|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی به‌رده‌م
جوولانه‌وه‌ی سه‌وز
24ی رێنه‌ندان (13 فۆریه 2010)

کۆماری ئیسلامی له دوای هاتنه سه‌رکاری، به زۆر
قۆناغ و قه‌یرانی جیاوازی سیاسی، ئابووری، ناوه‌کی
و نێونه‌ته‌وه‌ییدا تێپه‌ڕیوه و ئێستا بۆ
یه‌که‌مجار پێی ناوه‌ته قۆناغێک که شه‌رعییه‌تی
ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌شێکی گه‌وره‌ی نزیکان و
لایه‌نگرانی پێشووی خۆشی هاتۆته ژێر پرسیار.
ئه‌گه‌ر چی کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
له لایه‌ن به‌شێکی خه‌ڵکه‌وه به‌ربه‌ره‌کانی
له‌گه‌ڵدا کراوه، به‌ڵام ئه‌م به‌ربه‌ره‌کانییه
هیچکات نه‌یتوانیوه له ئێران‌دا، بگاته ئاستێکی
جه‌ماوه‌ری و به‌رفره‌وان و به‌رده‌وام که
مه‌ترسییه‌کی جددی مان و نه‌مان بۆ رژێم ىێت. جیا
له ناو نه‌ته‌وه‌کانی سته‌ملێکراو که ئه‌ویش
شکڵیکی ڕێکخراوه‌یی تێدا به‌رچاو نه‌بووه،
کوردستان ته‌نیا سه‌نگه‌رێک بووه که له‌ودا
به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ رژێمی ئیسلامی،
کاراکته‌رێکی خه‌ڵکی و هه‌راوی هه‌بووه. به‌ڵام
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، زه‌مینه‌کانی سازبوونی
جوولانه‌وه‌یه‌کی به‌رفره‌وانتر زیاتر بووه و
ناره‌زایه‌تی ئه‌مجاره‌یان جیا له‌و خه‌ڵکانه‌ی
پێشوو، توێژێکی به‌رفره‌وانی نزیکان و لایه‌نگرانی
خودی حکومه‌تی ئیسلامیشی گرتۆته‌وه. ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه له‌م مانگانه‌ی دواییدا بۆ یه‌که‌م
جار بۆته به جووڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و
به‌رفره‌وان. جووڵانه‌وه‌یه‌ک که ئێستا سه‌ره‌ڕای
ره‌نگ و ده‌نگی جیاوازی، له ژێر ناوی "جنبش سبز"
پێناسه ده‌کرێت.
دیاره سه‌رهه‌ڵدان و فۆرمگیری ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی ئێمڕۆ
به "جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز" ده‌ناسرێ، ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێ
ره‌وت و فاکتۆری جیاوازه و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
هه‌مه‌لایه‌نه، ره‌چه‌ڵه‌کناسیی تایبه‌تی خۆی ده‌خوازێ.
به‌و مانایه نابێ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه به
کۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران و ئه‌نجامه‌کانی
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ببه‌سترێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌کرێ وه‌ک نوخته وه‌رچه‌رخانێک و
بیانوویه‌ک بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و بێزاری
دابندرێت. هۆکاره‌کانی ئه‌و ناره‌زایه‌تییه به‌شێک
پێوه‌نده‌ی به‌و سیاسه‌ته داپڵۆسێنه‌رانه‌یه‌وه هه‌یه
که رژێم له‌م سی ساڵه‌ی دواییدا ره‌چاوی کردووه، به‌شێک
شێوه‌ی حکومه‌تداری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و
چه‌شنه سیاسه‌ته، که ئه‌نجامه‌کانی له‌و قه‌یرانه
قووڵه ئابووری و سیاسییه‌دا خۆی ده‌رده‌خات که به‌رۆکی
کۆماری ئیسلامی گرتووه، بێگومان به‌شێکی دیکه‌شی،
پێوه‌ندی به قه‌یرانی سیاسه‌تمه‌داری و ڕوانینێکی جیاواز
به عه‌قلانییه‌تی سیاسییه‌وه هه‌یه که له ناو خودی
ده‌سه‌لاتدارانی حکومه‌تیدا سه‌ری هه‌ڵداوه و ته‌شه‌نه‌ی
کردووه. خودی ئه‌و فاکتۆره ناوه‌کییه‌ش، ئه‌گه‌رچی
به‌شێکی گرینگی ته‌نیا له پاشخانێکی مێژوویی و فکری و له
خانه‌ی کێشه و ناته‌بایی مێژوویی نێوان مۆدێرنیته و
نه‌ریتدا ده‌کرێ لێک بدرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان
حاڵیش‌دا، ئه‌نجامی ره‌وتێکی ئاڵۆزی به‌گرفتکردنی (problematization)
ده‌وری ئایینه له سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه‌ش نابێ
ته‌نیا وه‌ک درێژه‌ی ره‌وتێکی مێژوویی ببیندرێ، به‌ڵکو
به‌ر له هه‌موو شت، ئه‌نجامی راسته‌وخۆی ئه‌زموونی ئه‌و
سی ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامییه.
ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه، جیا له‌وه‌ی چ پێناسه‌یه‌کی پێ
ببه‌خشین، ئێمڕۆ له کرده‌وه‌دا توانیوێتی به‌ره به‌ره
به‌شێکی به‌رفره‌وان و فره‌جۆری خه‌ڵکانی ئێران له خۆیدا
جێکاته‌وه و، له‌م دواییانه‌دا ته‌نانه‌ت هاوپشتییه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی ساز بکات که پێشتر وێنه‌ی که‌م
بووه. له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌وه یه‌که‌مجاره که دوای
شۆڕشی 57 جووڵانه‌وه‌یه‌ک توانیوییه‌تی ئه‌و به‌ره
به‌رفره‌وانه به پێکهاته‌یه‌کی فره جیاواز و، به
به‌شداری که‌متازۆر هه‌موو لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
حکومه‌ت و به‌شیک له‌وان، ساز بکات.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
جووڵانه‌وه
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز ئه‌گه‌رچی وه‌ک هه‌موو
جووڵانه‌وه‌یه‌کی دیکه، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی هه‌یه،
به‌ڵام له زۆر رووه‌وه مۆرک و نیشانی ئه‌و
جووڵانه‌وانه‌ی پێوه دیاره که دوای کۆتایی شه‌ڕی سارد
له گۆشه و که‌ناری دنیادا سه‌ریان هه‌ڵداوه. له‌م
روویه‌وه ناکرێ جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز وه‌ک دیارده‌یه‌کی نوێ
و رێزپه‌ڕین له قه‌ڵه‌م بده‌ین، به‌ڵکو ئه‌مه‌شیان وه‌ک
زۆربه‌ی جووڵانه‌وه‌کانی ئه‌م دواییانه، هه‌ندێ
تایبه‌تمه‌ندی و خاسله‌تی هاوبه‌شی پێوه دیاره که له
لایه‌که‌وه، ئه‌نجامی هێژمۆنییه‌کی نوێلیبرالی و
تێگه‌یشتنێکی نوێیه له سیاسه‌ت و هه‌ر به‌و پێشه‌ش
هه‌ندێ ره‌هه‌ندی " بان‌ئایدۆلۆژیکی" پێوه دیاره. له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، راستا و رۆژه‌ڤی ئه‌و چه‌شنه
جووڵانه‌وانه به گشتی، سیمایه‌کی ئاشتیخوازانه و
رێفۆرمیستی هه‌بووه. بۆ وێنه ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه هه‌م
له قه‌واره، هه‌م له فۆرمی رێکخراوه‌یی و هه‌میش له
ناوه‌رۆک و ره‌وتی ئاڵوگۆڕه‌کانیدا، جیاوازی به‌رچاوی له
گه‌ڵ جوولانه‌وه‌کانی ده‌یه‌کانی شه‌ست و هه‌فتا هه‌یه.
که ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر قه‌واره و فۆرمی ڕیکخراوه‌یی،
پێوه‌ندی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئاسۆیی زاله به‌سه‌ر ئه‌م
جوولانه‌وه‌یه‌دا و پێوه‌ندی سه‌ره‌کی نێوان ئه‌ندامان و
به‌شدارانیان، پێوه‌ندییه‌کی ئاسۆیی و تۆره‌کییه و له
هه‌مان حاڵیش‌دا، سه‌رکردایه‌تی جوولانه‌وه‌که هه‌مان
ده‌ور ی دیاریکه‌ر نابینێ که له جوولانه‌وه‌کانی پێشوودا
هه‌یبوو. که دێته سه‌ر ناوه‌رۆک ئه‌م جووڵانه‌وانه
خاسله‌تێکی چه‌ترییان هه‌بووه و کۆمه‌ڵێ بیروباوه‌ڕ و
لایه‌نی فکری جیاوازیان له ده‌وری هه‌ندێ درووشمی گشتی
دێمۆکراتیدا کۆ کردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی گرینگی ئه‌و جووڵانه‌وانه،
واته ناوه‌رۆکی ویست و رۆژه‌ڤی سیاسی ئه‌وان. به گشتی
ئه‌و جووڵانه‌وانه وێڕای خۆدوور راگرتنیان له ئه‌مراز و
شێوازی تووندوتیژانه، خۆیان له درووشمی په‌ڕگیر و خه‌ستی
ئایدیۆلۆژیکیش پاراستووه. به ته‌عبیرێکی چه‌مکیانه‌ی
هه‌فتاکان، ئه‌و جوولانه‌وانه، ناوه‌رۆکێکی زیاتر
رفۆرمیستییان هه‌بووه تا شۆڕشگێڕانه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت
ره‌نگبی ناوه‌رۆکی ماکی پێکهێنه‌ری دیارده‌یه‌ک به ناوی
"جوولانه‌وه" پێک‌بێنێت که جیاوازه له به‌رهه‌می چالاکی
حیزبایه‌تی و ڕێکخراوه‌یی ئایدیۆلۆژییه‌کی دیاریکراو و
تایبه‌ت.
ئایا ئه‌م جوولانه‌وه‌یه ده‌توانێ ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه بپارێزێ یان شێوه‌ی دڕندانه و مامله‌ی
فره پۆلیسی رژێم زوو یان دره‌نگ ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه
ناچار ده‌کات که‌ڵک له شێوازی دیکه وه‌رگرێ؟ ئه‌مه
پرسیارێکه که وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاسان نییه، به‌ڵام
بێگومان هه‌ڵبژاردنی شێوازی نوێ به‌شێکیش پێوه‌ندی به
به‌رفره‌وانی خودی جووڵانه‌وه‌که و داواکارییه‌کانی
داهاتوویه‌وه ده‌بێت. هه‌ر ئێستا له شه‌قامه‌کاندا
جیاوازییه‌کی به‌رچاو له نێوان ویست و درووشمه‌کانی
به‌شێک له جه‌سته‌ی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له گه‌ڵ به‌شێک
له سه‌رکردایه‌تییه‌کدا به راشکاوی ده‌بیندرێت و،
درووشمی خه‌ڵک رۆژبه‌رۆژ زیاتر سه‌رتاپای رژێم و مانی
دێننه ژێر پرسیار.
ناته‌باییه‌کانی
جووڵانه‌وه
به پێی لۆژیکی ساختاریی دیارده‌یه‌ک به‌ناوی
"جووڵانه‌وه"، ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه وه‌ک هه‌موو
جووڵانه‌وه‌یه‌ک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵگری هه‌ندێ
ماکی ناته‌با و ئاره‌زووی جیاوازه. ئه‌و جیاوازییانه
هه‌م له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌میش له خودی
په‌یکه‌ر و پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی جووڵانه‌وه‌که‌دا به‌ده‌ر
ده‌که‌ون. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م چه‌شنه جووڵانه‌وانه‌ش بۆیه
هه‌میشه له گره‌وی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کی موده‌بیر و
توانستی چه‌شنه سازشێک له نێوان ته‌یف و راستا
جیاوازه‌کانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه دایه له سه‌ر هه‌ندێ
خاڵی گشتگر. واته جوولانه‌وه‌یه‌کی به‌رفره‌وان به
هه‌ندێ درووشمی گشتی و دێمۆکراتخوازانه، له گره‌وی
پێکهاتن، سازان وهاوتێگه‌یشتووییه‌کی سیاسی دایه. ئه‌و
سازانه دیاره مه‌رج نییه هه‌میشه له خانه‌ی هه‌ندێ
درووشمی رێفۆرمیستیدا بێت، ئه‌وه له دوایین
لێکدانه‌وه‌دا، خه‌ڵک و دررشمی خه‌ڵکه که چوارچێوه‌کانی
ئه‌و سازان و پێکهاتنه دیاری ده‌کات و له ئه‌نجامیشدا،
ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه تووشی پۆلینه‌بوون ده‌بێت.
