|
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێكه، پیاو مانای پێ ده‌به‌خشێ

باسی پێناس
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وه‌ك بابه‌تێكی گرینگی سیاسی و
كولتووری به‌ره‌به‌ره خه‌ریكه شوێنی خۆی له ناو باس و
پرسی كوردیدا ده‌كاته‌وه. گرینگی ئه‌م باسه كاتێ
ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێمه ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت كه له
ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ده‌ساڵه‌ی رابردوودا هیچ رێكخراو،
جوڵانه‌وه یاخود رۆشنبیرێكی كورد سروشتیبوونی نه‌ته‌وه و
ناسیۆنالیزمی نه‌خستۆته ژێر پرسیاره‌وه. نه‌ته‌وه
هه‌میشه وه‌ك دیارده‌یه‌كی نامێژوویی هه‌ڵسه‌نگێندراوه و
نه‌ته‌وه وه‌ك شتێكی ئه‌به‌دی و هه‌میشه‌یی بینراوه.
به‌ڵام ئه‌م باسانه‌ی دوایی ده‌رگانه‌یه‌كی كرده‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی روانین و تێگه‌یشتنی ئێمه له مه‌سه‌له‌ی
ناسیۆنالیزم تووشی گۆڕان بێت و ئێستا له جاران فره
ئاسانتر ده‌كرێ باسی كێشه ناسیۆنالیزم و دیارده‌ی
نه‌ته‌وه وه‌ك شتێكی مۆدێرن و وه‌ك به‌رهه‌می
ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌و دوو سه‌د ساڵه‌ی دوایی رۆژئاوا دانێین.
مۆدێرنبوونی نه‌ته‌وه یاخود ئه‌و باسانه‌ی پێوه‌ندییان
به مه‌سه‌له‌ی مێژووییبوونی ناسیۆنالیزمه‌وه هه‌یه،
سه‌رچاوه‌یان له‌باسی پێناس دایه و بنه‌ماكانی ئه‌م باسه
ده‌توانێ هه‌موو چه‌شنه پێناسێكی كۆیی
بگرێته‌وه. ئینجا ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئه‌م باسه‌وه،
چه‌مكی نه‌ته‌وه یان هه‌ر پێناسێكی دیكه وه‌ك شتێكی
مێژوویی، رێكه‌وت و ده‌مه‌كی ده‌بیندرێ و له
هاوسه‌نگییه‌كی پێوه‌ندییانه‌دا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن،
ئه‌وسا ئێمه ده‌توانین هه‌مان پرینسیپ له ئاستی پێناسی
دیكه‌شدا به‌كار بێنین. چونكو هه‌موو پێناسێك خۆی له
به‌رانبه‌ر "ئه‌وی دیكه‌دا" تاریف ده‌كات و له‌م روویه‌وه
پێوه‌ندییه‌كه، له نێوان "ئێمه" و "ئه‌وانی دیكه‌دا".
هیچ پێناسێك ناتوانێ به‌بێ چه‌شنه پێوه‌ندییه‌كی
دیالۆگانه له ته‌ك "ئه‌ویتردا" ساز بێ. ئه‌وه هه‌روه‌ها
پێشان ده‌دا كه پێناس نابێ وه‌ك دیارده‌یه‌كی بێ‌گرفت و
چه‌ق هه‌ڵسه‌نگێندرێت، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌میشه وه‌ك
به‌رهه‌مێك ببیندرێ كه هیچ كاتێ كامڵ نابێ و شێوه‌یه‌كی
یه‌كجاره‌كی به‌خۆیه‌وه وه‌رناگرێ. پێناس هه‌میشه له
حاڵی بوون، سازبوون و شكڵگرتن دایه و هیچ پێناسێكیش
(به‌هۆی خاسڵه‌تی ره‌وتیانه و ده‌مه‌كی بوونی) ناتوانێ
تاریفێكی نه‌گۆڕ و ناوه‌رۆكێكی یه‌كجاره‌كی پێبه‌بخشرێت.
