|
سه‌روه‌ری سیاسی و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد

ده‌روازه
یه‌كێ له خاڵه گرینگه‌كانی پلاتفۆرمی سیاسی
پێشنیاری كۆمیته‌ی ئاماده‌كار، پێوه‌ندی به
مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری سیاسییه‌وه
sovereignty
ھه‌یه.[i]
ئه‌م خاڵه ده‌بێ سه‌رنجێكی تایبه‌تی پێبدرێ،
چونكو تا ئێستا له كه‌شی رۆشنبیری كوردیدا،
به ده‌گمه‌ن باسی له‌سه‌ر كراوه و كه‌متر
بایه‌خ به گرینگی و ده‌وری ئه‌م تیۆرییه له
سه‌ر فۆرمدان به شێوه روانینی ئێمه به
سیاسه‌ت و به‌تایبه‌ت به سیاسه‌ت له ئاستێكی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا دراوه. له‌م وتاره‌دا ھه‌ول
ده‌درێ به پێی ده‌رفه‌ت، ھه‌ندێ لایه‌نی
مێژووی و ھه‌روه‌ھا تیۆریكی ئه‌م باسه
پێشكه‌ش كرێت و، ھه‌ندێ ره‌ھه‌ندی ئه‌م پرسه
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورددا بخرێته
به‌رباس.
چه‌مكی سه‌روه‌ری له مۆدێرنیته‌دا، یه‌كێ له
ناوه‌ندیترین چه‌مكه‌كانی تیوری سیاسی و
ھه‌روه‌ھا كرده‌وه‌ی سیاسیی بووه/هه‌یه و
ئه‌م چه‌مكه ده‌كرێ بڵێین كه بنه‌مای
بوونناسانه‌ی[ii]
لێكدانه‌وه‌كانی سیاسی له سیاسه‌تی جیھانی‌دا
پێكھێناوه. به واتایه‌كی دیكه، ته‌نانه‌ت
وێناكردنی[iii]
سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تی مۆدێرن به‌بێ
له‌به‌رچاوگرتنی ده‌وری سه‌ره‌كی و فره
بنیاتنه‌رانه‌ی سه‌روه‌ری مه‌حاڵه. كه
ده‌ڵێم ده‌وری بنیاتنه‌رانه، چونكو سه‌روه‌ری
نه‌ك ھه‌ر خۆی به‌رھه‌مێكی تیوری و پراكسیسی
سیاسی بووه، به‌ڵكو ده‌ورێكی فره
بنجبڕانه‌شی له شكلدان به‌م تیۆری و
پراكسیسه سیاسییه‌دا ھه‌بووه. سه‌روه‌ری و
سه‌رھه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك
دووانه‌یه‌ك وان كه وێناكردنی یه‌كیان به بێ
ئه‌وی دیكه‌یان دژواره. سه‌روه‌ری له‌م
تیۆرییانه‌دا، وه‌ك چاره‌سه‌رێكی تایبه‌ت
بیندراوه بۆ گرفته‌كانی رێكخستنی كۆمه‌ڵگای
سیاسی و بۆ كێشه‌ی چڕبوونه‌وه و
پراكتیزه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له
كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی‌دا. له كرده‌وه‌دا به
تایبه‌ت له روانگه‌یه‌كی ریالیسم و
نوێریالیسمه‌وه[iv]
كه به‌سه‌ر تیۆری پێوه‌ندییه‌كانی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا زاڵ بووه، ده‌وڵه‌ت وه‌ك
یه‌كه‌یه‌كی نامێژوویی بیندراوه و مێژوو و
پاشخانی پێكھاتنی ده‌وڵه‌ت و ھۆكاره‌كانی
سه‌رھه‌ڵدانی وه‌پشت گوێ خستراوه. له‌م
روانگه‌یه‌وه، سه‌روه‌ری ھه‌میشه بنه‌مای
ده‌وڵه‌تی پێكھێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م
چه‌مكه له گۆشه‌نیگایه‌كی مێژووییه‌وه
سه‌یری بكرێ. بۆیه ئێمڕۆ كه باس له بوحران
و ته‌نگانه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن ده‌كرێ، كه
باسی به‌جیھانیبوون و لاوازبوونی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی دێته ئاراوه، ھه‌مووی ئه‌مانه،
راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به گۆڕانێكه له
تێگه‌یشتنی باو و زاڵی ئه‌م چه‌ند سه‌د
ساڵه‌یه له چه‌مكی سه‌روه‌ری و له ده‌وری
ئه‌م چه‌مكه له شكڵدان به شێوه‌یه‌كی
تایبه‌ت له پێوه‌ندی له نێوان ده‌وڵه‌تان و
ھه‌روه‌ھا فۆرمدان به تێگه‌یشتنێكی تایبه‌ت
له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ھه‌ر به‌م پێیه‌ش
له پێناسه و ھۆوییه‌تی سیاسی.
سه‌روه‌ری تائێستاش، ھه‌ر وه‌ك بارتلسۆن به
درووستی ئاماژه‌ی پێده‌كا، وه‌ك بنه‌مایه‌كی
گومانلێنه‌كراو و سه‌ره‌كی دیسكۆرسی مۆدێرنی
سیاسی ماوه‌ته‌وه، چونكو ئه‌م چه‌مكه ئێستاش
ده‌وری سه‌ره‌كی ھه‌یه له پێناسه‌به‌خشین و
پۆلین كردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه
ده‌وری جه‌وھه‌رییان ھه‌یه بۆ ده‌وڵه‌ت.[v]
سه‌روه‌ری له واقیعدا، ئه‌و پێوار و
پرینسیپه سه‌ره‌كییه بووه بۆ دیاریكردنی
ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه بواری ناوه‌وه و
ئه‌و شتانه‌ی له ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانی ده‌وڵه‌ت.[vi]
ئه‌م پرینسیپه‌ش، له دوای ئاشتی وێستفالیا
له ساڵی 1648 تا ئێستا به‌بێ دڕدۆنگی، ده‌وری
خۆی له شه‌رعییه‌تدان به‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا،
پاراستووه.[vii]
ئه‌وه دوای كۆتاییھاتنی شه‌ڕی سارد و
په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ره‌وتی به‌جیھانیبوون بوو
كه بۆ یه‌كه‌م جار، مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری به
جدی خرایه به‌ر باسێكی ره‌خنه‌گرانه و
ھه‌ندێ سێبه‌ری گومان خسترایه سه‌ر ناوه‌رۆك
و داھاتووی ئه‌م چه‌مك و پراكسیسه له
جیھاندا. ئێستاش له‌م باسانه‌دا، مه‌سه‌له‌ی
سه‌روه‌ری به پله‌ی یه‌كه‌م،
به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌وتی به‌جیھانیبوون و
ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه ئه‌نجامی ئه‌م ره‌وته
بوون.
ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م خاڵه په‌سند بكه‌ین كه
ھه‌موو فكر و بۆچوونێك به‌رھه‌می بارودۆخێكی
تایبه‌تن و وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ ھه‌ندێ گرفتی
تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه دێنه ئاراوه،
ئه‌وسا ده‌بێ ئێمه سه‌روه‌ریش ھه‌ر وه‌ك
دیارده‌یه‌كی مێژوویی ببینین، كه به‌رھه‌می
بارودۆخێكی تایبه‌تی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری بووه و وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ گرفتێكی
تایبه‌ت له سه‌رده‌مێكی تایبه‌تدا ھاتۆته
ئاراوه. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نێكی
مه‌سه‌له‌كه‌یه، روویه‌كی گرینگی دیكه‌ی ئه‌م
راستییه ئه‌وه‌یه، كه سه‌روه‌ری ھه‌م وه‌ك
چه‌مكێكی سه‌ره‌كی تیۆری سیاسی و ھه‌میش وه‌ك
پراكسیسێكی سیاسی، بارودۆخێكی تایبه‌تیشی
خوڵقاندووه، كه په‌ڕاندنی سنووره‌كانی ئه‌م
قاوغه فكرییه ھاسان نه‌بووه و نییه. چونكو
سه‌روه‌ری به‌م چه‌شنه خۆی تاراده‌یه‌ك،
پێكھێنه‌ری ناوه‌رۆكێك بووه كه ئێمه‌ی ناچار
كردووه له ناوه‌وه‌ی ھه‌مان ناوه‌رۆك و
چوارچێوه‌وه بڕوانینه سه‌روه‌ری و
ھه‌لیسه‌نگێنین، كه ئه‌مه كارێكی فره
دژواره. له‌م روویه‌وه ده‌بێ سه‌روه‌ری
سیاسی وه‌ك پێكھاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی[viii]
و وه‌ك دیسكۆرسێكی سیاسی[ix]
ببیندرێت، به‌م مانایه كه ئه‌م دیسكۆرسه
ھێمایه‌كه بۆ ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی كه له
شوێنكاتدا[x]
سنووره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه له
چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی خاكیدا ده‌ستنیشان
ده‌كات. به‌م مانایه، خودی ئه‌م چه‌مكه
زمانی سیاسیی ئێمه‌ی داڕشتووه و ھه‌ر ئه‌مه‌ش
پێشان ده‌دا كه په‌ڕاندنی سنووری
بیركردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه
چه‌نده دژواره و، بۆیه‌ش ئه‌م چه‌مكه
توانیوێتی ماوه‌یه‌كی ئه‌وا دوورودرێژ،
به‌سه‌ر زۆربه‌ی تیۆرییه سیاسییه‌كان و
پێوه‌ندییه‌كانی سیاسی‌دا زاڵ بێ.[xi]
ئێمڕۆ كه ئه‌م فكره ھاتۆته ژێر
پرسیاره‌وه، جێگای خۆیه‌تی كه ئێمه له
خۆمان بپرسین و بزانین چ ئاڵوگۆڕێكی تایبه‌ت
روویداوه كه له پڕ تیۆرییه‌كی خستۆته ژێر
پرسیاره‌وه كه له‌م چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی
دواییدا، كه‌س پێی وانه‌بوو ده‌كرێ له
ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌م چه‌مكه، بیر له
سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت بكرێته‌وه.
«««
روانگه‌ی باو سه‌باره‌ت به به‌جیھانیبوون
ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت توانستی كۆنترۆڵی
جارانی نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵاتی له ئاستی خاكیی
وڵات‌دا لاواز بووه. له روانگه‌ی زۆربه‌ی
ئه‌م بیركارانه‌شه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی
به‌جیھانیبوون، به‌شێوه‌یه‌ك، لاوازبوونی
سیاسه‌ت له به‌رانبه‌ر ئابووریدایه؛ به
واته‌یه‌كی دیكه، ده‌سه‌ڵاتی بازاری جیھانی
به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته
نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا زاڵ بووه. ھه‌ندێ له‌و
بیركارانه‌ی كه خۆیان زیاتر له به‌ره‌ی
چه‌پدا (به ته‌یفی جۆراوجۆره‌وه)
ده‌بیننه‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییانه به شتێكی
نوێ نازانن و، پێیان وایه ئه‌م ره‌وته خۆی
درێژه‌ی به‌شێك له‌و قه‌یرانه‌یه كه
مۆدێرنیته ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵیدا
رووبه‌ڕوو بووه. له‌وان، زیگمۆند باومه‌ن
پێیوایه كه به‌جیھانیبوون ناوێكی دیكه‌یه
بۆ بێنه‌زمییه‌كی نوێ له مۆدێرنیته‌دا، چونكو
مۆدێرنیته به‌شێك له ناوه‌رۆكی له‌م
نه‌زمه‌دا بوو كه توانی له‌م چاخه‌دا،
به‌سه‌ر جیھانی‌دا بسه‌پێنێ.[xii]
سیاسه‌ت له سه‌رده‌می مۆدێرنیته‌دا و به‌م
تێگه‌یشتنه‌ی مۆدێرنیته، تووشی قه‌یران
ھاتووه. چونكو ده‌وڵه‌ت له پرۆژه‌ی
مۆدێرنیته‌دا، ئه‌كتۆری[xiii]
سه‌ره‌كی بوو بۆ دابه‌زاندنی و به‌دیھێنانی
كۆمه‌ڵگایه‌كی ھارمۆنیك له رێگای تاكه
ئاوه‌زمه‌ند و ئاوتۆنۆمه‌كانه‌وه. سه‌روه‌ری
(له قالبی ده‌وڵه‌تدا) ھێمایه‌ك بوو بۆ
رزگاركردنی كۆمه‌ڵگا له ئانارشی و بێنه‌زمی.
به واته‌یه‌كی دیكه، ھه‌ر وه‌ك پێتر واگنێر
جه‌خت له‌م خاڵه ده‌كا،[xiv]
پرۆژه‌ی مۆدێرنیته له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ركی
دامه‌زراندنی نه‌زمێكی نوێی بۆ خۆی دانابوو.
ئه‌و ره‌ھه‌نده، ئێمه ده‌خاته ناو ئه‌و
باسانه‌ی كه به گشتی مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری
به شێوه‌یه‌كی تۆكمه به مه‌سه‌له‌ی ھه‌ره‌ج
و مه‌ره‌ج یان ئانارشییه‌وه گرێ ده‌ده‌ن.
به‌م مانایه كه له دیسكۆرسی سیاسی‌دا،
مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری ھه‌میشه وه‌ك چاره‌سه‌ر
یان ئه‌نجامێكی ئه‌و ئانارشییه ھاتۆته
ئاراوه، كه به گوێره‌ی ئه‌م تیورییانه،
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ر له سه‌رھه‌ڵدانی
ده‌وڵه‌ت تێیایدا ده‌ژیا. به واته‌یه‌كی
دیكه، سه‌روه‌ری چاره‌سه‌رێك بوو بۆ پاراستنی
گیان و ماڵی خه‌ڵك و بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی
ھه‌میشه‌یی ناوخۆیی رزگاریان بێ. به‌م چه‌شنه
سه‌روه‌ری له لای زۆربه‌ی تیۆریسیه‌نه‌كانی
تیۆری و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا، به گشتی وه‌ك
ئانتیتێزێك،[xv]
یان خود وه‌ك دژ و به‌رانبه‌ری ئانارشی
ھاتووه. كاتێ كه له‌م تیۆرییانه‌دا باسی
باری سروشتی ده‌كرێ، مه‌به‌ست ھه‌ر ئه‌م
ئانارشییه‌یه كه تاكه رێگا بۆ خۆرزگاركردن
له‌م ھه‌لومه‌رجه ناله‌باره، سازبوونی
ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رییه. واته ئێمه له
ده‌ره‌وه‌ی سه‌روه‌ریدا، جگه له ئانارشی و
ھه‌ره‌ج و مه‌ره‌ج ھیچ ئالترناتیڤێكی دیكه‌مان
نییه. ھه‌ر ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تاوه بووه
بنه‌مای تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت، سه‌روه‌ری و
پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی. ئه‌وه‌ی له
ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌گوزه‌را، به ئانارشی
داده‌ندرا. یان روونتر بڵێم، پێوه‌ندی نێوان
ده‌وڵه‌تان ھه‌میشه ھێمایه‌ك بووه بۆ
ئانارشی، له كاتێكدا، ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان
له ژێر سێبه‌ری نه‌زم و ئاسایشتدا بیندراوه.