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له‌م ئاسته‌دا جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی
له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه، چونکو ئه‌گه‌ر
جووڵانه‌وه‌کانی دیکه‌ش هه‌ڵگری هه‌ندێ ئاره‌زوو جیاواز
بوون، به‌ڵام له ئاستی ساختاری سیاسی‌دا تا راده‌یه‌ک
هاوفکری هه‌بووه و جیاوازییه‌کان تا راده‌یه‌ک پێوه‌ندی
به شێوازی سیاسییه‌وه هه‌بووه. جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز
به‌ڵام تا ئاستێکی بنیاتیتردا گرفتی جیاوازی هه‌یه و تا
ئێستا ته‌نانه‌ت له ئاستی کاراکته‌ری ساختاری سیاسی
داهاتوودا یه‌کده‌نگییه‌کی ته‌واو نییه و تا ئێستاش
چه‌ندان پێشنیار و رۆژه‌ڤی جیاواز له‌م پێوه‌ندییه‌دا
گه‌ڵاڵه کراوه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه که ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه له
جووڵانه‌وه‌کانی دیکه جیا ده‌کاته‌وه، پێوه‌ندی به
پرسیارێکی بوونناسانه و به پاشخانێکی زۆر مێژووییتره‌وه
هه‌یه تا پرسێکی سیاسی رۆژانه و ئه‌ویش، له لایه‌که‌وه
پێوه‌ندی به ناته‌بایی و کیشه‌یه‌کی مێژوویی له نێوان
نه‌ریت و مۆدێرنیته‌دا هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه و
وه‌ک ئه‌نجامێکی ئه‌م کێشه‌یه، له خوێندنه‌وه‌یه‌کی
جیاواز له دین، ده‌ور و کارکردی دین له سیاسه‌ت و
هه‌روه‌ها خۆگونجاندن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه
له ئاینزای شیعه‌وه هه‌یه. (هه‌ڵبه‌ت لێره ئه‌وه
گرینگه که ئێمه له نێوان خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له
ئیسلام و ئیسلامی سیاسی وه‌ک ئه‌نجامێکی ره‌وتی مۆدێرنیته
و وه‌ک به‌رته‌کێک له به‌رانبه‌ر خولیای به
کۆلۆنیالیزه‌کردنی شوین ـ کاتی رۆژئاوا، جیاواز دابنێین.
ئیسلامی سیاسی به‌ر له‌وه‌ی دۆکترینێکی تیۆلۆژیانه و
ئایینی بێت، زیاتر ده‌بێ وه‌ک ئایدیۆلۆژییه‌کی سیاسی و
وه‌ک به‌رته‌کێکی سیاسی له‌به‌رانبه‌ر بارێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگیدا ببیندرێت. ئه‌گه‌رچی
ئه‌م ئیسلامه له زۆر شوێنان خاسله‌تی بنیاتگه‌رانه و
په‌رگیرانه‌ی له خۆی پێشان داوه، به‌ڵام له هه‌مان
کاتدا پۆتانسیه‌ل و توانستی رزگاریخوازنه‌شی هه‌بووه و
هه‌یه و له زۆر شوێنان سیمایه‌کی به‌هێزی
دادپه‌روه‌رانه‌شی تێدا به‌دی ده‌کرێت).
جیاوازییه‌کی دیکه پێوه‌ندی به پێشمه‌رجه‌کانی گۆڕانکاری
له ئێران‌دا هه‌یه. واته له زۆربه‌ی وڵاتانی دیکه،
ویست و داواکارییه‌کان له ئاستی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتێکی
سیاسی‌دا بووه و بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ویستانه پێویستی به
گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ وێنه له ده‌ستووری ئه‌و
وڵاتانه‌دا نه‌بووه. له حاڵێکدا زۆربه‌ی ویسته‌کانی
ئێستای خه‌ڵک و به‌شێک له هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ته‌نیا
کاتێک مه‌یسه‌ره که گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له
ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌دا پێک بێت. ئه‌م گۆڕانه هه‌م پرسی
نه‌ته‌وایه‌تی، پرسی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و حقوقی
ژنان، پرسی ئیراده‌ی سیاسیی حکومه‌ت، پێناسه‌یه
نه‌ته‌وه‌یی وڵات، پێناسه‌ی شاروه‌ندێتی و هه‌روه‌ها ده‌ور
و پێگه‌ی ئایین له وڵات‌دا ده‌گرێته‌وه. ئه‌م کێشانه
هیچکامیان له ئاستی گۆڕین و رێفۆرمێکی سه‌رپێیدا جێبه‌جێ
نابن. به‌و مانایه، ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه له درێژه‌ی
خۆیدا، زیاتر به شۆڕشێک جێبه‌جێ ده‌بێت تا رێفۆرم و
گۆڕانێکی سه‌رپێی، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا رواڵه‌تی ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه زیاتر چاکخوازانه بووه.