گرینگی باسی پێناس هه‌ر وه‌ك گوترا، ته‌نیا به كێشه
نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم كۆتایی پێ نایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌م
ره‌خنه و لێكدانه‌وه‌یه مێتۆدییانه ده‌كرێ له ئاستی
هه‌موو چه‌شنه پێناسێك، به تایبه‌ت پێناسی كۆیی وه‌ك
چین، جینس و هتد. پراكتیزه بكرێت. باسی پێناس له پێوه‌ند
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌دا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هاتۆته ئاراوه
و مه‌سه‌له‌ی چینیش وا ورده ورده خه‌ریكه شوێنی خۆی له
هه‌ندێ كۆڕوكۆموڵ بكاته‌وه. به‌ڵام كه باسه
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مه‌سه‌لی ژنان و پێناسی ژنان وه‌ك
جینس؛ یاخود پێوه‌ندی جینس خۆی به ناسیۆنالیزم و
پێناسه‌كانی تری كۆیی، ئه‌وسا هه‌ست به بێده‌نگییه‌كی
به‌سام ده‌كردرێت.
له‌م وتاره‌دا مه‌به‌ستی من ته‌نیا ئاماژه‌یه‌كی سه‌رپێیی
و خێرا به هه‌ندێ ڵایه‌نی فكری پێوه‌ندی جێنده‌ر
و نه‌ته‌وه‌یه؛ به‌م هیوایه كه له ده‌رفه‌ته‌كانی
داهاتوو تێروته‌سه‌لتر ئه‌م بابه‌ته له پێوه‌ند له‌گه‌ل
ناسیۆنالیزمی كورددا بخرێته به‌رباس.
ئه‌گه‌ر پێناس شتێكی جه‌وهه‌ری و هه‌میشه‌یی نه‌بێ، ده‌بێ
خۆی به‌رهه‌می هه‌ندێ ره‌وت و پراكسیسی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ؛
واته ساز بوونی پێناس خۆی تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌نجامی
پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ
وێنه شكڵگرتنی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم به هه‌دنێ ره‌وتی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌ستینه‌وه و ده‌وری شێوه‌گرتنی
ناسیۆنالیزمی وڵاتانی دراوسه وه‌ك هۆكارێكی گرینگ له
سازبوونی پێناسی خۆماندا ده‌زانین، وا ده‌بێ مه‌نتیقه‌ن
جینس وه‌ك پێناس هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی له گه‌ل
نه‌ته‌وه‌وه هه‌بێ. وه‌ك ئه‌نجامێك له‌م باسانی سه‌باره‌ت
به مه‌سه‌له‌ی پێناس ده‌كرێت، ئێمڕۆ باسێكی زۆر له سه‌ر
مه‌سه‌لی پێناسی جینسی هه‌یه. تا چ راده‌یه‌ك ئه‌م
دابه‌شینه‌ی نێوان پیاو و ژن بنه‌مای مێژوویی هه‌یه؟
داخوا هیچ وێنه‌یه‌كی نه‌گۆڕ له ژن یان پیاو له مێژوودا
هه‌یه؟ خودی له‌ش چ ده‌ورێكی له سازكردنی وێنه‌ی جینسدا
هه‌یه و هتد. مه‌سه‌لی جینس وه‌ك پێناسێكی وێناكراو باس
ده‌كرێ و جیاوزییه‌كانی جینسی وه‌ك جیاوازییه‌كی پێكهاته
ده‌بیندرێن، واته ئه‌م جیاوازییانه هیچ بنه‌مایه‌كیان
له ده‌روه‌ی كۆمه‌ڵگا و ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی و
پێوه‌ندییكانی ده‌سه‌ڵاتدا نییه. به‌مچه‌شنه، ئه‌گه‌ر
نه‌ته‌وه، ئاندرسن گووته‌نی، هاوبه‌شییه‌كی وێناكراو بێت،
ئه‌وسا به دڵنیاییه‌وه ده‌كرێ بڵێین نه‌ته‌وه وه‌ك
هاوبه‌شییه‌كی وێناكراو، له هان كاتیش‌دا
به‌جێنده‌ركراوه. به جێنده‌ركردنی نه‌ته‌وه واته
دابه‌شینی هه‌ندێ رۆڵ به ژن و به پیاو، واته روانینی
تایبه‌ت به ده‌وری جینس. به جێنده‌ركردنی نه‌ته‌وه
هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی وه‌پاڵ ژن ده‌خسترێت كه نایه‌تین
(نێگاتیڤن) و له پیاو جیایان ده‌كاته‌وه و ده‌وری
ئاكته‌رێكی چاڵاكی مه‌یدانی كێشه‌ی ناسیۆنالیزمیان لێ
ده‌ستێنێ و رۆڵێكی ڵاوه‌كی و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیان پێده‌به‌خشێ. تیۆرییه‌كانی ناسیۆنالیزم خۆیان
به‌ڵگه‌یه‌كن بۆ ئه‌م راستییه. باسی جێنده‌ر به ته‌واوی
له باسه‌كانی كێدووری، گه‌لنه‌ر، هابسباوم و ته‌نانه‌ت
گرینفێڵد (كه‌بۆخۆی ژنه) ونه، ئه‌وه ته‌نانه‌ت له ناو
ئه‌وانه‌ی ناسیۆنالیزم به دیارده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی
ده‌بینن، گه‌لێ سه‌یره، چونكۆ بۆ ئه‌وان نه‌ته‌وه
ئه‌نجامی ناراسته‌وخۆی به‌رفره‌وانبوونه‌ی پێوه‌ندییه
خزمایه‌تییه‌كانه، له‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خۆیان
به‌ته‌واوی له هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وری ژن له‌م
پێوه‌ندییانه‌دا گێل كردووه.