ئه‌م دایكاتۆمییه،[xvi]
به‌ردێكی بناغه‌ی تێگه‌یشتنی مۆدێرن بووه له
سیاسه‌ت و سه‌روه‌ری. سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌ت
واته نه‌زم و ئاسایش.[xvii]
ئه‌م روانینه به سه‌رھه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی
مۆدێرن و ژماردنی ئانارشی وه‌ك ھۆكارێكی
سه‌رھه‌ڵدانی سه‌روه‌ری، ھه‌میشه یه‌كێ له
بنه‌ماكانی تیۆری سیاسیی بووه. به‌م چه‌شنه،
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌روه‌ری به ھاسانی
شه‌رعییه‌ت به بوونی خۆیان به تایبه‌ت له
پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌ده‌ن. بۆیه
ئه‌وه سه‌یر نییه كه ھه‌ر گرفتێ له شوێنێ
و له‌م پێوه‌ندییانه‌دا بێته پێش، به سانایی
وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ ئانارشی له جیھاندا
ته‌فسیر ده‌كرێ. ھه‌مان شت بۆ حكومه‌تێكی وه‌ك
ئێران یان توركیاش راسته، كه پێیوایه به
دانپێنان به مافی كوردان، بوون و ئاسایشتی
خۆیان و ناوچه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه،
چونكو به پێی ئه‌م تیۆرییه، ھه‌ر وه‌ك
باسمان كرد، ھیچ لایه‌نێ بۆی نییه به ھیچ
شێوه‌یه‌ك سه‌روه‌ری بخاته ژێر پرسیار یان
لاوازی بكات. واته ھیچ رێگایه‌ك نامێنێ جگه
له ھه‌ڵبژاردن له نێوان ئانارشی یان
سه‌روه‌ریدا، ھه‌ر بۆیه‌ش جیاوازیخواز و ھه‌ر
چه‌شنه به‌ربه‌ره‌كانییه‌ك له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تان ھه‌میشه مۆری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی
وێده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ش ھه‌روه‌ك دڤێتاك باسی
لێده‌كا، ھینده سه‌یر نییه، چونكو ھه‌مووی
ئه‌م تیۆری و به‌ڵگه‌ھێنانه‌وانه (له
چوارچێوه‌ی تیۆری سیاسی) له پله‌ی یه‌كه‌مدا
بۆ داكۆكی له ده‌وڵه‌ت بووه.[xviii]
لایه‌كی تری مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه كه
سه‌ره‌رای ئه‌و ھه‌موو گۆڕانكارییانه، تا
ئێستاش ئه‌م تیۆرییانه به‌رگرییه‌كی زۆر له
به‌رانبه‌ر گۆران و تێگه‌یشتنێكی نوێ له
سه‌روه‌ری پێشان ده‌ده‌ن. بۆیه به‌تایبه‌ت
ئه‌و تیۆرییانه‌ی له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا باو و زاڵن، به‌شی ھه‌ره
زۆریان، له خزمه‌تی پاراستنی ده‌وڵه‌ت دان و
پارێزگاری له‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌كه‌ن. نه‌ك
ھه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو ھه‌روه‌ك والكر باس
ده‌كا، ئه‌م تیۆرییانه خۆیان ده‌ورێكی
بنیاتنه‌رانه‌ی كرده‌وه‌ییان[xix]
له‌م پێوه‌ندییه‌دا، واته له پراكتیكی
سه‌روه‌ریدا و له شێوه‌دان به روانگه‌ی باو
سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تدا ھه‌بووه، یان ھه‌ر
وه‌ك كامپبێل جه‌خت ده‌كا، پارادایمی
سه‌روه‌ری له سه‌ر بنه‌مای دایكۆتامییه‌كی
ساكار له نێوان سه‌روه‌ری و ئانارشیدا
پێكھاتووه و كردی ھه‌یه.[xx]
سه‌روه‌ری وه‌ك نۆڕم یان تیۆری
وشه‌ی سه‌روه‌ری به مانای باڵاترین
ده‌سه‌ڵات له وشه‌ی فه‌ره‌نسه‌وی
souveraineté
و ئه‌ویش له
souverain
واتا باڵاترین هاتووه كه خۆی ریشه‌ی
له وشه‌ی لاتینی
superanus
دا ھه‌یه. له تیۆری سیاسی‌دا ئه‌م چه‌مكه
به مانای گه‌وره‌ترین یان باڵاترین ده‌سه‌ڵات
و ئاوتۆریته كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێ و، له
ئاست پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆ
ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌كارده‌ھێنرێ كه له
لایه‌كه‌وه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانی دیكه‌دا سه‌ربه‌خۆ بێ
(سه‌ربه‌خۆیی ده‌ره‌كی) و، له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه، پاوانی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات له
چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری و سنووره‌كانی ئه‌م
یه‌كه جوغرافیاییه‌دا ھه‌بێ (سه‌ربه‌خۆیی
ناوه‌كی). واته سه‌ربه‌خۆبوون و سه‌روه‌ری
وه‌ك یه‌كێ له بنه‌ماكانی سه‌رھه‌ڵدانی
ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ژمێردرێ.
به گوێره‌ی تاریفی باو له ھه‌موو
كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسیی‌دا، ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا و
ره‌ھا ھه‌یه كه سه‌روه‌ره. دیاره مه‌به‌ست
له‌م تاریفه ئه‌وه نییه كه سه‌روه‌ر
ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وا ره‌ھای ھه‌یه كه ھیچ
سنوورێكی بۆ نییه، به‌ڵكو زیاتر مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌روه‌ردا[xxi]
(كه خۆی له دابه‌شكردنی جیھان به‌سه‌ر
ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا پێكھاتووه)،
ھیچ ئه‌كتۆر یان ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه ناتوانێ
نكۆڵی
له باڵایی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بكات.
ھه‌ندێ كه‌س له شوێنگرتنی مێژووی سه‌روه‌ری،
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م چه‌مكه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ
سه‌رده‌می یۆنانی كۆن و له تێكسته‌كانی
ئه‌ره‌ستۆ و ئه‌فلاتۆندا سۆراغی ده‌گرن.
به‌ڵام له راستیدا ئه‌م چه‌مكه، به‌تایبه‌ت
به‌و شێوه‌یه‌ی كه دوایی له سه‌ده‌كانی
پانزده و شانزده‌دا ھاته ناو زمانی سیاسیی
مۆدێرنه‌وه، پیوه‌ندی كه‌متر به باسه‌كانی
یۆنانی كۆنه‌وه ھه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه
بمانه‌وێ بۆ سه‌رچاوه‌ی كۆنتری ئه‌م چه‌مكه
بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وسا ره‌نگبێ له یاساكانی
رۆمادا یه‌كه‌م نمونه‌ی ته‌فسیرێكی ئه‌وا له‌م
چه‌مكه ببینین. به گوێره‌ی ئه‌م یاسایانه:
"ئیراده‌ی میر [شا یان حاكم] ھێز و حوكمی
یاسای ھه‌یه، چونكو خه‌ڵك خۆیان ئه‌م مافه و
ده‌سه‌ڵاته‌یان پێبه‌خشیوه." به‌ڵام ئه‌وه،
ھه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی مێژووكار و تیۆریسیه‌نه‌كان
ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، دوای ژیانه‌وه‌ی
دووباره‌ی یاسای رۆما له سه‌ده‌ی دوازده‌دا
بوو كه ئه‌م چه‌مكه‌ش ژیانێكی دووباره‌ی
وه‌رگرت. چه‌مكی سه‌روه‌ری تا ئه‌و كات ئه‌و
مانا سیاسییه‌ی نه‌بوو كه دواترخرایه پاڵی،
چونكو زۆربه‌ی ھه‌ره زۆری حكومه‌ته
پاشایه‌تی و میرنشینه‌كانی ئه‌وكاتی ئوروپا،
سه‌روه‌ری و باڵاده‌ستی ئێمپراتۆری رۆم ـ
ئاڵمانیان له لایه‌ك و له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پاپا و كه‌نیسه‌یان
په‌سند كردبوو.[xxii]
كه وایه، ئه‌وه دوای سه‌ده‌ی چارده و
پانزده‌یه كه له زه‌مینه‌ی كێشه و ململانی
نێوان كه‌نیسه و ئێمپراتۆری رۆمادا، ھه‌ندێ
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و میرنشین سه‌ر ھه‌ڵده‌ده‌ن،
كه خۆیان وابه‌سته یان بنده‌ستی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه نازانن و نایانه‌وێ سه‌ریان بۆ
دانوێنن. یه‌ك له‌م وڵاتانه فه‌ره‌نسه بوو
كه به‌رێوه بوو سیستمی فیۆداڵی جێ بێڵێ.
فه‌ره‌نسه له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكی ناوخۆییدا بوو
و ده‌وڵه‌تیش، شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی به‌ھێزی
به‌خۆوه گرتبوو. شای فه‌ره‌نسه ئاماده
نه‌بوو ئاتۆریته‌ی پاپا یان ئێمپراتۆر
بسه‌لمێنێ و خۆی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ و
باڵا ده‌زانی. ھه‌ر له‌م پێوه‌ندییه و له‌م
سه‌رده‌مه‌شدایه كه بۆ یه‌كه‌م جار، به
شێوه‌یه‌كی مۆدێرن، باسی سه‌روه‌ری سیاسی
ده‌بێته بابه‌تێكی تیۆری و دیسكۆرسی سیاسی.
فیلۆسۆفی فه‌ره‌نسی، ژان بۆده‌ن،[xxiii]
شا یان میر به باڵاترین ده‌سه‌ڵات داده‌نێ و،
پراكتیزه‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له سه‌ر
ره‌عییه‌ت و دانیشتوانی فه‌ره‌نسه به مافی
سروشتی شا ده‌زانێ. سه‌ره‌وه‌ر له روانگه‌ی
بۆده‌ن، واته: "ده‌سه‌ڵاتی ره‌ھا و
به‌رده‌وام له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ، یان ده‌سه‌ڵاتی
ره‌ھا له‌سه‌ر ھاوڵاتییان و دانیشتووان كه
یاسا ھیچ سنوورێكی بۆ دانه‌نێ." ئه‌م چه‌مكه
لای بۆده‌ن، بڕبڕه‌ی پشتی تیۆری سیاسی پێكدینێ
و تاریف و پێناسی ده‌وڵه‌ت و ھاووڵاتی و زۆر
چه‌مكی دیكه، به‌م تاریفه‌ی بۆده‌ن له
سه‌روه‌ری ده‌به‌سترێته‌وه. به‌م چه‌شنه شا
له لای بۆده‌ن، ته‌نیا له‌به‌رانبه‌ر خودادا
به‌رپرس ده‌بێ و، كه‌نیسه یان ده‌سه‌ڵاتێكی
زه‌مینی دیكه، مافی خۆتێھه‌ڵقوورتاندن یان
دیكته‌كردنی سیاسه‌تیان نییه. بۆده‌ن له‌م
باسه‌یدا و بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌م فكره، خۆی
به تیۆرییه‌كانی مافی سروشتی ده‌به‌ستێته‌وه
كه له‌و سه‌رده‌مدا و ھه‌تا سه‌ده‌ی ھه‌ژده،
دیسكۆرسێكی باوی تیۆری سیاسی بوو. جه‌وھه‌ری
ئه‌و تیۆرییه بریتییه له‌وه كه مرۆڤه‌كان
پێش پێكھاتنی ده‌وڵه‌ت یان شكڵگرتنی سیاسه‌ت،
ھه‌موویان خاوه‌نی ھه‌ندێ مافی سروشتی بوون.[xxiv]
وه‌ك گووتمان، ئه‌وه بۆده‌ن بوو كه یه‌كه‌م
جار به شێوه‌ی تیۆری و به راڤه‌یه‌كی مۆدێرن
چه‌مكی سه‌روه‌ری، ھێنایه مه‌یدانه‌وه،
به‌ڵام ھیچ گومان له‌وه دانییه كه ئه‌وه
فیلۆسۆفی ناسراوی ئینگلیزی، تۆماس ھابز،[xxv]
بوو كه بنیاتنه‌ری تێگه‌یشتنێكی مۆدێرن له‌م
چه‌مكه بووه. ھابز ھه‌مان تیۆری بۆده‌ن
دێنێته ئاراوه، به‌م جیاوازییه‌وه
سه‌ره‌كییه كه سه‌روه‌ر (شا یان میر) به
بۆچوونی ھابز، له‌به‌رانبه‌ر ھیچ ده‌سه‌ڵاتێكی
بانزه‌ویدا به‌رپرس نه‌بوو. به‌م شێوه‌یه
ھابز روانینێكی سێكوله‌ر و ته‌واو ماتریالیستی
له چه‌مكی سه‌روه‌ری ھێنایه ئاراوه و له
ھه‌مان كاتیش‌دا، ئه‌م چه‌مكه‌ی كه‌متازۆر به
مه‌سه‌له‌ی تاپۆ و كۆنتراكته‌وه به‌سته‌وه.
له روانگه‌ی ھابزه‌وه، سه‌روه‌ری
ده‌سه‌ڵاتێك بوو كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆیان
به ویست و ئیراده‌ی خۆیان پێشكه‌شی سه‌روه‌ر
یان ده‌وڵه‌تیان كردووه، تا له
به‌رانبه‌ردا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ژیان و ماڵیان
بپارێزێ. به لای ھابزه‌وه، مرۆڤ له باری
سروشتی‌دا گورگی یه‌كتر بوو و ئه‌گه‌رچی
مرۆڤه‌كان ئازادییه‌كی ته‌واوییان ھه‌بوو،
به‌ڵام نه‌بوونی نه‌زم و ئاسایشت وایان
لێده‌كا كه واز له‌م ئازادییه بێنن و ئه‌م
ئازادییه قوربانی ئاسایشت و نه‌زم بكه‌ن.
كۆنتراكتێ كه ھابز باسی لێده‌كا، به‌م
شێوه‌یه‌یه. به‌م جۆره شا یان سه‌روه‌ر به
لای ھابزه‌وه، ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێك كه
ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه و شه‌رعییه‌تی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه،
به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته،
ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه و سه‌ره‌وه‌ی یاسا،
واته ئه‌و خۆی ده‌بێته یاسادانه‌ر و به‌م
چه‌شنه، سه‌روه‌ر و یاسا یه‌ك مانا
وه‌رده‌گرن.
دیاره ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنجی بارودۆخی
ئه‌وكاتی ئینگلستان بده‌ین، ده‌زانین كه ئه‌م
فكرانه لای ھابز چه‌نده راسته‌وخۆ پێوه‌ندی
به كات و شوێنێك ھه‌یه كه ئه‌و تێیا
ده‌ژیا: وڵاتێك له له شه‌ڕی ناوخۆییدا
ده‌سووتا و كێشه‌ی په‌رله‌مان و شا وڵاتی
تووشی ته‌نگانه‌یه‌كی قووڵ كردبوو. بۆ ھابز
تاكه رێگای رزگاربوون له‌م ته‌نگانه‌یه
ئه‌وه بوو كه ھه‌موو لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی
بێسنووری شا بسه‌لمێنن و ئه‌ركی شا ئه‌وه بێ
وڵات له شه‌ڕی ناوخۆیی و ھه‌ره‌ج و مه‌ره‌ج
رزگار بكات. ھابز كتێبی لوایتان ی دوو
ساڵ دوای له سێداره‌دانی چارلزی یه‌كه‌م
ده‌نووسێ و له پاشخانی ئه‌م باره نوێیه‌شدا،
ئێمه ئاشتی وێستفالیامان ھه‌یه كه ئامانجی
دامه‌زراندنی سیستمێكی نوێی پێوه‌ندی نێوان
ده‌وڵه‌تان بوو.
دواتر ھه‌ر ئه‌م فكره، واته بیری كۆنتراكت
لای جان لاك
گۆڕانێكی سه‌ره‌كی به‌سه‌ر دێ.
لاك له‌گه‌ل ھابز له‌وه‌دا ھاوده‌نگه كه
مرۆڤه‌كان له باری سروشتی‌دا خاوه‌نی ھه‌ندێ
مافی بنه‌ڕه‌تی وه‌ك مافی ژیان، ئاسایشت،
به‌خته‌وری و ئازادی بوون، به‌ڵام ئه‌و
پێوایه كه ھیچ ده‌سه‌ڵاتێك، ته‌نانه‌ت
سه‌روه‌ریش، بۆی نییه ئه‌و مافانه زه‌وت بكا
و بیستێنێته‌وه. شا یان سه‌روه‌ر لای لاك،
ده‌بێ پابه‌ندی یاسا بێ و ده‌سه‌ڵاتی سنووردار
بێ، واته به پێچه‌وانه‌ی ھابز، سه‌روه‌ر
نابێ له ده‌ره‌وه یان بان یاسا بێ، به‌ڵكو
یاسا ده‌بێ سنوور بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویش دابنێ.
