|
خه‌ونی شۆڕشی كرێكاری و كێشه‌ی كورد
گفتگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران

له‌م وتاره‌دا، پێم‌خۆش بوو له سه‌ر بنه‌مای بریارنامه‌ی
كۆنگره‌ی ده‌ھه‌می كۆمه‌ڵه، دیالۆگێكی دۆستانه‌م له‌گه‌ڵ
ئه‌م تێكۆشه‌رانه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
له كوردستانی ئێران‌دا ھه‌بێ. دیاره ھه‌ر وه‌ك گووتم،
سه‌رشاری باسه‌كه‌ی من ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌یه، نه‌ك
نووسراو و به‌ڵگه‌كانی دیكه؛ بۆیه له باسه‌كه‌م ھه‌ول
ده‌ده‌م ھه‌ر خۆم به‌م به‌ڵگه‌وه سنووردار بكه‌م.
له "بریارنامه‌ی كۆنگه‌ره‌ی ده‌ھه‌می كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت
به ستراتژی، سیاسه‌ت و تاكتیكه‌كانی ئێمه له په‌یوه‌ند
له‌گه‌ڵ مه‌سله‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستانی ئێران دا"
ھاتووه كه "سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی دیارده‌یه‌كی
حاشاھه‌ڵنه‌گری كۆمه‌ڵگای كوردستانی ئێرانه" و
گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی جیھان و ئێران "ھه‌ل و
مه‌رجێكی جیاوازی بۆ ھه‌ڵسوورانی ئێمه له كوردستان پێك
ھێناوه و حه‌ساسیه‌تێكی زۆرتری سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و
تاكتیكی كۆمۆنیسته‌كان به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستانی ئێران، به‌خشیوه." له
درێژه‌ی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌دا، كۆمه‌ڵه له به‌ندی
یه‌كه‌مدا باسی پرۆژه‌ی رێفۆرمی بۆرژوازی له ئێران‌دا
ده‌كا و پێداده‌گرێ له سه‌ر ئه‌م خاڵه كه ئه‌و
پرۆژه‌یه له باشترین حاڵه‌تدا سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له
سه‌ر بۆژوازی كورد كه‌م ده‌كاته‌وه. ھه‌روه‌ھا له‌م
به‌شه‌دا باسی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئیتر خودموختاری كه
سه‌رده‌مێك ده‌یتوانی بۆ گه‌شه‌ی بۆرژوازی كورد ره‌وتێكی
واقبینانه بێ، ئێمڕۆ ئه‌م داخوازییه ته‌نیا نوێنه‌راتی
رابردووی بۆرژوازی ده‌كات و "سه‌رمایه‌داری كورد ویرای
بۆرژوزی سه‌راسه‌ری له ئێران، ھاتنه‌دی ئاواته‌كانی خۆی
له شوێن گرتنی ھه‌نگاو به ھه‌نگاوی رێفۆرمی سیاسی له
حكومه‌تی ئێستادا ده‌بینێ و ھیوای پێ به‌ستوه و
به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژنێ".
له به‌ندی دووه‌مدا له سه‌ر دێڕی "سه‌باره‌ت به دروشمی
'فێدرالیزم' له ھه‌ل و مه‌رجی ئێستادا"، دوای ھه‌ندی باس
سه‌باره‌ت به فێدرالیزم ھاتووه كه "خاوه‌نانی ئه‌م
دروشمه له كوردستان وا ده‌نوێنن كه گۆیا سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستان سه‌رچاوه‌ی له پێكھاته‌ی
ئیداری مه‌ركه‌زی یه‌وه‌یه و پێوه‌ندی به ناوه‌رۆكی ئه‌و
م ده‌وله‌ته‌وه نییه" و بۆیه‌ش فێدرالیزم ئاراسته‌ی
رووخانی رژێمی نییه و "به‌مجۆره دروشمی فێدرالیزم له
ھه‌ل و مه‌رجی ئێستادا ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی ناشۆڕشگێر و
سازشكارانه‌ی خۆی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ رژیم دا
ده‌شارێته‌وه". فێدرالیزم گۆیا (بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م
دروشمه‌یان ھه‌ڵگرتووه) ته‌نیا رێگه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌ڵام ئه‌م دروشمه له روانگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌وه، خه‌یالییه و ھیچ بنه‌مایه‌كی مادی نییه و
له كرده‌وه‌دا "بێجگه له رێگاخۆش كردن بۆ گه‌ڵاڵه
كردنی ریفورم خوازه‌كان ھیچی تر نییه". ھه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵه
مافی دیاریكردنی چاره‌نووس به مانای پێكھێنانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی كورد ده‌زانێ، به‌ڵام ئه‌م رێگایه ئێمڕۆ به
واقعینانه نازانی.
به گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی كۆمه‌ڵه به‌بێ "دێمۆكراسییه‌كی
سیاسی په‌یگیر له ئێران، چاره‌سه‌ری سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
له كوردستان ته‌نھا خۆشباوه‌ری یه"، بۆیه‌ش پێشنیاری
كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان له ھه‌لومه‌رجی
ئێستادا به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی سه‌راسه‌ری بكه‌ن
به مه‌به‌ستی رووخاندنی كۆماری ئیسلامی و، رژیمێك
دابمه‌زرێنن كه "به كرده‌وه ئیمكانی به‌ھره‌مه‌ندبوونی
خه‌ڵك له مافه دێمۆكراتیكه‌كانیان دابین بكات". له
حكومه‌تێكی ئاوادا، خه‌ڵكی كورد بۆ خۆی له رێگای
شووراكانیان كاروباری كوردستان به‌رێوه ده‌به‌ن و "ئه‌م
شوورایانه ھه‌م یاسادانه‌رن و ھه‌م به‌رێوه‌به‌ری یاسا
ده‌بن". به گشتی له‌م روانگه‌یه‌وه "رۆیشتن به‌ره‌و
ئاسۆیكی سه‌راسه‌ری، ھاورێ له‌گه‌ڵ كرێكاران و سه‌رجه‌م
شۆرشگێران و سوسیالیسته‌كانی ئێران، ئاسانترین و كه‌م ئێش
و ئازارترین رێگای چاره‌سه‌ركردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و
ھاتنه دی ئامانج و داخوازیه ره‌واكانی خه‌ڵكی
كوردستانه".
دوای ئه‌و ئاماژه‌یه به ناوه‌رۆكی بڕیارنامه‌كه، با
بچینه سه‌ر ھه‌ندێ لایه‌نی باسه‌كه.
1. كۆمه‌ڵه پێكھێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به مافی
ره‌وای كورد و وه‌ك چاره‌سه‌ری رادیكاڵی كێشه‌ی كورد
ده‌زانێ، كه ئه‌وه به بڕوای من بۆچوونێكی درووست و
جێگای رێزه. به‌ڵام، كۆمه‌ڵه به ھه‌ندێ ھۆی جیاواز كه
له‌بڕیارنامه‌كه‌دا روون نه‌كراوه‌ته‌وه (دیاره ئه‌وه‌ش
زۆر ئاساییه، چونكو بڕیارنامه‌یه‌ك، ته‌نیا ھه‌ندێ بڕیار
ئاراسته ده‌كا، نه‌ك لێكدانه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه)، له‌و بڕوایه دایه كه
سه‌ربه‌خۆیی شتێكی واقعبینانه نییه و وا باشتره
كورده‌كان ئێستا به‌شداری خه‌باتی سه‌راسه‌ری ئێران بن و
له سه‌قامگیركردنی دێمۆكراسییه‌كی په‌یگیردا به‌شدار بن.
به‌ڵام كۆمه‌ڵه له ھه‌مان كاتدا ھه‌م خودموختاری و
ھه‌میش فێدرالیزم ره‌د ده‌كاته‌وه، واته ھێچكام له‌م
رێگا چارانه به چاره‌سه‌رێكی شیاو و رادیكاڵ بۆ كێشه‌ی
كورد نازانێ. لێره‌دا پرسیاری من ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر
سه‌ربه‌خۆیی باشترین چاره‌سه‌ره، بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره بۆ
داھاتوویه‌كی ناروون رابگرین؟ با بڵیین كه كۆمه‌ڵه له‌م
بۆچوونه‌یدا ره‌وایه و ئێستا بارودۆخی پێكھاتنی
ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ وجوودی نییه. ئه‌وسا پرسیار
ئه‌وه‌یه: بۆ خودموختاری یان فێدرالیزم خراپه؟ دیاره من
له‌م خاڵه‌شدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ھاوده‌نگم، كه نه
فێدرالیزم و نه خودموختاری چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی كێشه‌ی
كورد ناكه‌ن، به‌ڵام له نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و
له دیارنه‌بوونی حكومه‌تێكی كرێكاری‌دا، زه‌ره‌ری
فێدرالیزم و خودموختاری چییه؟ ھه‌ر نا له كێشه‌ی
سیاسی‌دا، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین ئێمڕۆ ئامانجی
سه‌ربه‌خۆیی به‌دی بێنین، بۆ فێدرالیزم یان خودموختاری
به‌دی نه‌ھێنین؟ ئه‌وه‌ی كه فێدرالیزم یان خودموختاری
شتێكی بۆرژوازییانه‌یه، راسته، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌یاد
نه‌چێته‌وه كه سه‌رھه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنیش ھه‌ر
ئه‌نجامێكی ئه‌و سه‌رھه‌ڵدانه‌ی بۆرژوازی بوو. واته
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندی بۆرژوازی و
كاپیتالیزمدا سه‌ر ھه‌ڵدا. واته خودی ده‌وڵه‌ت به مانای
مۆدێرنی، شتێكی بۆرژوازییه. ئه‌وسا له راستیدا ته‌نانه‌ت
ده‌وڵه‌تێكی كرێكاریش ھه‌ر بۆرژواییه، چونكو ماركسیزم
نه‌یتوانی شێوه حكومه‌تگێڕییه‌كی تایبه‌ت به خۆی دابڕێژێ
و ده‌وڵه‌تی كرێكاری یان حكومه‌تی شوراكانیش له درێژه‌ی
خۆیاندا ھه‌ر ده‌بنه به شتێكی بۆرژوایی، چونكو مه‌سه‌ل
ته‌نیا خودی ده‌زگای ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو ستروكتوری
بیركردنه‌وه له سیاسه‌ت و ئابوور و ده‌وڵه‌ته كه
ئه‌ویش ماركسیزم ھیچ ئاڵترناتیڤێكی بۆی نه‌بووه و نییه.
مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه ماركس یان ماركسیزم ھیچ
ئالترناتیڤێكیان ئاراسته نه‌كردووه، به‌ڵكو مه‌خسه‌دم
ئه‌وه‌یه كه له سیاسه‌تدا، ئه‌و بڵێینی و خه‌ونانه
ده‌بێ له ره‌وتێكی كرده‌وه‌یی شێوه بگرن و ئیمكاناتی
وه‌دیھاتنیان ھه‌ڵسه‌نگێندرێ.
دیاره مه‌به‌ستی من لێره داكۆكی له فێدرالیزم یان
خودموختاری نییه، به‌ڵكو ئاماژه‌یه به
به‌ڵگه‌ھێنانه‌وه‌یه‌كی سه‌یر وسه‌مه‌ره. كۆمه‌ڵه
ناتوانێ ھێچ گارانتییه‌ك (ضمانت) سه‌باره‌ت به شۆڕشی
داھاتوو به گه‌لی كورد بدا، چونكو كۆمه‌ڵه باسی رێگا
چاره‌یه‌ك ده‌كات كه له ھیچ شوێنێكی دنیادا به‌دی
نه‌ھاتووه و ھیچ حیزب و پارتێكی سیاسی دیكه
نه‌یانتوانیوه به‌دی بێنن. ئه‌و دێمۆكراتییه په‌یگیره‌ی
كه كۆمه‌ڵه باسی لێده‌كا، ده‌بێ له سه‌ر بنه‌مای
به‌رژه‌وه‌ندی كرێكارانی ئێران بنیات نرابێ، واته
دێمۆكراسییه‌كه كه ئێمه ھیچ نموونه‌یه‌كمان نییه و،
ته‌نیا وه‌ك خه‌ون یان ئۆتۆپیایه‌ك ده‌توانین باسی
لێبكه‌ین. له به‌رانبه‌ردا، ئێمه نموونه‌ی فێدرالیزمان
(با بڵێین فێدرالیزمی بۆرژوازی) له زۆر ولاتانی دنیادا
ھه‌یه، بۆ وێنه ئێمه ده‌زانین كه له كانادا یان
ئۆسترالیا فێدرالیزمێك ھه‌یه كه نه‌یتوانیوه سته‌می
چینایه‌تی له ناو به‌رێ (مه‌به‌ستی فێدرالیزمیش ھه‌ر وه‌ك
كۆمه‌ڵه به دروستی ده‌ڵێ، له‌ناوبردنی سته‌می چینایه‌تی
نییه)، به‌ڵام ئه‌و نموونانه تا راده‌یه‌كی زۆر
كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان له‌م وڵاتانه‌دا چاره‌سه‌ر كردووه
و ئاسه‌واری سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیان به شیوه‌یه‌كی جدی
لاواز بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئێمه نموونه‌ی
سه‌ربه‌خۆبوونی زۆر وڵاتانمان، له‌وان له یوگوسلاڤیای
پێشوو، له ئه‌ندۆنێزیا، له سۆڤیه‌تی پێشوو و زۆر شوێنی
دیكه ھه‌یه كه كه‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، مومكین بێت.
كه‌وایه بۆ ئێمه ره‌دی دوو ئالترناتیڤان بده‌ینه‌وه كه
تا راده‌یه‌ك كه‌م یان زۆر ده‌توانێ كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
كورد چاره‌سه‌ر بكات و ده‌یان نموونه‌ی زیندووشمان لێیان
ھه‌یه، به‌ڵام ئالترناتیڤێك ھه‌ڵبژێرین كه له دنیادا
یه‌ك نموونه‌ی نییه؟ بۆ ئه‌و دێمۆكراسییه‌كی كۆمه‌ڵه
باسی لێده‌كا له وڵاتێكی وه‌ك ئێران‌دا ده‌كرێ به‌دی بێت
كه بیری نه‌ریتی، ئایینی، پیاوسالارانه و سه‌ره‌ڕۆیانه
له ته‌واوی روح و ره‌فتاری خه‌ڵكدا (له‌وان له
كۆمۆنیسته‌كانیشدا) ریشه‌ی داكووتاوه، كه‌چی
دێمۆكراسییه‌كی ئه‌وا تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌و ھه‌مووه
وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌ھێزی كرێكاری،
فێمینیستی، رۆشنبیری و ... بوون، به‌دی بێت؟
ئایا به‌دیھاتنی خه‌ونێك كه له ھیچ شوێنێكی ئه‌م
جیھانه دوای نزیك به سه‌دوپه‌نجا ساڵ ئه‌زموون، نموونه‌ی
نه‌بووه، ھاسانتره له خه‌ونێك له ھه‌ر له‌م په‌نجا
ساڵه‌دا له زیاتر له په‌نجا وڵاتاندا به‌دی ھاتووه؟
ئه‌و حكومه‌تی شوورایی یه كه كۆمه‌ڵه باسی لێوه ده‌كا،
كام نموونه ھه‌یه كه ده‌توانێ ئێمكانی به‌دیھاتنی له
كوردستاندا بسه‌لمێنێ؟ ته‌نیا وه‌ڵامێكی مه‌نتیقی به‌م
پرسیاره ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه ئیدعا بكا كه ئه‌وان و
حیزبه‌كه‌ی ئه‌وان له ته‌واوی رۆشنبیران و ھه‌لسووڕانی
سیاسی دنیای ئه‌و دوو سه‌د ساڵه، به‌تواناتر و عاقڵترن.