به کورتی، سه‌ره‌ڕای هۆکار و ماکی جیاواز، ناته‌باییه‌ک
له ناخی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وزدا هه‌یه و له داهاتووشدا،
تاوی خۆی ده‌خاته سه‌ر ڕووداو، ره‌هه‌ند و راستاکانی ئه‌و
ره‌وته‌ی جووڵانه‌وه‌که پییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. به بڕوای
من تا پێش 22ی ڕێبه‌ندان ده‌کرا باسی دوو نیگای جیاواز
له‌م جووڵانه‌وه‌یه‌دا بکرێت: له لایه‌که‌وه ره‌وتێکی
رێفۆرمخواز (زۆرتر دینی) که خوازیای هه‌ندێ ئاڵوگۆڕ بوون
له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئێستادا و، له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه، ره‌وتێکی زیاتر سێکوله‌ر و به گشتی لیبرال،
که داواکاری گۆڕانکارییه‌کی قوووڵتر و به‌رفره‌وانتر له
ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌که‌ن. به بڕوای
من دوای رووداوه‌کانی بیست و دووی ڕێبه‌ندان، هێزه
رێفۆرمخوازه‌کان به‌شێکیان یان رادیکاتر ده‌بن یان ناچار
ده‌بن، جووڵانه‌وه‌که به جێ بێڵن و هه‌ربۆیه‌ش، ئه‌و
گۆڕانه له‌وانه‌یه به سوودی هێزه سێکولاره‌کان ته‌واو
بێت. دیاره هێشتا زووه که به شێوه‌یه‌کی بنبڕانه
پێشبینی ره‌وته‌که بکرێت، به‌ڵام واپێده‌چێت که مامله‌ی
حکومه‌ت و قسه‌کانی خامنه‌یی دوای 22ی رێبه‌ندان شیمانه‌ی
هه‌ڵسوکه‌وتێکی تووند و تیژتر نشان ده‌ده‌ن و وا پێده‌چێ
حکومه‌ت هه‌مان سه‌بر و ته‌حومل له‌به‌رانبه‌ر موسه‌وی و
که‌سایه‌تییه ئاینییه‌کان و هاورێکانی پێشوویان پێشان
نه‌ده‌ن.
دیاره هه‌ر وه‌ک گووتم، ئاینده‌ی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه
ته‌نیا له گره‌وی ویستی ئه‌و دوو روانگه‌یه‌دا نییه،
به‌ڵکو له‌م ره‌وته‌دا، ده‌وری خه‌ڵک و ئاره‌زووه‌کانی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ده‌توانێ هه‌موو هاوسه‌نگییه‌ک تێک بدات.
تا ئێستا یه‌کێ له گرینگ‌ترین هۆکاره‌کانی
رادیکالیزه‌بوونی جووڵانه‌وه‌که، تووندوتیژی حکومه‌ت له
به‌رانبه‌ر ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا بووه. دیاره تا ئێمڕۆش
هه‌ولی لایه‌نه جیاوازه‌کان بۆ سازش و ئاشتدانه‌وه‌ی
لایه‌نه‌کانی په‌رخوازی حکومه‌ت و چاکخوازی جووڵانه‌وه
کۆتایی پێ نه‌هاتووه، به‌ڵام واپیده‌چێت له‌و هه‌فتانه‌ی
دوایی و به‌تایبه‌ت دوای خۆپێشاندنانی 22ی رێبه‌ندان، ئه‌م
هه‌ولانه لاوازتر بووبن و ئه‌گه‌ری به‌ئه‌نجامگه‌یشتنیان
فره کزتر بووبێ. ئێستا جووڵانه‌وه‌که ئه‌گه‌ر بیه‌وێ
به‌رده‌وام بێت، دژواره چاره‌یه‌کی جگه له رادیکالبوون
له‌به‌رده‌مدا بێت.
خاڵه هاوبه‌شه‌کانی
جووڵانه‌وه
به‌شدارانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ ئاره‌زوو
و ویست و هه‌روه‌ها درووشمی جیاواز تا ئێستا له دوو خاڵدا
یه‌کیان گرتۆته‌وه. یه‌که‌م: ناوه‌رۆک و ماکی
داواخوازییه‌کانی ئه‌و لایه‌نه جیاوازانه تا ئێستا له
ئاستی هه‌ندێ گۆڕانکاری دێمۆکراتیدا ماوه‌ته‌وه و، گوتاری
زاڵ به سه‌ر ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ی گوتارێکی دێمۆکراتی و
رێفۆرمیسیانه بووه. دووه‌م: جیاوازییه‌کان له ئاستی
ساختاری سیاسی داهاتوو و شێوازه سیاسییه‌کان، تا ئێستا
له قه‌واره‌ی ناسیۆنالیزمی ئیرانی ده‌رنه‌چووه و گوتاری
زاڵ، گوتارێکی ناسیۆنالیستی یان له باشترین حاڵه‌تدا،
بێده‌نگی بووه له به‌رانبه‌ر ویستی
نه‌ته‌وایه‌تته‌کاندا.
ئه‌و دوو خاڵه هاوبه‌شانه، خۆیان ره‌هه‌ندی جیاوازیان
تێدا شاراوه‌یه. سه‌باره‌ت به خاڵی یه‌که‌م و گوتاری
دێمۆکراسی، وا پێده‌چێت که ئه‌و دوو ره‌وته له‌وه‌دا
یه‌کده‌نگن که کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئێمڕۆ کێشه‌ی ئازادییه و
ئه‌و کێشه‌یه‌ش تا راده‌یه‌کی زۆر له ویستی
دادپه‌روه‌رانه و عه‌داڵه‌تخوازی کۆمه‌ڵایه‌تی جیا
کراوه‌ته‌وه. به‌و مانایه، ویستی دێمۆکراسی له
ده‌ره‌وه‌ی بیری ئایدیۆلۆژیکیدا دێته به‌رباس و زۆربه‌ی
لایه‌نه‌کان (به هۆی بڕوا یان هه‌ڵبژارده‌یه‌کی تاکتیکی)
پرسی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییان وه‌ک شتێکی لاوه‌کی
داناوه. به بڕوای من ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له درێژه‌ی
خۆیدا، هه‌م ره‌هه‌نده دێمۆکراتییه‌کانی رادیکالتر ده‌بن
و هه‌میش بیرۆکه‌ی دادپه‌روه‌ری به ئاشکراتر ده‌بێته
به‌شێک له‌و ویستانه.
که ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گوتاری ناسیۆنالیستی،
ده‌بێ سه‌رنجی دوو ره‌هه‌ندی جیاوز بده‌ین. ره‌هه‌ندێکی
ئه‌و ناسیۆنالیزمه له درووشمی "استقلال، آزادی و جمهوری
ایرانی\اسلامی"دا خۆی ده‌رده‌خات. ئه‌م ناسیۆنالیزمه،
ناسیۆنالیزمێکی که لا ئستێکی گشتیدا وه‌ک روخسارێکی دژی
ئیستعماری، دژی ئیمپریالیستی و شێوه‌یه‌ک له
نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌ناسرێ، چونکو به گشتی ڕووی له
هه‌ره‌شه و مه‌ترسییه‌کی واقعی یان خه‌یاڵییه که که
له لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه (له‌وان ئه‌مریکا) ده‌توانێ
رووی له ئێران بێت.
به‌ڵام هاوکات له‌گه‌ڵ دروشم و جه‌ختکردنی ئه هێزانه
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی (استقلال) ئێران، له
گوتاری هێزه سیاسییه‌کاندا خاڵێکی دیکه به‌رده‌وام
جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه و له نووسراوه و
لێکدانه‌وه‌کانیدا ئاماژه‌ی پێده‌کرێت و ئه‌ویش،
مه‌سه‌له‌ی پاراستنی "ته‌واوێتی خاکیی ئێران" ـه. ئه‌مه‌ش
نابێ له‌گه‌ڵ درووشم و ویستی "استقلال" که رووی له
وڵاتانی بیانییه تێکه‌ڵ بکرێت. ئه‌م پێداگرییه له‌سه‌ر
پاراستنی ته‌واوێتیی خاکی، به‌ر بڕوای من به‌ر له هه‌موو
شت، رووی له هه‌ره‌شه‌یه‌کی ناوه‌کییه و ئه‌م
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش شتێک نییه جگه له ویسته
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. پاراستنی ته‌واوێتیی خاکیی ئێران، به‌و
مانایه، ئه‌مرازێکی ده‌رهاوێژه‌ر و هاوکات،
به‌رته‌سککه‌ری دێمۆکراسییه‌کی به‌رفره‌وانه. پاراستنی
ته‌واوێتی خاکیی ئێران، یانی ناگووتن به هه‌موو چه‌شنه
ویستێکی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌م درووشمه، ئه‌مرازێکی هێمایی
فره گرینگه له دیاریکردنی سنووره‌کانی نێوان خود و
ئه‌وانی دیکه‌دا. لێره‌دا به‌شداری هه‌راوی نه‌ته‌وه‌کانی
ئێران ده‌توانێ ده‌ورێکی گرینگ ببینێ له لاوازترکردنی
ئه‌م گووتاره و گۆڕینی به گووتارێکی بان‌نه‌ته‌وه‌یی
(فراملیتی).
کورد و جووڵانه‌وه‌ی
سه‌وز
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز، ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ بێت یان نا،
جووڵانه‌وه‌یه‌که بوونی هه‌یه، ده‌ور ده‌گێڕێ و ئه‌گه‌رێ
به‌هێز هه‌یه بتوانێ ڕه‌وتی مێژووی سیاسی ئاینده‌ی ئێران
تا ڕاده‌یه‌ک دیاری بکات. بۆیه پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه
نییه که داخوا ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه گه‌مه‌یه‌کی سیاسییه
یان جووڵانه‌وه‌یه‌کی واقعی و، ئایا ئێمه ده‌بێ له دژی
ئه‌و جوولانه‌وه‌یه بین یان پشتی بگرین. پرسیاری ئێمه
ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شت، ئه‌وه بێت که ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه چ زه‌رفییه‌ت و پوتانسییه‌لێک بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له خۆی پێشان ده‌دات.
ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و زه‌رفییه‌ته له‌م جووڵانه‌وه‌یه‌دا
نابینین، چۆن ده‌توانین ئه‌و قاوغه بشکێنین و ویست و
رۆژه‌ڤی خۆمانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنین. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش
نابێ ئه‌نجامی بێده‌ره‌تانی و ناهومیدی، یان خۆشباوه‌ڕی
ئێمه بێت. بۆ ئێمه‌ی کورد، ده‌بێ هه‌موو هه‌ڵوێستێک و
هه‌ڵسه‌نگاندێک، ئاکام و ئه‌نجامی شیاوی ستراتێژییه‌کی
وشیارانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
ئه‌گه‌ر ئێمه ویسته‌کانمان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ویسته
دێمۆکراتییه‌کاندا گه‌ڵاڵه بکه‌ین، که تا ئیستا زۆربه‌ی
ویسته‌کان ئه‌و ناوه‌رۆکه‌یان هه‌یه، ئینجا ئێمه
دووباره ده‌بینه‌وه پاشکۆی سیاسه‌تێکی ئێرانیچیانه.
واته دووباره ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ "دێمۆکراسی بۆ ئیران"
وه‌ک پێشمه‌رجی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی. گرفتێکی
ئه‌م چه‌شنه روانینه ئه‌وه‌یه که به‌شیكێ به‌رچاوی
هیزه کوردییه‌کان، ره‌وتی دێمۆکراسی و دابینبوونی هه‌ندێ
مافی نه‌ته‌وه‌یی به هاوته‌ریب ده‌زانن، له حاڵێکدا،
ده‌کرێ له ئێران‌دا، ڕه‌وتێکی دێمۆکراسی و ته‌نانه‌ت
سیستمێکی دێمۆکراسی له ئاستێکی دامه‌زراوه‌ییدا شکڵ بگرێ،
به‌ڵام کورد دیسانیش هیچ مافێکی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێ
نه‌بڕێت. لێره‌دا مه‌به‌ست له دێمۆکراسی پتر فۆرمی
دامه‌زراوه‌یی ئه‌م سیستمه، واته وه‌ک فۆرمێکی
به‌ڕیوه‌به‌ری حکومه‌ته، نه‌ک دێمۆکراسی وه‌ک شێوه
روانین و کو‌لتوور. له‌محاڵه‌دا، پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد
ده‌بێته به‌شیک له پرسی مافی شاروه‌ندی و له باشترین
حاڵه‌تدا، به‌شیک له مافی کولتوری. له حاڵیکدا زۆربه‌ی
به‌شداران و لایه‌نه‌کانی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه هه‌ولیان
داوه رۆژه‌ڤی تایبه‌تی خۆیان ئاراسته‌ی جووڵانه‌وه‌که
بکه‌ن، هیچ پاکانه‌یه‌ک نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌توانین
به بێ سڵه‌مینه‌وه، به راشکاوی ویسته
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان هاوار بکه‌ین. ئازادی زیندانییه
سیاسییه‌کان، ئازادی چاپه‌مه‌نی یان ئازادی حیزبه‌کان و
ته‌نانه‌ت ئازادی هه‌ڵبژاردنیش، سه‌ره‌ڕای گرینگی
بێوێنه‌یان و ده‌وری کاریگه‌ریان له رێکخستنی
جه‌ماوه‌ریدا، له بارودۆخی ئێستادا، هیچکامیان
پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆیان به ستراتێژییه‌کی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه و بۆیه‌ش، هیچ پێناسه‌یه‌کی
کوردانه‌یان پێوه دیار نییه. واته ئه‌مانه
ویستگه‌لێکن که ده‌کرێ له لایه‌ن که‌سان و پارته‌کانی
غه‌یره کوردیش گه‌لاڵه بکرێن و کراویشن.