بۆیه ده‌كرێ بگووترێ كه ئه‌وه یه‌كه‌م جار،
جان لاك، فیلۆسۆفی ئینگلیزییه كه مه‌سه‌له‌ی
دابه‌شینی ھێزه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی
یاسادارشتن، به‌جێگه‌یاندن و داوه‌ری دێنێته
ئاراوه، به‌ڵام چونكو ئه‌م فكره دواتر به
شێوه‌یه‌كی زۆر وردتر و پوختر له لای
فیلۆسۆفی سیاسیی فه‌ره‌نسی، مۆنتێسكیو،[xxvi]
گه‌ڵاڵه ده‌كرێ، ئه‌و به دانه‌ری ئه‌م
تیۆرییه ناسراوه. به‌م شێوه‌یه بیری
ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووی، وه‌ك شێوه‌یه‌كی
حكومه‌تگێڕی لای مۆنتێسكیو فۆرمۆڵه ده‌بێ،
گه‌ر چی دواتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه،
فۆرمی جیاوازی لێده‌بێته‌وه. به‌م چه‌شنه
له لایه‌ن لاك و مۆنتیێسكیۆ مه‌سه‌له‌ی
سه‌روه‌ری تا راده‌یه‌ك به ده‌سه‌ڵاتی
شاروه‌ندان و خه‌ڵكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه تا
خودی شا یان ده‌وڵه‌ت. یان ره‌نگبێ راستتر بێ
بڵێین كه لای لاك، سه‌روه‌ر خاوه‌نی
ده‌سه‌ڵاتێك بوو كه ده‌بوایه تا راده‌یه‌ك
له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی یاساییدا ماباوه
و بێ‌سنوور نه‌بوایه.
له كۆتایی سه‌ده‌ی ھه‌ژده‌دا، ئه‌م تیۆرییه
له لای ژان ژاك روسۆ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ.[xxvii]
له روانگه‌ی روسۆوه سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌تی
ده‌سه‌ڵات له كۆنتراكتێكدا نه‌بوو كه له
نێوان تاكه‌كان و شادا به‌سترابوو. به لای
روسۆوه، ئه‌م كۆنتراكته، كۆنتراكتێكی
كۆمه‌ڵایه‌تییه و، بۆیه‌ش ئه‌وه خودی خه‌ڵكن
كه سه‌رچاوه و كانگای ده‌سه‌ڵات پێكدێنن.[xxviii]
به‌مجۆره، چه‌مكی سه‌روه‌ری لای روسۆ، فۆرمی
گه‌لسه‌روه‌ری به‌خۆوه ده‌گرێ.[xxix]
به گوێره‌ی ئه‌م تیۆرییه، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی
ده‌سه‌ڵات و بنه‌مای شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات
پێكدێنن. واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كاتێ ره‌وا و
شه‌رعی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه خه‌ڵك ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته په‌سند بكه‌ن. ھه‌ڵبه‌ت روسۆ باسی
ئیراده‌ی گشتی ده‌كا[xxx]
و ئه‌م چه‌مكه یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی كه
زۆرلایه‌نی تووشی سه‌رلێشێواوی كردووه. به‌م
واتایه كه سه‌روه‌ری، واته ئیراده‌ی گشتی،
سه‌رجه‌می ئیراده‌ی تاك تاكی خه‌ڵك نییه و
ئیراده‌ی خه‌ڵك ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی
گشتیدا تووشی ناته‌بایی بێ. لای روسۆ، له
راستیدا ئه‌وه ئه‌م ئیراده گشتییه‌یه كه
ناوه‌رۆكی چه‌مكی سه‌روه‌ری یان گه‌لسه‌روه‌ری
پێكدێنێ و ئه‌م لێڵییه رێگای بۆ ته‌فسیری
جیاواز ھێشتۆته‌وه: بۆ وێنه زۆر كۆمونیست
به‌م شێوه‌یه شه‌رعییه‌تیان ده‌دا به
ده‌سه‌ڵاتی پارتی كۆمونیست و، پێیان وابوو كه
ئه‌م پارته ته‌جه‌للی ئه‌و ئیراده
گشتییه‌یه. ئێمڕۆش له وڵاتانی وه‌ك وڵاتی
ئێمه، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ھه‌ر به ناوی
خه‌ڵك قسان ده‌كه‌ن و خۆیان پێیان وایه كه
ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه له خودی
خه‌ڵكه‌كه باشتر ده‌زانن. ئه‌نجامی ئه‌م
فكره، له درێژه‌ی خۆیدا، ده‌توانێ به‌رھه‌م
ھێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكار و سه‌ره‌ڕۆ بێ،
كه به ناوی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك (خه‌ڵكێ كه
له راستیدا ھیچكات ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه
پێنه‌به‌خشیوه) وبه‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك
و نه‌ته‌وه، سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی خودی
ئه‌و خه‌ڵكه پێشێل بكات.
لێره‌وه، واته به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دوای
شۆڕشی فه‌ره‌نسه، مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری و
نه‌ته‌وه به یه‌كه‌وه گری ده‌درێن. خه‌ڵك و
نه‌ته‌وه وه‌ك دوو وشه‌ی ھاومانا كه‌ڵكیان
لێوه‌رده‌گیرێ و نه‌ته‌وه ده‌بێت به‌و
جه‌سته‌یه كه شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ت و، به
شێوه‌یه‌كی گشتی‌تر، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به
ھاوده‌نگی و رێككه‌وتن له‌گه ئه‌واندا
ده‌به‌سترێته‌وه. مه‌سه‌له‌ی ره‌وایه‌تی یان
شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات لێره‌وه
سه‌رھه‌ڵده‌دا، واته ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كی،
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك بوو و، بۆیه‌ش ده‌سه‌ڵاتێك
كه مۆری ته‌ئیید و په‌سندی خه‌ڵكی پێوه
نه‌بێ، ره‌وایه‌تیی نامێنێ. ھه‌ر بۆیه‌شه كه
له ده‌ستووری زۆربه‌ی وڵاتانی دێمۆكراتیدا،
رسته‌ی یه‌كه‌می یاسای بنچینه‌یی ئه‌م
ولاتانه به‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه
خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی ده‌سه‌ڵاتن. دیاره
ھه‌ندێ كه‌س له‌و باوه‌ره‌دان كه ته‌نانه‌ت
ھه‌ڵاواردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی
سه‌روه‌ری وڵاتێك له نێوان چه‌ند ھێزی
سه‌ره‌كی یاسادانه‌ر، جێبه‌جێكه‌ر و دادوه‌ری
خۆی له خۆیدا، یه‌كێكه له‌م پرینسیپانه بۆ
ئه‌وه‌ی ھیچ كام له‌و لایه‌نانه به ته‌نیا
نه‌توانێ جله‌وی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێ
و، بۆیه‌ش ده‌كرێ خودی ئه‌م دابه‌شینه‌ش به
فۆرمێ له دابه‌شینی ده‌سه‌ڵات بزاندرێ و به‌م
شێوه‌یه به پێچه‌وانه‌ی ھه‌ندێ له روانگه
كلاسیكییه‌كانی وه‌ك ھابز، سه‌روه‌ری شیاوی
دابه‌شكردن بزاندرێ. ئه‌م بۆچوونه گرفتێكی
ھه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئێمه
خه‌ڵك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات دابنێین،
ئه‌وسا ئه‌و دابه‌شینه‌ی ده‌سه‌ڵات، به
دابه‌شینی ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ر ناژمێردرێ،
چونكو خه‌ڵك یان نه‌ته‌وه وه‌ك یه‌كه‌یه‌ك
ماوه‌ته‌وه. بۆیه لای ھه‌ندێ كه‌س ئه‌و
دابه‌شینه‌ی ھێزه‌كانی دادوه‌ری و یاسادانه‌ر
و به‌جێگه‌یاندن وه‌ك رێگایه‌ك ده‌بیندرێ بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری خه‌ڵك تووشی شكان و مه‌ترسی
نه‌یه‌ت و ئه‌وه‌ش ده‌به‌سترێته‌وه به‌و
گۆڕاكارییانه‌ی له له‌م سه‌ده‌یه‌ی دواییدا
روویان دا، واته به په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وتی
دێمۆكراسی.
ھه‌ندێ لایه‌نی دیكه، ئه‌م به‌ڵگه‌یه
ناسه‌لمێنن و پێیان وایه كه سه‌روه‌ری له
پله‌ی یه‌كه‌مدا ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه به
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ستراوه و خه‌ڵك
ته‌نیا وه‌ك ھێمایه‌ك له‌م ره‌وته‌دا كه‌ڵكی
لێوه‌رگیراوه. چونكو ئه‌گه‌رچی ئێمڕۆ
دێمۆكراسی وه‌ك شێوه‌یه‌ك له ئیراده‌ی خه‌ڵك
و بۆیه‌ش وه‌ك پراكتیزه‌كردنی سه‌روه‌ری خه‌ڵك
ده‌ژمێردرێ، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا، ھه‌ولی
دێمۆكراتیزه‌كردن، له راستیدا، راسته‌وخۆ
ھه‌ره‌شه‌یه‌ك بوو له سه‌روه‌ری. دێمۆكراسی
ده‌یه‌ویست ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ری كه‌م و
سنووردار بكاته‌وه و رێگا بدات تا خه‌ڵك
خۆیان له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوون و پراكتیكی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌شدار بن. به گوێره‌ی
بۆچوونێكی وا، خه‌ڵك سه‌روه‌ریان نه‌بوو و
بۆیه‌ش له ریگای ره‌وتی دێمۆكراتییه‌وه
ھه‌ولیان داوه تا راده‌یه‌ك ده‌وری سه‌روه‌ری
راسته‌قینه كه ھه‌میشه له ده‌ست
ده‌وڵه‌تدا بووه، كه‌م بكه‌نه‌وه. بۆیه‌ش
ئه‌و شته‌ی كه دواتر به سیستمی نوێنه‌رانه[xxxi]
و په‌رله‌مانی نێوی ده‌ركرد، نه‌ك ھه‌ر وه‌ك
رێگا چاره‌سه‌رێكی دێمۆكراتیانه
نه‌ده‌بژێردرا، به‌ڵكو به پێچه‌وانه، له
ترسی دێمۆكراسی ئه‌م رێگایه دۆزرایه‌وه، بۆ
ئه‌وه‌ی له بڕی خه‌ڵك ھه‌ندێ له نوخبه‌كان
له په‌رله‌مانێكدا به ناوی خه‌ڵك بڕیاره‌كان
وه‌رگرن. بۆیه گه‌لسه‌روه‌ری له كرده‌وه‌دا
به مانای سه‌روه‌ری گه‌ل نه‌بوو، به‌ڵكو به
مانای سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تێك بوو كه خۆی به
نوێنه‌ری گه‌له‌كه ده‌زانی.
بۆیه مه‌سه‌له‌ی گه‌لسه‌روه‌ری ھه‌ر له
سه‌ره‌تای سه‌ھه‌ڵدانییه‌وه ھه‌ندێ ئاڵۆزی
تایبه‌تی ھه‌بووه. لای روسۆ ئه‌م ئاڵۆزییه
له چه‌مكی ئیراده‌ی گشتیدا به‌رچاو بوو،
دواتر ترس له حكومه‌تی خه‌ڵكی ئاسایی و
سه‌ره‌ڕۆیی زۆربه[xxxii]
لای لیبراله‌كان ھه‌ر ھه‌مان كێشه‌ی ھێناوه
ئاراوه. به واته‌یه‌كی دیكه ھه‌ولی
سه‌ره‌كی له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه بوو كه
سه‌روه‌ری نه‌كه‌وێته ده‌ست خه‌ڵكه‌وه و
بۆیه‌ش ھه‌ول ده‌درا تا شێوه‌یه‌ك له حكومه‌ت
بدۆزرێته‌وه كه‌له‌ودا خه‌ڵك به سه‌رچاوه‌ی
ده‌سه‌ڵات دابندرێن، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا
ئه‌وان ده‌وری سه‌روه‌رییان نه‌بێ. سیستمی
نوینه‌رانه له راستیدا ئه‌و تاكتیكه
سه‌ره‌كییه بوو كه له‌ودا له لایه‌كه‌وه
به رواڵه‌ت حكومه‌ت له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
ھه‌ڵده‌بژێردرێ و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
رێگا له‌وه ده‌گرێ كه خه‌ڵك حكومه‌تی
به‌ده‌سته‌وه بێ. به‌م چه‌شنه سه‌روه‌ری له
دوایین لێكدانه‌وه‌دا له چوارچێوه‌ی
ده‌وڵه‌تدا به‌ربه‌ست كرا و سه‌روه‌ری وڵاتێك
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی[xxxiii]
به خه‌ڵكه‌وه گرێدرا، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا
له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌ماندا
ماوه.
به‌م چه‌شنه بینیمان كه سه‌روه‌ری وه‌ك
تیۆری و، وه‌ك پراكتیكێك (له خواره زیاتر
باسی ئه‌م ره‌ھه‌نده‌ش ده‌كرێ)، مێژووی
تایبه‌تی خۆی ھه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه له
مێژووییبوونی دیارده‌یه‌ك دڵنیا بین، مانای
ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌زانین ئه‌م دیارده‌یه
ئه‌نجامی ھه‌ندێ ھه‌لومه‌رجی تایبه‌ت بووه
وبۆیه‌ش له ھه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تی دیكه‌دا
ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی دیكه بێ. ئه‌گه‌ر
ئێمه بۆ وێنه سه‌یرێكی پێوه‌ندی
نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی له سیاسه‌تدا بكه‌ین،
به‌رواڵه‌ت وا پێده‌چێ كه ئه‌م پێوه‌ندییه
شێوه‌یه‌ك بووه كه له ھه‌مووی مێژوودا به
سه‌ر پێوه‌ندییه‌كاندا زاڵ بووه و به‌م شێوه
ئێمه جه‌وھه‌رێكی ئه‌به‌دی به‌م دیارده‌یه
ده‌ده‌ین. كه‌چی به ئاودانه‌وه له‌م
مێژوویه ده‌بینین كه سه‌روه‌ری شێوه‌یه‌كی
رێكخستنی سیاسی بووه و ده‌توانێ شێوه‌یه‌كی
دیكه جێگای گرتباوه یان بگرێته‌وه.
سه‌روه‌ری وه‌ك پراكتیك
له رووی واقعی سیاسی و مێژووییه‌وه
سه‌رھه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و جێگیربوونی
چه‌مكی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیربوونی مانای
مۆدێرنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاشتی
وێسیفالیاوه.[xxxiv]
واته سه‌قامگیرـ و دامه‌زراوه‌یی بوونی
سه‌روه‌ری سیاسی، به مه‌سه‌له‌ی ئاشتی
وێستفالیا پێوه‌ند ده‌درێ كه له‌ودا بۆ
یه‌كه‌م جار دوای شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن و
خوێناوی ئایینی، 135 میر و شای وڵاتانی ئوروپی
له ساڵی 1648دا ژێر په‌یماننامه‌یه‌ك ئیمزا
ده‌كه‌ن و ھه‌موویان په‌سندی ئه‌وه ده‌كه‌ن
كه ھیچكامیان ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری
ناوخۆیی یه‌كتر نه‌كه‌ن و سنووره‌كانی یه‌كتر
به ره‌سمی بناسن.[xxxv]
تیۆری سه‌روه‌ری ھه‌روه‌ك ھینسلی ده‌نووسێ،
ده‌ربڕی ئه‌م خاڵه بوو كه ده‌وڵه‌ت له
ھه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی‌دا، له‌مه‌ولاوه
دوایین و باڵاترین ئاوتۆریته‌یه.[xxxvi]
به‌ڵام ھه‌ر وه‌ك پێشتریش باسمان كرد، ئه‌م
تیۆرییه ھیچ كاتێك له كرده‌وه‌دا
نه‌یتوانیوه ئه‌م سه‌روه‌رییه به ته‌واوی و
به شێوه‌یه‌كی ره‌ھا (مطلق) ده‌سته‌به‌ر
بكات. به‌ڵام ئه‌م تیۆرییه شه‌رعییه‌تی به
سه‌روه‌ری دا و، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سیاسی، مافی
پراكتیزه‌كردن باڵاترین ئاوتۆریته‌ی له
لایه‌ن ھێزه‌كانی ده‌ره‌كییه‌وه
به‌ره‌سمییه‌ت ناسرا. ئه‌م سه‌روه‌رییه له
واقیعدا، سه‌ربه‌خۆییه‌كی له ئاستی ده‌ره‌وه
و ھه‌روه‌ھا باڵاده‌ستییه‌كی له ئاستی
ناوه‌وه بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییانه،
واته ده‌وڵاتانه، ده‌سته‌به‌ر كرد.[xxxvii]
بۆیه‌ش له‌مه‌ولاوه گرینگ بوو كه ده‌وڵه‌تان
نه ته‌نیا له ئاستی كاروباری ناوخۆییدا،
به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له بواری كار و سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌شیاندا ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه بپارێزن.
