌م له
کرده‌وه‌دا و هه‌میش به قسه ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه
که ئه‌وان خۆیان به هێزێکی ئێرانی ده‌زانن و مه‌به‌ستیان
جیابوونه‌وه نییه.
مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ناوه‌رۆکێکی جه‌وهه‌ری، واته
یه‌که و نه‌گۆڕی نییه، به‌ڵکو وه‌ک هه‌موو چه‌مکێکی
سیاسی دیکه، به گوێره‌ی شوێن و کاتی تایبه‌ت، ته‌فسیری
جیاوازی لێکراوه و ده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه
نییه که هه‌موو چه‌شنه چاره‌سه‌رێک ده‌توانن له
چوارچێوه‌ی ئه‌و چه‌مکه‌دا بگونجێ. له‌م روویه‌وه هه‌ندی
چاره‌سه‌ر به راده‌ی کافی رادیکاڵ نین و هه‌ندێک له گه‌ڵ
باری ئێستادا ناگونجێن. ئێستا دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕی
سارد، مه‌ودایه‌کی وا خوڵقاوه که ئێمه ده‌شێ ناوه‌رۆکی
ئه‌م درووشمه له سه‌روه‌ری سیاسی‌دا خۆلاسه بکه‌ینه‌وه
و هه‌ول بده‌ین تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌کرێ ئه‌و مافه گرێ
بده‌ینه‌وه به‌و ناوه‌رۆکه که له سه‌ره‌تادا بۆ
زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپی هه‌یبوو: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌یی. چونکو ئه‌گه‌ر ئه‌م مافه خاوه‌نی مانایه‌کی
ره‌ها و نه‌گۆڕ نه‌بێ، ئه‌وسا درووستی یان مومکینبوونی
ته‌فسیره‌کان ده‌به‌سترێنه‌وه به هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات،
بارودۆخی سیاسی ناوچه، رێکه‌وت و زۆر فاکتۆری دیکه. له‌م
روانگه‌شه‌وه ده‌بێ ئێمه خوێندنه‌وه‌ی خۆمان، که
له‌سه‌ر بنه‌مای "ماف"ه، به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌دا
بسه‌پێنین که خوێندنه‌وه‌یان پتر وه‌ک به‌رته‌کێکه له
به‌رانبه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێران، واته ئه‌وان ئه‌و
مافه وه‌ک رێگه‌یه‌کی سیاسی بۆ پاراستنی ئێران ده‌زانن،
له حاڵێکدا له خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌دا، ئه‌م چاره‌سه‌ره
ره‌وایه‌تیی خۆی له ناوه‌رۆکی هه‌ندێ ماف وه‌رده‌گرێ له
له رووی سیاسی و له ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه دانی
پێنراوه. با ئه‌وه‌ش بڵێم که داواکاری مافی دیاریکردنی
چاره‌نووس و سه‌روه‌ری سیاسی به‌م مانایه نییه که ئێمه
ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێ له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌کانی دیکه بدوێین، به‌ڵکو مانای ئه‌م ئه‌سله
ئه‌وه‌یه که ئه‌و داواکارییه ده‌بێ هه‌میشه سه‌رشاری
دانوستانی ئێمه بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کێشه و دانوستاندنانه به زۆر
فاکته‌ری دیکه به‌ستراوه‌ته‌وه و هه‌میشه به گوێره‌ی
مه‌یل و خولیاکانی ئێمه ناچنه به‌ر.
سه‌روه‌ری سیاسی وه‌ک سه‌رشار و پرینسیپی سه‌ره‌کی
ستراتێژی سیاسی یه‌ک لایه‌نی فره گرینگی دیکه‌ی هه‌یه
که به‌داخه‌وه که‌متر سه‌رنجی ده‌درێتێ. سیاسه‌تی
خودموختاری و فێدراڵیزم سه‌ڕه‌ڕای هه‌ندێ جیاوازی گرینگ
له کرده‌وه‌دا زه‌حمه‌ته بتوانێ رۆحێکی نه‌ته‌وه‌یی ساز
بکات، چونکو ئه‌م سیاسه‌تانه ناچارن زۆر جاران خۆیان له
چوارچێوه‌ی پێناسه‌یه‌کدا ببیننه‌وه که له‌گه‌ڵ
پێناسه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی ناگونجێن. راسته
ئێمه هه‌میشه له رێتۆریکی سیاسیماندا به سه‌ر
نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ڵده‌ڵێین و ستایشتی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی و
خه‌باتگێڕانه‌ی ده‌که‌ین، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌مانه نابێ
ئه‌و راستییه‌مان له‌به‌ر چاو ون که‌ن که ئه‌و هه‌سته
نه‌ته‌وه‌ییه هێشتا گشتگر نییه و تا ئێستا له ئاستی
پێویستدا و له هه‌موو شوێنێکدا پته‌و نه‌بووه. واته
ئێمه هێشتا له سه‌ره‌تای ره‌وتی دامه‌زراوه‌یی‌کردنی
پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی گشتگرین که له شنۆ و
بۆکانه‌وه تا بانه و کرماشان هه‌موو لایه‌ک بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ژی ئه‌م که‌موکوڕییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ستراتیژییه‌کی سیاسی که کوردی وه‌ک پاشکۆی سیاسه‌تێکی
ئێرانی داناوه. له‌م باره‌وه ئێمه ناتوانین لۆمه هێزه
ئێرانییه‌کان بکه‌ین، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییان له
سیاسه‌تێکی ئه‌وادا بووه، به‌ڵام ئه‌م ره‌خنه‌یه ده‌بێ
له هێزه کوردییه‌کان بگرترێ. سازکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
یه‌کگرتوو و وشیار ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تێک
ده‌کرێ که له‌ودا سه‌روه‌ری سیاسی پرینسیپی سه‌ره‌کی بێت
و سه‌رشاری دانوستانه‌کان مافی جودابوونه‌وه و جیابوونی
پێناسه‌ی ئێمه له پێناسه‌ی باقی ئێران
بێت.
3.
ڕوانینێکی نوێ به مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، یانی
خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له چه‌مکی "ماف" و له هه‌ندێ له‌و
چه‌مکه ناوه‌ندییانه که ناوه‌رۆکی ئه‌م مافه دیاری
ده‌که‌ن. چه‌مکی ماف له خۆیدا بێ‌گرفت نییه و زۆر جاران
هه‌ندێ شیوازی ماف ده‌توانێ ناته‌باییه‌کی ناوه‌کی
به‌رهه‌م بێنێته‌وه.
خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆماڵی له مافی دیاریکردنی چاره‌نووس
به‌و مانایه‌یه که ئێمه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی
خۆماڵیمان له خودی چه‌مکی "ماف" و "مافی دیاریکردنی
چاره‌نووس" و "نه‌ته‌وه" و تاد هه‌بێ. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست
له خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆماڵی ئه‌وه نییه که ئێمه خۆمان
تیۆریی نوێ له‌م بوارانه داڕێژین، به‌ڵکو مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه که ئێمه بتوانین خوێندنه‌وه‌یه‌کی وامان له‌و
تیۆرییانه هه‌بێ که به‌ر له هه‌موو شت به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی ئێمه دابین بکه‌ن. خودی چه‌مکی ماف له رووی
تیۆرییه‌وه هه‌ندێ گرفتی سه‌ره‌کی هه‌یه که له زۆر
ڕووه‌وه ئه‌نجامی ناته‌با ساز ده‌کات. له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه، ئه‌م چه‌مکه له سه‌ر بنه‌مای ڕوانینێکی
تایبه‌ت به مرۆڤ و سروشتی مرۆڤ بینا کراوه که قسه
هه‌ڵده‌گرێ. به‌ڵام له‌مه گرینگتر ئه‌وه‌یه که ئێمه
سه‌رنجی ئه‌و راستییه بده‌ین که مافی دیاریکردنی
چاره‌نووس له فۆرمه‌کانی غه‌یری سه‌روه‌ری سیاسی‌دا،
هه‌میشه ده‌توانی بنده‌ستی کورد به‌رهه‌م بێنێته‌وه. بۆ
وێنه مافی دیاریکردنی چاره‌نووس له فۆرمی فێدڕالیدا،
هه‌میشه پێوه‌ندییه‌کی هیرارشیانه ساز ده‌کات له نێوان
ناوه‌ند و په‌راوێزدا؛ له نێوان نه‌ته‌وه‌ی ئه‌سلی و
لاوه‌کیدا و تاد. له هه‌مان کاتدا "ماف" ده‌توانێ
ناوه‌رۆکێکی وا کێشدار و له‌به‌ریه‌ککێشراوی هه‌بێ که زۆر
ئاراسته‌ی ناته‌با به خۆیه‌وه بگرێت. هه‌ر ئه‌وه‌شه که
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له دوای شه‌ڕی یه‌که‌می
جیهانییه‌وه هه‌ندێ ماف بۆ نه‌ته‌وه‌کان له ئاستی
جیهانیدا به ره‌سمییه‌ت ناسرابوون، به‌ڵام هیچکام له‌و
مافانه نه‌ته‌وه‌ی کوردی نه‌گرته‌وه. چونکو له‌و
دیسکۆرسه‌دا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه حسێبی بۆ نه‌ده‌کرا. ماف
له ئاستی ئابستراکتیدا زۆر جاران کاریگه‌ری نییه، به‌ڵکو
ماف کاتێک ده‌توانی ته‌ئسیرێکی کرده‌وه‌یی دابنێ که
پێیه‌کانی بخرێته سه‌ر ئه‌رز و کاراکتێرێکی دیاریکراو و
کۆنکرێت به خۆیه‌وه بگرێ.
بۆ وێنه خوێندنه‌وه‌ی باوی ئێمه له مافی دیاریکردنی
چاره‌نووس تا ئێستا له ژێر تاوی دوو خوێندنه‌وه‌ی
مارکیستی و لیبڕالیدا بووه که یه‌که‌میاندا چه‌مکی "چین"
هه‌میشه له ناوه‌نددا بووه و "نه‌ته‌وه" چه‌مکێکی
زڕه‌کی بووه و له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میاندا، نه‌ته‌وه
به گشتی به ده‌وڵه‌ته‌وه پێناسه کراوه. ئه‌گه‌ر له
خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا هه‌میشه کێشه‌ی سه‌ره‌کی کێشه‌ی
سوسیالیزم بووه، نه‌ک دابینبوونی مافی نه‌ته‌وه‌یی، وا
له خوێندنه‌وه‌ی لیبڕاڵیدا که ئه‌ویش له ژێر تاوی
ته‌فسیرێکی "وێستفال"یانه‌دا بووه، چه‌شنه تێگه‌یشتنێک
له چه‌مکی سه‌روه‌ری زاڵ بووه که به گوێره‌ی ئه‌و
تێگه‌یشتنه، ده‌وڵه‌ت پیوانه‌ی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه بووه.
له هه‌مان حاڵ‌دا خودی ماف له دیسکۆرسی لیبڕاڵی خۆیدا له
ئاستی تاکدا مانای هه‌بوو که ئه‌ویش به نۆره‌ی خۆی و له
کرده‌وه‌دا ته‌نیا ئه‌و تاکاکنه‌ی له ئاستێکی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تداردا ده‌گرته‌وه. چونکو مافی
مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا، بریتی بوو له مافی ئه‌و مرۆڤانه‌ی
که خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی بوون. بۆیه‌ش سه‌یر
نییه که له لایه‌که‌وه کێشه‌ی کورد به ده‌یان ساڵ
نه‌یتوانی سته‌یتووسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌نانه‌ت له
چوارچێوه‌ی مافی مرۆڤدا وه‌ربگرێ و له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه، داواکاری جیابوونه‌وه و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ تا ئێستاش وه‌ک ویستێکی مه‌ترسیدار سه‌یری
ده‌کرێ. بۆیه سه‌یر نییه که ئێمه‌ش له ژێر تاوی ئه‌و
خوێندنه‌وانه هه‌موو چه‌شنه جودابوونه‌وه‌یه‌کمان به
کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه و سیاسه‌تێکی زیانبار زانیوه و
هه‌میشه نکۆڵیمان له مافی جودابوونه‌وه
کردووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنجی بارودۆخی دوای کۆتاییهاتنی
شه‌ڕی سارد بده‌ین ده‌بینین که چه‌مکی سه‌روه‌ری سیاسی
به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو تووشی قه‌یران بووه و بۆ یه‌که‌م
جار دووباره بۆته بابه‌تی ته‌فسیر و خوێندنه‌وه‌ی
جیاواز. له‌م بۆچوونه نوێیه‌دا ئیتر ده‌وڵه‌ت چیتر
بنه‌مای نه‌ته‌وه پێک ناهێنێ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا
مافی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه بێده‌وڵه‌ته‌کان له
جاران زیاتر شه‌رعییه‌تی وه‌رگرتووه. له‌م حاڵه‌ته
نوێیه‌دا ئێمه‌ش ده‌توانین هه‌ولمان له ئاراسته‌یه‌کی
وادا چڕ که‌ینه‌وه که داواکاری سه‌روه‌ری سیاسی بۆ ئێمه
نه‌ته‌نیا نه‌که‌وێته دژایه‌تی هه‌ندێ پیوه‌ندی
نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت بکرێ پشتگیری و
بنه‌مایه‌کی پته‌وی یاسایی و نێونه‌ته‌وه‌ییشی بۆ ساز
کرێت. ئه‌و گۆڕانکارییه ته‌نانه‌ت خودی چه‌مکی مافی
مرۆڤیشێ گرتۆته‌وه که ئێستا چیتر وه‌ک جاران ته‌نیا به
نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تداره‌کانه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه.
4.
داواکاری دێمۆکراسی بۆ ئێران یان ته‌نانه‌ت سیستمێکی
فێدراڵ به‌مانای به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سیاسه‌تی پاشکۆکردنی
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک به کێشه‌یه‌کی سه‌رتانسه‌رییه
که ناتوانێ له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییدا
گونجاو بێت. دێمۆکراسی بۆ ئێران ته‌نانه‌ت وه‌ک دروشمێکی
تاکتیکیش له‌گه‌ڵ سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ناگونجێ و وه‌ک
دروشمێکی ستراتێژییش (که زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌کان
هه‌ڵیانگرتووه) نکۆڵیکردنه له مافی سه‌ربه‌خۆیی کورد.