هۆكارێكی ئه‌م پشت گوێ خستنه ره‌نگبێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌م تیۆریسه‌نانه سه‌رشاری
باسه‌كه‌یان ده‌وری رۆشنبیر و نوخبه‌ی ئیداری، سیاسی و
كولتووری بووه له سازكردنی نه‌ته‌وه‌دا. به‌ڵام هۆكارێكی
گرینگتر له‌م تیۆرییانه‌دا مه‌سه‌لی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه
كه ززۆربه‌ی ئه‌م تیۆرییانه وه‌ك بنه‌مای شیكردنه‌وه‌ی
خۆیان كه‌ڵكیان لێوه‌رگتووه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مانه
نه‌ته‌نیا ده‌وری ژنیان له به‌رهه‌مهێنان و
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كولتووری و سێماییدا نه‌بینیوه،
به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ده‌وری ژن له‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی
بایۆلۆجیشدا شوێنێكی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه. چونكۆ
یه‌كێ له بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر مه‌سه‌ڵی
تاپۆی كۆمه‌ڵایه‌تی
ساخ بۆته‌وه و به پێی ئه‌م تیۆرییانه‌ش ژن به‌شداری ئه‌م
كۆنتراكته كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌بووه، و بۆیه‌ش له
كرده‌وه‌دا هیچ ده‌ورێكی چاڵاك بۆ ژن نه‌بیندراوه.
به گوێره‌ی ئه‌م تیورییانه كۆمه‌ڵگا به دوو بواری خسوسی
و جه‌ماوه‌ری
دابه‌ش كراوه. به‌شی جه‌ماوه‌ری سیاسه‌ت و ئابوور
ده‌گرێته‌وه و به‌شی خسوسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت. هه‌ر به‌پێی ئه‌م تیۆرییانه‌شه‌وه
ژن و بنه‌ماڵه له خانه‌ی بواری خسوسیدا جێدراوه. واته
ژن وه‌ك موڵكی پیاو حسێب كراوه و ئه‌وه له حاڵێكدا كه
خودی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم له بواری جه‌ماوه‌ریدا
پێناسه ده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان نابێ له‌بیر
بچێته‌وه كه ده‌رهاویشتنی هه‌ندێ گروپ، له‌وان ژنان
یه‌كێ له كاركرده‌كانی گرینگی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌ژمێردرێ. به‌م چه‌شنه ئه‌ركی ژن وه‌ك ماڵداری و مناڵ
په‌روه‌رده‌كردن بیندراوه و سیاسه‌تیش كه‌وتۆته پاوانی
پیاوان.