له ھه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه سنووری دیاریكراوی
ئه‌و وڵاتانه بوو كه بووه ھێمایه‌كی گرینگی
ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه. به‌م چه‌شنه سیستمێكی
جیھانی پێكھات كه له‌ودا ده‌وڵه‌تان
ھه‌موویان وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی حقوقی
پله‌یه‌كی یه‌كسانیان ھه‌بوو و ئه‌م یه‌كسانی
و سه‌ربه‌خۆییه به ته‌نیا رێگای
به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ھه‌ره‌ج و مه‌ره‌جێكدا
ده‌بیندرا كه بۆ ماوه‌ی سی ساڵان ته‌نیا
وێرانی و مه‌رگ و برسێتی له دوای خۆیدا
به‌جێھێشتبوو. تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی
ده‌سه‌ڵه‌تی مۆدێرن كه له ئاشتی وێستفالیادا
به‌رجه‌سته بووه‌وه، ھه‌روه‌ك راگی
ده‌نووسێ، لایه‌نی گشتگرانه و ئامێته‌كاری
ئه‌م ده‌وڵه‌ته بوو كه توانی به
دامه‌رزراوه‌یی كردنی ده‌سه‌ڵاتی گشتی[xxxviii]
له چوارچێوه‌یه‌كی حقوقیدا، سیستمێكی سیاسی
پێكبێنێ، كه له‌ودا، ده‌زگایه‌كی ئیداری
ناوه‌ندی پاوانی له‌سه‌ر گرژی و توندوتیژی له
ناو سنووره‌كانی نێو وڵاتێكدا په‌یدا كرد.[xxxix]
به سه‌قامگیربوونی ئه‌م سیستمه نوێیه،
پێوه‌ندی ناوه‌كی خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ش
گۆڕانێكی گرینگی به‌سه‌رھات. پێشتر ھه‌وڵی
ھه‌موو شا یان میرێك، ته‌نیا پاراستنی
میرنشینی و وڵاتی خۆی بوو و ئه‌گه‌ریش ھێزی
كافی ھه‌بایه یان له خۆی رادیبا، ئه‌وسا
ھه‌ولی ده‌دا خاك و ھه‌رێمه‌كانی
ژێرده‌سه‌ڵاتی زیاد بكات. ده‌وڵه‌مه‌ندی و
به‌ھێزی شا یان میرێك له گه‌وره‌یی ئه‌و
مڵكه‌دا ده‌دیترا كه ئه‌و حومكی به‌سه‌ردا
ده‌گێڕا. كه‌چی دوای ئه‌م گۆڕانكارییه، ئێمه
ده‌بینین ئه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدا مڵك و
خاك نییه كه ده‌بێته ئامانج و مه‌به‌ستی
ده‌سه‌ڵاته سیاسییه نوێیه‌كان، به‌ڵكو
سازكردنی پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ دانیشتووانی
وڵاته‌كه‌یه كه بنه‌مای سیاسه‌تی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتانه پێكدێنی. له‌م ئاراسته‌یه
نوێیه‌دا، گرینگی سنووری دیاریكراو و
شاره‌زایی و زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به
دانیشتوانی وڵات چه‌ند قات ده‌بێ و بۆیه‌ش به
ھه‌مان شێوه كه پێشتر خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر
خودا دا به‌رپرسی ئاكاری خۆیان بوون، ئه‌وسا،
له‌مه‌ولاوه ئه‌وان ئه‌و به‌رپرسێتییه‌یان
له‌به‌رانبه‌ر شادا ھه‌بوو. گوته‌ی شا وه‌ك
سێبه‌ری خوا به شێوه‌یه‌كی خویا ئه‌م
پێوه‌ندییه ده‌رده‌بێ. ئه‌مه به‌م
مانایه‌شه كه له‌مه‌ولاوه، ئه‌وه
ده‌وڵه‌ته كه له‌سه‌ر ژیان و ماڵی
دانیشتوانی وڵاته‌كه بڕیار ده‌دا و ھه‌ر
بۆیه‌ش مه‌سه‌له‌ی ئه‌مه‌كداری به‌م
ده‌سه‌ڵاته ده‌ورێكی فره گرینگ له سیاسه‌تی
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا ده‌گێڕێ. ئه‌مه‌كدارییه‌ك
كه بۆ وێنه له لایه‌ك ته‌نیا كاتێ مه‌یسه‌ر
و مسۆگه‌ر ده‌بێ كه ده‌وڵه‌ت بتوانێ،
پێناسێكی ھاوبه‌ش له ناو وڵات‌دا ساز بكات
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، خودی خه‌ڵكه‌كه، بۆ
وێنه به شێوه‌ی به‌شداریان له شه‌ڕ و
گیانبه‌ختكردنیان له پێناو ده‌وڵه‌تدا، ئه‌م
ئه‌مه‌كدارییه پێشان بده‌ن. ھه‌روه‌ك براون
ده‌نووسێ، ده‌وڵه‌ت تاكه حكومه‌تێكی
نه‌ته‌وه‌ییه كه ئاوتۆریته و ده‌سه‌ڵاتی بۆ
داواكاری له خه‌ڵك بۆ گیان به‌ختكردنیان و بۆ
پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی،
به‌ره‌سمییه‌ت ناسراوه.[xl]
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانیاری، ستاتیستیك و به
تایبه‌ت زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ورێكی
بێوێنه‌یان ھه‌م له سازكردنی پێناسێكی
ھاوبه‌شدا ھه‌بوو و ھه‌میش ده‌وری سه‌ره‌كییان
له ره‌یاڵكردنی ئه‌و كۆنترۆڵه‌دا ھه‌بوو كه
ده‌وڵه‌ت ته‌نیا به زانیارییه‌كی
ھه‌مه‌لایه‌نه‌وه ده‌یتوانی له سه‌ر
كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵكه‌كه‌دا ھه‌یبێ.
به‌م شێوه‌یه تا شه‌ڕی یه‌كه‌می جیھانی,
پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بنه‌مای
ده‌وڵه‌تانی سێكوله‌ر دابه‌ش بوو كه له‌ودا
ھه‌موو ده‌وڵه‌تێك چه‌شنه پیرۆزییه‌كی بۆ
سنووره‌كانی خۆی داده‌نا. دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می
جیھانی و كۆنفرانسی ئاشتی پاریس، ھه‌روه‌ك
ریچمۆند ده‌نووسێ، دۆكترینێكی ناته‌با ھاته
كایه‌وه و ئه‌ویش سه‌قامیركردنی مافی
دیاریكردنی چاره‌نووس بوو. به‌ڵام ئه‌م مافه
له راستیدا كه‌متر پێوه‌ندی به نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانه‌وه ھه‌بوو و زۆرتر ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌گرته‌وه كه پێشتر
چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی سنووریان ھه‌بوو.
سیستمی نێونه‌ته‌وه‌یی وێستفالیا، بۆیه ھه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه خاوه‌نی ناته‌باییه‌كی
ده‌روونی بوو. ئه‌م ناته‌باییه پێوه‌ندی
راسته‌وخۆی به‌و دابه‌شكردنه‌ی جیھان له سه‌ر
بنه‌مای پێناسه‌یه‌ك ھه‌بوو كه له واقیعدا،
ھیچ ھاوگونجاوییه‌كی له‌گه‌ل پێناسه
جۆراوجۆره‌كانی دانیشتووانی وڵاته‌كاندا
نه‌بوو. له‌م رویه‌وه، ته‌نانه‌ت دانپێنان
به مافی دیاریكردنی چاره‌نووس كه له قۆناخی
جیاوازدا ده‌ھاته ئارا و، جه‌ختی له‌سه‌ر
ده‌كرا، پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌و پێناسه
ئێتنیكی یان فه‌رھه‌نگییانه‌وه نه‌بوو كه
ئه‌و وڵاتانه‌ی پێكھنابوو، به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌ك
بوو بۆ خودی ده‌وڵه‌ته‌كان. ھه‌روه‌ك كێلسن
له لێكدانه‌وه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به به‌ندی
یه‌كی په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاند
ده‌ڵێ، ئه‌م به‌نده له مه‌ر مافی دیاریكردنی
چاره‌نووس، له راستیدا پێوه‌ندی نێوان
ده‌ڵه‌تان باس ده‌كا و مه‌به‌ستی له مافی
دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كان،
چاره‌نووسی ده‌وڵه‌تانه. واته مافی
دیاریكردنی چاره‌نووس له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا،
به‌م واتایه‌یه كه ده‌وڵه‌تان مافی
خۆتێھه‌ڵقورتان و ده‌ستێوه‌ردانیان له
كاروباری یه‌كتردا نه‌بێ و رێزی سه‌روه‌ری
خاكیی و سیاسیی یه‌كتر بگرن.[xli]
له ده‌وره‌ی شه‌ڕی ساردیشدا، سیاسه‌تی
ده‌ستێوه‌رنه‌دان له پێوه‌ندییه‌كانی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا، پرینسیپێكی فره گرینگ بوو.
به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته دوای كۆتاییھاتنی شه‌ڕی
سارد، گۆڕانی به‌سه‌ردا ھات و، شێوه‌یه‌ك له
یارمه‌تی مرۆڤانه و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشت
بووه پێوارێك بۆ ده‌ستێوه‌ردان و
خۆتیھه‌ڵقورتاندن له كارباری ناوخۆیی وڵاتانی
دیكه‌دا. ئه‌م پرینسیپه به پله‌ی یه‌كه‌م
ئه‌و وڵاتانه‌ی گرته‌وه كه خاوه‌نی زیاتر
له پێناسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوون و له‌ودا
پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وانی
دیكه‌دا فه‌رز ده‌كرا و ده‌سه‌پێندرا. له‌م
روانگه‌یه‌وه ئه‌م جیاكارییه، ھۆیه‌كی ئه‌و
كێشه ئێتنیكییانه بوو كه ھه‌م ئوروپا و
ھه‌م ھه‌ندێ وڵاتی دیكه‌شی گرته‌وه.[xlii]
كه وایه سه‌روه‌ری ئه‌نجامی تیۆرییه‌كانی
بوده‌ن، ھابز یان لاك نه‌بووه، به‌ڵكو
ئه‌نجامی راسته‌وخۆی ئه‌و پراكتیكه سیاسی و
كێشه و ئاڵوگۆڕانه بوو كه له سه‌ده‌كانی
چارده به‌م لاوه ده‌ستی پێكرد و رۆژئاوای
تووشی ته‌نگانه‌یه‌كی روحی، كۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی كرد. ھه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش ھاتنه
ژێرپرسیاری سه‌روه‌ری ئه‌نجامێكی ئه‌و
گۆڕانكارییانه‌یه كه به‌تایبه‌ت دوای
كۆتاییھاتنی شه‌ڕی سارد، به خێرایه‌كی
بێوێنه‌وه، ده‌ستی پێكردووه. تیۆری
سه‌روه‌ری، وه‌ڵام یان خود چاره‌سه‌رێكی
مۆدێرنیته بوو به‌و گرفت و ته‌نگانه‌یه‌ی كه
له سه‌ره‌تاوه سیاسه‌ت و چۆنێتی رێكخستنی
سیاسیی له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وروو بوو. چونكو
تیۆری سه‌روه‌ری توانی ھه‌نگاو به ھه‌نگاو
خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێیدا بگونجێنێ و له
سیمبۆلێك بۆ شاوه، ببێته ھێمایه‌ك بۆ
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
ئاسایشت و ژیانێكی باش بۆ شاروه‌ندانی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. به‌م شێوه‌یه خودی
تیۆری سه‌روه‌ری به‌شێك له‌و پێناسه‌یه
پێكدێنێ كه ئێمه وه‌ك شاروه‌ند ھه‌مانه،
چونكو شاروه‌ندی له لایه‌كه‌وه، وا پێده‌چێ
كه بنه‌مای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ و له
لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێمه خۆمان له رێگای
چالاكی سیاسییه‌وه وه‌ك شاروه‌ندێ له‌گه‌ڵ
ئه‌و سیاسه‌ته‌دا پێناسه ده‌كه‌ین كه له
راستیدا فۆرم و شێوه به ژیانی ئێمه ده‌دات.
به واته‌یه‌كی دیكه وێناكردنی سه‌روه‌ری له
سه‌رده‌می مۆدێرندا، به‌بێ سازكردنی "خه‌ڵك"
یان "نه‌ته‌وه" كه بتوانێ له نه‌بوونی
خودادا، شه‌رعییه‌تێ بدات به سه‌روه‌ر،
مومكین نییه و بۆیه‌ش خه‌ڵك و سه‌روه‌ر، یان
نه‌ته‌وه وسه‌روه‌ر پێشمه‌رجی بوونی
یه‌كترین. خودی فكری نوێنه‌رایه‌تیكردن، یان
شه‌رعییه‌ت وه‌رگرتن له خه‌ڵك بۆ وجودی
ده‌وڵه‌ت یان حیزبێك، ھه‌ر ریشه‌ی له‌م
روانینه و تیۆری سه‌روه‌ریدا ھه‌یه. ھه‌ر
له‌م پێوه‌ندییه‌شدایه كه كه فیله‌سۆفێكی
وه‌ك فوكۆ پێشنیار ده‌كات كه ئێمه ده‌بێ
خۆمان له‌م شێوه بیركردنه‌وه‌یه دوور
بخه‌ینه‌وه، واته سه‌ری شا له ناو تیۆری
سیاسی‌دا به یه‌كجاره‌كی بپه‌ڕێنین.[xliii]
ھۆی ئه‌م گووته‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه روانین به
سیاسه‌ت به‌م چه‌شنه‌ی باسكرا، واته به
جه‌ختكردن له سه‌ر شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات
وێنه‌یه‌كی ھه‌ڵه له ده‌سه‌ڵات ساز ده‌كات،
به‌م مانایه كه ھه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌وخۆ
یان ناراسته‌وخۆ خۆی به نوێنه‌ری خه‌ڵك
بزانێ، شه‌رعییه‌تێك ده‌دات به ده‌سه‌ڵاتی و
به‌م چه‌شنه ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به
شتێكی پاك و باش بزانێ و به ناوی
شه‌رعیبوونی ده‌سه‌ڵات، پاكانه بۆ ھه‌موو
چه‌شنه تاوانێك بكات. ھه‌روه‌ھا تیۆری حقوقی
ـ سیاسیی سه‌روه‌ری،[xliv]
شێوه روانینێكی تایبه‌تمان سه‌باره‌ت به
ده‌سه‌ڵات و مانای ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ردا
ده‌سه‌پێنێ كه زۆر یه‌كره‌ھه‌ندی و
داپڵۆسێنه‌رانه‌یه. بۆیه ئێمه ده‌بێ
ھه‌ولێكمان رزگاری له‌م شێوه بیركردنه‌وه
له ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێ كه له
راستیدا له زۆربه‌ی تیۆرییه سیاسییه‌كان و
ھه‌روه‌ھا له پراكتیكی سیاسی رۆژانه‌دا، به
شێوه‌یه‌كی فره زه‌ق به مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت
و مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تییه‌وه
به‌ستراوه‌ته‌وه. به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌م
روانینه‌ش پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به مه‌سه‌له‌ی
سه‌روه‌رییه‌وه ھه‌یه، بۆیه‌ش باسی
سه‌روه‌ری ته‌نیا باسێكی مێژوویی نییه،
به‌ڵكو باسێكه سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانی
روانینی باوی سیاسی به ده‌سه‌ڵات، به
سیاسه‌ت و به پێوه‌ندی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مه‌ش ئێمه له به‌رانبه‌ر ناكۆكییه‌یی
رواڵه‌تیدا داده‌نێ: ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ری ئه‌وا
گیرۆده‌ی گرفت و ناته‌بایی ناوه‌كییه، بۆ
ئێمه خۆمان ئه‌م دروشمه‌مان به‌رز كردۆته‌وه
و داواكری سه‌روه‌ری سیاسین؟
به‌جیھانیبوون و مه‌سه‌له‌ی مه‌رگی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی
له‌م دواییانه‌دا و به په‌ره‌گرتنی ره‌وتی
به‌جیھانیبوون باس له مردنی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی و ھه‌ڵوه‌شانه‌وه یان
شێوه‌گۆڕینی سه‌روه‌ری سیاسی له قالبی
دیكه‌دا ده‌كرێ. جیا له‌وه‌ی كه تاریفی ئێمه
له‌م ره‌وته چ بێ (له‌م باره‌وه ده‌یان و
سه‌دان تاریفی جۆراوجۆر ھه‌یه)، نكۆڵی له‌م
ئه‌سله ناكرێ كه به‌جیھانیبوون،
پرۆسه‌یه‌كه كه له‌ودا سنووره‌كانی
نه‌ته‌وه‌یی به‌كاریی و رۆڵی جارانیان
نه‌ماوه. ھه‌روه‌ھا ناكرێ نكۆڵی له‌م خاڵه‌ش
بكرێ كه خه‌ڵك ھه‌ست به‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن
و خۆیان وه‌ك به‌شێك له‌م ره‌وته ده‌زانن. جا
ئه‌وه له رێگای ئینترنێت، ساتلیت و
كاناله‌كانی تی ڤی بێ، یان له رێگا سه‌فه‌ر و
كۆچبه‌ری به كۆمه‌ڵ بۆ وڵاتانی دیكه، یان
له رێگای به‌شداری له چه‌شنی جۆراوجۆری
جووڵانه‌وه نوێیه‌كانی جیھان كه له
ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تانی
نه‌ته‌وه‌ییدا خه‌ریكی چالاكین. ھه‌روه‌ھا
ئه‌وه له كه‌س شاراوه نییه كه ئێستا له
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تاندا، ھه‌ندێ
ھێزی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌ن كه
مه‌رجه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌دا ده‌سه‌پێنین. له كاتێكدا بیست
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ھه‌ومووی ئه‌مانه وه‌ك
ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتێكی
دیكه‌دا ده‌ژمێردرا و به كفر ده‌زاندرا.
ئێمڕۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی باننه‌ته‌وه‌یی وه‌ك
بانكی جیھانی وڵاتانی دیكه ناچار ده‌كات
سیاسه‌تی ناوخۆیان به مه‌یلی ئه‌وان داڕێژن؛
ئێمڕۆ زۆر كۆمپانیا، مه‌رجه‌كانی خۆیان له
رێگای گوشاری ئابوورییه‌وه به سه‌ر وڵاته
ھه‌ژاره‌كاندا ده‌سه‌پێنن و ئێمڕۆ، ھێزه‌كانی
UN
له ده‌یان وڵات له ئوروپا و ئاسیا و
ئافریقادا ئاماده‌ن، ھیچ كام له‌م دیاردانه
بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مومكین نه‌بوو.
ئێمه لێره واز له‌و لێكدانه‌وه جۆراجۆرانه
دێنین كه به‌جیھانیبوون به شێوه‌ی جیاواز
پێناس ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م باسه‌ی ئێمه
گرینگه، چۆنییه‌تی ئه‌م ره‌وته نییه،
به‌ڵكو په‌سندی خودی ره‌وته‌كه‌یه كه
واپێناچێ ژماره‌كه‌ی به‌رچار نكۆڵی له بوونی
بكه‌ن. به‌ڵام با لێره به خێرایی
ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بۆچوونه بكه‌ین، كه
جیاوازییه‌ك له نێوان ره‌وتی نێونه‌ته‌وه‌یی
بوون و ره‌وتی به‌جیھانیبوون دانانێ. ئه‌وه
راسته كه مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی له‌م دوو
ره‌وته جیاوازه‌دا، مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی و
گرێداوی ئابووری وڵاتانی جیھان و پێوه‌ندی له
سیستمێكی سیاسی جیھانی‌دا بوو، به‌ڵام
به‌جیھانیبوون ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی
وابه‌سته‌بوون و گرێدراوی وڵاته‌كان و جیھان
به گشتی به یه‌كه‌وه نییه. به‌جیھانیبوون
به‌ر له ھه‌موو شت، ھه‌ڵكشان و
چڕبوونه‌وه‌یه‌كه له نێوكردیی[xlv]
ھێزه‌كان و ھه‌روه‌ھا گۆڕانی تێگه‌یشتنی باو
له شوێن و زه‌مان. به‌جیھانیبوون جه‌ختێكه
له سه‌رسه‌رھه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگایه‌كی جیھانی
وه‌ك جێگرێك له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌ییدا و بۆیه‌ش ئه‌م ره‌وته ده‌ربڕی
دابڕینێكه له گه‌ڵ رابردوودا. ره‌وتی
به‌نێونه‌ته‌وه‌یی بوون له سه‌ر بنه‌مای
بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا مومكین بوو و
ھیچ ناته‌باییه‌كیشی له‌گه‌ڵ سیستمی
ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌ییدا نه‌بوو. به‌ڵام
به‌جیھانیبوون، له پله‌ی یه‌كه‌مدا مه‌ترسی
ده‌خاته سه‌ر ئه‌و سیستمه و رێگا بۆ
دامه‌زراندنی سیستمێكی دیكه خۆش ده‌كات.
بۆیه ئه‌م گۆڕانكارییه ده‌بی وه‌ك دابڕانێك
له‌گه‌ڵ دیارده‌كانی دیكه‌دا ببیندرێ.
ھه‌ڵبه‌ت كه باسی دابڕان له‌گه‌ڵ رابردوو یان
كۆمه‌ڵگای جیھانی ده‌كرێ، مه‌به‌ست ئه‌وه
نییه ئێمه‌ش دووپاته‌ی ئه‌م بیره كاڵه
بكه‌ینه‌وه كه به‌جیھانیبوون، واته مه‌رگی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه
به‌جیھانیبوون وه‌ك ره‌وتێك ببینین، ئه‌وسا
ده‌بێ ئه‌م پرسیاره ئاراسته بكه‌ین كه ئه‌م
ره‌وته، به‌و جیاوازییانه‌ی ھه‌یه‌تی ھێمای چ
ئاڵوگۆڕێكه. ئه‌وسا ده‌كرێ ئێمه
به‌جیھانیبوون وه‌ك قه‌یرانێك بزانین، واته
وه‌ك ته‌نگانه‌یه‌ك كه سیستمی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی تووشی ھاتووه. ئه‌مه مانای
ئه‌وه نییه كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌مرێ، به‌ڵام بێگومان ده‌بێ رۆڵێكی دیكه و
تاریفێكی دیكه له ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا بدۆزرێته‌وه. ره‌وتی
به‌جیھانیبوون، سه‌ره‌ری زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه،
به‌ڵام له پاڵ ئه‌م ره‌وته‌دا، ژماره‌یه‌كی
زۆر له‌و نه‌ته‌وانه‌ی تا ئێستا خاوه‌نی
ده‌وڵه‌تی خۆیان نه‌بوون، بۆ به‌دیھێنانی
ده‌وڵه‌تێكی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن و
ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له گه‌یشتن به‌م
ئامانجه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون. واته، ھه‌ر
وه‌ك له پلاتفۆرمی سیاسی‌دا ھاتووه، ئێمه
شایه‌دی دوو ره‌وتی به ڕواڵه‌ت ناته‌باین له
له پاڵ یه‌ك و ھاوته‌ریب رووده‌ده‌ن:
لاوازبوونی سه‌روه‌ری و داواكاری بۆ سه‌روه‌ری
له لایه‌ن گروپ ونه‌ته‌وه‌ی دیكه. به‌ڵام
ئه‌م دوو ره‌وته به ڕواڵه‌ت ناته‌بایه
ئاراسته‌یه‌كی یه‌كه پێكدێنن. ئه‌م
ئاراسته‌یه له قۆناغێكی دوای وێستفالیادا
له لایه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و ناته‌با
ده‌روونییه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه سیستمی
جیھانی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وروو بوو
و له لایه‌كیش ھه‌ولێك بۆ رزگاربوون له‌م
ناته‌باییه. شكانی سه‌روه‌ری و لاوازبوونی
مۆدێلی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌م مانایه‌یه
كه ئه‌نجامی داسه‌پاندنی پێناسه‌ی سیاسی به
ھه‌ندێ گروپ و نه‌ته‌وه كه خاوه‌نی
پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ن، جگه له شه‌ڕ و كێشه‌ی
ناوخۆیی ومه‌ترسی خستن بۆ نه‌زمی جیھانی
نییه. بۆیه رێگا چاره‌سه‌رێك، كردنه‌وه‌ی
بوارێكه بۆ ئه‌و پێناسه دوورخراو و
په‌راوێزخراوانه‌ی كه تا ئێستا ھیچ
به‌شدارییه‌ك یان مافێكیان له ئاست سه‌روه‌ری
سیاسی‌دا نه‌بووه.[xlvi]
به‌ڵام لاوازبوونی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی مانای له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی یان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ت خۆی
نییه، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه كه پێداویستی
تاریفێكی نوێ له ده‌ور و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م
دامه‌زراوه‌یه ھاتۆته ئاراوه. ئاراسته‌ی
ره‌وتی به‌جیھانیبوون به كه‌س پێشبێنی ناكرێ
و ئه‌نجامی ئه‌و ره‌وته به‌ستراوه‌ته‌وه به
گه‌لێ فاكتۆری جیاواز وه‌ك رۆلی ئابووری،
جووڵانه‌وه‌ی به‌جیھانبوون له‌ژێره‌وه، ئاستی
به‌ربه‌ركانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوا (بۆ
وێنه وڵاتانی ئیسلامی) و ھتد. بۆیه ئێمه
ناتوانین بزانین ئه‌م ره‌وته به كوێ ده‌گات؛
له باری ئابووری و سیاسییه‌وه ئه‌م ره‌وته
تا ئێستا به‌رھه‌ڵستكارییه‌كی زۆری ھه‌یه و
ره‌خنه‌یه‌كی فره به‌ھێزی به ھه‌ق
له‌سه‌ره، چونكو ئه‌م ره‌وته تا ئێستادا به
مه‌رجه‌كانی كۆمپانیا گه‌وره‌كان و
زلھێزه‌كانه‌وه چووه‌ته‌پێش و به‌رژه‌وه‌ندی
وڵاتانی ھه‌ژار وه‌به‌رچاو ناگرترێ. گۆڕانی
ئاراسته‌ی ئه‌و ره‌وته به‌ره‌و ره‌وتێكت
گه‌لیتر و خه‌ڵكیتر ده‌سته‌به‌ری ره‌وتێكی
رادیكاڵترت دێمۆكراسیش بۆ ئێمه ده‌كات و له
ره‌وتێكی ئه‌ودا، سه‌روه‌ری به شێوه‌یه‌ك
دابه‌ش ده‌بێ كه ھه‌ر لایه‌ن یان گروپ و
نه‌ته‌وه‌یه‌ك بتوانێ له چوارچێوه‌یه‌كی
ھاوبه‌شدا، خاوه‌نی سه‌روه‌ری تایبه‌تی خۆی
بێ.
بۆیه ھه‌ڵسه‌نگاندنی به‌جیھانیبوون وه‌ك
ره‌وتێ، گرینگی له‌وه‌دایه كه داھاتوو و
شێوه‌ی ئه‌م ره‌وته، وه‌ك ئه‌نجامی
تێكھه‌ڵچوون، ھاوكاری، به‌ربه‌ره‌كانی و
ده‌یان فاكتۆری دیكه ببیندرێ و به جه‌برێكی
مێژوویی یان ئابووری نه‌به‌سترێته‌وه. یه‌كێ
له‌م فاكتۆرانه‌ی كه داھاتووی ئه‌م ره‌وته
دیاری ده‌كه‌ن، خودی ده‌وڵه‌ته‌كانن. بۆیه
ئه‌وه گرینگه كه ئێمه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
ته‌نیا وه‌ك به‌رھه‌ڵستكار له به‌رانبه‌ر
ره‌وته‌كه‌دا نه‌بینین، به‌ڵكو وه‌ك ھێزێك
ببینین كه خۆیان ده‌ور ده‌گێڕن و، ده‌یانه‌وێ
فۆرم و شێوه‌ی دڵخوازی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م
ره‌وته‌دا بسه‌پێنن. له پاڵ ئه‌مانیشدا
جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌ھێزی جیھانی ھه‌یه كه
بۆ به‌جیھانیبوونێك له ژێره‌وه و به مه‌رجی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه خه‌بات ده‌كات و
مه‌به‌ستی دێمۆكراتیزه‌كردنی ئه‌م ره‌وته‌یه.
واته دوو ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی ھه‌یه، له
لایه‌ك ھه‌ندێ له ھێزه‌كان بۆ داسه‌پاندنی
سه‌روه‌ری خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن و له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ھه‌ندێ ھێز بۆ شكاندنی ئه‌م
سه‌روه‌رییه و جێگیركردنی سه‌روه‌رییه‌كی
پلورالتر و خه‌ڵكیتر. كه وایه ره‌وتی
به‌جیھانیبوون به مانای كۆتاییھاتن به
سه‌روه‌ری نییه، به‌ڵكو ھێمایه‌كه بۆ گۆڕانی
رۆڵی ده‌وڵه‌ت و دووباره تاریفكردنه‌وه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه، خه‌ڵك، سنووره‌كان و ھه‌روه‌ھا
سه‌روه‌ری به پێی ھه‌لومه‌رجی نوێی جیھان.
بۆیه‌ش ئه‌م ناته‌باییه له ئاراسته‌ی ره‌وتی
به‌جیھانبوون و له روانین به سه‌روه‌ریدا،
نابێ وه‌ك ناته‌باییه‌كی ناوه‌كی ببیندرێ،
به‌ڵكو ده‌بێ وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری ره‌وتێكی
یه‌كه ھه‌ڵسه‌نگێندرێت.
به‌م پێیه، داواكاری دابه‌شكردنی سه‌روه‌ری
له ئێران‌دا و له ھه‌مان كاتدا داواكاری بۆ
سه‌روه‌ری كورد نه ته‌نیا ناته‌باییه‌كی
له‌گه‌ڵ یه‌كتر نییه، به‌ڵكو دانپێنانێكه
به‌م مه‌رجانه‌ی، ئه‌و ھه‌لومه‌رجه نوێیه
ھێناوێته ئاراوه. ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی،
ھه‌میشه ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه كه
نه‌ته‌وه‌یه‌كی تێدا ژیاوه، به‌ڵكو
ده‌وڵه‌تێك بووه، كه ھه‌ندێ له
نه‌ته‌وه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدا راگرتووه. له
تاریفكردنه‌وه‌یه‌كی دووباره‌ی ده‌وڵه‌تدا،
بێگومان ئه‌م ناته‌باییه فره گرینگه و
بۆیه‌ش ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه.