به‌م مانایه هه‌ر هێزێکی سیاسی که ستراتێژی خۆی له سه‌ر
بنه‌مای دیاریکردنی مافی چاره‌نووس دانه‌ڕشتبێ، له
کرده‌وه‌دا، کوردستانییبوونی خۆی دێنێته ژێر پرسیار. له‌م
روانگه‌یه‌شه‌وه زۆربه‌ی هێزه کوردییه‌کان له
کرده‌وه‌دا پاشکۆبوونی کورد به فارس به‌رهه‌م دێننه‌وه.
دیاره مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه که حیزبی دێمۆکرات یان
کۆمه‌ڵه، هێزێکی کوردی نین، به‌ڵکو ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم
که ئه‌مانه یان هه‌ر لایه‌نێکی دیکه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ
وه‌ک هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ک هێزێکی کوردی ئێرانی،
بجۆڵێنه‌وه، ئه‌وسا ده‌بێ ئاراسته‌ی ناوه‌ندی سیاسه‌تیان
کوردستان بێت نه‌ک ئێران. هێزێک که ئیدیعای کوردستانیبوون
ده‌کات، ناتوانێ داواکاری سه‌ره‌کییه‌که‌ی شتێک بێت جگه
له سه‌روه‌ری سیاسیی بۆ کورد. له غه‌یری ئه‌م
حاڵه‌ته‌دا، به ئانقه‌ست یان له نه‌ئاگاییه‌وه،
ئاراسته‌ی کرده‌وه‌یی ئه‌و هێزانه دووباره
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سیاسه‌تێک ده‌بێت که له کرده‌وه‌دا
له سه‌ر ئه‌ساسی نکۆڵی له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد
داڕشتراوه. له‌م روانگه‌یه‌وه، دێمۆکراسی بۆ ئێران یان
سیستمێکی فێدراڵی بۆ ئێران، به‌ر له‌هه‌موو شت، به مانای
داسه‌پاندنی پیناسه‌یه‌کی ئێرانییه به‌سه‌ر کورددا.
حیزبێکی وا له باشترین حاڵه‌تدا، ده‌بێته حیزبێکی کوردی
هه‌رێمی، نه‌ک حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی. من دووباره جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌که‌م که مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که
ئه‌م یان ئه‌و هێزه کوردییه نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵکو
مه‌به‌ست ئاماژه‌یه به ته‌ئسیراتی ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌تێک
که جودا له ئیڕاده‌ی ئێمه ده‌توانێ ئه‌نجامی
پێچه‌وانه‌ی هه‌بێ. ئه‌وه دیاره به‌و مانایه‌ش نییه که
بوونی دێمۆکراسی له ئێران‌دا به زیانی کورده یان ئێمه
ده‌بێ له دژی ئه‌م دێمۆکراسییه رابوه‌ستین. به‌ڵکو ئێمه
ده‌بێ زۆر به ئاشکرا دان به‌م راستییه‌دا بێنین که
دێمۆکراسی هیچ ده‌سته‌به‌رێک نییه بۆ گه‌یشتنی کورد به
مافه‌کانی، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م درووشمه ناتوانێ و نابێ
ببێته درووشمی سه‌ره‌کی کورد. هیزێکی دێمۆکراتی
نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت پێ‌داگر بێت له‌سه‌ر دێمۆکراسی، به‌ڵام
ئه‌و پێداگرییه ده‌بێ بۆ کوردستانێکی دێمۆکرات بێت، نه‌ک
ئێرانێکی دێمۆکرات. له‌م گۆشه نیگایه‌وه، دێمۆکراسی بۆ
ئێران درووشمێکی ناکوردانه و نه‌گونجاوه له گه‌ڵ
سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی.
مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ت
به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که کورد هه‌یه‌تی، نه به
خودموختاری ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و نه به فێدراڵییه‌ت.
ئه‌وه به‌م مانایه نییه که ناوه‌رۆکی مافی دیاریکردنی
چاره‌نووس ناکرێ له قه‌واره‌ی ئاوتۆنۆمی یان فێدراڵیزمدا
خۆی نیشان بدا، به‌ڵکو ئه‌م ئه‌سڵه ئاماژه‌یه‌که به‌م
خاڵه گرینگه که ئێمه‌ی کورد نابێ خۆمان ناوه‌رۆکی مافی
دیاریکردنی چاره‌نووس ئه‌وا به‌رته‌سک و سنووردار بکه‌ین،
که له کرده‌وه‌دا، ستاتووسی گرووپێکی ئێتنیکی به
خۆمانه‌وه بگرین. بۆیه کورد و هێزه سیاسییه‌کانی کوردی
ده‌بێ هه‌ولی سه‌ره‌کیان، خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له مافی
دیاریکردنی چاره‌نووس بێت.
5.
کورد ئێرانی نییه، به‌ڵکو کوردستانییه. کورد ناتوانێ
ئێرانی بێت، چونکو ئێرانیبوونی کورد به مانای ئه‌وه‌یه
که پێناسه‌ی سه‌ره‌کی ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه به
ئیرانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، نه‌ک به کوردبوون و
کوردستانه‌وه. پێشمه‌رجێکی داواکاری سه‌روه‌ری سیاسی
له‌وه دایه که ئێمه به‌ر له هه‌موو شت خۆمان وه‌ک
کوردستانی پێناسه بکه‌ین و ئێرانی‌بوون به پێناسه‌یه‌کی
زڕه‌کی، داسه‌پێنراو و وه‌ک درێژه‌ی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین.
هه‌ڵه‌یه‌ک که زۆرلایه‌ن تووشی دێن ئه‌وه‌یه که
نه‌ته‌وه‌بوونی کورد هه‌میشه به ئێرانیبوونی ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه گرێ ده‌ده‌ن. گووتنی ئه‌وه که ئێمه له
ئێرانین یان له ئێرانییه‌کان ئێرانیترین، نه‌ته‌نیا له
رووی سیاسییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه، به‌ڵکو ئه‌م
ڕوانینه له رووی مێژووییشه‌وه هه‌ڵه‌یه و له
کرده‌وه‌دا بنه‌ماکانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بنکۆڵ
ده‌کات. به گووتنی ئه‌وه‌ی که ئێمه ئێرانین، یان
حیزبێکی کوردی ئێرانین، شیانیی ستراتێژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
لاواز و نامومکین ده‌که‌ین. بۆیه هه‌ولێکی ئێمه ده‌بێ
سه‌لماندنی ئه‌و فاکته بێت که کورد نه ته‌نیا ئێرانی
نییه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه، ئێرانێتی ئێمه، ئه‌نجامی
سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی کورد بووه. واته هه‌ر چه‌شنه
داکۆکییه‌ک له ئێرانیبوونی کورد، مۆرکێکی ته‌ئید و
دانپێنانێکه به سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی کورد. کاتێک من
ده‌ڵێم کورد ئێرانی نییه، مه‌به‌ستم ته‌نیا گووتنی
فاکتێکی مێژوویی نییه، به‌ڵکو به‌ر له هه‌موو شت
هه‌ڵوێستێکی سیاسییه. ئێرانیبوونی کورد له ڕووی
مێژووییه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راستیش بێت، وه‌ک
به‌ڵگه‌هێنانه‌وه گرینگییه‌کی ئه‌وتوێی نییه له دژی
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. هه‌ر بۆ وێنه ئێمه
ئه‌فغانستان و تاجیکستانمان هه‌یه که له ڕووی
مێژووییه‌وه ئێرانین که‌چێ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆن.