ئه‌وسا چۆن ده‌توانن ئه‌و ئیدیعایه بسه‌لمێنن،
كێشه‌یه‌كه كه من ناتوانم داوه‌ری له‌سه‌ر بكه‌م،
ئه‌وه‌ی كه كێ له‌م دنیایه له ھه‌موو كه‌س عاقڵتره،
ته‌نیا به یه‌كێك له‌و عاقڵانه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
2. كۆمه‌ڵه باسی زۆر ماف ده‌كات و به ھه‌ق ژماره‌یه‌كی
زۆر له‌و مافانه ده‌بژێرێ كه نه‌ته‌وه‌ی كورد لێی
بێبه‌رییه و به درووستیش باسی سیاسه‌تی ھه‌ڵاواردن
(جیاكاری)، دواكه‌وتوو راگرتنی باری ئابووری كوردستان،
نه‌خوێنده‌واری، نه‌بوونی ئێمكاناتی پزیشكی، فه‌رھه‌نگی،
سه‌ركوت و سته‌نی نه‌ته‌وایه‌تی و ھتد ده‌كات. به‌ڵام
سه‌یر ئه‌وه‌یه كه دوای بژاردنی ھه‌موو ئه‌م زوڵمانه
ده‌نووسێ كه "چاره‌سه‌ری سته‌نی نه‌ته‌وایه‌تی له
روانگه‌ی ئێمه‌وه به مانای كۆتایی ھێنان به تێكرای ئه‌و
بێ مافیانه‌یه". ئه‌م ده‌ربڕینه شتێكی سه‌یره، چونكو
كۆتایی ھێنان به ھه‌ڵاواردن، بێسه‌وادی، نه‌خۆشی و ...
ھیچكات و له قامووسی ھیچ ماركسیستێكدا پێوه‌ندی به
چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بووه. ھیچ گومان
له‌وه دانییه كه ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی ھیچ
ده‌سته‌به‌رێك نییه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه و له
ھیچ شوێنێكی ئه‌م جیھانه‌ش پێكھاتنی ده‌وڵه‌تێك خۆی له
خۆیدا، نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌م ده‌رده
كۆمه‌ڵایه‌تییانه بكات. به‌م مانایه ده‌وڵه‌تی داھاتووی
كۆمه‌ڵه‌ش ناتوانێ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه بكات، چونكو
یه‌كه‌م: ئێمه ھیچ نموونه‌یه‌كمان له‌م چه‌شنه
ده‌وڵه‌ته له سه‌ر ئه‌رز نییه؛ دووه‌م: نه‌ته‌وه‌ی كورد
تا ئێستا له ھیچ ده‌نگدان یان راپرسینێكی گشتیدا
نه‌یگووتووه كه حه‌ز به درووستكردنی ده‌وڵه‌ت ناكا،
چونكو ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناتوانێ ھه‌موو گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا
چاره‌سه‌ر بكات. سێیه‌م: دیاره ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كۆمه‌ڵه
باسی لێوه‌ده‌كا، ده‌وڵه‌تێكی كرێكارییه، به‌ڵام
ده‌وڵه‌تێكی بۆرژوازی مه‌گه‌ر پێشمه‌رجی ئه‌و ده‌وڵه‌ته
كرێكارییه نییه؟ كه وایه بۆ ئێمه ده‌وڵه‌تێكی
بۆرژوایی بۆ فارسه‌كان به ره‌وا بزانین، به‌ڵام كورده‌كان
ناچار بكه‌ین تا داھاتوویه‌كی ناروون و نامسۆگه‌ر
چاوه‌روان بن؟ چ قه‌یدی ھه‌یه ئێمه‌ش ده‌وڵه‌تێكی
بۆرژوازیمان ھه‌بێ و ئه‌وسا ھه‌ول بده‌ین ئه‌و ده‌ڵه‌ته
بۆرژواییه ھه‌نگاو به ھه‌نگاو لاواز بكه‌ین و ھه‌ولی
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كرێكاری كوردی بده‌ین؟
تێكه‌ڵكردنی كیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی زۆر گرفت
ده‌خوڵقێنێ؛ ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه كۆمه‌ڵه
داكۆكی له چاره‌سه‌ری سته‌می چینایه‌تی نه‌كات، به‌ڵكو
به‌و مانایه‌یه كه سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و چاره‌سه‌ری
ئه‌م سته‌مه له تیوری سیاسی‌دا مانای تایبه‌تی خۆی
ھه‌یه. بۆرژوازی ده‌توانی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی چاره‌سه‌ر
بكات، به‌ڵام ناتوانێ كێشه‌ی چینایه‌تی چاره‌سه‌ر بكات.