ئه‌م دابه‌شینه له‌م خاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه به
گوێری ئه‌م روانگانه، ژن هێمای سروشته و پیاو هێمای
عه‌قڵ. سروشت لێره‌دا مانای "ناعه‌قڵ" ده‌به‌خشێ و ئه‌ركی
عه‌قڵ ئه‌وه ده‌بێ كه ه هه‌موو چه‌شنێ هه‌ول بدات
كۆنترۆڵی خۆی له‌سه‌ر سروشت زۆر بكات؛ چونكو نه‌زمی
كۆمه‌ڵایه‌تی كاتێ به‌رقه‌رار ده‌بێ كه ماكی سروشت
به‌ته‌واوی كه‌وتبێته ژێر كۆنترۆڵی عه‌قڵ؛ چونكو سروشت
هێمایه‌كه بۆ به‌ر له كولتوور و مێژوو. به‌ن شێوه‌یه ژن
وه‌ك پێشمه‌رجی نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژمێردرێ و بنده‌ستی
ژنان و كۆنترۆڵی پیاوان له‌سه‌ر ژنان به مه‌رجێكی
سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاوه‌زمه‌ند
داده‌ندرێ. چونكۆ ژن بوونه‌وه‌رێكی نابالغ و ناعاقڵه،
هه‌موو چه‌شنه ئازادییه‌كی مه‌ده‌نی و رزگارییه‌كی
نه‌ته‌وه‌ییش هه‌ر بۆیه به مافێكی باوكانه و پاتریاركال
ده‌ناسرێ.
ژن له دیسكۆرسی ناسیۆنالیزمدا
ئایا ئه‌م باسانه به‌م مانایه‌ن كه ژن له دیسكورسی
ناسیۆنالیزمدا ونه و هیچ كاركردێكی نییه؟ نا،
به‌پێچه‌وانه؛ دیسكۆرسی ناسیۆنالیزم كه‌ڵكێكی زۆر له ژن
وه‌رده‌گرێ. ژن هه‌میشه ئاماده‌یی (حوزوری) له دیسكۆرسی
نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزمدا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م
ئاماده‌ییه هیچكات ئاماده‌ییه‌كی چاڵاكانه و
به‌رهه‌مهێنه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو ئاماده‌یی ژن له
دیسكۆرسی ناسیۆنالیزمدا هه‌میشه ئاماده‌ییه‌كی پاسیڤ و
ناخوڵقێنه‌رانه بووه. چۆن؟ با سه‌یرێكی دیسكۆرسی
ناسیۆنالیزمی كوردی بكه‌ین تا بزانین چ ده‌ورێك بۆ ژن
دانراوه.
له ماوه‌ی ئه‌م په‌نجا شێست ساڵه‌ی رابردوودا، ژن هیچ
ده‌ورێكی چاڵاكی سیاسی له رێكخراو ودامه‌زراوه
سیاسییه‌كانی كورددا نه‌بوو. به‌پێچه‌وانه، ئاماده‌یی
چاڵاكانه‌ی ژن هه‌میشه وه‌ك گرفتێك بیندراوه. حه‌ولێكی
هه‌ره سه‌ره‌كی هه‌مووی ئه‌م هێزانه ئه‌وه بووه كه تا
ئه‌و جێگایه‌ی ده‌لوێ رێگا به هیچ ژنێك نه‌ده‌ن له كاری
سیاسی راسته‌وخۆدا، یاخود كاری سوپاییدا به‌شدار بێت.
ئه‌گه‌ریش له ناچارییان و به‌هۆی هه‌ندێ هۆكاری ناسیاسی
ناچار بوون كه‌سانێ له ناو رێزی خۆیاندا رابگرن، ئه‌وه
ئه‌رك و نه‌خشی په‌رستار و "كادری ده‌رمانی"یان پێ بڕاوه.
به‌شێكی زۆر له‌م نائاماده‌یی هه‌میشه به مه‌سه‌له‌ی
شه‌ڕ شیكراوه‌ته‌وه: شه‌ڕ كاری پیاوانه و ژن بۆ ئه‌م
كاره ده‌ست نادات. به‌ڵام شه‌ڕ له‌خۆیدا هۆكارێكی
سه‌ره‌كی ئه‌م سنوورداركردنه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه
تێگه‌یشتنی باو له ژن و له‌شی ژن وه‌ك موڵكی پیاو بووه
كه بۆته هۆی ئه‌م سنوورداركردنه.