یان خودی عه‌ره‌به‌کان نموونه‌یه‌کی باشن که سه‌ره‌ڕای
مێژووی هاوبه‌ش خاوه‌نی زیاتر له بیست ده‌وڵه‌تن. نکۆڵی
کردنی ئێرانیبوونی ئێمه زیاتر له ڕووی سیاسییه‌وه
گرینگه، چونکو تاریفی ئه‌و ئێرانیبوونه له ڕووی
سیاسییه‌وه دوو ئه‌نجامی هه‌یه: یان ئه‌وه که ئێمه
ئێرانین و بۆیه‌ش هیچ هۆکارێک بۆ جیابوونه‌وه‌ی ئێمه له
ئێران بوونی نییه، واته هه‌ر چه‌شنه جیابوونه‌وه‌یه‌ک
خستنی مه‌ترسییه له سه‌ر وڵاتێکی یه‌که و یانیش،
ئێرانیبوونی ئێمه وه‌ک ئه‌نجامی سیاسه‌تێکی ناوه‌ندیی
ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ ببیندرێ که بنه‌مای ئه‌و
ءێرانیبوونه له سه‌ر ئاستی پێناسه‌یه‌کی ئایینیی و
نه‌ته‌وه‌یی ڕاوه‌ستاوه له له به‌رانبه‌ری پێناسه‌ی
کوردی ئێمه‌دایه.
مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه
بریتییه له پێکهێنانی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ، واته
سه‌ره‌وه‌رییه‌کی سیاسی. ئه‌م سه‌روه‌رییه نابێ به هیچ
چه‌شنێک به "ئه‌ما و ئه‌گه‌ر" ببه‌سترێته‌وه. گووتنی
ئه‌وه‌ی که کورد مافی خۆیه‌تی که باسی سه‌ربه‌خۆیی بکات،
که به خۆشییه‌وه له‌م دواییانه‌دا هه‌م کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشان و هه‌میش حیزبی دێمۆکرات باسیان لێ
کردووه، زۆر دووره له‌م پرینسیپه که من لێره‌دا
ئاماژه‌م پێکردووه. ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هێزه ئێرانییه
چه‌په‌کان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
مافی جیابوونه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م درووشمه هه‌میشه
له پله‌یه‌کی رووت و ئابستراکتدا بووه و له کرده‌وه‌دا
ئه‌م هێزانه که‌متر له راسته‌کان شۆڤینیست نه‌بوون.
بۆیه درووستتر ئه‌وه‌یه بڵێین که ئێمه داواکاری مافی
جیابوونه‌وه و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردین. ئه‌وسا له
رووی سیاسییه‌وه ده‌توانین هه‌ندێ "ئه‌ما و ئه‌گه‌ر" وه‌ک
پاشکۆ له‌م پریسنسیپه زیاد بکه‌ین. واته له باتی
ئه‌وه‌ی بڵێین که ئێمه فدرالیزممان ده‌وێ، به‌ڵام مافی
خۆمانه باسی سه‌ربه‌خۆییش بکه‌ین، باشتره بڵێین ئێمه
سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ، به‌ڵام له‌ناچاری و له نه‌بوونی
ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تاندا، له‌وانه به هه‌ندێ فۆڕمی دیکه‌ی
ئه‌و مافه‌ش رازی بین. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌رکێکی هه‌موو
لایه‌نێک بریتی ده‌بێ له سازکردنی ئه‌و زه‌مینه‌یه بۆ
سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام له حاڵه‌تی یه‌که‌مدا ئێمه ناتوانین
زه‌مینه بۆ ئامانجێک ساز که‌ین که خۆمان وه‌ک ئامانج
نایدرکێنین.
6.
فێدراڵیزم و دێمۆکراسی دوو چه‌مکن که نه ته‌نیا مێژوو و
پێشینه و کارکردیان جیاوازه، به‌ڵکو له هه‌ندێ رووه‌وه
له‌گه‌ڵ یه‌کتریشدا ناته‌بان. مافی دیاریکردنی چاره‌نووس
ده‌کرێ له‌گه‌ڵ دێمۆکراسی و فێدراڵیزم گرێ بدرێت، به‌ڵام
ئه‌و گرێدانه پێوه‌ندییه‌کی ناوه‌رۆکی و جه‌وهه‌ری به
یه‌کتره‌وه نییه و مه‌رج نییه به قازانجی کوردیش
ته‌واو بێ.
هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ی کوشنده‌ی هه‌ندێ لایه‌ن، بۆ وێنه
کۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆکرات، له‌م قۆناغه‌دا به‌ستنه‌وه‌ی
چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له لایه‌که‌وه به فیدراڵیزم
و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به دێمۆکراسییه. ئه‌م
سیاسه‌ته هه‌م هه‌ڵه‌یه و هه‌میش کوشنده. هه‌ڵه‌بوونی
ئه‌و سیاسه‌ته له رووی تیۆرییه‌وه له‌وه دایه که
فێدرالیزم و دێمۆکراسی هیچ چه‌شنه پێوه‌ندییه‌کی
جه‌وهه‌رییان به‌یه‌که‌وه نییه و ته‌نانه‌ت له رووی
مێژووییه‌وه، فێدراڵیزم چه‌شنه هه‌نگاوێکی سیاسیی بووه
بۆ به‌ربه‌ستکردنی دێمۆکراسی. فێدراڵیزم وه‌ک چاره‌سه‌رێکی
کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، ئێتنیکی، ئایینی و ته‌نانه‌ت ئیداری
ده‌توانێ به‌بێ هیچ پێوه‌ندییه‌ک له گه‌ڵ دێمۆکراسیدا
به‌دی بێت. فێدراڵیزم به مانایه‌ک ئه‌گه‌رچی ده‌توانێ
شێوه‌یه‌ک بێت له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی،
به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا، چاره‌سه‌رێکی دامه‌زراوه‌یی و
ئیدارییه.