یه‌كێ له‌م چاره‌سه‌رانه ئه‌وه‌یه كه
یه‌كه‌یه‌كی سیاسی كه لافی نوێنه‌رایه‌تی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك لێده‌دا، ده‌بێ ھاوگونجاوییه‌كی
له‌گه‌ل ئه‌م تاریفه‌دا ھه‌بێ، واته ھه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ك بتوانێ له ئاستێكی
دیاروكراودا، خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كی رێژه‌یی
خۆی بێت. به‌جیھانیبوون، مه‌رگی ده‌وڵه‌ت
نییه، به‌ڵام كۆتاییه‌كه به روانینێكی
كلاسیكی به ده‌وڵه‌ت كه خۆی له ئاستی
زه‌مانی و مه‌كانییه‌وه به سنوورێكی
تایبه‌ته‌وه ده‌به‌سته‌وه و مافێكی تایبه‌ت
بۆ خۆی داده‌نا. كرده‌وه‌ی سیاسی ئێمڕۆ چیتر
له‌م قاوغه‌دا ناتوانێ بمێنێته‌وه، بۆیه‌ش
ده‌ور و رۆڵی ده‌وڵه‌ت له‌م بواره‌دا ده‌بێ
گۆڕانی به‌سه‌ردا بێ. ئه‌مه ھه‌ڵبه‌ت به‌و
مانایه نییه كه سنووری نێوان ده‌وڵه‌تان
به‌ته‌واوی لاده‌چێ یان سنوورێك له داھاتوودا
نامێنێ، به‌ڵكو له پله‌ی یه‌كه‌مدا
ئاماژه‌یه‌كه به‌م خاڵه، كه به‌جیھانیبوون
تێگه‌یشتنی ئێمه له‌م سنوورانه له‌رزۆك
ده‌كات و پێداویستی تێگه‌یشتنێكی نوێ له
ئێمه ده‌خوازێ. به‌م مانه‌یه له درێژه‌ی
ئه‌م ره‌وته‌دا، پاوانی سه‌روه‌ری سیاسی له
دیاریكردنی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان
و له پاوانكردنی گرژی سیاسی ده‌بێ دووباره
تاریف كرێته‌وه. ھه‌ر ئێستا پاوانی تایبه‌تی
ده‌وڵه‌ت له ھه‌ر دووك له‌م بوارانه‌دا
كه‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه. بۆ وێنه له
شه‌ڕی مه‌ڵبه‌ندی باڵكان به ئاشكرا ده‌ركه‌وت
كه ئه‌وه ئیراده‌ی سه‌روه‌ری ئه‌م وڵاته
نه‌بوو كه له سه‌ر دیاریكردنی ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه
بڕیاری دا، ئه‌م بڕیاره له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
سه‌روه‌رییه و له دژی داخوازی ئه‌ودا
به‌ڕێوه‌چوو. یان باشووری كوردستان تا ئه‌م
دواییه، نموونه‌یه‌ك بوو كه له‌ودا،
ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سه‌ددام له دیاریكردنی
سنووری وڵات به‌ربه‌ست كرابوو؛ ھێرشی ئه‌مریكا
و ھاوپه‌یمانانی بۆ عێراق وه‌ك درێژه‌ی ئه‌م
ره‌وته، ھه‌ر ھه‌مان لۆژیك پێشان ده‌دا.
له‌م دوو نموونانه‌دا، یه‌كێ له بیانووه‌كان
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ھاوگونجاونه‌بوونی
سنووره‌كان ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه بوو. واته
ئه‌گه‌ر له روانینێكی كلاسیكه‌وه
شه‌رعییه‌تی سه‌ره‌كی به ده‌وڵه‌ت ده‌درا،
له‌م روانگه نوێیه‌دا، ده‌بێ شه‌رعییه‌تی
سه‌روه‌ری به نه‌ته‌وه‌كان ببه‌سترێته‌وه.
ئه‌م ھه‌لسوكه‌وته به‌ر له‌ھه‌موو شت
ناته‌ناییه‌كی ناوه‌كی خودی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی پێشان ده‌دا كه ئێمه پێشتر
ئاماژه‌مان پێكرد، واته سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی زۆربه‌ی جاران به‌مانای داپڵۆسیین
و بنده‌ستكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ته‌واو
بووه و بۆیه‌ش خودی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی (واته ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه)
واقعێكی ده‌ره‌كی نه‌بووه. له‌م ره‌وته
نوێیه‌دا ده‌بێ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م
ناته‌باییه بدۆزرێته‌وه، ئه‌گینا باری سیاسی
زۆربه‌ی وڵاتانی جیھان كه زیاتر له
نه‌ته‌وه‌یه‌كیان تێدایه، ده‌توانێ مه‌ترسی
بخاته نه‌زمێكی جیھانی كه زۆربه‌ی زلھێزانی
ئابووریی و سیاسی، وا ھه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بیپارێزن.
ئه‌م چاره‌سه‌ره له باشترین حاڵه‌تدا
ده‌توانێ، شه‌رعییه‌تدان به نه‌ته‌وه‌كان و
ئیدیعای نه‌ته‌وه بوون و له ئه‌نجامدا مافی
پێكھێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بێت و له
حاڵه‌تێكی دیكه‌شدا، ده‌توانێ رێكخستنێكی
سیاسی نوێ له قالبێكی نوێ‌دا بێ، بۆ وێنه
فێدرالیزم كه له‌ودا، مێكانیزمی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بنه‌مای ده‌رھاوێژه‌ری و
بنده‌ستكردنی نه‌ته‌وه و گه‌لانی دیكه‌دا
نه‌بێ.
كه وایه ره‌وتی به‌جیھانیبوون به‌ر له
ھه‌موو شت پێشانده‌ری قه‌یرانێكه له
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌م مانایه كه
ئه‌و ناته‌باییانه‌ی ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه له
گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوون و، به‌شێك
له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و دیارده‌یان پێكدێنا،
ئێستا بنه‌ماكانی ئه‌م فۆرمه‌ی ده‌وڵه‌تیان
بنكۆڵ كردووه. ئه‌م ره‌وته، مردنی ده‌وڵه‌تی
به‌دواوه نابێ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
به‌م ناته‌باییه ناوه‌كییانه‌ی زه‌حمه‌ته
به ساغی له‌م كێشه‌یه بێته ده‌ر.
ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یوگولاڤیا و سۆڤییه‌تی پێشوو
دوو نموونه‌ی ھه‌ره به‌رچاوی ئه‌م راستییه‌ن.
ئه‌وه‌ی تا ئیستا وه‌ك ستروكتوری سه‌ره‌كی له
پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زاڵ بوو، سه‌روه‌ری
ده‌وڵه‌تی بوو كه به قیمه‌تی نه‌بوونی
سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ته‌واو بوو، ئێستا
رێگه‌یه‌كی ماقووڵ بۆ رزگاربوون له‌م
قه‌یرانه ئه‌وه‌یه كه سه‌روه‌ری
نه‌ته‌وه‌یی جێگای سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی
بگرێته‌وه. ئه‌م دوو فۆرمه جیاوازه له
سه‌روه‌ری ناتوانن ھاوكات، له دنیایه‌كدا كه
پێكھاتووه له ده‌یان وڵاتی فره نه‌ته‌وه،
به‌دی بێن. په‌ڕاندنی سه‌ری شا له
تیۆری سیاسی له روانگه‌ی فوكۆوه كه باسم
كرد، ھه‌روه‌ھا ئه‌و مانایه‌شی ھه‌یه كه
ده‌بێ ئه‌و ده‌ستكه‌وت و ئیمكاناته
سیاسییانه‌ی ئێمڕۆی جیھان، به شێوه‌یه‌كی
یه‌كسانتر له ئاستێكی نێوسوژه‌ییدا[xlvii]
دابه‌ش كرێن و ئیدعای سه‌روه‌ری دووباره
ھه‌ڵسه‌نگێندرێته‌وه و ئه‌و گروپانه‌ی كه
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌م سه‌روه‌رییه
بێبه‌ش بوون، له سیستمێكی نوێی جیھانی‌دا ئه‌و
سه‌روه‌رییه‌یان پێببه‌خشرێت.[xlviii]
سه‌روه‌ری وه‌ك گرفتێكی ناوه‌كی كێشه‌ی كورد
مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری به چ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێ
به خودی جووڵانه‌وه‌ی كورده‌وه گرێ بدرێ؟
ره‌نگبێ زۆر كه‌س مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری سیاسی
ته‌نیا به مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تانه‌وه
ببه‌ستنه‌وه، به‌ڵام ھه‌ر وه‌ك له‌م وتاره‌دا
باسمان لێ‌كرد، چه‌مكی سه‌روه‌ری شوێنه‌وارێكی
ھه‌ستپێكرای له سه‌ر ھه‌ڵسوكه‌وت و
تێگه‌یشتنی سیاسی ئێمه به جێ ھێشتووه.
یه‌كێ له‌م خاڵانه‌ی كه ئێمه له‌م
پێوه‌ندییه‌دا باسمان لێ‌كرد، مه‌سه‌له‌ی
تێگه‌یشتن له ده‌سه‌ڵات و پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵات
به ره‌وایی و شه‌رعییه‌تێك بوو كه له تیۆری
سیاسی‌دا به گشتی جه‌ختی له سه‌ر ده‌كرێت. من
له‌م به‌شه‌دا ھه‌ول ده‌ده‌م به كورتی
ئاماژه به چه‌ند ئه‌نجامێك بكه‌م كه
شكاندنی سه‌روه‌ری ده‌توانێ بۆ خودی
جووڵانه‌وه‌ی كوردی ھه‌بێ و یارمه‌تیده‌ری
ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه بێ بۆ ئه‌وه‌ی
ئاراسته‌یه‌كی دێمۆكراتیكتر به‌خۆیه‌وه گرێ.
جووڵانه‌وه‌ی كوردی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی
له چوارچێوه‌ی چالاكی حیزبایه‌تیدا
ماوه‌ته‌وه. چوارچێوه‌ی كلاسیكی حیزبایه‌تی
له راستیدا خۆی مۆدێلێكی ده‌قاوده‌قی ھه‌مان
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و مۆدێلی سه‌روه‌ری
سیاسییه كه بنه‌مای مان و بوونی خۆی به
مه‌سه‌له‌ی شه‌رعییه‌ت و مافێ حاشاھه‌ڵنه‌گری
سه‌روه‌ری له چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌تدا
به‌ستۆته‌وه. ئه‌م ھێزه سیاسییانه، له‌پاڵ
خه‌باتێكی بێ‌وچان له دژی رژێمه سته‌مكار و
جینایه‌تكاره‌كانی ناوچه‌دا، خه‌ریكی
كێشه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌كیش بوون كه
ھه‌ندێ جار شێوه‌ی زۆر خوێناوی وه‌رگرتووه و
وه‌ك شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ناوخۆیی لێھاتووه.
له رۆژھه‌ڵاتی كوردستاندا، به خۆشییه‌وه،
ئه‌م شه‌ڕه ره‌ھه‌ندی كاره‌ساتاوی له
به‌شه‌كانی دیكه‌دا كه‌متر بووه، به‌ڵام
ئه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدا پێوه‌ندی به
ھاوسه‌نگی تایبه‌تی ھێزه‌كانه‌وه ھه‌بووه،
نه‌ك به ئیراده‌ی خودی حیزه‌به‌كان بۆ
خۆپاراستن له شه‌ڕ. كێشه‌ی ناخوۆیی له
جووڵانه‌وه‌یه‌كدا كه بنه‌مای مان و بوونی
به شه‌ڕی چه‌كداری به‌ستراوه‌ته‌وه و ھیچ
مه‌ودایه‌كی كاری جه‌ماوه‌ری و دێمۆكراتی
نه‌بووه، زۆر به ھاسانی ده‌توانی به‌ره‌و
شه‌ڕێكی ناوخۆییش بڕوا.
به بڕوای من تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت و
ده‌سه‌ڵات (كه به‌نده به تێگه‌یشتنێك له
مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری) ده‌ورێكی دیاریكه‌ری
له‌م كێشه ناوخۆییانه‌دا ھه‌بووه. به چ
مانا؟ به‌م مانایه كه له تێگه‌یشتنی باوی
ئێمه له سیاسه‌ت، مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی
ھه‌میشه له لایه‌كه‌وه، مه‌سه‌له‌ی
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه و
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، شه‌رعییه‌تبه‌خشین
به‌و ده‌سه‌ڵاته له رێگه‌ی ھه‌ندێ پێواری
نه‌ریتی وه‌ك پشتگری جه‌ماوه‌ری. به‌م چه‌شنه
ئێمه ره‌وایه‌تی به ھه‌موو ھه‌ڵه‌یه‌كی
سیاسی یان خود حه‌ڕه‌كه‌تێكی سیاسی ده‌به‌خشین
(به‌ناوی خه‌ڵك و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكه‌وه).
له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه ھه‌میشه مێژوومان
وه‌ك شاھید بۆ راستی و دروستی ھه‌ڵوێسته‌كانی
خومان ھێناوه‌ته‌وه و ره‌وایی ئامانجه‌كانمان
وه‌ك چه‌كێك بۆ بێده‌نگكردنی كه‌سانی
ده‌ره‌وه‌ی خۆمان به‌كار ھێناوه. ئه‌م
پرسیاره به ده‌گمه‌ن له جووڵانه‌وه‌ی
ئێمه‌دا ئاراسته بووه و باسی له‌سه‌ر
كراوه: ئایا پشتگیری جه‌ماوه‌ری یان
ئامانجێكی پێرۆز له پێناو رزگاری
نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌توانێ به ته‌نیا ببێته
ده‌سته‌به‌رێك بۆ خۆپاراستن له سیاسه‌تێكی
ھه‌ڵه؟ ئایا ئه‌م پشتگیرییه جه‌ماوه‌رییه
به ته‌نیا ھیچ ده‌سته‌به‌رێكی راستی و دروستی
سیاسه‌تێك ده‌كا؟ پشتیوانی خه‌ڵك وه‌ك پێوارێك
له راده‌ی جه‌ماوه‌ری بوونی ھێزێكدا بێگومان
ده‌ور ده‌گێڕێ، به‌ڵام له راستیدا ھێچ كاتێ
ناتوانێ شه‌رعییه‌ت به ھه‌موو سیاسه‌تێك بدات
یان خود ببێته ئامرازێك بۆ ده‌مكوتكردنی فكر
و باوه‌ڕی دیكه. با زۆر دوور نه‌ڕۆین و
كۆماری ئیسلامی وه‌ك نموونه‌یه‌ك بێنینه‌وه:
ئایا ئه‌گه‌ر له كه‌شێكی ئازاد‌دا، زۆربه‌ی
خه‌ڵكی ئێران، ئه‌م حكومه‌ته ھه‌ڵبژێرن، ئه‌م
حكومه‌ته شه‌رعییه‌تی ده‌بێ؟ (به‌م مانایه
ئایا سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تێكی شه‌رعی ناتوانێ
ھه‌ڵه و ته‌نانه‌ت جینایه‌تكارانه بێ؟)
پێوه‌ندی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه به سه‌روه‌ری
له‌وه‌دایه كه ئه‌و كه‌سه‌ی به ناوی خه‌ڵك
یان نه‌ته‌وه، یان كوردایه‌تی ده‌یه‌وێ
خه‌بات بكا، به سانایی ده‌توانێ ھه‌موو
فكرێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به ناوی دژی كورد،
ناكورد یان سیاسه‌تی ھه‌ڵه، بخنكێنێ. ئه‌وه
ھه‌ر ھه‌مان مێكانیزمه كه ده‌وڵه‌تان له
دیاریكردنی ناوه‌وه‌ی سنووره‌كان و له
دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن خاوه‌نی
ھه‌ندێ ماف بن، ره‌چاوی ده‌كه‌ن. واته چۆن
ده‌وڵه‌تان به ناوی خه‌ڵك و نوێنه‌رایه‌تی
خه‌ڵك ده‌توانن گه‌لانی دیكه و خه‌ڵكه‌كه‌ی
خۆیان بچه‌وسێننه‌وه و سته‌میان له ھه‌قدا
بكه‌ن، به ھه‌مان شێوه‌ش ئه‌م روانینه،
ھێزه سیاسییه‌كان تووشی ھه‌مان ھه‌ڵسوكه‌وت
ده‌كات. كاتێ ئێمه له پلاتفۆرمدا پێشنیاری
دابه‌شینی سه‌روه‌ری ده‌كه‌ین، له ھه‌مان
حاڵیش‌دا ئێمه پێداده‌گرین له سه‌ر ئه‌م
روانینه له خودی جووڵانه‌وه‌ی كوردیدا.