ھه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه كێشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بی راوه‌ستێ تا كێشه‌ی چینایه‌تی
چاره‌سه‌ر ده‌بی. یان روونتر بڵێم چاره‌سه‌ری سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی لای كۆمه‌ڵه به مانای چاره‌سه‌ری سته‌می
چینایه‌تییه. تا كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تی مابێ، سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تیش ده‌مێنێ. به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه
تا كۆمه‌ڵگای ئینسانی مابێ، بێعه‌داڵه‌تی و سته‌م ده‌مێنێ،
ئینجا راده‌ی رادیكاڵبوونی ئێمه نابێ ئه‌وه بێ كه
ھه‌موو ئه‌و بێعه‌داڵه‌تییه له‌ناو به‌رین (چونكو ئه‌وه
به كه‌س ناكرێت)، به‌ڵكو ده‌بێ له‌وه‌دا خۆی ده‌رخات كه
ئێمه ھه‌ولی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بده‌ین كه له‌ودا
كه‌مترین راده‌ی مومكینی بێعه‌داڵه‌تی ھه‌بێ. ئه‌گه‌ر له‌و
روانگه‌یه‌وه بڕوانینه مه‌سه‌له‌ی كورد، ئه‌وسا نابێ
ھه‌ولی ئه‌وه بده‌ین كه ئاسه‌واری ھه‌موو سته‌مێك به
تێكرایی له ناو به‌رین، به‌ڵكو ھه‌ول بده‌ین له ھه‌ر كات
و شوێنی تایبه‌ت، زیاترین ماف بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه
به‌ده‌ست بێنین و ئازاره‌كان و سته‌می سه‌ر ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی ئیمكاناتی مه‌وجووددا، به
كه‌مترین ئاست بگه‌یه‌نین.
3. كۆمه‌ڵه له گۆڕانكارییه‌كانی جیھاندا، ته‌نیا
په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری ده‌بینێ (ھه‌رنا له
بڕیارنامه‌كه‌دا وا پێده‌چێ). له حاڵێكدا له جیھانی
ئێمڕۆدا بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌ھێزی خه‌ڵكی ھه‌یه كه له
دژی به‌جیھانیبوون به مه‌رجی زلھێزه‌كان و كاپیتالیزم
خه‌بات ده‌كا، له دژی شه‌ڕ راده‌وستێ؛ داواكاری
دێمۆكراسییه بۆ ھه‌موو جیھان. لێره‌دا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
دێته پێش، ئه‌گه‌ر بۆرژوازی و كاپیتالیزم ئه‌وا له
جیھاندا به‌ھێزن (كه من ئه‌و قسه‌یه به راست ده‌زانم)،
ئه‌وسا ئێمه چۆن ده‌توانین له ئێران‌دا ئه‌و ره‌وته
شوومه بپسینین؟ به‌كام ئیمكانات و به‌رنامه؟ به
به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیست؟ یان له رێگای
جووڵانه‌وه‌یه‌كی كرێكاری كه مێنتالیته‌ی ئایینی ئیسلامی
و مه‌سره‌فگه‌رایی كاپیتالیزم توانستێكی وای
پێنه‌ھێشتووه؟
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له جیھاندا روو ده‌ده‌ن، ته‌نیا به
"خێرابوونه‌وه‌ی ره‌وتی جیھانی بوونی سه‌رمایه" شی
ناكرێنه‌وه. مرۆڤ ئێمڕۆ ده‌بێ چاو له ھه‌موو ئه‌و تیۆری
و بیرانه بچووقێنێ كه چه‌پی ئوروپا و وڵاتانی دیكه له‌و
سه‌د ساڵه‌دا باسی لێده‌كه‌ن. ئه‌رێ به‌راست ئێمه خۆمان
ده‌توانین ئه‌و ئیدیعایه ئێمڕۆ به جددی بگیرین كه: له‌و
دنیا ئاڵۆزه و به‌و پێشكه‌وتنه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی
ته‌كنیك و زانسته كۆمه‌ڵناسانه و مرۆڤانه و، له نێو
ئه‌و ھه‌مووه چه‌پی سیاسی و ئاكادێمیكدا، ئه‌وه ئێمه
چه‌ند كه‌س كورد یان فارسی ئێرانین كه كلیلی به‌ھه‌شتمان
كه‌شف كردووه و به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه؟ داخوا ئه‌م خه‌ونه
ره‌ھه‌ندێكی فره به‌ھێزی ئایینی تێدا نابیندرێ؟ خودی
دابپێنان به ئاڵۆزی جیھان و كه‌ڵه‌گایه‌تی و ملھێزی
ده‌سه‌ڵاتی كاپیتالیزم، ده‌بوایه ئێمه‌ی ھه‌ندێ
فرووته‌نتر كردبا، چونكو له دنیایه‌كی ئه‌وا ئاڵۆزدا،
ئێمه ناتوانین به ناوی ھه‌موو خه‌ڵكی دنیا، داواكاری
خه‌ونێك بین كه نازانین چ ئه‌نجامێكی لێده‌بێته‌وه.