کوشنده‌بوونی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی
پێکرا، ته‌نیا له‌م هه‌ڵانه‌دا نییه، به‌ڵکو سامناکی
ئه‌م سیاسه‌ته به‌ر له هه‌موو شت له‌وه دایه که
ئه‌وه له کرده‌وه‌دا کورد ده‌کاته پاشکۆی سیاسی هێزه
ئێرانییه‌کان. ئێمه ده‌توانین ئه‌م ئه‌نجامه به هاسانی
له سیاسه‌تی ئێستای حیزبه سیاسییه کوردییه‌کان
ده‌رکێشێن. بۆ وێنه کۆمه‌ڵه‌ی سازمانی حیزبی کۆمۆنیستی
ئێران هه‌ر وه‌ک له ناوییه‌وه ده‌رده‌که‌وێ، به‌ر له
هه‌موو شت ئیرانییه تا کوردستانی و سیاسه‌ته‌که‌شی له
ناوه‌رۆکدا نه‌ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر
نه‌توانێ خۆی له چنگی کۆمۆنیزمی ئێرانی رزگار کات، له
کرده‌وه‌دا ئاڕاسته‌یه‌کی دژی نه‌ته‌وه‌یی به‌خۆیه‌وه
ده‌گرێ. پێشینه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ و توانه‌وه‌یان له
ناو حیزبی کۆمۆنیستی مه‌نسور حیکمه‌ت نابێ وه‌ک شتێکی
رێکه‌وت و هه‌ڵه‌یه‌کی داپساو له‌م زه‌مینه فکرییه له
قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵکو ده‌بێ وه‌ک ئه‌نجامێکی ئه‌و
بیرکردنه‌وه‌یه ببیندرێت. له‌م نێوه ره‌نگبێ حیزبی
دێمۆکرات تا ئێستا له هه‌موو پارته‌کانی دیکه‌ی کوردستانی
رۆژهه‌ڵات، زیاتر کوردایه‌تییه‌که‌ی پێوه دیار بێت، که‌چی
ئه‌م حیزبه‌ش له کرده‌وه‌دا زۆر جاران خۆی وه‌ک ئێرانی
پیناسه کردووه تا کورد.
7.
تا ئێستا که‌م هێزی سیاسیی ئێرانی دانی به مافی
نه‌ته‌وایه‌تی کورد داهێناوه. له گۆشه‌نیگای ئه‌و
هێزانه‌وه، فیدراڵیزم و خودموختاری به‌ر له‌وه‌ی "ماف"
بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی،
رێگه‌یه‌کی ده‌ربازبوونن بۆ خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌رێکی
رادیکاڵی ئه‌م کێشه‌یه. بۆ ئه‌وان فێدراڵیزم تاکه رێگای
ته‌گه‌ره‌خستنه له‌سه‌ر رێگای به‌دیهێنانی مافی
نه‌ته‌وایه‌تی و پاراستنی "ته‌واوێتی خاکیی ئێران".
بۆیه‌ش رێگایه‌کی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه،
داکۆکی راسته‌وخۆ و ڕاشکاوه له مافی جیابوونه‌وه و
پێکهێنانی کیانی سه‌ربه‌خۆی کوردی.
تا ئێستا هیچکام له هێزه سیاسییه‌کانی ئێرانی به ئاشکرا
دانیان به مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی کورده‌وه
نه‌ناوه. ئه‌و هێزانه هه‌میشه به‌شێ له‌و درووشمانه‌یان
په‌سند کردووه، چونکو ئه‌مه رێگایه‌ک بووه بۆ ته‌گه‌ره
خستن و راگرتنی رادیکاڵیزه‌بوونی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی. بۆ
چه‌په‌کان ئه‌م مافه هه‌میشه له ئاستی درووشمدا
ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ئه‌و باسانه بکه‌ین که بۆ
وێنه چه‌په‌کان ده‌یکه‌ن، مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی کورد هه‌میشه رێگایه‌ک بووه بۆ پاراستنی
ته‌واوێتی ئێران و هێژمۆنی ناسیۆنالیزمی فارس. به‌م
مانایه ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی که سه‌باره‌ت به کێشه‌ی
کورد له‌وانی دیکه رادیکاڵترن، بنه‌مای سیاسه‌تیان
له‌سه‌ر ترس و نیگه‌رانییه‌ک داڕشتووه که خۆی له خۆیدا
له دژی بنه‌مای پرینسیپی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسه. بۆ
وێنه کاتی فیداییه‌کانی ئه‌کسه‌ریه‌ت باسی مافی
دیاریکردنی چاره‌نووس ده‌که‌ن، داکۆکی ئه‌وان له
فێدرالیزم به‌ر له هه‌موو شت پێوه‌ندی به‌وه هه‌یه که
ئه‌وان پێیان وایه فێدرالیزم تاکه ئیمکانێکه که
ده‌توانی پێش دابه‌شبوونی ئێران بگرێ.
که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێزه‌کانی دیکه، وا ئه‌وان تا
ئه‌م دواییانه هه‌ر باسی ئه‌و مافه‌یان نه‌کردووه و تا
ئێستاش زۆربه‌یان پێیان وایه که ده‌ستووری ئێران له
زه‌مانی په‌هله‌وییه‌کان و چاره‌سه‌ری "ایالت"ی هه‌مان
ناوه‌رۆکی هه‌یه که کورد داوای ده‌کات. بۆیه ئه‌وه
سه‌یر نییه کاتێ باسی ئه‌وه بوو که له کۆماری ئیسلامدا
رێگه بدرێت که له هه‌ندێ ناوچه‌دا منداڵان له
قوتابخانه و له ئاستی سه‌ره‌تاییدا له پاڵ فارسی زمانی
زگماکی خۆشیان بخوێنن، ئه‌وه لیبراڵه‌کانی ئێرانی بوون
که کۆماری ئیسلامی‌یان به رێگه‌خۆشکه‌ری جوداییخوازی
تاوانبار کرد. مافی دیاریکردنی چاره‌نووس نابێ فۆرمێک به
خۆیه‌وه بگرێ که ئامانجی سه‌ره‌کی پێشگرتنه له
چاره‌سه‌رێکی رادیکاڵ، به‌ڵکو ده‌بێ بنه‌ماکه‌ی له سه‌ر
چه‌مکی "ماف" بینا بووبێ.
به‌م مانایه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیدیعای داکۆکی له
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی
ده‌که‌ن، چ ئه‌و مافه فۆرمی جیابوونه‌وه بگرێ و چ فۆرمی
فیدراڵیزم، نابێ ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا موخالیف بن. به‌ڵام له
کرده‌وه‌دا ده‌زانین که ئه‌م به‌رهه‌ڵستییه هه‌یه.
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م به‌رهه‌ڵستییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌م فاکته ساکاره که ئه‌و هێزانه کورد و کێشه‌که‌ی
به کێشه‌یه‌کی ناوچه‌یی و فه‌رهه‌نگی ده‌زانن، واته به
کێشه‌یه‌کی ناوه‌کی ئێران، نه‌ک به کێشه‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ یان کێشه‌یه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌یی.
8.
ستراتێژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رکه‌وتوو ناکرێ ته‌نیا بریتی
نییه له ستراتێژی حیزبێکی سیاسی. ئه‌م ستراتێژییه ده‌بێ
گشتگر بێت و هه‌موو لایه‌نه‌کانی سیاسی و مه‌ده‌نی
کۆمه‌ڵگایه‌ک بگرێته‌وه. ستراتێژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ
له سه‌ر بنه‌مای پته‌و و ئاستێکی گشتگری نه‌ته‌وه‌یی بینا
بکرێت و کۆمه‌ڵانی هه‌راوی کوردستان بنچینه‌ی ماددی ئه‌م
یه‌کهه‌ڵوێستییه پێک بێنن. حیزبه‌کان له‌م ره‌وته‌دا
ده‌ورێکی کاریگه‌ر و گرینگ‌یان هه‌یه، به‌ڵام ناتوانن
ده‌وری بنجبڕیان هه‌بێ.