ئێمه له گه‌لاڵه‌کردنی داواکارییه‌کانماندا ده‌بێ
سه‌رنجی دوو خاڵی گرینگی دیکه‌ش بده‌ین که ده‌که‌ونه
ده‌ره‌وه‌ی یاسامه‌ندییه‌کانی سیاسه‌ت. به گشتی ئێمه
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانمان له سه‌ر بنیاتی ئه‌نجامی مه‌نتیقی
گۆڕانکارییه‌کان له ئیران‌دا داناوه و، دوو هێزی سه‌ره‌کی
له دیارکردنی داهاتووی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا فه‌رامۆش
کردووه: یه‌که‌م ده‌وری خولیا و سۆزی حیماسی (passion)
خه‌ڵک، که ده‌توانێ ئاوێته‌ی ئه‌و یوتۆپیایه بێت که
عه‌قڵانییه‌تی سیاسیی جووڵانه‌وه‌که پشتی تێکردووه و،
دووه‌میش ده‌وری ڕێکه‌وتی سیاسی. ئه‌و دوو هۆکاره جیاوازن
له بنه‌ما ماددییه‌کانی ئه‌و ناره‌زایه‌تییه
جه‌ماوه‌رییه. کاتێ من باسی ئه‌وو دوو خاڵه ده‌که‌م،
مه‌به‌ستم سه‌رنجدان و هه‌ستیار بوونه له به‌رانبه‌ر
گۆڕانکاری له‌ناکاو و پێشبینینه‌کراو. ئێمه نابێ سیاسه‌ت
ته‌نیا وه‌ک ره‌وتێکی مه‌نتیقی ببینین، به‌لکو ده‌بێ
ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌بێ له ئه‌م ره‌وته له پڕ و
ناکاو گۆڕانێکی ته‌واوی به‌سه‌ردا بێت. ره‌هه‌ندێکی ئه‌م
گۆڕانه ده‌توانی له درووشم و ویستی له‌پڕی فره
رادیکاڵتری جه‌ماوه‌ری هه‌راوی خه‌ڵکی ئێران بێت. ئێمه
نابێ ئه‌و خاڵه فه‌رامۆش که‌ین که تا ئێمڕۆ هێزی
سه‌ره‌کی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له توێژه چینی مامناوه‌ندی
و شارنشینی ئێران پێکهاتووه و رژێم تا ئێستاش به‌شێکی
به‌رچاوی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی هه‌ژار و خه‌ڵکی دێهاتی ناوچه
فارسه‌کانی له گه‌ڵه. ئه‌گه‌ر جووڵانه‌وه‌که
له‌ڕاکێشانی ئه‌م توێژه‌دا سه‌رکه‌وێ، بێگومان ناوه‌رۆکی
درووشمه‌کانیش گۆڕانێکی گرینگ‌یان به‌سه‌ر دێت.
هاوکات ئێمه ده‌بێ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له‌به‌رجاو بگرین که
ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له‌و ڕه‌وته‌دا به سه‌رکردایه‌تی
ئێستاکێی، له‌وانه‌یه بتوانێ ره‌وتێکی دێمۆکراسی له
ئێران‌دا ده‌ست پێ‌بکات و ته‌نانه‌ت دوور نییه، هه‌ر ئه‌و
رێبه‌رییه‌ش (واته رفۆرمخوازه ئایینییه‌کان) بتوانن،
سه‌ره‌ڕای پێشخانه سیاسی و فکرییه‌کانیان، ده‌سه‌ڵاتی
حکومه‌ت و ئایین به شێوه‌یه‌ک لێک جیا بکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر چی بۆ ئێمه‌ی کورد هاسان نییه دان به هه‌ندێ
لایه‌نی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و باڵه دابنێنین، به‌ڵام ئێمه
نابێ له بیرمان بچێته‌وه که ئه‌و که‌سانه‌ی دوای شۆڕشی
57 حکومه‌تیان به‌ده‌ست گرت، بڕوایه‌کی شۆڕشگێڕانه‌یان
هه‌بوو. لێره‌دا حه‌ز ده‌که‌م خوێندنه‌وه‌یه‌کی ساکار له
چه‌مکی شۆڕشگێڕ نه‌کرێت، مه‌به‌ستی من لێره‌دا له
شۆڕشگێر به مانای پێشکه‌وتنخواز یان دێمۆکرات نییه،
به‌ڵکو مه‌به‌ستم خه‌ون و خولیای ئه‌و هێزانه بوو بۆ
رووخاندنی حکومه‌تی پێشوو و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی
ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی ته‌واو نوێ. جا ئه‌گه‌ریش ئێمه‌ی کورد
یه‌که‌م قوربانی ئه‌و ده‌سه‌لاته بووین و ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به تێرۆر و کوشتن
ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌قامگیر کرد، به‌ڵام بۆ ئه‌وان و له
سه‌ره‌تادا، ئه‌و سیاسه‌تانه ئه‌نجامی بڕوایه‌کی
ئایدیۆلۆژیک بوو. ئێمڕۆ به‌شێک له‌وانه‌ی له‌به‌رانبه‌ر
خامنه‌ییدا ڕاوه‌ستاون، مه‌به‌ستیان به شێوه‌یه‌ک
گه‌ڕانه‌وه به‌و خه‌ونانه‌یه که پێیان وایه له ره‌وتی
سی ساڵه‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌دا، تووشی شکست هاتوون. ئه‌و
خه‌ونانه ده‌توانن هه‌ندێ رووخساری دێمۆکراتیک به خۆیان
بگرن، به‌ڵام دوور نییه که دووباره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
خۆگیری و خۆپاراستنی خۆی به زۆری زه‌بروزه‌نگ و گرتن و
کوشتن رابگرێ. له هه‌ر دووی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا، به‌شیک
له‌و ویسته دێمۆکراتییانه‌ی ئێمه له لایه‌ن ئه‌و
هێزانه‌وه پشتگوێ ده‌خرێن.