4. كۆمه‌ڵه كه باسی ئێران ده‌كات، ھه‌موو
جووڵانه‌وه‌یه‌ك كه رووخانی راسته‌وخۆی رژێمی ئیسلامی به
ئامانجی خۆی نه‌زانێ، راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به
ده‌ستكردی ئه‌و رژێمه ده‌زانێ و، ته‌نیا خه‌باتێك به
ره‌وا ده‌زانێ كه ناوه‌رۆكێكی شۆڕشگێرانه‌ی ھه‌بێ، واته
له راستای ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران‌دا بێ. ئه‌م روانگه‌یه بۆنی توتالیتاریزمی لێدێت،
چونكو به‌م پێیه، كۆمه‌ڵه ئه‌و ھه‌قه به خۆی ده‌دات
كه عاقڵ و ناعاقل، شۆڕشگێڕ و ناشۆڕشگێڕ لێك ھه‌ڵاوێرێ.
مه‌ترسی سه‌ره‌ڕۆیی تێدایه، چونكو فكرێك كه ئه‌و ھه‌قه
به خۆی بدات كه نمره به خه‌باتی خه‌ڵك بدات وبڕیار
بدات كام شێوه خه‌بات راست و كام ھه‌ڵه‌یه، له دوایین
لێكدانه‌وه‌دا خه‌ڵك به ناباڵغ و ناتێگه‌یشتوو ده‌زانێ.
ھه‌ڵبه‌ت ئه‌وه گرینگ نییه، واته من پێموایه باشتره
حیزبێك به ئاشكرا بڵێت كه ھه‌ر كه‌س وه‌ك ئێمه فكر
نه‌كاته‌وه، ناتێگه‌یشتوویه تا ئه‌وه‌ی به رواڵه‌ت ھه‌ر
باسی خه‌ڵك و چینی كرێكار بكات، به‌ڵام ھیچكام ئه‌وه‌نده
به بالغ نه‌زانێ كه ئه‌وان خۆیان شێوه‌ی خه‌باتی خۆیان
دیاری بكه‌ن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له باری سیاسی و
فه‌لسه‌فیشه‌وه فره گرینگه، چونكو ئێمه كه داوای
كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌كه‌ین كه نه نموونه‌ی ھه‌یه و نه به
گوێره‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ئاماده داده‌ڕشتری، ده‌بێ ئه‌وه
بزانین مرۆڤه‌كان فۆرمۆلی شیمی و فیزیك نین كه به
گوێره‌ی پرۆگرام و به‌رنامه‌ی ئێمه ژیانیان ته‌رتیب
بكه‌ن. ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌وپه‌ڕ
كۆمۆنیستیشدا، ئێمه مرۆڤی گێل و بێعاقلمان ده‌بێ؛ ئێمه
مرۆڤی شه‌ڕانی و به‌گێچه‌ڵ، یان مرۆڤی خۆویست و
ھه‌لپه‌ره‌ستمان ده‌بێ. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش بێگومان
له‌وه زیاتر ده‌بێ كه ئێمه بتوانین له چه‌ند زیندانی
گه‌وره‌دا رایانگرین، یان له سێداره‌یان بده‌ین. ئه‌گه‌ر
ئێمه ھه‌ر له ئێستاوه، ته‌نیا روانینی خۆمان پێ
شۆڕشگێڕانه بێ، ته‌نیا خۆمان پێ تێگه‌یشتوو و تێكۆشه‌ر
بێ، سبه‌ی دوای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات، بێگومان
ئه‌و حه‌قه‌ش به خۆمان ده‌ده‌ین كه ھه‌مووی ئه‌وانه‌ی
له دژی ئێمه راده‌وه‌ستن، وه‌ك دژی شۆڕش و كه‌سانی
ناسالم باوێژینه گۆشه‌ی زیندانه‌كان و حوكمی كوشتن‌یان
ده‌رببڕین. نموونه‌ش بۆ ئه‌وه فره زۆره، پێمان وانه‌بێ
كه كه‌سانی دیكه ھه‌ر به‌ر له شۆڕش، ئینسانی خراپ بوون،
نا، ئه‌وانه‌ش ھه‌ر وه‌ك ئێوه و كه‌سانی دیكه، خه‌ونی
درووستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كیان ھه‌بوو كه له كرده‌وه‌دا،
سازكردنی نامووكین بوو، بۆیه‌ش ھه‌میشه نه‌كران و
نه‌بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌بوایه به ئه‌ستۆی
كه‌سانێكی دیكه‌دا دابێ.