که باسی ستراتێژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێ ده‌بێ
ئه‌وه‌مان له بیر بێت که حیزبه سیاسییه‌کان ئه‌گه‌ر چی
ئێمڕۆ له کرده‌وه‌دا و تا راده‌یه‌کیش بۆ هۆی باری سیاسی
ناوچه و باری تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه قورساییه‌کیان
هه‌یه که زیاتره له توانایی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان،
به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له یاد بچێته‌وه، که
ستراتێژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رکه‌وتوو، ده‌بێ به مانای
راسته‌قینه‌ی وشه، نه‌ته‌وه‌یی بێت. واته ئه‌م
ستراتێژییه ده‌بێ له سه‌ر ئه‌ساسی پلاتفۆرمێکی هاوبه‌شی
نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرێت و ده‌نگ و پشتگیری جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی له پشت بێت.
ئه‌زموونی راپه‌ڕینی ئه‌و دواییانه‌ی شاره‌کانی کوردستان
ئه‌وه‌ی سه‌لماند که حیزبه‌کان نه‌ته‌نیا ئه‌و هێژمۆنییه
سیاسییه‌یان له شاره‌کاندا نییه، به‌ڵکو ئه‌و حیزبانه
له کرده‌وه‌دا بوون پاشکۆی ئه‌و راپه‌ڕینه. له هه‌مان
کاتدا ئێمه نابێ ئه‌و گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تی،
فه‌رهه‌نگی و روحییانه به که‌م بگرین که نه‌وه‌ی نوێ و
لاوی کورد له شار و گونده‌کانی کوردستان به‌سه‌ری
هاتووه. حیزبه سیاسییه‌کان به کاره‌کته‌ری گووندی و
سروشتی رێکخراوه‌یی فره هیرارشیانه، سوپایی و هه‌روه‌ها
نزمبوونی ئاستی گشتی رۆشنبیری، ئه‌گه‌ر خۆیان به
رێنێسانسێکدا تێنه‌په‌ڕن، ناتوانن ئه‌و نه‌وه نوێیه
به‌ره‌و خۆیان راکێشن.
ئه‌و باسانه‌ی تا ئێستا سه‌باره‌ت به یه‌کگرتن و
پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کورستانی کراون، دوو گرفتی
سه‌ره‌کیان هه‌بووه. له لایه‌که‌وه باسی به‌ره له
راستیدا ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌خه‌ڵه‌تێنین، زیاتر باسێکی
تاکتیکی بووه. واته درووشمی به‌ره، ره‌نگدانه‌وه و
شێوه ده‌ربڕینێکی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات بووه. کۆمه‌ڵه رووی
تا ئێستا ته‌نیا یان خود زیاتر له حیزبی دێمۆکرات بووه.
حیزبی دێمۆکرات چاوه‌ڕوانی و مه‌رجی به‌شداری له‌وه‌دا
بووه که هه‌موو لایه‌ک سه‌رکردایه‌تی ئه‌و په‌سند بکه‌ن.
هێزه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر له ده‌وری ئه‌و دوو هێزه
سه‌ره‌کییه خوڵاونه‌ته‌وه. له حاڵێکدا بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌ی یه‌کگرتوویی ببێت به شتێکی مادی و ته‌نیا
دیارده‌یه‌کی داسه‌پاو و کاتی نه‌بێ، ده‌بێ له‌سه‌ر
بنه‌مای پلاتفۆرم و ستراتێژییه‌کی شیاوی هاوبه‌ش
دامه‌زرێت. به‌ڵام که‌م له‌و هێزانه‌ی باسی ئه‌و یه‌کگرتن
و به‌ره‌یه ده‌که‌ن، سه‌رنجی ئه‌م لایه‌نه‌یان داوه.
واته چ کۆمه‌ڵه و چ دێمۆکرات قه‌ت نه‌هاتوون به ئاشکرا
باسی کێشه‌کان و گرفته سیاسییه‌کانی جووڵانه‌وه‌که
بکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موو شه‌ڕ و هه‌را و هوریاکه هه‌ر له
ده‌وری کێشه‌ی ئه‌و حیزبانه‌دا بووه. هه‌ڵه‌ی دووه‌م
ئه‌وه‌یه که به‌ره‌یه‌کی کوردستانی نابێ له‌گه‌ڵ ئێئتلاف
و یه‌کگرتنێکی حیزبی تێکه‌ڵ بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ
له داهاتوودا یه‌کگرتوویه‌کی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت،
ده‌بێ قورساییه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌م یه‌کگرتنه له ناوه‌وه
سه‌رچاوه بگرێت. ئه‌وه دیاره به مانای که‌مکردنه‌وه‌ی
کێشی حیزبه سیاسییه‌کان نییه، به‌ڵام ئه‌و حیزبانه
ده‌بێ دان به‌وه‌دا بێنن که ئه‌وان نه نوێنه‌ری هه‌موو
خه‌ڵکی کوردستانن و نه ده‌توانن ئیتر به ته‌نیا ئه‌و
نوێنه‌رایه‌تییه بکه‌ن. له داهاتوودا پێمان خۆش بێت یان
نا، ده‌بێ ئه‌وه بسه‌لمێنین که هه‌ندێ هێز و وزه‌ی سیاسی
تایبه‌ت له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا هه‌ن که ده‌توانن
هاوسه‌نگی ئێستای ئه‌و هێزانه تێک بده‌ن.
هه‌ر بۆیه‌ش سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی، یانی کۆکردنه‌وه‌ی
ده‌نگ و داخوازی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌راوه‌ی کوردستان، به
حیزبی سیاسی و کۆڕ و کۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تی و چین و توێژی
جیاوازییه‌وه. ئه‌مه کارێکی هاسان نییه، به‌ڵام تاکه
رێگه‌یه‌که که ده‌کرێ ناوی یه‌کگرتنێکی نه‌ته‌وه‌یی لێ
بندرێت.
9.
رادیکاڵیزه‌کردنی جووڵانه‌وه‌ی کوردی ده‌بێ به‌ر له
هه‌موو شت له ئاستی ناوه‌کیدا ببیندرێ. ئه‌م رادیکاڵیزه
کردنه نابێ مه‌رجێک بێت بۆ نه‌ته‌وه‌ییبوون، به‌ڵكو
ئه‌مه ته‌نیا سنوورێکه که هێڵه سیاسییه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان لێکتر هه‌ڵداوێرێ. سیاسه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌یی له‌م جیاوازیی و پلورالیزمه سیاسییه خێر
ده‌بینێ ئه‌گه‌ر ئه‌و جیاوازییانه ببنه بنه‌مایه‌ک بۆ
دیالۆگ و گۆڕانکاری.
