خاڵی چواره‌می پلاتفۆرمی پێشنیاری بۆ رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به مه‌سه‌له‌ی ژن و
مافه‌كانی ئه‌وانه‌وه له كوردستانی داهاتوودا هه‌یه.
له به‌شێكی ئه‌م به‌نده‌دا هاتووه: "له كۆماری
كوردستاندا ده‌بێ هه‌موو چه‌شنه جیاكارییه‌ك له نێوان
ژنان و پیاواندا لاچێت و ژنان خاوه‌نی مافی یه‌كسانی
سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی و تاكی
خۆیان بن له گه‌ڵ پیاواندا." دیاره ئه‌م خاڵه له
پلاتفۆرمدا هیچ جیاوازییه‌كی تایبه‌تی له گه‌ڵ
به‌نده‌كانی به‌رنامه‌ی حیزبه كوردییه‌كان یان
پلاتفۆرم و پرۆگرامه‌كانی دیكه‌دا نییه. ئه‌وه‌ش
ته‌نیا ده‌توانێ دوو مانای هه‌بێ، یان هێزه سیاسی و
كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كانی كوردی ئه‌وه‌نده ئاگادار و
خه‌مخۆری ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ن كه هه‌موویان به جددی
ده‌یانه‌وێ ئه‌و ستم و بنده‌ستییه قه‌ره‌بوو
كه‌نه‌وه، یانیش ئه‌و به‌نده بۆته به به‌ندێكی
فه‌رمی و فۆرماڵ كه هه‌موو لایه‌ك بێ ئه‌وه‌ی به جددی
بگرن، له قوژبنێكی به‌رنامه‌كانیاندا ده‌گونجێنن. من
بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ له‌مباره‌وه داوه‌ری بكه‌م ده‌بێ
بڵێم كه بۆچوونی من ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خاڵه فۆرمێكی
فه‌رمی وه‌رگرتووه. به‌ڵگه هه‌ره سه‌ره‌كیش بۆ
راست‌بوونی ئه‌م گووته‌یه پراكتیك و كرده‌وه‌ی ئه‌و
كۆڕوكۆمه‌ڵانه و هه‌روه‌ها نائاماده‌یی به‌رچاو یان
باشتره بڵێم نادیاربوونی به‌رچاوی ئه‌وانه له
مه‌یدانی سیاسه‌ت و بواره‌كانی دیكه‌ی جه‌ماوه‌ریدا.
ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاره
و ته‌نیا كوردستان و كۆمه‌ڵگای كورده‌واری
ناگرێته‌وه. ئێمه‌ش كه له ده‌وری پلاتفۆرم كۆ
بووینه‌ته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، به‌شێك له
باسه‌كه‌مان سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك بوو كه
به شێوه‌یه‌ك گۆڕانێك به‌م نه‌ریت و ته‌نده‌نسه بێنێ.
هه‌ڵبه‌ت با ئه‌وه‌ش بڵێم كه له‌م ماوه كورته‌دا،
كاری ئێمه له‌م پێوه‌ندییه‌دا، به هیچ شێوه‌یه‌ك له
ئاستی شیاو یان شایانی ئافره‌م پێگووتن نه‌بووه.
دیاره هیچكامیشمان ئه‌وه‌نده ساویلكه نین و نه‌بووین
كه پێمان وابێ ده‌كرێ ئه‌و ره‌وته وا به سانایی گوڕانی
به‌سه‌ردا بێت. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ول
دراوه و پێداگرتراوه كه تا له ئاستی توانستدا هه‌ول
بده‌ین روخساری فێمینیستی پلاتفۆرم به‌هێزتر بكه‌ین.
ئه‌و وتاره‌ش تا راده‌یه‌ك ده‌ستنیشانی هه‌ندێ
ره‌هه‌ند ده‌كات كه ده‌توانێ له خزمه‌تی ئه‌و
گۆرانه‌دا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی ئه‌و گۆڕانكارییه
نابێ ته‌نیا به ئه‌ركی خودی ژنه‌كان بزانرێ، به‌ڵام
رای شه‌خسی من ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا له رێگای گوشار،
به‌شداری چالاكانه و داسه‌پاندنی خۆیان له بواره‌كانی
جه‌ماوه‌ری (public
sphere)
و لێكدانه‌وه و ره‌خنه‌ی به‌كار و به‌هێزی خودی ژنانه
كه پیاوان له‌م بوارانه‌دا ناچار ده‌بن، ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان له گه‌ڵ ئه‌وان دابه‌ش بكه‌ن. به هه‌مه حاڵ،
ئه‌وه‌ی كه فره خویایه، ئه‌و خاڵه‌یه كه زۆربه‌ی
ژنان (زۆر پیاویش) به شك و دوودڵییه‌وه ده‌ڕواننه
به‌ندی چواری پلاتفۆرم یان به‌نده هاووێنه‌كانی دیكه‌ی
به‌رنامه و راگه‌یاندن و به‌ڵێنییه‌كانی كۆڕ و كۆمه‌ڵه
كوردییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌دیهێنانی مافی ژنان له
كوردستانێكی ئازاد‌دا.
له وتارێك به ناوی "هه‌نگاوی یه‌كه‌م"، له‌یلا
خاله‌ندی ئه‌و گومانه به ئاشكرا ده‌رده‌بڕێ و به
دروستی ده‌پرسێ كه ئایا له داهاتوو و له كوردستانێكی
ئازادیشدا ئه‌وه پیاوه‌كان نین كه یاساكان و نۆڕمه‌كان
داده‌ڕێژن و رێگا و شێوه‌ی ژیان بۆ ژنان دیاری
ده‌كه‌ن؟ له‌یلا خاله‌ندی جه‌خت ده‌كاته ئه‌و خالڵه
كه گه‌یشتنی ژنان به مافه‌كانیان ته‌نیا كاتێ مومكینه
كه پیاوانی كوردیش پێگه‌یشتێكی فكرییان هه‌بێ. جینا
توتاغاجی له وتارێكی دیكه‌دا (هه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا)
كه ئاوڕ له خاڵی چواری پلاتفۆرم ده‌داته‌وه، ده‌پرسێ
كه داخوا به‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا
كه هه‌موو شتێك و دیارده‌یه‌ك له روانگه‌یه‌كی
دابه‌شكراوی پیاوانه و ژنانه سه‌یری ده‌كا و له
كۆمه‌ڵگایه‌کدا كه باوك كۆنتڕۆڵی ته‌واوی به سه‌ر
له‌ش و ره‌فتاری ژن و منداڵی‌دا هه‌یه، مومكینه؟ ئه‌و
دوو نموونه‌یه ده‌رخه‌ری ئه‌و دوودڵی و گومانه‌یه كه
زۆربه‌ی فێمینیسته‌كان له‌مه‌ڕ ناسیۆنالیزم هه‌یانه.