چونكو جووڵانه‌وه‌ی كوردی سه‌ره‌ڕای ھه‌موو
قوربانی و تێكۆشان و خه‌باتی، جووڵانه‌وه‌یه‌ك
نه‌بووه، كه گوێڕایه‌ڵی ده‌نگی خه‌ڵك بووبێ
و به ھۆی شێوه‌ی خه‌بات و داسه‌پێندراوی
به‌شێكی زۆر له‌م شێوانه له لایه‌ن
حكومه‌ته‌كانه‌وه، جووڵانه‌وه‌ی كوردی
رۆژبه‌رۆژ مه‌ودای له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگا
سیاسییه‌ی كه له خودی وڵات‌دا شكڵی گرتووه،
پساوه یان ھه‌رنا، فره لاواز بووه. دیاره
ئه‌وه به‌م مانایه نییه كه ئامانجی ھێزه
سیاسییه‌كان ئامانجی خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو به‌م
مانایه‌یه كه ئه‌م مه‌ودایه و ئه‌م
روانینه به سیاسه‌ت كار ده‌كاته سه‌ر
شێوه‌ی پێوه‌ندی و ده‌وری خودی ئه‌و خه‌ڵكه
له سیاسه‌تدا. ئه‌م چه‌شنه سیاسه‌تكردنه،
ئه‌گه‌ر رێگای تر بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، زوو یان
دره‌نگ، ده‌بێیه له‌مپه‌رێك له به‌رانبه‌ر
به‌شداری چالاكانه‌ی خه‌ڵك له سیاسه‌تدا.
خه‌ڵك له سیاسه‌تێكی ئه‌وادا ته‌نیا پێوارێكن
بۆ شه‌رعییه‌تدان به ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نێك،
نه‌ك وه‌ك سه‌رچاوه و كانگای خودی
ده‌سه‌ڵاته‌كه.
با نموونه‌یه‌كی دیكه له‌م تێگه‌یشتنه له
سه‌روه‌ری بكه‌ین كه ئه‌نجامی زۆر زیانباری
بۆ جووڵانه‌وه‌ی ئێمه ھه‌بووه و ده‌بێ،
ئه‌ویش نموونه‌ی پێوه‌ندی نێوان ژن و پیاوه.
سه‌روه‌ری له خۆیدا ھه‌ر وه‌ك بینیمان
مۆدێلێكه كه سه‌رچاوه‌ی له خودا و له شا
وه‌رگرتووه. به‌م مانایه كه سه‌روه‌ر خۆی
له سه‌رووی یاسا و له ده‌وه‌ره‌ی ئه‌م
یاسایه‌دا ده‌بینێ. به‌م مانایه، سه‌روه‌ر
كه‌سێكه كه به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی،
بڕایر ده‌دات كام شت له به‌رژه‌وه‌ندی
وڵاتێكدایه و كام شت ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه. دوای سێكوله‌ربوونی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، له بڕی خودا یان شا، باوك
بووه به مۆدێلێك بۆ سه‌روه‌ر. واته ده‌وری
سه‌روه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ور و وه‌ركی باوك له
خێزاندا به‌راورد ده‌كرا. سه‌روه‌ر ھه‌ر
ھه‌مان باوكی كلاسیكیه كه له ھه‌موو
ئه‌ندامانی ماڵه‌وه باشتر ده‌زانێ،
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی دیكه له چ دایه.
بۆیه ئه‌گه‌ر پێویست بێ، باوك بۆی ھه‌یه به
ھه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م ھارمۆنییه له ماڵدا
رابگرێ، جا ئه‌وه چ به فه‌رماندان، به
ھه‌ڕه‌شه، به لێدان و یان به كووشتن بێت چ
به قسه‌ی خۆش و به شیوه‌ی پێڕاگه‌یشتن و
به‌خێوكردن.
ئه‌م مۆدێله له سیاسه‌تدا
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جدی له پێوه‌ندی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا ھه‌بووه؛ ئه‌م مۆدێله
ره‌نگدانه‌وه‌ی به ئاشكرا له داڕشتنی
به‌یاننامه‌ی مافی مرۆڤدا دیاره و، له
جووڵانه‌وه‌ی ئێمه‌شدا، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
زه‌ق به‌رچاوی له سه‌ر سیاسه‌ت، ستروكتور و
شێوه‌ی خه‌باتی ئێمه‌دا ھه‌بووه. بۆیه كاتێك
ئێمه باسی شكاندنی سه‌روه‌ری ده‌كه‌ین،
مه‌به‌ست ته‌نیا شكاندنی سه‌روه‌ری حكومه‌تی
ئێران نییه، به‌ڵكو به‌ر له ھه‌موو شت، باسی
تێگه‌یشتنێكی نوێیه له سه‌روه‌ری و پێوه‌ندی
ده‌سه‌ڵات. بۆیه شكاندنی سه‌روه‌ری، به‌شێكی
به مانای شكاندنی ئۆتۆریته‌ی پیاوه له
پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نێوان دوو
جینسی پیاو و ژن‌دا. لێره‌ش ھه‌ر ھه‌مان لۆژیك
ده‌ور ده‌گێڕێ: ئه‌گه‌ر ئێمه پێمان وایه
ده‌وڵه‌تێكی فارس، یان ده‌وڵه‌تێكی دیكه بۆی
نییه به‌سه‌ر ئێمه‌دا حكومه‌ت بكا، ئه‌گه‌ر
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه كورد خۆی ده‌بێ
سه‌روه‌ری خۆی ھه‌بێ، ده‌بێ ئه‌مه‌ش
بسه‌لمێنین كه ژن خۆی ده‌بێ سه‌روه‌ری خۆی بێ
و پیاوان ده‌بێ ئه‌و نه‌ریته كۆنه
پیاوسالارانه و (قیم مابانه)یه وه‌لا نێن و
سه‌روه‌ری ژنان و مافی ئه‌وان له سه‌ر
چاره‌نووسی ئه‌واندا بسه‌لمێنن. بنه‌مای
داواكاری ئێمه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی
خۆمان له سه‌ر ئه‌م پرینسیپه بنیات نراوه
كه كوردیش وه‌ك ھه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه
مافی یه‌كسانی ھه‌یه له بڕیاردان له سه‌ر
چاره‌نووس و داھاتووی خۆی. ئێمه
نه‌ته‌وه‌یه‌كین وه‌ك ھه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیكه و بۆیه‌ش بنده‌ستبوونی كورد به ھێچ
شێوه‌یه‌ك ناكرێ پاكانه‌ی بۆ بكرێ. باشه
ئه‌گه‌ر وایه، ئێمه خۆمان به چ شێوه‌یه‌ك
پاكانه بۆ بنده‌ستی ژنان ده‌كه‌ین؟ ئایا
بنده‌ستی ژنان ناته‌بایی له‌گه‌ڵ داواكاری
ئێمه بۆ سه‌روه‌ری نییه؟ بێگومان با. بۆیه
شكانی سه‌روه‌ری ده‌بێ ئاراسته‌یه‌كی جدی،
ئاراسته‌یه‌كی فێمینیستی بێ، به‌م مانایه كه
ئێمه ھه‌ول بده‌ین له ھه‌مان روانگه‌وه، بۆ
شكاندنی ده‌سه‌ڵاتی باوكسالاری له كۆمه‌ڵگا و
جووڵانه‌وه‌كه‌ماندا ھه‌ول بده‌ین و بۆ
یه‌كسانی و سه‌روه‌ری ژنان تێ‌بكۆشین.
مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگی دیكه‌ش له‌و
ره‌خنه‌یه‌ی كه له سه‌روه‌ری و له‌م
تیۆرییه سیاسییانه ده‌گرترێ، پێوه‌ندی به
ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تناوه‌ندی ئه‌وانه‌وه
ھه‌یه. به‌و مانایه كه له‌م تیۆرییانه‌دا
ئه‌وه ده‌وڵه‌ته كه ده‌سه‌ڵاتی ھه‌یه و
ھه‌موو خێر و شه‌ڕێك له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ. بۆیه ده‌وڵه‌تێك كه
پشتیوانی جه‌ماوه‌ری و شه‌رعییه‌تی ھه‌یه،
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی باشه و ده‌وڵه‌تێك كه ئه‌و
شه‌رعییه‌ته‌ی نه‌بێ، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شه‌ڕه.
ئه‌م تێگه‌یشتنه به گشتی تێگه‌یشتنێكی باو
بووه له سیاسه‌ت و له ده‌سه‌ڵات. له
جووڵانه‌وه‌ی ئێمه‌شدا یه‌كێ له زاڵترین
بنه‌ماكانی بیبینی سیاسه‌ت و روانین به
ده‌وڵه‌ت ھه‌ر ئه‌م روانگه‌یه بووه. به‌م
چه‌شنه ئێمه ھه‌میشه و به ھه‌موو چه‌شنێك
ده‌سه‌ڵاتمان پێ شتێك بووه كه ته‌نیا شه‌ڕ و
زه‌ره‌ری ھه‌بووه و، لایه‌نه داھێنه‌رانه و
پۆزیتیڤه‌كانمان نه‌بینیوه. له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه، ده‌سه‌ڵات بۆ ئێمه به گشتی به
مانای ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بووه و ھه‌موو
چه‌شنه كه‌موكوڕییه‌ك به نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی
كوردی به‌ستراوه‌ته‌وه.
ئه‌م چه‌شنه روانینه به ده‌سه‌ڵات،
راسته‌وخۆ ھێزه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی كوردی، له
ھه‌موو چه‌شنه به‌رپرسیاره‌تی و تاوانێك
ده‌شۆاته‌وه. به پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه،
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له لای ده‌وڵه‌ت بێ و ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌ش ناخێر، كه‌وایه تا ئێمه خۆمان
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیمان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێ، ھیچ
كارێكمان جگه له خه‌بات له دژی رژێم له
ده‌ست نایه‌ت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات شتێك نییه
كه ته‌نیا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگادا ره‌یاڵ ده‌كرێ؛ ھه‌موو
پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێوه‌ندییه‌كی
ده‌سه‌ڵاته. به‌م مانایه، پێوه‌ندی ژن و
پیاوێك، پێوه‌ندی باوك و منداڵێك، یان
پێوه‌ندی ھێزێكی سیاسی و خه‌ڵك، ھه‌موویان
شێوه‌ی جیاوازی پێوه‌ندییه‌كی ده‌سه‌ڵاتن.
ئه‌وه یانی ھه‌موو كۆڕوكۆمه‌ڵێك و ھه‌موو
پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌یه‌كی
راسته‌وخۆ ده‌وریان ھه‌یه له سازكردن و
به‌رھه‌مھێنان و به‌رھه‌مھێنانه‌وه‌ی ھه‌مان
پێوه‌ندی كه ئێمه له سیاسه‌تدا، له دژی
خه‌بات ده‌كه‌ین. دان پێنان به‌م خاڵه گرینگی
له‌وه‌دایه كه ئه‌وسا ئێمه ده‌بێ خۆمان
ھه‌ول بده‌ین به‌شێ له‌م كه‌موكوڕییانه‌ی
جووڵانه‌وه‌ی كوردی له ئه‌ستۆی خۆمان بزانین
و ھه‌ولی چاره‌سه‌رییان بۆ بده‌ین. ئێمه
خۆمان بۆ وێنه ده‌ورێكی زۆرمان ھه‌یه له
بارھێنان و راھێنانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری؛
ده‌ورێكی زۆرمان ھه‌یه بۆ سازكردنی كه‌شێكی
دێمۆكراتیك و دیالۆگ؛ ده‌ورمان ھه‌یه له
سازكردنی پێوه‌ندییه‌كی مه‌ده‌نییانه و
یه‌كسان له خێزاندا و له كۆمه‌ڵگادا. بۆیه
ئێمه نابێ بۆ وێنه مه‌سه‌له‌ی سته‌می پیاو
له ژنان ته‌نیا به كوماری ئیسلامییه‌وه
ببه‌ستێنه‌وه و چاوه‌ڕوان بین تا خۆمان
ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرین و ئینجا ھه‌ولی
چاككردنی بده‌ین. ئێمه نابێ چاوه‌رانی
رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی بین، بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ول
بده‌ین كه‌موكوڕییه‌كان قه‌ره‌بوو
بكه‌ینه‌وه.
دوایین وشه
مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری و تێگه‌یشتنی ئێمه له
سه‌روه‌ری به‌نده به مێژوویه‌كی دوورودرێژ
كه بنیاتی روانینی ئێمه‌ی به ده‌سه‌ڵات،
سیاسه‌ت و پێناسه داڕشتووه. ئێمڕۆ بارودۆخێك
له جیھان و ناوچه‌دا پێكھاتووه كه مه‌ودا
دابڕانی له‌م روانینه نه‌ریتته ھێناوه‌ته
ئاراوه و بۆیه‌ش ئێمه ده‌بێ له ئاست و
پله‌ی جیاوازدا ھه‌ول بده‌ین كه له لایه‌ك
ئه‌و سه‌روه‌رییه بشكێنین كه به تۆبزی و
له سه‌ره‌وه به سه‌ر ئێمه و
نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا داسه‌پاوه و له ھه‌مان
كاتیش‌دا، ھه‌ول بده‌ین بۆ سه‌روه‌رییه‌ك كه
بنه‌مای له‌سه‌ر تێگه‌یشتنێكی دێمۆكراتیانه
له چاره‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یی و ھه‌روه‌ھا
بنیاتنانی پێوه‌ندییه‌كی یه‌كسانتر له نێوان
خودی كۆمه‌ڵگادا دامه‌زرابێت. له‌م ره‌وته‌دا
گرینگه كه ئێمه له لایه‌كه‌وه ھه‌ندێ
پێداچوونه‌وه‌مان به‌و روانینه
نه‌ریتییانه‌وه ھه‌بێ كه كۆڵه‌كه‌ی سیاسه‌ت
و چالاكی سیاسی ئێمه‌ی پێكھێناوه و له
ھه‌مان حاڵیش‌دا، ھه‌ول بده‌ین به
كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م ھه‌لومه‌رجه،
پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌تر و راسته‌وخۆتر له
نێوان ھێزه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكدا، له سه‌ر
بنه‌مایه‌كی دێمۆكراتی و مه‌دنی داڕێژین.
دیاره ئه‌م كاره، كاری رۆژێك و ساڵێك نییه،
به‌ڵكو ره‌وتێكه كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێ
به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه و به ھوشیارییه‌وه
ھه‌ول بده‌ین بۆ بنیاتنانی تێ‌بكۆشین. نزیكی
ھێزه سیاسییه‌كان و پێوه‌ندییه‌كی پته‌وتر
له نێوان ھه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای
كوردی و به‌تایبه‌ت پێوه‌ندی پته‌و به
ناوه‌وه‌ی وڵات، رێگاخۆشكه‌ری كه‌شێكی دیالۆگ
و دێمۆكراتییه كه ده‌توانێ ببێته به‌ردی
بناغه‌ی یه‌كگرتنێكی پته‌و له سه‌ر بنیانی
جیاوازی فكری و بۆچوونی جیاواز.
سه‌رچاوه‌كان
Bartelson, Jens. 1995, A Genealogy of Sovereignty,
Cambridge: Cambridge University Press.
Bartelson, Jens. 2001. The Critique of the State,
Cambridge: Cambridge University Press.
Bauman, Z. 1998, Globalization. The Human
Consequences, Cambridge-Oxford: Polity Press.
Bierstecker, T. 1996 (ed), State Sovereignty as a
Social Construct, Cambridge: cambridge University
Press.
Brown, Robin (1995), ”Globalization and the End of the
National Project”. In John Macmillan & Andrew Linklater
(eds.), Boundaries in Question: New Directions in
International Relations, pp. 54-68. London: Pinter
Publishers
Columbia ENcyclopedia
Campbell, David (1992), Writtning Security,
Manchester University Press
Devetak, Richard (1996), “Postmodernism”, in Scott
Burchill et al. Theories of International
Realtions, pp 179-209. London: Macmilan
Press.
Encyclopedia Britannica
Foucault, Michel (2003), Society must be Defended:
Lectures at the Colege de France, 1975-76.
USA: Picador.
Foucault, Michel. 199, Sexualitetens historia,bd I,
Viljan att veta, Göteborg: Daidalos.
Giddens, Anthony (1990), The Nation-State and
Violence. Cambridge: Polity Press.
Hinsley, F. H. 1996, Sovereignty, London: Watts.