دیاره ئێمه نابێ ریشه‌کانی بوونناسانه‌ی ئه‌و کێشه و
ناته‌باییانه‌ی نێوان به‌شه جیاوازه‌کانی حکومه‌ت به
که‌م بگرین و ئه‌وان به سانایی داکێشینه ئاستی کێشه‌ی
ده‌سه‌ڵات و وه‌ک کێشه‌یه‌کی رووکه‌ش و کاتی ببینین. له‌و
هاوسه‌نگییه‌دا ئێمه نابێ ئه‌م خاله فه‌رامۆش که‌ین که
گرفتێکی سه‌ره‌کی ئه‌و که‌سان و لایه‌نانه، شکستی
کرده‌وه‌یی ئه‌وان بووه له ده‌سه‌لاتداریدا. کێشه‌ی و
گرفتی لایه‌نه جیاوازه‌کانی حکومه‌ت، که ئێستا وه‌ک دوو
به‌ره‌ی نه‌یار سه‌نگه‌ریان لێک گرتووه، ته‌نیا کێشه‌ی
ده‌سه‌ڵات و کێشه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که بوو که ئه‌و کێشه‌یه‌کی کرده
به کێشه‌یه‌کی سیاسی سه‌ر شه‌قام. یه‌کێ له هۆکاره‌کانی
ئه‌و کێشه‌یه ده‌بێ له‌و گرفتانه‌دا ببیندرێت که به‌شیک
له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و حکومه‌ته پێیان وایه به
سیاسه‌ت و ڕوانینی خامه‌نه‌یی و ئه‌حمه‌دینژاد چاره‌سه‌ر
ناکرێت. ئه‌و که‌سانه له‌وانه سبه‌یرۆژ له چوارچیوه‌ی
پێناسه‌یه‌کی "قه‌ومی"دا، هه‌ندێ ماف به نه‌ته‌وه‌کانی
ئێران بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و مافانه سه‌ره‌رای قازانجیان،
ناکرێ وه‌ک مافی نه‌ته‌وه‌یی حسێبیان بۆ بکرێ، به‌ڵکو
ته‌نیا وه‌ک مافێکی کولتوری ده‌بێ ببیندرێن.
دوا وته
جووڵانه‌وه‌ی کورد تا ئێستا په‌رش و بڵاوه و نه‌یتوانیوه
به یه‌کده‌نگی هه‌ڵوێست بگرێت. مه‌به‌ستم له‌م
یه‌کده‌نگییه‌ش، ته‌نیا یه‌کده‌نگی نێوان حیزبه
سیاسییه‌کان نییه، به‌ڵکو هاوکات له نێوان حیزبه‌کان،
جووڵانه‌وه‌ی کورد و هه‌موو هێزه‌کانی ناوه‌وه‌ش دایه.
ئه‌گه‌ر ئێمه بامنه‌وێ وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ر له
مه‌یداندا بین و رۆژه‌ڤی خۆمان بکه‌ین به به‌شێک له
رۆژه‌ڤی جووڵانه‌وه‌که، ده‌بێ یه‌کده‌نگییه‌وه هه‌ڵوێست
بگرین. ده‌رکردنی چه‌ند رۆژه‌ڤی جیاواز یان چه‌ند
ده‌سته‌به‌ندی حیزبایه‌تی جیاواز ته‌نیا نیشانه و هێمای
بێده‌سه‌لاتی ئێمه پێشان ده‌دات. ئه‌و هه‌ڵوێستگرتنه
به‌تایبه‌ت ئێستا گرینگه، چونکو له حاڵیکدا گرفتێکی
سه‌ره‌کی ئه‌و ره‌وته له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا،
گرفتی پێناسه‌یی ناوه‌کیی بووه (واته خۆپێناسه‌کردنی
جوولانه‌وه‌که له به‌رانبه‌ر ناوه‌وه و حکومه‌تدا)،
ئێستا ئه‌و جوولانه‌وه‌یه پێی ناوه‌ته قۆناغی گرفتی
پێناسه‌یی بۆ ده‌ره‌وه و له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکانی
ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت. له‌م ره‌وته‌دا وا پیده‌چێت
ناته‌باییه‌ک له نێوان هێزی مۆرکدانه‌ری ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه (که که‌متر رادیکاله) له گه‌ڵ ئاڵقه
لاوه‌کییه‌کانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا پێک‌بێت که هه‌م
خه‌ریکن به‌هێزتر ده‌بن و هه‌میش خه‌ریکن له‌و ئاڵقه و
ناوه‌نده سه‌ره‌کییه گه‌وره‌تر و به‌رفره‌وانتر ده‌بن.
ئه‌و درزه‌ش به‌ر له هه‌موو شت له‌و هه‌ولانه‌ی ئه‌و
دواییانه‌دا خۆی ده‌رده‌خات که به مه‌بستی کێشانی
سنورێکی دیاریکراوه له نێوان مه‌حره‌م و نامه‌حره‌مانی
ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه. له‌و نێوه‌دا تا ئێستا هیچکام له
هێزه‌کانی سیاسی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران،
داواکارییه‌کیان نه‌هێناوه‌ته ئارا که ناوه‌ندییه‌تی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له داهاتوودا بێنێته ژێر پرسیار.