ئه‌و نادڵنیاییه، ئه‌نجامی بارودۆخێكی ناله‌باره كه
ژنی كورد تێیا ده‌ژی و له ژیانی رۆژانه و به كرده‌وه
هه‌ست به قورسایی پیاوسالاری له ماڵ، له سیاسه‌ت و له
ژیانیدا ده‌كا.
پێوه‌ندی نێوان ناسیۆنالیزم و فێمینیزم، پێوه‌ندییه‌كی
ئاڵۆز و پڕكێشه‌یه. له چاوپێخشاندنێكی خێرادا كه‌م
لایه‌ن له ناسیۆنالیزمدا ده‌بیندرێ كه بۆ
فێمینیسته‌كان سه‌رنجڕاكێشه؛ ئه‌وه‌ش هیچ سه‌یر نییه،
چونكو فێمینیزمیش كه‌متازۆر چه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه له
به‌شێكی زۆر له هێما و بایه‌خه‌كانی (پیاوانه‌ی)
ناسیۆنالیزم.
به‌ڵام ئایا ئه‌م راستییه تاڵه، به‌و مانایه‌یه كه
رێگه‌یه‌ك بۆ ئاشتدانه‌وه و گونجاندنی فێمینیزم و
ناسیۆنالیزم نییه؟ ئایا ناسیۆنالیزم له جه‌وهه‌ریدا
هه‌میشه دژی فێمینیزم و ده‌رهاوێژه‌ری ژنان له
ناوه‌ندی چالاكییه‌كانێتی یان ده‌كرێ ناسیۆنالیزمێك
گه‌ڵاڵه بكرێت كه به شێوه‌یه‌ك ئه‌م نه‌گونجاوی و
ناكۆكیه‌ی تێدا چاره‌سه‌ر بكرێت؟ من له‌م وتاره‌دا
هه‌وڵ ده‌ده‌م تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆم بكرێ، له رێگه‌ی
ئاماژه به هه‌ندێ كاری فكریی خودی فێمینیسته‌كان له‌م
بوارانه‌دا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وە، به‌ڵام
با هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڵێم كه به بڕوای من
ناسیۆنالیزمێكی فێمێنیستی، ئه‌گه‌ر هاسانیش نه‌بێ،
ناموومكین نییه و، ره‌نگبێ هه‌ڵه نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین
كه ئێمه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌ر نییه جگه له
ئامێته‌كردنی ئه‌م دووانه. چونكو له شوێنێكی وه‌ك
كوردستان، ئه‌و ناكۆكییه هه‌رچه‌ندیش به‌هێز بێت،
بارودۆخی سیاسیی وای كردووە كه هه‌ستی ناسیۆنالیستی
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنه‌كانیش ده‌گرێته‌وە و پێشمه‌رجی
رزگاری ئه‌وانیش (پێشمه‌رج، نه‌ك مه‌رجی رزگاری) به
شێوه‌یه‌ك به رزگاری خودی كوردستانه‌وه
به‌ستراو‌ه‌ته‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌دا، باشترین شێوه‌ی
خه‌بات، ره‌نگبێ هه‌ولدانێك بێت بۆ به‌هێزكردنی
روخساری فێمینیستی جووڵانه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كورد و،
هه‌روه‌ها به‌رجه‌سته‌كردن و زه‌قتركردنه‌وه‌ی ده‌وری
ژنان له‌م جووڵانه‌وه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ك گووتم ئێمه رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌ر
نییه، چونكو وه‌ك كورد، ئه‌گه‌ر نه‌مانه‌وێ
چاوه‌روانی مه‌هدییه‌كی دنیایی و سوسیالیزمێكی كرێكاری
بین، وا ده‌بێ هه‌وله‌كانمان له‌و ته‌وه‌رانه‌دا چڕ
كه‌ینه‌وه كه ده‌توانن خاسڵه‌ت و كاراكته‌ری
ناسیۆنالیزمی كورد زیاتر دێمۆكرات و كه‌متر
پیاوسالارانه بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئه‌ركه به هاسانی
جێبه‌جێ نابێ و مه‌به‌ستیش ئه‌وه نییه كه ئێمه‌ی كورد
ئه‌و ئامانجه وا به سانایی به‌دی بێنین، به‌ڵكو ده‌بێ
هه‌ول بده‌ین له ئه‌وه یه‌كێ له ئامانجه‌كانی
جووڵانه‌وه‌كه‌مان بێت. چونكو ئه‌گه‌ر ئێمه ئازادی
وه‌ك ر‌ه‌وتێك ببینین، وا ده‌توانین وێنای
ناسیۆنالیزمێك بكه‌ین كه به‌ره به‌ره له ئاكامی هه‌ولی
هه‌موو لایه‌ك و به‌تایبه‌ت خه‌بات و ره‌خنه‌ی ژنان
خۆیان، سیمای پیاوانه‌كه‌ی كاڵتر بێته‌وه. چونكو
ناسیۆنالیزم وه‌ك هه‌موو "ئیسمه‌كانی" دیكه، دیارده
و چه‌مكێكی مێژوویی‌یه، كه خاوه‌نی پێناس و
جه‌وهه‌رێكی هه‌میشه‌یی و نه‌گۆڕ نییه و وه‌ك هه‌موو
دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رهه‌می بارودۆخ و
پاشخانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی تایبه‌ته.