Richmond, Oliver (2002), “States of sovereignty,
sovereign states, and ethnic claims for international
status”, Review of International Studies, 2002:28,
Pp. 381-402
Sassen, S. 1996, Losing Control? Sovereignty in an
Age of Globalization, New York: Colombia University
Press.
Wagner, P. 2001, Theorizing modernity: inescapability
and attainability in social theory, London: Sage.
Wagner, Peter (2991), Theorizing Modernity:
Inescapability and Attainability in Social Theory.
London: Sage
Walker, R. B. J. (1996),”Space/Time/Sovereignty” in Mark
E. Denham & Mark Owen Lombardi (eds), Perspectives on
Third-World Sovereignty: The Postmodern Paradox, PP.
13-27. London: Macmillan
Walker, R. B. J. 1993, Inside/Outside: International
Relations as Political Theory, Cambridge: Cambridge:
University Press.
Weber, Cynthia (1995), Simulating Sovereignty:
intervention, the State and Symbolic Exchange.
Cambridge: Cambridge University Press.
Williams, Marc (1996), ”Rethnking Sovereignty”, in
Eleanor Kofman & Gillian Youngs (eds.),
Globalization: Theory and Practice, pp. 109-122.
London: Pinter.
شه‌ماڵ كاوه (2003)، "مێكانیزمی ده‌رھاوێژه‌رانه‌ی
دێمۆكراسی"، سیاسه‌ت 2003:3.
[i]
سه‌روه‌ری وه‌ك چه‌مكێك ته‌نیا بۆ سه‌روه‌ری
سیاسی كه‌ڵكی لێوه‌ناگرترێ، له فه‌لسه‌فه‌ی
سیاسی‌دا بۆ وێنه باس له سه‌روه‌ری تاك یان
سه‌روه‌ری عه‌قڵ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌م باسه‌دا
ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری به‌و
مانایه‌یه كه له تیۆری پێوه‌ندییه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا و تیۆری سیاسی به گشتی
كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرترێ، واته به مانای سه‌روه‌ری
ده‌وڵه‌ت یان سه‌روه‌ری سیاسی. دیاره ھه‌ندێ كه‌س
ته‌نانه‌ت چه‌مكی سه‌روه‌ری وه‌ك سه‌روه‌ری
نه‌ته‌وه‌ییش به‌كار دێنن، به‌ڵام ئه‌م تاریفه
ھه‌ندێ گرفتی به‌دواوه‌یه. له تیۆری سیاسی‌دا
ئێمه گه‌لسه‌روه‌ریمان ھه‌یه، به‌م مانایه كه
سه‌روه‌ری سیاسی له ده‌ست خه‌ڵكدایه و خه‌ڵك
سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌ت پێكدێنن،
به‌ڵام ئه‌م تێگه‌یشتنه كه لێره‌شدا من به
كورتی ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م، ته‌واو راست نییه.
به‌ھه‌مه حاڵ، وه‌رگێڕانی ساڤرنتی به سه‌روه‌ری
نه‌ته‌وه‌یی ھه‌رنا له‌و وڵاتانه‌ی كه له چه‌ند
نه‌ته‌وه پێكھاتوون، یان له‌م وڵاتانه‌ی كه
سیستمێكی سه‌ره‌ڕۆیانه‌یان ھه‌یه، ناتوانێ ده‌قیق
بێ و ئه‌گه‌ریش ئێمه له‌به كاربردنی ئه‌م
چه‌مكه‌دا لاساری بكه‌ین، وا باشتره باس له
سه‌روه‌ری ده‌وه‌ڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بكرێ، نه‌ك
سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگووترێ
كه له باری مێژووییه‌وه له نێوان سه‌روه‌ری
ده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ییه‌دا
ناته‌باییه‌ك ھه‌بووه. سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی به
پله‌ی یه‌كه‌م پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ر
و چوارچێوه‌ی دیاریكراوی خاكیی وڵاتێك پێشان
ده‌دا، كه چی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی
ئاماژه‌یه‌كه بۆ پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتی
سه‌روه‌ری و دانیشتووانی دیاریكراوی وڵاتێك.
له كرده‌وه‌دا ئه‌وه ده‌وڵه‌ت بووه كه به‌ناوی
خه‌ڵك ھه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و، له كرده‌وه‌شدا
ئه‌م یه‌كه‌یه‌ی خوڵقاندووه یان خود پێناسه‌ی
پێبه‌خشیوه. بۆیه‌ش من لێره به گشتی كه‌ڵك له
سه‌روه‌ری سیاسی و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرم،
به جه‌ختكردن له‌م خاڵه كه له راستیدا ھیچ كام
له‌م وشانه له كوردیدا پڕ به پێستی چه‌مكی
سه‌روه‌ری له زمانی ئینگلیزی یان زمانه‌كانی
دیكه‌دا نین.
[iv]
Realism
& neorealism
[vii]
دیاره ئه‌م چه‌مكانه و پێوه‌ندیی نێوان بۆ
وێنه سه‌روه‌ری، خاك، دانیشتووان یان خه‌ڵك له
ره‌وتی مێژوویی‌دا گۆڕانی زۆر به‌سه‌رھاتووه و
ئه‌وه گرینگه كه له‌یادمان نه‌چێ كه ئه‌م
چه‌مكانه، بۆ وێنه نه‌ته‌وه یان خه‌ڵك له ھه‌ر
قۆناغێكدا تاریفێكی تایبه‌تی خۆی ھه‌بووه و به
گوێره‌ی ئه‌و تاریفه دیاركراوه كه كێ بۆی
ھه‌یه به خه‌ڵك یان به‌شێك له نه‌ته‌وه
بژمێردرێ و كێ ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌م
چه‌مكانه‌وه. له‌مباره‌وه سه‌یری وتارێكی
نووسه‌ر له گۆڤاری سیاسه‌ت دا بكه‌ن:
سیاسه‌ت 2003: 3
[xi]
بۆ باسێكی تێروته‌سه‌لتر سه‌یری وتاره‌كه‌ی
ویلیامز بكه‌ن:
Williams, 1996
[xvi]
Dichotomy
دووانه‌ییه
[xix]
Constitutive practice
[xxii]
دیاره ئه‌وه به‌م مانایه نییه كه پێشتر ھیچ
پرینسیپێك بۆ رێكخستنی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
بوونی نه‌بووه، به‌ڵكو به‌م مانایه‌یه كه ئه‌و
رێكخستنانه فۆرمی سه‌روه‌رییان نه‌بووه.
بارتلسۆن له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌م فۆرمانه‌ی
رێكخستنی ده‌سه‌ڵات له سه‌ده‌كانی ناوه‌راست به
به‌ر ـ سه‌روه‌ری
proto-sovereignty
(یان سه‌روه‌ری مینائه‌فسانه‌ییmytho-sovereignty
) ناودێر ده‌كا (Bartelson,
1995: 88- 130).
[xxiii]
Jean Bodin 1530-1596
بۆده‌ن به پله‌ی یه‌كه‌مدا له كتێبی
Six livres de la républiue
(On the Commonwealth)كه
له ساڵی 1576دا ده‌رده‌چێ، چه‌مكی سه‌روه‌ری به
شێوه‌یه‌كی جیاواز تاریف و تیۆریزه ده‌كات.
[xxiv]
دیاره تیۆری مافه سروشتییه‌كان، ھه‌م ته‌فسیری
جیاوازی له سه‌ره و ھه‌میش به شێوه‌ی جیاواز و
بۆ خزمه‌ت به ئامانجی جیاواز كه‌ڵكی
لێوه‌رگیراوه. مافه سروشتییه‌كان، واته ئه‌و
مافه سابجێكتیڤانه كه مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێك
ھه‌یه‌تی و مافێكی سروشتی مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی
پارێزگاری له ژیان و ماڵی خۆی بكا. بۆ وێنه مافی
میرات، مافی داكۆكی كردن له ژیان خود و ھتد. له
تیۆری سیاسی‌دا به گشتی مه‌به‌ست له‌م مافانه
ئه‌وه‌یه كه مرۆڤه‌كان به‌ر له‌وه‌ی له
كۆمه‌ڵگایه‌كدا ببن به ئه‌ندام یان خود
كۆمه‌ڵگایه‌ك پێك‌بێنن، ھه‌ندێ مافی تایبه‌تی و
سروشتییان ھه‌بووه، كه ھیچ حكومه‌ت یان
ده‌سه‌ڵاتێك بۆی نییه، ده‌سدرێژی پێ‌بكا. ریشه‌ی
ئه‌م باسه له تێگه‌یشتنێك له یاسای سروشتی
natural law
دایه كه له سه‌رده‌می رۆما و سه‌ده‌كانی
ناوه‌راستدا باو بوو. به پێی ئه‌م یاسایه، مرۆڤ،
وه‌ك به‌رھه‌م یان مه‌خلوقێكی سروشت و خودا، ده‌بێ
ژیانی خۆی به گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه رێكبخات كه
له سروشتدا ھه‌یه یان له لایه‌ن خوداوه
دانراوه. ھه‌ر ئه‌م تیۆرییه دواتر له سه‌ره‌می
مۆدێرندا (به‌تایبه‌ت له فۆرمی سێكوله‌ردا)
ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ تاككه‌رایی، مافه
تاكییه‌كان و دواتر مافی مرۆڤ. جان لاك
John Locke (1932-1704)،
یه‌كێ له‌وانه بوو كه بۆ وێنه كه‌ڵكێكی زۆری
له‌م تیۆرییه بۆ شه‌رعییه‌تدان به مه‌سه‌له‌ی
ئاوه‌زمه‌ندبوون
rational
و باشبوونی مرۆڤ، وه‌رگرتووه. به‌م پێیه، ئه‌وان
(تاكه‌كان) ھه‌ندێ له‌م مافانه له‌گه‌ڵ خۆیاندا
دێننه بۆ كۆمه‌ڵگای سیاسی و بۆیه‌ش ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه ده‌بێ، رێزی ئه‌م مافانه بگرێ.
گرینگترینی ئه‌م مافانه لای لاك بریتی بوو له
مافی ئازادی باوه‌ڕ، مافی ده‌نگدان به حكومه‌تێك
كه به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌ڵاتی ھه‌یه و ھه‌روه‌ھا
مافی خاوه‌ندارێتی (كه لای لاك، ته‌نیا شتی ماددی
ناگرێته‌وه، به‌ڵكو شامیلی له‌ش و كاریش ده‌بێ).
ھه‌ر ئه‌م دۆكترینه‌ش، دواتر لای یه‌كی وه‌ك روسۆ،
ده‌بێته خاڵی ده‌ستپێكی تیۆری كۆنتراكت یان تاپۆی
كۆمه‌ڵایه‌تی.
[xxv]
Thomas Hobbes 1588-1679
به‌ناوبانگترین كتێبی ھابز كه له‌ودا چه‌مكی
سه‌روه‌ری خراوه‌ته به‌ر باس، كتێببی لێڤایتان
Leviathan
(1651)
ـه.
[xxvi]
Montesquieu (1689–1755)
[xxvii]
Jean-Jacques Rousseau (1712-1778)
[xxix]
مه‌سه‌لی گه‌لسه‌روه‌ری
popular sovereignty
یه‌كه‌م جار له سه‌ده‌ی شازده‌دا، له لایه‌ن
ئالتوسیۆسه‌وه
Althusius
دێته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌م فكره ئه‌و كات نه
لایه‌نگرێكی ئه‌وتوێی ده‌بێ و نه ئالتوسیۆسیش
ئه‌م فكره به شێوه‌یه‌كی دیار و خویا گه‌ڵاڵه
ده‌كات. بۆیه ھه‌ر روسۆ زیاتر وه‌ك دانه‌ری تیۆری
گه‌لسه‌روه‌ری ناسراوه.
[xxxiv]
ئاشتی وێستفالیا
Peace of Westphalia
كه له ساڵی 1648دا روو ده‌دا، كۆتایی به شه‌ڕی
سی ساڵه دێنێ كه زۆربه‌ی ھه‌ره زۆری وڵاتانی
ئه‌وروپایی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تێیا
به‌شدار بوون. ئه‌م ئاشتییه ھه‌روه‌ھا به‌مانای
كۆتاییھاتنی ئێمپراتۆری رۆمایه. لایه‌نی سه‌ره‌كی
شه‌ڕه‌كه سوێد و فه‌ره‌نسه له‌گه‌ڵ سپانیا و
ئێمپراتۆری رۆم (رۆمانی) و ھاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌م
لایه‌نانه بوون. ئه‌نجامی سه‌ره‌كی ئه‌م
ئاشتییه، به‌ره‌سمییه‌ت ناسینی سیستمێكی
سێكوله‌ری جیھانی نێوان ده‌وڵه‌تان بوو. به
گوێره‌ی ئه‌م سیستمه نوێیه، ھه‌موو وڵاتێك له
چوارچێوه‌ی خاكیی خۆیدا سه‌روه‌ری ته‌واوی ھه‌بوو
و ھیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه بۆی نه‌بوو، ئه‌م
سه‌روه‌رییه بێنێته به‌ر پرسیار. كاتێ باسی
سیستمت وێستفالیا ده‌كرێ، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه
وه‌ك ئه‌نجامی ئه‌م دانیشتنه، سیستمێكی نوێ له
پێوه‌ندی نێوان وڵاتانی جیھاندا ساز بوو
كه‌له‌ودا، ھه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك سه‌ربه‌خۆیی ناوه‌كی
و ده‌ره‌كی خۆی ھه‌بوو و، بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌رج و
مه‌ره‌ج له پێوه‌ندییه‌كاندا زاڵ نه‌بێ، ھه‌موو
لایه‌ك مافی یه‌كتری، وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ
به‌ره‌سمییه‌ت ناسی. بۆیه تا ئه‌م دواییانه،
ھه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی نێو ده‌وڵه‌تان، وه‌ك
كارباری ناوخۆیی ده‌ژمێردرا و ھیچ لایه‌نێ بۆی
نه‌بوو خۆی تێھه‌ڵقورتێنێ. دوای ئه‌م ئاشتییه
مه‌یدانی سه‌ره‌كی شه‌ڕ، گوێزرایه‌وه بۆ مه‌یدانی
كێبه‌ركێی ئابووری و ھه‌روه‌ھا پێوه‌ندی
دیپلۆماسی. دیاره ئه‌م ئاشتییه نه‌یتوانی به
یه‌كجاره‌كی كۆتایی به شه‌ڕ بێنێ، به‌ڵام دوای
ئه‌م ئاشتییه، ھه‌ندێ یاسای گشتی په‌سند كرا كه
له پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تاندا وه‌ك پرنسیپێك
ره‌چاو بكردرێ.
[xxxv]
بۆ وێنه سه‌یری
Hinsley 1986
و
Bierstecker & Weber 1996
بكه‌ن.
[xxxviii]
Institutionalisation of public authority
[xli]
ئه‌م گووته‌یه‌م له وتاره‌كه‌ی ریچمۆند لاپه‌ڕی
389 وه‌رگرتووه:
Richmond, 2002: 389
[xliii]
"له بیر و لێكدانه‌وەی سیاسی‌دا، ئێمه هێشتا سه‌ری
شامان نه‌په‌ڕاندووە".
Foucault, 2002: 91
[xliv]
The juridico-political theory of sovereignty
[xlvi]
. ھه‌ڵبه‌ت با لێره باسی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه
ھه‌ندێ لایه‌ن ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه و بیانووی
یارمه‌تی مرۆڤانه به ھۆكارێك ده‌زانن كه به
پێی بۆچوونی ئه‌وان چه‌شنه وه‌پێشخه‌ری و
ئیمتیازێك ده‌درێ به مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و
مه‌سه‌له‌ی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ
نه‌ته‌وه و قه‌ومه‌كان ده‌كه‌وێته پله‌ی
دووه‌مه‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ش
ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست له‌م سیستمه پاراستنی
سنووره‌كانی پێشوویه و ده‌ستێوه‌ردان و ته‌نانه‌ت
رووخاندنی ئه‌م رژێمانه به مه‌به‌ستی دووباره
داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌م وڵاتانه نییه، چونكو
سه‌روه‌ری له دوایین لێكدانه‌وه‌دا تاكه رێگایه
بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشت له
ناوچه‌كه‌دا.
|