له دیسكۆرسی ناسیۆنالیزمی كوردی (وه‌ك هه‌موو
ناسیۆنالیزمێكی دیكه)، بوونی ژن له شه‌ڕدا هه‌میشه
مه‌ترسی بۆ "نامووس"ی پیاو هه‌بووه. ژن خۆی به دایكی
نیشتمان دانراوه، به‌ڵام نیشتمانێك كه هه‌میشه
هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بووه، داگیركراوه، ده‌ستدرێژی دوژمنی
له‌سه‌ر بووه. هێمای ژن بۆ نیشتمان قه‌دردانان له ژن
نییه، به‌ڵكو قه‌درگرتن له پیاوه، چونكو ئه‌وه پیاوانی
نیشتمانن كه گیانیان له رێگای ئه‌م نیشتمانه‌دا فیدا
ده‌كه‌ن، ئه‌وه پیاوانی ئه‌م وڵاته‌ن كه به‌رگری له
نیشتمانیان ده‌گه‌ن، نامووسی ده‌پارێزن. به‌ڵام ئه‌و
خۆفیداكردنه‌ش وه‌ك مێتافۆرێك پێوه‌ندی به رێزلێنان له
ژن نییه، به‌ڵكو پارێزگاری له نامووسی پیاوه: ژن موڵكی
پیاوه و پارێزگاری له ژن، داكۆكی له شه‌ره‌فی خودی پیاو
ده‌ژمێردرێ. ئه‌مه‌ش ته‌نیا دیارده‌یه‌كی سه‌رده‌می شه‌ڕ
نییه. هه‌موومان له‌م ساڵانه‌دا شاهید بووین كه چه‌ندها
ژن له كوردستانی خواروودا كوژران به بێ ئه‌وه‌ی
قاتڵه‌كانیان هیچ سزایه‌كیان بۆ ده‌رچێ.
بۆیه ده‌وری ژنان له كوردستان و له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی
كوردستاندا هه‌میشه وه‌ك دایك بووه: دایكێك كه كوڕه
میوانه پێشمه‌رگه‌كانی به‌ڕێ ده‌كات؛ دایكێ كه كوڕه
جه‌نگاوه‌ره‌كانی په‌روه‌رده ده‌كات. له دیسكۆرسی
ناسیۆنالیزمدا ژنان پارێزگاری وڵات نین، به‌ڵكو هێمای
دڕنده‌یی دوژمنان و بوێری پیاوه فیداكاره‌كانی خۆیانن.
ئه‌وه پیاوی كورده كه له مه‌ته‌رێزی شه‌ڕدا نامووسی
نیشتمان ده‌پارێزێ و تۆڵه له دو‌ژمنێك ده‌كاته‌وه كه
ده‌ستدرێژی به خاكی ئه‌و كردووه. له هه‌ڵسه‌نگاندنی
ناسیۆنالیزمدا سه‌رنجدان به‌م مێتافۆرانه فره گرینگه؛
چونكو له رێگای ئه‌م مێتافۆرانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه ژن
چ ده‌ورێكی بۆ دیاری كراوه: ژن ده‌بێته خاك (واته موڵكی
پیاو)؛ داگیرده‌كرێ و پارچه‌پارچه ده‌كرێ. ژن دایكه،
دایكێ كه مناڵ به‌خێو ده‌كا، له‌ماڵێ دانیشتووه و
ستایشتی بوێری مێرد و كوڕه واره‌مانه‌كانی ده‌كا. هه‌مووی
ئه‌م مێتافۆرانه خۆیان نیشانه‌ی روانینێكن به ژن كه
له‌ودا ژن نه‌ته‌نیا موڵكی پیاوه، به‌ڵكو خۆی وه‌ك
بوونه‌وه‌ر هیچ پێناسێكی له ده‌ره‌وه‌ی كوڕ و
مێرده‌كه‌یدا نییه. ژن نائاماده‌ییه كه بوونی ته‌نیا
مانا به حوزوری پیاو ده‌دا. چاڵاكی پیاو له ناچاڵاكی ژن
ره‌وایه‌تیی خۆی وه‌رده‌گرێت. به كورتی ئه‌گه‌ر چی
نیشتمان ژنه، نه‌ڵام ئه‌وه پیاوه كه پێناسی ده‌داتێ و
مانای پێده‌به‌خشێ.