بۆیه‌ش من له‌م بڕوایه دام كه ئاشتدانه‌وه‌ی
ناسیۆنالیزم و فێمینیزم، ئه‌گه‌رچی دژوار، به‌ڵام
مووكینه. با هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوە جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و
خاڵه‌ش بكه‌م كه ئه‌و ئاشتبوونه‌وەیه دەبێ به مه‌رجی
فێمینیزم و پرینسیپه‌كانی ئه‌و روانگه‌یه بێت، نه‌ك
به گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی ناسیۆنالیزم. چونكوو به‌شێكی
سه‌ره‌كی له بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزم له‌گه‌ڵ مافی
یه‌كسانی ژن و پیاودا هاوگونجاو نییه، كه‌وایه،
پێشمه‌رجی ئه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم بتوانێ هه‌ندێ له‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه وه‌خۆ بگرێت، ئه‌وه‌یه كه له
هه‌ندێ بوار و له هه‌ندێ روانینی باو، پاشگه‌ز
بێته‌وه. ئه‌و كێشه‌یه دیارە ته‌نیا كێشه‌ی ژنانی
وڵاتانی دواخستراو و گه‌شه‌نه‌سه‌ندوو نییه، به‌ڵكو به
شێوه‌یه‌كی جیاوازتر وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناسراو و كۆن له
وڵاتانی رۆژئاواشدا خۆی ده‌رخستووه، به‌ڵام گرینگی و
كێشی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له وڵاتانی به‌كۆڵۆنیكراو و
به‌تایبه‌ت له شوێنێكی وه‌ك كوردستاندا، گرینگییه‌كی
تایبه‌تی هه‌یه.
كێشه‌ی ناسیۆنالیزم و فێمینیزم
به‌ر له هه‌موو شت پێویسته ئه‌وه بگووترێ كه له
لێكدانه‌وه‌كانی گشتی سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزم،
ئاماژه به ده‌ور و رۆڵی ژنان به ته‌واوی نادیاره. به‌م
مانایه، نووسینی مێژووی ناسیۆنالیزم یان خود
لێكدانه‌وه‌كانی تیۆریك سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزم زۆر
به روونی ره‌هه‌ندی پیاوانه یان پیاوانه‌نووسی
ناسیۆنالیزم ده‌رده‌خات. ژنان له تیۆری و به‌تایبه‌ت
له پراكتیكی ناسیۆنالیزمدا، هه‌میشه رۆڵی ئۆبژه
ده‌گێڕن. ئه‌وان له باشترین حاله‌تدا، دایك، هاوسه‌ر
یان خوشكێكی باشن؛ ژنان هێمای نیشتمانن كه پیاو ده‌بێ
پارێزگاری‌یان لێ بكا؛ ئه‌وان نامووس و شه‌ڕه‌فی وڵاتن
و بۆیه‌ش ده‌بێ كۆنترۆڵیان له‌سه‌ر بێت و به‌تایبه‌ت
له‌ش و جه‌سته‌ی ژنان، واته سێكسوالیته‌ی ژن،
هێمایه‌كی گرینگه بۆ پێداگرتن و راگرتنی ده‌وری پیاو
وه‌ك سوژه و ئه‌یجێنتی ناسیۆنالیزم. بۆیه‌ش ژنان له
كرده‌وه و له رێتۆریكی ناسیۆنالیزم، هیچ ده‌ورێكیان
(وه‌ك سوژه) له سازكردنی ناسیۆنالیزم و پێكهێنانی
نه‌ته‌وه یان خود كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا نییه. تا
ئه‌و دواییانه‌ش ئاماده‌یی (حوزوری) ژنان له‌م تیۆری
و لێكدانانه‌وه‌دا به ته‌واوی ون و شاراوه بوو و،
ژنان به واتایه‌ك، خاوه‌ی هیچ مێژوویه‌ك نه‌بوون،
به‌ڵكو ئه‌وان به حوزوور و ئاماده‌یی پیاوه‌كانه‌وه و
وه‌ك هاوسه‌ر، دایك، خوشك و كچی ئه‌و پیاوانه
ده‌بیندران و ده‌ناسرانه‌وه.
به‌رووخستنی ئه‌و گرفته و هێنانه ئارای ناكۆكی نێوان
فێمینیزم و ناسیۆنالیزم، هه‌روه‌ك زۆر بواری دیكه
ئه‌نجامی هه‌ولی خودی فێمینیسته‌كان بوو.
ئه‌و هه‌ولانه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م له ناوه‌راستی
هه‌شتاكاندا ده‌ستی پێكرد و هه‌روه‌ك مه‌ككلینتۆك
ده‌نووسێ، ناسیۆنالیزم هه‌ر له سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی به‌جێنده‌ر كراوه و تێگه‌یشتن له
ناسیۆنالیزم به بێ تێگه‌یشتنێك له تیۆری ده‌سه‌ڵاتی
جێندر مومكین نییه. بۆیه مه‌ككلینتۆك (McClintock)
پێی وایه كه ئه‌ركی فێمینیسته‌كان له‌م بواره‌دا
ئه‌وه‌یه كه تیۆرێكی فێمینیستی له ناسیۆنالیزم گه‌ڵاڵه
بكه‌ن، كه ئه‌و تیۆرییه‌ش ده‌بێ چوار ره‌هه‌ندی گرینگ
به‌خۆیه‌وه بگرێ: 1. توێژینه‌وه و ره‌خنه له‌و
تیورییه ناسیۆنالیستییه پیاوانه‌یه‌ی كه له‌ودا ژنان
ده‌رهاویژراون، 2. پێشاندان و ئاشكراكردنی ده‌وری
چالاكانه‌ی سیاسی و كولتووری ژنان له جووڵانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی و شێوه‌دان به نه‌ته‌وه، 3.