ئێمه ناتوانین چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین که پێناسه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی تاکه پێناسه‌یه‌کی سیاسی ئێمه بێت. ئه‌م
چه‌شنه ڕوانینه نه‌ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی کورد نییه،
به‌ڵکو ته‌فسیرێکی کۆنه‌په‌رستانه و راستئاژوانه‌یه له
سیاسه‌ت. باسی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه که مه‌سه‌له‌ی
سه‌ره‌کی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ت ده‌بێ پێناسی
نه‌ته‌وه‌یی بێت. گرینگی ئه‌م پێناسه ته‌نیا له‌وه‌دا
نییه که ئێمه وه‌فاداری ناسیۆنالیستی خۆمان بسه‌لمێنین،
به‌ڵکو به‌ر له‌هه‌موو شت له‌وه‌دایه که ئه‌م پێناسه‌یه
پێشمه‌رجی پێناسه‌ی چه‌پ یان راست‌بوونی ئێمه‌یه. ئه‌وه
راسته که بۆ وێنه چه‌په‌کان هه‌میشه باسی
نێونه‌ته‌وه‌یی بوون ده‌که‌ن، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا هه‌ر
کام له‌و حیزبه چه‌پانه، له وڵاتێک‌دا چالاکن؛ به
زمانێکی تایبه‌ت ده‌نووسن؛ ڕوویان له خه‌ڵکێکی تایبه‌ته
و به‌رنامه بۆ وڵات و خه‌ڵکێکی تایبه‌ت داده‌ڕێژن. له‌م
ڕوویه‌وه ئیدیعای دژی ناسیۆنالیستی هه‌ندێ لایه‌نی چه‌پی
وه‌ک حیکمه‌تیستییه‌کان نه‌ته‌نیا بێمانایه، به‌ڵکو
بگره، ده‌مامکێکه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی شۆڤینیستی
فارسیی ئه‌مان له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد. که‌وایه پێناسه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی بۆ ئێمه له پله‌ی یه‌که‌مدایه و
پێشمه‌رجێکه بۆ ئه‌و ئاراسته سیاسییه جیاوازانه‌ی که
لایه‌نه‌کانی کوردی ده‌یگرن. له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه
هه‌م ئیسلامیمان ده‌بێ، هه‌م چه‌پ و هه‌م راستمان ده‌بێ و
ده‌بێ هه‌مانبێ، به‌ڵام له نه‌بوونی کیانێکی سه‌ربه‌خۆدا،
هه‌مووی ئه‌مانه ده‌بێ به کاته‌لیزاتۆر و هێڵه‌گێکی
نه‌ته‌وایه‌تیدا تێپه‌ڕ بن.
له گۆشه‌نیگای نووسه‌ره‌وه که خۆی به چه‌پ ده‌زانێ،
سیاسه‌تێکی چه‌پی کوردی، پیداویستییه‌کی زۆر گرینگی ئێمڕۆی
جووڵانه‌وه‌که‌مانه. به‌ڵام چه‌پبوون نابێ ئێمڕۆ له
درووشمی سوسیالیزمدا پوخته کرێت، به‌ڵکو ده‌بێ له‌و
ئاراسته کۆنکرێتانه‌دا ببیندرێت که کورد وه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێ له به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵوێست بگرێ:
سه‌رنجدان به کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، زه‌قکردنه‌وه‌ی
دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، مافی ژنان و
هه‌ولدان بۆ لاوازکردنی فه‌رهه‌گی پیاوسالارانه،
روانینێکی جیاواز به مافی مناڵان و هه‌ولدان بۆ
بنکۆڵکردنی گه‌وره‌سالاری، دژایه‌تی له گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی،
په‌ره‌پێدان به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و تاد. به‌ڵام هه‌مووی
ئه‌م ویست و درووشمانه ده‌بێ تابع و پاشکۆی سه‌روه‌ری
سیاسی بن.
10.
سیاسه‌ت نابێ ته‌نیا واقیعبینانه بێت، به‌ڵکو ده‌بێ له
هه‌مان کاتدا توانستی سازکردنی واقیعشی هه‌بێت. هاوکات
ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بکرێت که سیاسه‌ت ته‌نیا
کرده‌وه‌ی حیزبه‌کان نییه، به‌ڵکو چالاکییه‌که بۆ
گۆڕانکاری که له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵگادا ڕوو
ده‌دات. له لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وادا، نابێ ئاراسته‌ی
سیاسه‌ت ته‌نیا دژایه‌تیکردن بێت له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکی
سیاسی که له ده‌وڵه‌تدا چڕ بۆته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێ
ئاراسته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته گۆڕانکارییه‌ک بێت له سه‌رتاپای
ئه‌و ساختارانه‌ی ده‌سه‌ڵات، که خۆیان له هه‌موو که‌لێن
و قوژنبێکی پیوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تییدا خزاندووه.
سیاسه‌ت، نه‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته و نه شه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی
ده‌سه‌ڵات. سیاسه‌ت، کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌ش و ده‌راوه‌یه
که له‌ودا ئیمکانی گۆڕانکاری و دێمۆکراتیزه‌کردنی
دامه‌زراوه و ساختاره‌کانی ده‌سه‌ڵات مه‌یسه‌ر
ده‌بێت.
پاکانه و پاساوی زۆر لایه‌ن ئه‌وه‌یه که هه‌ڵگرتنی
درووشمی سه‌روه‌ری سیاسیی واقیعبیانه نییه. ئه‌وه له
حاڵیکدایه که هه‌مووی ئه‌م هێزانه تا ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر و به‌شێکیشیان تا ئێستا سوسیالیزمیان وه‌ک
ستراتێژی خۆیان له به‌رنامه و پرۆگرامی خۆیاندا
گونجاندووه. ئه‌وه سه‌یره که ئه‌و هێزانه دابینکردنی
سوسیالیزم به درووشمێکی ناواقیعبینانه نازانن له
حاڵێکدا، له هیچ وڵاتێکی دیکه ئه‌و ئامانجه به‌دی
نه‌هاتووه. که‌چی سه‌روه‌ری سیاسی به خه‌ون و خه‌ێال
ده‌زانن که هه‌ر له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا، ده‌یان
نه‌ته‌وه پێی گه‌یشتوون. ئه‌و ڕوانینه به سیاسه‌ت، به‌ر
له هه‌موو شت، ناوه‌رۆکی سیاسه‌ت وه‌ک داهێنان، نوێکاری و
خوڵقاندنی ئیمکاناتی تازه له گه‌ڵ سیاسه‌ت، وه‌ک
چالاکییه‌کی پراگماتیستی تێکه‌ڵ ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش ره‌نگبێ
یه‌کێ له‌و هۆیانه بێت که ته‌گه‌ره‌ی خستۆته سه‌ر
سیاسه‌تێکی داهێنه‌رانه و خوڵقێنه‌ر له‌م نیو
سه‌ده‌یه‌دا.