سه‌رنجدان به‌م خاڵه‌ش گرینگه كه له دیسكۆرسی
ناسیۆنالیزمدا ژن و نیشتمان هه‌میشه وه‌ك "دایك"
ده‌ناسرێن: نیشتمان كچێكی ڵاو نییه؛ ژنێكی شوونه‌كردوو
نییه؛ نیشتمان هه‌میشه دایكه. ئه‌مه چه‌ند هۆكاری
هه‌یه: له‌ڵایه‌كه‌وه ئه‌م دایكبوونه شێوه‌یه‌ك له
ره‌چه‌ڵه‌ك بۆ پیاو ساز ده‌كا؛ مێژوویه‌ك له پێوه‌ندی ساز
ده‌كات. ڵایه‌كی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه ره‌وایه‌تی
به كۆنترۆڵی پیاو ده‌دات. نیشتمان كچێكی ڵاو نییه تووشی
هه‌ڵه بێت و ئابڕووی پیاوانی به‌رێ؛ نیشتمان دایكێكه كه
ده‌بێ له ژێر چاوه‌دێری مێرد و كوڕانی دابێت. ڵایه‌نێكی
دیكه‌ی ئه‌مه پێوه‌ندی به تیۆری كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نییه‌وه هه‌یه؛ چونكو به‌پێی ئه‌م تیۆرییه
نه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه هاوشێوه‌ییان پێكه‌وه هه‌یه.
نه‌ته‌وه ماڵێكه له‌ودا باوك سه‌رپه‌رشت و
به‌ڕێوه‌به‌ره و ئه‌ركی ئه‌ندامانی دیكه (ژن و منداڵ)
ئه‌وه‌یه كه له قسه‌ی ئه‌و ده‌رنه‌چن. ئه‌م وێنه‌یه
ته‌نیا پێوه‌ندی به مه‌سه‌لی ناسیۆنالیزمه‌وه نییه،
به‌ڵكو پێوه‌ندی به تێگه‌یشتنێكی حقوقی له ده‌سه‌ڵات
هه‌یه كه له‌ودا شا خۆی به باوكی خه‌ڵك داده‌نێ. ئه‌مه
له ڵایه‌ك ره‌وایه‌تی به باڵاده‌ستی شا (باوك) ده‌دا و
له‌ڵایه‌كی دیكه‌شدا پێوه‌ندییه‌كه ئاره‌زوومه‌ندانه
پێشان ده‌دات. ئه‌م مۆدێله (پیاوێك یان شایه‌كی بڕیارده‌ر
و ژن و منداڵ یان ره‌حییه‌تێكی گوێ له‌مست) ده‌ورێكی
كاریگه‌ری له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا هه‌بووه.
هه‌ر وه‌ك ئاماژه كرا، ئه‌م روانینه به ژن و له‌شی ژن
ته‌نیا له كاتی شه‌ڕدا و له وڵات‌دا نییه، به‌ڵكو هه‌ر
هه‌مان تێگه‌یشتن له تاراوگه و ئه‌ورپاشدا هه‌یه. بۆیه
كاتێ ئه‌م ناسیۆنالیزمه ده‌گاته تاراوگه، هه‌موو
نیگه‌رانی "پیاوان" ده‌بێته پارێزگاری له نامووسی میللی،
واته ژن. نموونه‌یه‌كی ئاشكرا پێوه‌ندی كوڕانی كورد
له‌گه‌ڵ كچانی بیانییه، كه به ده‌گمه‌ن گرفت بۆ كه‌سێ
ده‌خوڵقێنێ، به‌ڵام پێوه‌ندی كچی كورد له‌گه‌ڵ كوڕێكی
بیانی كابووسه. هه‌روه‌ك گووتمان ژن جیا له‌وه‌ی موڵكی
پیاو ده‌ژمێردرێ، خوێشی هیچ پێناسێكی نییه، بۆیه ئه‌ركی
ژنی كورد ده‌بێته زان و بارهێنانی منداڵی كورد له پیاوی
كورد. ئه‌وه ته‌نیا رێگه‌یه‌كه كه ده‌توانێ پێناسی پێ
ببه‌خشێ. به‌ڵام پیاوی كورد هه‌ر كورده، ئیتر له‌گه‌ڵ
هه‌ر كه‌سدا بێ و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ره‌فتار بكات. ئه‌و
خۆی خاوه‌ن و ساحیبی له‌شی خۆیه‌تی.
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری
سیاسی و نه‌زم ...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی
دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه
بۆ ...
پیکدادانانی
شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی
ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی
ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه
پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری
سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و
به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و
فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی..
کێ سیاسه‌ت و سیاسی پێناسه
ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی
به‌رده‌م جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد
ده‌توانێ روخسارێكی فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
گه‌ڵاڵه‌کردنی
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی ....
له‌مه‌ر چه‌مکی پێشڕه‌و و
بیرۆکه‌ی سه‌نترالیزمی دێمۆکراتیک
|