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ره‌خنه‌گرانه له دامه‌زراوه
ناسیۆنالیستی و ستروكتوره كۆمه‌ڵایه‌تی و
دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ناسیۆنالیستی كه بنده‌ستی و
نادیاری ژنان به‌رهه‌م دێنێته‌وه و، 4. هاوكات له‌گه‌ڵ
ئه‌و هه‌ولانه، سه‌رنج پێدانێكی ورد به ستروكتوری
ده‌سه‌ڵاتی راسیستی، قه‌ومی و چینایه‌تی كه مه‌ودای
درێژه‌دان به بنده‌ستی ژنانی له كۆمه‌ڵگادا مه‌یسه‌ر
ده‌كا (261 :1996).
كێشه‌ی نێوان فێمیینیسته‌كان له‌گه‌ڵ ناسیونالیزم
به‌تایبه‌ت له وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا شتێكی خویا و
ناسراوه. گومانی فێمینیسته‌كان سه‌باره‌ت به
ناسیۆنالیزم هۆی جیاواز و به‌هه‌قی هه‌یه. رانجوو
سێئۆدو هێر (Ranjoo
Seodu Herr)
له وتارێكدا سه‌باره‌ت به مومكین بوونی فێمینیزمێكی
ناسیۆنالیست زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی نێوان فێمینیزم و
ناسیۆنالیزم له دوو خانه‌دا كۆبه‌ند ده‌كات. یه‌كه‌م
خانه‌ی ئه‌و كێشه‌یه له روانگه‌ی هێر‌ه‌وه، پێوه‌ندی
به روانینێكی به‌پیرۆزكراو‌ه له ناسیۆنالیزمه‌وه
هه‌یه. واته له‌م چه‌شنه روانینه باوه‌دا، ناسیۆنالیزم
وه‌ك یه‌كه و دیارده‌یه‌كی "سروشتی" و خاوه‌ن
جه‌وهه‌رێكی هه‌میشه‌یی و پیرۆز ده‌بیندرێ كه زۆربه‌ی
جاران كاراكته‌ری "خێزان" یان بنه‌ماڵه (family)
وه‌رده‌گرێ. ئه‌و ئانالۆگییه (پێكچوون:
analogy)
له نێوان ناسیونالیزم و بنه‌ماڵه یان خێزان به
شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پێوه‌ندییه‌كی باوكسالارانه و
بنده‌ستی ژنان سه‌قامگیر ده‌كات. واته پێكچواندنی
ناسیۆنالیزم له‌گه‌ڵ خێزان، له لایه‌ك
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سروشتی به بوونی ناسیۆنالیزم
ده‌دات و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، چه‌شنه هیرارشییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م دێنێته‌وه كه له‌ودا ژنان و
منداڵان وه‌ك بنده‌ست و له باری فكرییه‌وه ناباڵغ
سه‌یرییان ده‌كرێت. هێر سه‌باره‌ت به‌م روانگه‌یه،
ئاماژه به نووسراوه‌كانی بۆ وێنه مه‌ككلینتۆك (1995)
ده‌كا. لایه‌نێكی دیكه كه هێر ئاماژه‌ی پێده‌كا،
پێوه‌ندی به جه‌سته‌ی ژنه‌وه هه‌یه، كه وه‌ك هێمایه‌ك
بۆ نه‌ته‌وه و وه‌ك سنووره‌كانی (ناوه‌كی) ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه سه‌یری ده‌كرێت. واته ئه‌و جه‌سته‌یه،
جه‌سته‌یه‌كه كه به هێرشی بێگانه هه‌ستیاره و بۆیه‌ش
نه ته‌نیا پێویستی به پارێزگاری هه‌یه، به‌ڵكو ده‌بێ
له لایه‌ن پیاوه‌وه به شێوه‌یه‌كی چڕ و تۆكمه كۆنترۆڵ
و چاوه‌دێری بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی كچێتی خاكه‌كه په‌ڵه‌ی
نه‌كه‌وێتێ.
به‌م شێوه‌یه جه‌سته و سێكسوالیته‌ی ژن له‌باتی
ئه‌وه‌ی موڵكی تاكی ژن خۆی بێت، ده‌بێته موڵك و
خاوه‌نێتی نه‌ته‌وه و، هه‌ر بۆیه‌ش بۆ نموونه
ده‌ستدرێژی (rape)
به ژنان له لایه‌ن سه‌ربازی دوژمنه‌وه له زۆربه‌ی
شه‌ڕه‌كاندا، وه‌ك هێمای سووككردن و ناپاككردنی
وڵاته‌كه ده‌بیندرێ. واته ئه‌م كاره هه‌روه‌ك لیو (Liu
1994)
و زۆر كه‌سی دیكه باسی لێده‌كه‌ن، زۆر له ده‌ستدرێژی
به مافی تاك به گرینگتر ده‌زانرێ.
ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی ئه‌و ناكۆكییه‌ی فێمینیزم و
ناسیۆنالیزم له‌م بواره‌دا پێوه‌ندی به تێگه‌یشتنی
نێرناوه‌ندی یان نێرسالارانه‌ی (androcentric)
له ناسیۆنالیزمه‌وه هه‌یه. واته ناسیۆنالیزم وه‌ك
هه‌ول یان خه‌باتێك ده‌بیندرێ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌فی
په‌ڵه‌داركراو و بایه‌خی برینداركراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
"خه‌ساو" (emasculated)
به‌ده‌ست بێنێته‌وه كه له رێگای "ده‌ستدرێژی،
داگیركردن و زاڵبوونی فه‌رهه‌نگی" ده‌ستدرێژكه‌ری
بێگانه له ده‌ستی داوه. ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ش كه
ژنان له شه‌ڕدا به‌شدار ده‌بن (كه ئه‌وه خۆێ به
ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێ) ژنان زیاتر وه‌ك قاره‌مانێكی
له‌پیاوچوو ده‌بیندرێن و به بیانووی جیاوازی وه‌ك
زگداربوون و ... له شه‌ڕ دوور ده‌خرێنه‌وه.