دیاره ئه‌وه مافی كۆمه‌ڵه، رێكخراوی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران یان ھه‌ر ھێزێكی سیاسی دیكه‌یه كه له به‌رانبه‌ر
ئه‌و شته‌دا كه له باری سیاسییه‌وه پێی ھه‌ڵه‌یه،
ھه‌ڵوێست بگرێ. بۆ وێنه منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام كه "مافی
ھاووڵاتی" كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
له‌ناو نابات، به‌ڵكو ناكرێ ئێمڕۆ به جددیش بگرترێ،
به‌ڵام كاتێ بۆ وێنه زیاتر له سه‌دی ھه‌شتای خه‌ڵك (به
ھه‌ر ھۆیه‌ك) له ھه‌ڵبژاردنی ساله‌كانی پێشوودا ده‌نگیان
دا و راست به پێچه‌وانه‌ی دروشم و راگه‌یاندنه‌كانی ھێزه
سیاسییه‌كانیان كرد، ده‌بی ئێمه له سه‌ر یه‌ك خاڵ ساغ
بینه‌وه. یان خه‌ڵك ئه‌وه‌نده ناتێگه‌یشتوویه كه
به‌رژه‌وه‌ندی و زه‌ره‌ری خۆی نازانێ، یان ئه‌وان له
ئێمه باشتر ده‌زانن چۆن له بارودۆخی وڵات‌دا له
به‌رانبه‌ر كۆماری ئێسلامیدا راوه‌ستن. له حاڵه‌تی
یه‌كه‌مدا ئه‌و پرسیاره دێته پێش: ئێوه چۆن ئه‌و
خه‌ڵكه ناتێگه‌یشتوویه، تێده‌گه‌یه‌نن؟ چۆن له وڵاتێكی
ئه‌وا ناتێگه‌یشتوودا شۆڕشی كرێكاری ده‌كه‌ن؟ له حاڵه‌تی
دووه‌مدا ئه‌و پرسیاره دێته پێش: باشتر وانییه، ئێمه
ھه‌ندێ له داوه‌رییه‌كانماندا فروتن و به‌كاوه‌خۆ بین؟
ئایا دێمۆكراسی مانای ئه‌وه‌یه كه ئێمه مافی دیاریكردنی
چاره‌نووسی خه‌ڵك به ھی خه‌ڵك بزانین، یان ئه‌و خه‌ڵكه
بی ھیچ دانێین و خۆمان فێری ھه‌ڵسوكه‌وتی شوڕشگێڕانه‌یان
بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر كورده‌كان یان خه‌ڵكانی دیكه له ئێران له
ده‌نگدانه‌كانی پێشوودا به‌شدار نه‌بوون (یان له‌وه‌ی
داھاتوودا به‌شدار نه‌بن)، ئه‌وه بڕیاری خۆیان بووه،
نه‌ك گوێ را‌گرتن له به‌یانی ئه‌م یان ئه‌و حیزبه
سیاسییه. واته، ئه‌وه‌ش ھه‌ر وه‌ك پێشوو، بڕیاری خودی
خه‌ڵكه‌كه بوو، بۆیه ئێمه ده‌بێ ئێستا و له داھاتووشدا
حیسابی ئه‌وه بكه‌ین كه له جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی كورد،
كه‌سانێك ده‌بن كه نه باوه‌ڕیان به شۆڕشه و نه
داواكاری چاره‌سه‌ری كێشه‌ی چینایه‌تیشن. ئه‌و كه‌سانه
ھه‌م له ریزی ھێزه سیاسییه‌كانی كوردیدا ھه‌ن كه له
دژی كۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌كه‌ن، ھه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی
ھێزه سیاسییه‌كاندا. ئێوه ئه‌وانه وه‌ك عاملی بۆرژوازی
داده‌نێن؟ ئایا تاكه پێوار بۆ ریزگرتن له كه‌سانی دیكه،
په‌سندكردنی به‌رنامه‌ی ئێوه‌یه؟ ئه‌ی ئێوه چ له‌و
خه‌ڵكه ده‌كه‌ن كه نه تاقه‌تی شۆڕ‌شیان ھه‌یه، نه شوور
و شه‌وقی شۆڕش و نه باوه‌ڕیان به‌وه ھه‌یه كه شۆڕش
چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان ده‌كات؟
5. ئه‌و تاریفه‌ی كه كۆمه‌ڵه له فێدرالیزمی ھه‌یه، له
سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنێكی جه‌وھه‌رگه‌رایانه و ھه‌ڵه‌یه
له فێدرالیزم. به گوێره‌ی ئه‌و تاریفه‌ی له
بڕیارنامه‌دا ھاتووه، فێدرالیزم بریتییه له
گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه "پێوه‌ندی به چوارچێوه‌ی ئیداری و
راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی له كوردستانه‌وه
ھه‌یه" و بۆیه‌ش له‌م چوارچێوه‌دا ھه‌موو "ئامرازه‌كانی
سته‌م و سه‌ركوتگه‌ری" ھه‌ر له ده‌ست ده‌وڵه‌تی
مه‌ركه‌زیدا ده‌مێنیته‌وه. به‌م پێیه ناوه‌رۆكی ئه‌م
فێدرالیزمه پێوه‌ندی به ناوه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندیه‌وه ھه‌یه و بۆیه‌ش كۆمه‌ڵه پێی وایه كه
"دروشمی فیدرالیزم سه‌رنجێك به ناوه‌رۆكی رژێمی
ده‌سه‌ڵاتدار نادات". كۆمه‌ڵه، وه‌ك رێكخراوی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران، ھه‌ڵگرانی ئه‌م دروشمه تاوانبار ده‌كات
به‌وه كه ئه‌وان پێیان وایه سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
سه‌رچاوه‌ی له پێكھاته‌ی ئیداری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدایه
و یێوه‌ندییه‌كی به ناوه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته‌وه نییه.