راسته که سه‌روه‌ری سیاسی ته‌نیا به درووشمێک به‌دی
نایه‌ت. راسته که ئه‌م ئامانجه ته‌نیا پێوه‌ندی به
ویستی ئێمه‌وه نییه و ئێمه ناتوانین ئیراده‌گه‌را بین و
خه‌ون و خه‌یاڵی خۆمان به سه‌ر واقیعدا بسه‌پێنین. به‌ڵام
سه‌روه‌ری سیاسی ویستێکه که له‌م دواییانه‌دا له زۆر
وڵاتی دیکه به‌دی هاتووه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه،
ئه‌گه‌رچی ئێمه ناتوانین واقیع ته‌نیا به درووشمێک
بگۆڕین، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ئه‌گه‌ر ببن به پشتیوان
و هه‌ڵگری ماددی ئه‌م درووشمه، ئه‌وسا ئه‌و واقیعه تووشی
گۆڕان دێت. واقیع شتێکه له ده‌ره‌وه‌ی ویستی ئێمه،
به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که پێی ده‌گووترێ واقیع، شتێکی نه‌گۆڕ
و قه‌تیسماو نییه، به‌ڵکو ئه‌نجامی ده‌یان و سه‌دان
پێوه‌ندی و ره‌وتی جیاوازه.
ئێمه‌ی کورد ده‌بوایه ئه‌و ڕاستییه‌مان له هه‌موو که‌س
باشتر زانیبا، چونکو هه‌ر ئێستا گۆڕانکارییه‌کی فره گرینگ
و چاره‌نووسساز له باشووری کوردستان ده‌ستی پێکردووه که
ده‌توانێ ده‌وری زۆر کاریگه‌ر له داهاتووی به‌شه‌کانی
دیکه‌شدا بلێزێ. ئه‌و بارودۆخه نوێیه، ده‌رئه‌نجامی
هه‌ندێ یاسا و درێژه‌ی سروشتی هه‌ندێ پرۆسه‌ی سیاسی
نه‌بوو، به‌ڵکو له ڕوانگه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردییه‌وه،
ده‌کرێ زیاتر وه‌ک ئه‌نجامی هه‌ندێ ڕێکه‌وت سه‌یری کرێت.
کاتێ ئێمه ده‌ڵێین که ئه‌م باره نوێیه تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر ئه‌نجامی ڕێکه‌وت بووه، مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و
باره ده‌توانێ به هه‌ندێ ڕێکه‌وتی دیکه له بار
بچێته‌وه. بۆیه من لێره‌دا خۆشبینی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری
هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی سیاسیم پێ زۆر ژیرانه نییه، ئه‌گه‌ر
چی ئه‌وان هه‌ندێ به‌ڵگه‌یان بۆ ئه‌و خۆشبینییه هه‌بێت.
دیاره ئه‌وه به‌و مانایه نییه که ئێمه به‌رانبه‌ر
به داهاتووی کوردستان ڕه‌شبین بین، به‌ڵکو مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه که ئێمه نابێ سیاسه‌ت ته‌نیا به دوو به‌ڵێن و
گفتی هه‌ندێ زلهێز ببه‌ستینه‌وه. هه‌ر ئێستا ئه‌مریکا له
سیاستی ده‌ره‌کی خۆی به‌رانبه‌ر به ئێراق تووشی
ته‌نگانه‌یه‌کی سیاسی هاتووه که مه‌رج نییه،
ده‌رئه‌نجامی نێگاتیڤی بۆ داهاتووی کوردستان نه‌بێ، هه‌ر
وه‌ک چۆن ئه‌و ره‌وته ده‌توانێ به پێچه‌وانه‌ش بێت.
ئه‌نجامی ئه‌و ره‌وته ته‌نانه‌ت بۆ کاربه‌ده‌ستانی خودی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڵێڵه، بۆیه‌ش نابێ ئێمه
وا به دڵنیاییه‌وه و له‌وان مسۆگه‌رتر پێشبینی داهاتوو
بکه‌ین.
له هه‌مان کاتدا ده‌بێ ئێمه ئێستا زۆر زیاتر ئه‌و
دڵنیاییه لای خودی خه‌ڵک زۆر که‌ین که ته‌نیا سه‌روه‌ری
سیاسی ده‌توانێ داهاتویه‌کی باشتر بۆ ئه‌وان مسۆگه‌ر بکات.
ئه‌وه هه‌ر له‌م ڕوویه‌شه‌وه‌یه که بۆ وێنه گه‌نده‌ڵی
له باشووری کوردستان ده‌توانێ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بێت
بۆ داهاتووی کوردستان. چونکو له‌م ڕه‌وته‌دا درێژه‌ی ئه‌و
گه‌نده‌ڵییه ده‌توانێ وا له خه‌ڵک بکات که له قۆناغێکی
دیاریکه‌ردا، ئه‌و پشتگیرییه له حکومه‌ت و هێزه
سیاسییه کوردییه‌کان نه‌که‌ن، که پێویسته. واته
لێره‌دا باس، ته‌نیا باسێکی ئه‌خلاقی نییه، به‌ڵکو
ده‌رئه‌نجامه چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کانی ڕه‌وتێکن که
ده‌توانن ئاراسته‌ی چاره‌نووسی داهاتووی ئێمه تووشی گۆڕان
بکه‌ن. له‌م ڕوویه‌وه ئێمه نابێت هه‌رگیز گرینگی ڕۆڵی
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکمان له‌بیر بچێته‌وه.
که‌وایه ئه‌گه‌ر چی به‌دیهێنانی ئامانجی سه‌روه‌ری سیاسی
ته‌نیا به درووشمێک جێبه‌جێ نابێت و ئه‌وه له دوایین
لێکدانه‌وه، جیا له هه‌ندێ پێشهات و رێکه‌وت
به‌ستراوه‌ته‌وه به هاوسه‌نگی هێزه سیاسییه‌کان و ئه‌یش
به نۆره‌ی خۆی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئیراده و ڕاده‌ی
پشتگیری خودی خه‌ڵک له‌م هێزانه، به‌ڵام نابێ ئێمه ئه‌م
پرینسیپه گرینگه سیاسییه‌مان له‌یاد بچێته‌وه که
ئه‌رکی سیاسه‌ت ته‌نیا بریتی نییه له واقیعبینبوون،
به‌ڵکو ئه‌رکێکی گرینگی سیاسه‌ت ده‌بێ به‌دیهێنانی ئه‌و
زه‌مینه و خۆشکردنی ئه‌و باره بێت که دروشمێکی ئۆتۆپی و
ناواقیعی ده‌کاته به واقیعێکی رۆژانه. ئه‌وه له
راستیدا ئه‌و بوێرییه‌یه که ناوه‌رۆکی سیاسه‌تێکی
داهێنه‌رانه پێک دێنێ و شیاوی ئه‌وه‌یه وه‌ک سیاسه‌تێکی
خوڵقێنه‌ر باسی لێبکرێت.
ستۆکهۆڵم، 10ی دێسه‌مبری 2005
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری
سیاسی و نه‌زم ...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی
دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه
بۆ ...
پیکدادانانی
شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی
ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی
ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه
پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری
سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و
به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و
فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی..
کێ سیاسه‌ت و سیاسی پێناسه
ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی
به‌رده‌م جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد
ده‌توانێ روخسارێكی فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
گه‌ڵاڵه‌کردنی
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی ....
له‌مه‌ر چه‌مکی پێشڕه‌و و
بیرۆکه‌ی سه‌نترالیزمی دێمۆکراتیک
|