ره‌هه‌ندێكی دیكه كه هێر باسی لیده‌كا، ئه‌وه‌یه كه
ته‌نانه‌ت كاتێ سه‌ربه‌خۆییش له‌و وڵاتانه‌دا به‌دی
دێت، كێشه‌ی نێوان فێمینیزم و ناسیۆنالیزم به‌رده‌وام
ده‌بێت، چونكو ناسیۆنالیستی پیاو له كاتی خه‌بات و
شه‌ڕی رزگاریخوازدا، هانی ژنان ده‌ده‌ن كه به‌شداری
جووڵانه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و خه‌باته نه‌ته‌وه‌یی
بكه‌ن و به‌ڵێنییان پێده‌ده‌ن كه دوای سه‌ركه‌وتنی
خه‌باته‌كه ئه‌وان به داواكارییه‌كانی خۆیان بگه‌ن،
به‌ڵام فێمینیسته‌كان له كرده‌وه‌دا له‌م روویه‌وه
زۆربه‌ی جاران خیانه‌تیان پێكراوه، واته دوای
سه‌ركه‌وتنی جووڵانه‌وه‌كه، داواكارییه‌كانی ئه‌وان به
بیانووی دیكه پشت گوێ خراوه. به كورتی، ده‌وری
سه‌ره‌كی و شارۆڵی ژن له بنیاتنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌دا،
ته‌نیا له به‌رهه‌مهێنانه‌وه، واته منداڵسازكردندا،
ده‌بیندرێ. له زۆر شوێنان، داواكاری ژنان بۆ
مافه‌كانیان وه‌ك بوونیان به رۆژئاوایی و چه‌شنه
خیانه‌تێك به به‌رژه‌وه‌ندی یان كولتووری نه‌ته‌وه‌یی
له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
خانه‌ی دووه‌می ره‌خنه‌ی فێمینیسته‌كان له ناسیۆنالیزم
كه هێر باسی لێده‌كا، ئاستێكی نێونه‌ته‌وه‌یی
ده‌گرێته‌وه. مه‌به‌ستی هێر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی
ده‌وڵه‌تانی جیهانی سێیه‌م كاتێ سه‌رنجی خۆیان به‌و
كێشانه ده‌ده‌ن كه پێوه‌ندی به ژنانه‌وه هه‌یه، كه
ئه‌م كێشانه له ئاستێكی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاتبێته
به‌ر باس. وه‌ك نموونه هێر باسی تاوانی ده‌وڵه‌تی
ژاپۆن سه‌باره‌ت به ژنه لاوه‌كانی كۆرییا ده‌كا.
ژاپۆن له شه‌ڕدا، ژنانی كۆرییایی وه‌ك دیل له نێوان
سه‌ربازه‌كانی خۆی دابه‌ش ده‌كرد و هه‌زاران ژن به‌م
شێوه‌یه ته‌جاوز و ده‌سترێژییان پێكرا. كه‌چی هیچكام
له‌م وڵاتانه له‌و نیو سه‌ده‌یه‌دا ئه‌م كێشه‌یان باس
نه‌كردووه، ئه‌وه له‌م دواییانه‌دا كاتێ ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی خودی ئه‌و ژنانه، هه‌واڵه‌كه‌ی كرده به
هه‌واڵێكی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وسا ناچار بوون ئه‌و شته
باس بكه‌ن و ئه‌و تاوانه له قاو بده‌ن.
ڵایه‌نێكی دیكه له‌م ئاسته‌دا، مه‌سه‌له‌ی دووبه‌ره‌كی
خستن و ناكۆكی سازكردنه له نێوان ژنانی وڵاتانی
جیاواز، واته هه‌ولی ئه‌و ده‌وله‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی
دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی بخه‌نه نێوان فێمینیسته‌كانی
وڵاته جیاوازه‌كان و به‌م شێوه‌یه ته‌نانه‌ت رێگه بۆ
چه‌شنه راسیزمێك به‌رانبه‌ر به ژنانی نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه خۆش ده‌كه‌ن. له‌مباره‌وه‌ش نموونه‌ی سه‌ربه‌كان
و بۆسنییه‌كان به زه‌قی ئه‌و هه‌وله ده‌رده‌خات (له
كاتێكدا ئه‌وه ژنانی هه‌ردووك وڵات بوون كه به پله‌ی
یه‌كه‌م له لایه‌ن پیاوان و هه‌روه‌ها به هۆی بڕیاری
ئه‌وان بۆ شه‌ڕ و ده‌ستدرێژی به ژنان، بوون به قوربانی
ئه‌و شه‌ڕه).
به‌م هۆیانه‌ی كه باسكران، گومان و نادڵنیایی
فێمینیسته‌كان سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزم بێهۆكار نییه
و بۆیه‌ش ته‌نیا به‌ڵێنیدانی داهاتوویه‌كی نادیار
ناتوانێ كافی بێ بۆ دڵنیاكردنی ژنان و ئه‌وان به‌م
چه‌شنه له جووڵانه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی نزیك بكاته‌وه.
له هه‌مان حاڵ‌دا، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمیش له
بایه‌خه‌كانی فێمینیستی ده‌توانێ له قۆناغی جیاوازدا،
به قیمه‌تی چه‌شنه راسیزم و تاوانكارییه‌ك ته‌واو بێ
كه ئێمه نموونه‌مان له بۆسنیا به ئاشكرا بینی. بۆیه له
راستیدا، جیا له پرینسیپی یه‌كسانی ژن و پیاو و جودا
له گرینگیی روانینێكی دێمۆكراتیانه به مه‌سه‌له‌ی
ژنان، وا ته‌نانه‌ت له رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی
كرده‌وه‌یی و روانینێكی پراگماتیكییه‌وه‌ش،
نزیكبوونه‌وه و كه‌ڵك وه‌رگرتنی ناسیۆنالیزم له
فێمینیزم به سوودی جووڵانه‌وه‌ی كوردی ته‌واو ده‌بێت.
