|
چه‌ند وشه‌یه‌ک سه‌باره به خۆم
چاره‌نووس و ژیانی منیش وه‌ک کوردێک جیاوازییه‌کی
زۆری له گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه نییه. له
ساڵی 1964 له شاری نه‌غه‌ده
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووم. خوێندنی
سه‌ره‌تاییم له‌و شاره و له مه‌هاباد تێپه‌ڕاند
و دواییش به بێ ئه‌وه‌ی بتوانم ده‌وره‌ی
ناوه‌ندی
ته‌واو بکه‌م، به هۆی چالاکی سیاسی، شارم بۆ شاخ
به جێهێشت. ساڵی 1988 چوومه سۆڤییه‌تی پێشوو و
دوای ساڵێک، واته له ناوه‌راستی 1989 هاتمه
سوید و تا ئێستاش لێره ده‌ژیم.
چه‌ند
ساڵی یه‌که‌م لیره خه‌ریک کار بووم و له‌پاڵ کاریش،
هاوکاری چه‌ند گۆڤار و رۆژنانه‌م کردووه. ئه‌وکات وێڕای
هه‌ندێ هاورێی خۆشه‌ویست، گۆڤاری "کۆمار" مان بۆ ماوه‌ی
چه‌ند ساڵێک وه‌ک ده‌نگی
"کۆمه‌ڵێ رۆشنبیری سیاسی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ بیر سه‌ربه‌خۆیی"
داده‌رێ.
دواتر
له ساڵی 1997ه‌وه له به‌شی مێژووی بیر و زانست،
فه‌لسه‌فه، زانستی سیاسی‌دا خه‌ریکی خوێندن بووم.
بواری سه‌ره‌کی کارم، مێژووی بیری سیاسی، فه‌لسه‌فه‌ی
سیاسی و به‌تایبه‌ت، مێژووی "بیر و زانست (History
of Science and Ideas)"ـه. بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسم له‌سه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی بیری فوکۆ
له سوید و ، بڕوانامه‌ی ماستریشم سه‌باره‌ت به
عه‌قڵانییه‌تی سیاسی، ناسیۆنالیزم و مۆدێرنیته له بیری
ژان ژاک روسۆ Jean-Jacques Rousseau یوهان گ. فیشته‌دا
Johann G. Fichte نووسیوە. تێزی
دۆکتۆرام له زانستگای ئوپسالا نووسیوه که ره‌خنه‌یه‌که
له ئاوه‌ز و عه‌قڵانییه‌تی سیاسیی لیبرالیزمی
سوێد له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا
بە روانگەیەکی فوکۆیانە.
ئێستا
ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه له به‌شی مێژووی بیر و زانست له
زانستگاکانی ئوپسالا و ستۆکهۆلم (هه‌روه‌ها سۆدرتۆرن) کار
ده‌که‌م. ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به‌پله‌ی سه‌ره‌کی له
دێپارتمه‌نتی پێداگۆژی (Department of Education) زانستگای
ستۆکهۆلم خه‌ریکی کار و چالاکیم.
له پاڵ
کاری رۆژانه‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له هاوڕێیانم، چه‌ند
ساڵێکه له ناوه‌ندی پلاتفۆرم (پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)
خه‌ریکی چالاکین و ئاراسته‌ی فکری و سیاسیشمان، تێگۆشان و
خه‌باته له پێناو به‌دیهێنانی سه‌روه‌ری سیاسی بۆ
کوردستان. به‌شیکی ئه‌م
وتارانه‌ش هه‌ر له‌م بواره‌دا و له‌م پێوه‌ندییه‌دا
نووسراون.

له گه‌ڵ دایکم ساڵی 2008
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م...
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌زم
...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه بۆ
...
پیکدادانانی شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی ...
کێ سیاسه‌ت و سیاسی
پێناسه ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی به‌رده‌م
جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد ده‌توانێ روخسارێكی
فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
|