که‌وایه، له ئاستی سیاسیی و بۆ ئێمه‌ی کورد له
روانگه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌و جوولانه‌وه‌یه
ماکێکی ناسیۆنالیستی پێوه دیاره و بۆیه‌ش سازانی له‌گه‌ڵ
رۆژه‌ڤی سیاسی کورد له‌و دۆخه‌ی ئێستایدا هاسان نییه.
ئاکامه‌کانی ئه‌و جوولانه‌وه‌یه هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌رای
ڕه‌وتی جوولانه‌وه‌که، ده‌توانێ له لاوازکردنی ناوه‌نددا
ده‌ور بگێڕێ که ئه‌وه ده‌توانی به سوودی جوولانه‌وه‌ی
کورد ته‌واو بێت. به‌ڵام مه‌به‌ست له هه‌ڵوێسگرتنی ئێمه
ته‌نیا ئه‌وه نییه که داخوا ئێمه به‌م هه‌ڵوێسته‌مان چ
ره‌وتێک به جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز ده‌ده‌ین، به‌ڵکو
مه‌به‌ستێکی سه‌ره‌کی دیکه‌ش ده‌بێ په‌روه‌رده‌کردنی سیاسی
و رۆشنگری و پێداگری ئێمه بێت بۆ سازکردنی ئیراده‌یه‌کی
یه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌هێزترکردنی ئه‌و خولیا و
ئیراده‌یه نه‌ته‌وه‌ییه له کوردستاندا.
تا ئێستا خاڵی ناوه‌ندی جووڵانه‌ی سه‌وز، دێمۆکراسییه له
فۆرمی جیاوازدا. دێمۆکراسی بۆ ئێران ده‌توانێ له خزمه‌تی
ئامانجه‌کانی کورددا بێت، به‌ڵام به هیچ چه‌شنێک پێشمه‌رج
یان خود ده‌ستبه‌رێک نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد.
هه‌ر بۆیه‌ش دێمۆکراسی نابێ (به‌ته‌نیا) ته‌وه‌ری هاوبه‌شی
و هاوده‌نگی ئێمه بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه له ئاستی ویست و
درووشمی دێمۆکراسیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا
رۆژه‌ڤێکی هاوبه‌ش گه‌لاڵه بکه‌ین، ئینجا ئه‌و
دێمۆکراسییه به‌ر له هه‌موو شت ده‌بێ له
ناناوه‌ندیکردنی ده‌سه‌لاتی سیاسی و فره‌ناوه‌ندیکردنی
ئه‌ودا خۆ بنوێنێ.
کێشه و ویستی کورد جیاوازه له‌گه‌ڵ ماکێکی سه‌ره‌کی
هه‌مووی ئه‌و به‌رنامانه‌ی تا ئێستا له چوارچیوه‌ی
دێمۆکراسی و بۆ جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز گه‌ڵاڵه و پێشنیار
کراون، که بریتییه له پاراستنی ته‌واوێتی خاکی ئێران.
ئه‌و ویسته هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا به مانای نا گووتن نییه به
سه‌روه‌ری سیاسی کورد، به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا ناگووتنه
به هه‌موو داواکارییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
به مۆرکی جوداییخوازی بیخه‌نه په‌راوێز و سه‌رکووتی
بکه‌ن. چونکو ویستی پاراستی ته‌واوێتیی خاکیی ئێران هه‌م
له ئاستی واقع و هه‌میش له ئاستێکی هێماییدا، نا گووتنه
به ویستی سه‌روه‌ری سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له ئێران
و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ، ناگووتنه به
فره‌ناوه‌ندیکردنی ده‌سه‌لاتی سیاسیی داهاتووی ئێران.
هه‌ربۆیه‌ش شاپرسی ئێمه ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری سیاسی
کورد بێت. ئێمڕۆ له جووڵانه‌وه‌ی سه‌وزدا پێشنیاری چه‌ند
ساختارێکی سیاسی له رۆژه‌ڤه جیاوازه‌کاندا ده‌بیندرێت.
له پاڵ ویستی کۆمارێکی ئیسلامی یان کۆمارێکی ئیسلامی
به‌بێ "ولایت فقیه"، داواکاری کۆماری ئێرانی، واته
کۆمارێکی بان‌ئایینی (فرادینی) له لایه‌ن هێزه سێکۆله‌ره
کۆمارخوازه‌کاندا گه‌ڵاڵه کراوه. له ناو شه‌قامه‌کاندا،
هه‌م درووشمی رووخاندن هه‌یه و هه‌میش درووشمی رێفراندۆم.
ئه‌مانه‌ش به‌سوودی ئێمه‌ن و بۆیه‌ش کورد ده‌بێ له‌و
نێوه‌دا به ڕاشکاوی داوای کۆمارێکی بان‌ئایینی و
بان‌نه‌ته‌وه‌یی (فرادینی و فراملیتی/فراقومی) بکات که
له له‌ودا سه‌روه‌ری هیچکام له نه‌ته‌وه‌کانی ئێران،
ده‌وری باڵاده‌ستی نه‌بێت و ماکی پێناسه‌ی سیاسی وڵات
پێکنه‌هێنێت. ئه‌مه ره‌نگبێ ئێمڕۆ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا،
باشترین رێگه بێت بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌روه‌ری سیاسیی
کورد، واته هه‌ولدان بۆ فره‌ناوه‌ندیکردنی ده‌سه‌لاتی
سیاسی و داشکاندنی سه‌روه‌ری تاکه‌نه‌ته‌وه‌ی فارس.
ئه‌مه‌ش هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری ئێستادا
مه‌یسه‌ره و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی ویستی به‌ته‌نیا
دێمۆکراتیکی هێزه‌کانی سیاسی ئێرانی‌دا.
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م...
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌زم
...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه بۆ
...
پیکدادانانی شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی ...
کێ سیاسه‌ت و سیاسی
پێناسه ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی به‌رده‌م
جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد ده‌توانێ روخسارێكی
فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
|