چه‌ند پێشنیارێكی كۆنكرێت
به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئێستی كورد و تایبه‌تی
كوردستان، ئێمه له‌به‌رده‌م پرسیارێكی گرینگ
راوه‌ستاوین. ئایا ژنان هه‌روه‌ك زۆر لایه‌ن به ئاشكرا
ده‌یدركێنن، ده‌بێ راوه‌ستن تا كورد رزگار ده‌بێ و
ئینجا داوای ویسته‌كانیان بكه‌ن یان ده‌كرێ ره‌وتی
رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و رزگاری ژنان هاوته‌ریب (موازی)
بچێته پێش؟ به بڕوای من مه‌سه‌له‌ی رزگاری ژنان ده‌بێ
وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك ببیندرێ كه هاوكات و هاوته‌ریبی
رزگاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێته پێش. بیانوووی ئه‌وه كه
جارێ كاتی كێشه‌ی ژنان نییه و ژنان ده‌بێ ده‌ست رابگرن
تا نه‌ته‌وه‌ی كورد رزگار ده‌بێ، له بیانووی هه‌ندێ
كۆمۆنیستی كلاسیك به‌هێزتر نییه كه پێیان وایه
نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ جارێ واز له خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تی بێنێ تا كێشه‌ی چینایه‌تی چاره‌سه‌ر
ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه ژنان وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگای
كوردی ده‌زانین و به‌شداری ئه‌وان به فاكت و به
فاكتۆرێكی گرینگ ده‌زانین، ده‌بێ هه‌ولی ئه‌وه بده‌ین
كه ناسیۆنالیزمی كوردی سیمایه‌كی پلورالیست و
دێمۆكراتیك به‌خۆیه‌وه بگرێ كه له‌ودا نه ته‌نیا
ژنان به‌ڵكو هه‌موو توێژ و كۆڕوكۆمه‌ڵێكی كوردی هه‌ست
به‌وه بكا كه سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیر و بۆچوون و هه‌ندێ
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، له رزگاری و ده‌ستكه‌وتنی
سه‌روه‌ری سیاسی بۆ كوردا به‌شدار و خاوه‌ن
به‌رژه‌وه‌ندین.
بۆیه ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سیمایه‌كی دێمۆكراتیانه
به كێشه‌ی كورد بده‌ین، ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی
دووباره‌مان له سه‌ر زۆر چه‌مك و تێگه‌یشتنی باو له
ناسیۆنالیزم هه‌بێ. یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ گه‌یشتن به‌م
مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه كه ئێمه گرفته‌كه ببینین و بزانین
به چ شێوه‌یه‌ك ژنان له دیسكۆرسی باوی ناسیۆنالیستیدا
ده‌رهاوێژراون و رۆڵی سوژه‌یه‌كی چالاكیان لێ زه‌وت
كراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و گرفته‌مان خسته به‌رچاو و
ئاشكرامان كرد، ئینجا هه‌نگاوی دووه‌م دۆزینه‌وه‌ی
رێگا چاره‌سه‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان وه‌ك پیاوان رۆلی
سوژه و بكه‌ری چالاكی جووڵانه‌وه بگێڕن. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ هه‌ول بدرێ چاوپێخشاندنێكی
دووباره‌مان به دابه‌شینی باوی ئه‌ركه‌كاندا هه‌بێ و
خه‌بات و كێشه‌ی كورد به ئه‌ركێكی هاوبه‌شی ژن و
پیاوی كورد بزانین. ژنانی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه و
هاوكات له‌گه‌ڵ پیاوی كورد به‌شداری جووڵانه‌وه‌ێ
كوردی بووه، به‌ڵام به‌داخه‌و‌ه، رۆڵی ئه‌و
داكێشراوه‌ته ئاستی كه‌سێك كه منداڵ به‌رهه‌م دێنێت و
خه‌باتگێڕ په‌روه‌رده ده‌كات. بۆ وێنه كاتێ ئێمه
سه‌یری سه‌رگوزه‌شته و بیره‌وه‌رییه‌كانی شۆڕشگیڕانی
كورد ده‌كه‌ین، ده‌بینین كه له باشترین حاڵه‌تدا،
ئه‌گه‌ر ناوی ژنه‌كانیان هاتبێ و باسیان لێكرابێ،
وه‌ك خێزانێك كه كوێره‌وه‌ری چێشتووه، یان چاوه‌ڕوانی
پیاوه‌كه‌ی بووه، یان خود ئه‌ركی به‌خێولكردنی
منداڵه‌كانی به‌ئه‌ستۆوه بووه، باسیان لێده‌كرێ.
مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگی دیكه ئه‌وه‌یه كه ئێمه به
ئاگاییه‌وه كه‌ڵك له زمان وه‌رگرین و هه‌ول بده‌ین
زمانی سیاسی كوردی له لایه‌نه پیاوسالارانه‌كه‌ی پاك
كه‌ینه‌وه. زمان ته‌نیا ئامرازێكی پێوه‌ندیگرتن نییه،
به‌ڵكو ئامرازێكیشه بۆ سازكردنی پێناسه، بۆ
سه‌قامگیركردنی نۆڕمه‌كان و به‌ره‌مهێنانه‌وه‌ی داب و
نه‌ریته‌كان. ئێمه ده‌بێ له به‌كارهێنانی زماندا هه‌ول
بده‌ین ئه‌و لایه‌نه سێكسیتیانه‌ی لێ بپاڵێوین و به
تایبه‌ت له زمانی سیاسی‌دا نه‌هێڵین ئه‌و چه‌شنه زمانه
لامان باو بێت. دیاره مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه كورد
نه‌توانێ كه‌ڵك له وشه‌ی وه‌ك نه‌رم و نۆڵ یان چاوجوان
و ... وه‌رگرێ، به‌ڵام نابێ زمانێكی وا ساز بێت كه
له‌ودا ژن ته‌نیا وه‌ك شتێكی جوان و نه‌رم و نۆڵ
ده‌بیندرێ، واته وه‌ک بووكه شووشه‌یه‌ك، یان له
باشترین حاڵه‌تدا وه‌ك فریشته‌یه‌ك ببیندرێ. له
هه‌مان حاڵیش‌دا پیاوه‌كان به ئازایه‌تی و عه‌قڵ و
بوێری و به‌شه‌ره‌فی و ... وه‌سف بكرێن. بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌به‌سته‌كه‌م باشتر ده‌ربڕم با وه‌ك نموونه سه‌یرێكی
پاشه‌رۆك، كتێبی شاعیری خۆشه‌ویستی كورد، هێمن
بكه‌ین و بزانین ئه‌و نۆڕمانه به به چ شێوه‌یه‌ك له
نووسراوه‌كانی ئه‌ودا ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه. چاو
له‌و چه‌ند رسته‌یه‌ی خواره‌وه بكه‌ن، بزانن چۆن هێمن
نیشتمان به جێنده‌ر ده‌كا و كوردستان وه‌ك جه‌سته‌ی
ژنێك ده‌بینێ كه پیاو داكۆكی لێده‌كه‌ن، یان خود چۆن
ده‌وری ژن و پیاو باس ده‌كا:
"داگیركه‌ران هێرشیان هێناوه
سه‌ر نیشتمان و زێدكه‌مان و ویستویانه وڵاتی
باوك و باپیرانمان داگیر
بكه‌ن (ل. 34).
"...بۆ چاومان دانه‌یه‌شتوه كه به كه‌یفی خۆیان
ده‌سدرێژی بۆ ماڵ و
گیان و نامووسمان
بكه‌ن" (ل. 35)
"... زۆر ئه‌حمه‌د، چاو ده‌له‌نه‌وه، ده‌گه‌نێ،
ژن دێنن و ده‌بنه
باوك. زۆر فاتی به‌خۆدا دێن،
به بووك ده‌چن و زگ ده‌كه‌ن."
(ل. 52)
"كوڕێكی له‌من بووبێ و شیری
منی خواردبێ و له كۆشی مندا په‌روه‌رده بووبێ،
ده‌زانم له مردن ناترسێ." (ل. 7)
"بۆ خه‌باتی هاوبه‌شی یه‌كسانی توند و تیژی له‌گه‌ڵ \
لاوی كارامه‌ی به‌جه‌رگ و
كیژی سه‌نگینم ده‌وێ (ل. 220)
هێمن كاتێ باسی پیاوه‌كان ده‌كات به‌و چه‌شنه وشه و
ئاوه‌ڵناوانه وه‌سفیان ده‌كا: پاڵه‌وان، زانا،
رووناكبیر، كارامه، به‌ئه‌زموون، فه‌یله‌سۆف،
چاونه‌ترس، كۆڵنه‌ده‌ر، بێ‌باك، پیاوانه، ئازایانه،
مه‌ردانه، خۆڕاگر و هتد. به‌ڵام كه ده‌گاته ژنه‌كان،
كه‌ڵك له‌م وشانه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گرێ: ده‌نگ ناسك،
له‌بار، نه‌شمیلانه، جوان، ویقار، ئارام، ئه‌و خانمه
به‌ڕێزه، ،فریشته‌ی پاك، چاوجوان، سه‌نگین، كوڵمه
سوور، به‌ژن باریك، ناسك و نازدار، شۆخ و له‌بار،
ده‌نگی سێحراوی، له‌شه نه‌رم و نۆڵ و گه‌رم و
گوڕه‌كه‌ی... مه‌مكه تورت و خڕه‌كانی... لێوه ناسك و
ئاڵه‌كانی، ئاوڕی ئاسكانه و هتد.
دیاره ئه‌گه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ، ده‌توانێ ئه‌و چه‌شنه
نموونانه ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندراوه‌كانی حیزبی و
به‌یانه سیاسییه‌كانیشدا بینێته‌وه. واته پیاو به
ئازایه‌تی و مه‌ردایه‌تی و عه‌قڵ و زانایی و
رووناكبیری داده‌ندرێ و ژنیش، به له‌ش، به جوانی، به
مه‌مكی تورت و خڕ یان ئه‌گه‌ر دایكی شه‌هیدێك بێ، به
به‌خێوكه‌ری كوڕێكی ئازا و نه‌ترس باسی لێده‌كرێ.
ره‌هه‌ندێكی دیكه، پێكهێنانی هه‌ندێ گۆڕانكارییه له
شێوه‌ی كار و چالاكی سیاسی‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ژنانیش
بتوانن تێیا به‌شدار بن. دیاره مه‌سه‌له ته‌نیا ئه‌وه
نییه كه ئه‌وان به‌شداری ئه‌و چه‌شنه چالاكییانه بن
یان نا، به‌ڵكو پرسیاری سه‌ره‌كی ده‌بێ ئه‌وه بێ كه
بۆ ئه‌وان به‌شداری ئه‌و چالاكییانه ناكه‌ن. بۆ ئێمه
ده‌بێ سه‌رنجی ناوه‌رۆك و فۆڕمی ئه‌و چالاكییانه
بده‌ین و بزانین بۆ ئه‌و چالاكییانه بۆ ئه‌وان
سه‌رنجراكێش نییه. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵیان
هه‌یه ده‌زانن كه منداڵه‌كانیان سیاسه‌تی كوردی به
شتێكی زۆر پیره‌مێردانه و وشك و برینگ ده‌زانن. ئه‌وه
راستییه‌كی تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تی
كوردی تا ئێستاش هه‌ر پیره‌كان ده‌یكه‌ن و هه‌ر به
شێوه باب و پایرانیشمان ده‌یكه‌ن. له حاڵێكدا روانین
به جیهان و به سیاسه‌ت ئاڵوگۆڕێكی فره قووڵ و
بنه‌ره‌تی به سه‌ردا هاتووه كه ئێمه ناتوانین هه‌ر
بوا به سانایی رووی لێوه‌رگێڕین. بۆ وێنه له به‌شێكی
زۆری كۆبوونه‌وه و دانیشتنی كوردی، نه‌قڵ و نوكته
گێڕانه‌وه، به‌شێك له نه‌ریتی كۆبوونه‌وه‌كان
پێكدێنێ، كه به‌شی زۆری ئه‌و نوكتانه‌ش (به گوێره‌ی
تێگه‌یشتنی باو ی پیاوی كورد له ژن) له حوزوری ژناندا
ده‌بێ سانسۆر كرێ. هۆیه‌كه‌شی ئاشكرایه، چونكو به‌شێكی
هه‌ره زۆری نوكته‌ی كوردی، لایه‌نی فره سێكسیستی
تێدایه و خاسله‌تێكی فره پیاوشڤینیستانه‌ی (machismo/
male chauvinism)
تێدایه. دیاره، هه‌نگاوێك له‌م رێگه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه
كه كاری ماڵ و ئاشپه‌زخانه نه‌بێته به‌ش و چاره‌نووسی
ژنان، چونكو مه‌رجێك بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بتوانن له
مه‌یدانی سیاسه‌تدا چالاك بن، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان
رێگایان له بواری جه‌ماوه‌ریدا بۆ بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش
ته‌نیا كاتێك مومكینه كه ئێمه زۆر ره‌خنه‌گرانه
بڕوانینه دابه‌شینی بواری خسوسی و جه‌ماوه‌ری كه
له‌ودا ژن هه‌میشه له بواری خسوسی، واته له ماڵدا
شوێنی پێدراوه، چونكو هه‌روه‌ك جینا توتاغاجی ئاماژه‌ی
پێده‌كا، سیستمی پیاوسالارانه، مافی به‌شداری له به‌شی
جه‌ماوه‌ری له ژنان زه‌وت كردووه و به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك رێگای ئه‌و به‌شدارییه‌ی لێ به‌ربه‌ست
كردووه.
زمانی سیاسه‌ت و شێوه‌ی كاری سیاسی ئێمه له ناو پیاو و
به گوێره‌ی فه‌رهه‌نگێكی پیاوانه شكڵی گرتووه. له زۆر
كۆبوونه‌وه‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ژنیش تێیدا به‌شدار
بێ، كه‌م كه‌س رووی له ژنه‌كانه، كه‌م كه‌س پێیوایه
ئه‌وان شتێكیان پێیه كه شیاوی گوێڕاگرتنی پیاوه.
دیاره گۆڕینی ئه‌و فه‌رهه‌نگه وا هاسان نییه، به‌ڵام
ئێمه ده‌بێ هه‌ولی خۆمان بده‌ین. به‌ڵام به‌شداری
چالاكانه‌ی ژنان له راستیدا ده‌بێ له خودی ژنانه‌وه
ده‌ست پێ‌بكا، پیاو، هه‌رچه‌ندیش دێمۆكرات بێ، وا به
سانایی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌گه‌ڵ ژناندا به‌ش ناكات،
بۆیه، ئه‌گه‌ر ژنانی كورد بیانه‌وێ ئه‌و فه‌رهه‌نگه
نه‌هێڵن، هیچ چارێكی دیكه‌یان نییه، جگه له‌وه كه
خۆیان بێنه نێوی، ته‌حه‌مولی كه‌ن و به‌ره به‌ره له
رێگه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی، ره‌خنه و دیالۆگه‌وه گۆڕانی
به‌سه‌ردا بێنن. ئه‌وه گرینگه كه ژنان خۆیان وه‌ك
قوربانی نه‌بینن، چونكو كه‌سێك كه خۆی وه‌ك قوربانی
ببینێ، ناتوانێ هه‌لومه‌رجه‌كه بگۆڕێ.
له پاڵ ئه‌وانه‌دا ده‌بێ ژنان به‌رده‌وام له رێگه‌ی
دیالۆگ، ره‌خنه و پێداگرتن له سه‌ر ویست و داواكاری
خۆیان، له‌گه‌ل پیاواندا خه‌ریكی گفتوگۆ، موزاكره و
پێكهاتن بن. ئه‌وان ته‌نیا كاتێك ده‌توانن ده‌وریان له
گوڕینی ئه‌و ستروكتوره پیاوسالارانه‌یه‌دا هه‌بێت، كه
خۆیان له ناوه‌وه، هیرارشی و باڵاده‌ستی پیاوان
بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه و به‌رگری له‌به‌رانبه‌ردا
بكه‌ن، به هه‌مان شێوه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ پیاوانی
كورددا، نا به باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی دیكه و زوڵم و
زۆری رژێمه‌كانی ناوچه‌دا ده‌ڵێن. هه‌ر ئه‌وه‌ش
یه‌كێكه له ئه‌نجامه‌كانی ئاسایی دابه‌شینی سه‌روه‌ری
كه ئێمه له ئاستی سیاسی‌دا وا به تووندی پێی له‌سه‌ر
داده‌گرین.
سه‌رچاوه‌كان
بۆ به‌شی تیۆریكی ئه‌م وتاره من به‌تایبه‌ت و به
شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌ڵكم له نووسراوه‌كه‌ی هێر
وه‌رگرتووه.
Yuval-Davis, N. (1989), ‘National Reproduction and
“the Demographic Race” in Israel’, in N. Yuval-Davis
and F. Anthias (eds),
Woman– Nation– State,
London: Macmillan, 92– 108.
Yuval-Davis, N. (1997), Gender and Nation,
London: Sage.
Özkirimli, U. (2000), Theories of Nationalism: A
Critical Introduction, New York: Palgrave
Publishers, 2000.
Enloe, C. (1995) ‘Feminism, Nationalism and
Militarism: Wariness Without Paralysis?’, in C. R.
Sutton (ed.), Feminism, Nationalism and
Militarism, Arlington: The Association for
Feminist Anthropology/ American Anthropological
Association, 13– 32.
Jayawardena, K. (1986) Feminism and Nationalism
in the Third World, London: Zed Books.
McClintock, A. (1995), Imperial leather : race,
gender and sexuality in the colonial contest.
London: Routledge
Herr, R. S (2003), “The Possibility of Nationalist
Feminism”, Hypatia, vol 18, no 3.
Totagajy, Jina, ”Könsladdad politik”,
www.kurdishplatform.org
له‌یلا خاله‌ندی، "هه‌نگاوی یه‌كه‌م"،
www.kurdishplatform.org
هێمن (1362)، پاشه‌رۆك، مه‌هاباد: سه‌یدیان.