بۆیه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی دروشمی فێدرالیزمیان ھه‌ڵگرتووه،
له گۆشه نیگای كۆمه‌ڵه‌وه، پێیان وایه خه‌بات بۆ
رووخانی كۆماری ئیسلامی پێویست ناكات و بۆیه‌ش ئه‌م
دروشمه ئێستا "ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی ناشۆڕشگێڕ و
سازشكارانه‌ی خۆی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ رژیم دا
ده‌شارێته‌وه".
له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێویسته ئاماژه به چه‌ند خاڵ
بكردرێت. یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه به‌و قسه‌یه‌ی به‌ر له ھه‌موو
شت، بوختان به ته‌واوی ھێزه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی كوردی
ده‌كات. چونكو به‌رنامه‌ی ھێزه‌كانی دیكه، ھیچكامیان
ناوه‌رۆكێكی ئاوای نییه. ئینجا من نازانم كۆمه‌له ته‌نیا
به پێوانه‌ی كۆمۆنیست بوون (كه ئه‌ویش ته‌نیا خۆیان
ده‌گرێته‌وه) چۆن ده‌یه‌وێ دژایه‌تی ھه‌موو جیھان بكا و
ھه‌موو ھێزه‌كانی دیكه به سازشكار له قه‌ڵه‌م بدات. چ
به عورفی سیاسی و چ به گوێره‌ی عورفی ئه‌خلاقی كۆمه‌له‌ی
حیزبی كۆمۆنیست ده‌بوایه دان به‌وه‌دا بێنێ كه ھه‌م
حیزبی دێمۆكرات و ھه‌م كۆمه‌ڵه‌ی شوۆڕشگێر و ھه‌میش باقی
ھێزه‌كانی دیكه، له گه‌ڵ حكومه‌تدا سازشیان نه‌كردووه و
له خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردا به‌شدار بوون و
سیاسه‌تی ھیچكام له‌م ھێزانه تا ئێستا لایه‌نی
سازشكارانه‌ی پێوه دیار نییه.
با له‌وه گه‌ڕێین كه كێ له روانگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه به
ھه‌ڵگری دروشمی فێدرالیزم ده‌ناسرێ و كاریشمان به‌وه
نه‌بێ كه داخوا ئه‌وانه‌ی دروشمی فێدرالیزمیان
ھه‌ڵگرتووه، سه‌رنجی ناوه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی
ده‌ده‌ن یان نا. به‌ڵام با له‌م خاڵه ساكاره‌وه ده‌ست
پێبكه‌ین: ئه‌م تاریفه‌ی فێدرالیزم كه ئێوه باستان
كردووه، ته‌نیا یه‌كێك له‌و تاریفانه‌یه كه سه‌باره‌ت
به فێدرالیزم ھه‌یه و به‌داخه‌وه، یه‌كێك له لاوازترین
تاریفه‌كانه. روانین به مه‌سه‌له‌ی فێدرالیزم پێوه‌ندی
به فره فاكتۆری گرینگ له ھه‌ر وڵاتێكدا ھه‌یه و بۆیه‌ش
بۆ وێنه جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان فێدرالیزمی كانادا،
نیجێرییه، پاكستان و یان ئه‌مریكادا ھه‌یه. به‌ڵام به
گوێره‌ی ئه‌و تاریفه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حیزبی كۆمۆنیست له
فێدرالیزم، وا پێده‌چێ كه ئه‌وان پێیان وایه شتێك ھه‌یه
به ناوی فێدرالیزم كه له ھه‌موو شوێنێك، یه‌ك
تایبه‌تمه‌ندی و ناوه‌رۆكی ھه‌یه. ھه‌ر وه‌ك چۆن تاریفی
ئه‌وان له چه‌پ و سوسیالیست واپێده‌چێ له‌م دنیا
گه‌وره‌یه‌دا، ھه‌ر ئه‌وان بگرێته‌وه.
سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی پێوه‌ندی به ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندییه‌وه ھه‌یه و له‌مه‌شدا گومان نییه، به‌ڵام
ناوه‌رۆكی رژێمی ناوه‌ندی خۆ شتێك نییه له ھه‌وادا بێت،
ئه‌و ناوه‌رۆكه له ره‌فتار و ھه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م رژێمه
به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد، به‌رانبه‌ر به ژنان،
زه‌حمه‌تكێشان و ھتد ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌گه‌ر له
روانگه‌یه‌كی ماركسیستی فره كلاسیكیشه‌وه بڕوانینه
مه‌سه‌له‌كه، ئه‌وسا ده‌بێده ده‌وڵه‌ت به ئامرازیست
ه‌می چینێك بزانین، كه‌وایه ته‌نانه‌ت له
لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئاوا‌شدا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و ناوه‌رۆكی
ئه‌و ده‌وڵه‌ته، رۆڵێكی سه‌ره‌كی له سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تیدا ھه‌یه. كه‌وایه جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی
ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له ئیداره و چوارچێوه‌ی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته كارێكی ماقوڵ نییه. له لایه‌كی دیكه‌وه له
سیستمێكی فێدراڵیدا ده‌كرێ دوو روانین به زۆر مه‌سه‌له‌ی
جیاواز و گرینگ ھه‌بێ و مه‌رج نییه له سیستمێكی
فێدراڵیدا، حكومه‌تی فێدراتیڤ و كۆماره فێدراله‌كان
ھه‌لوێستێكی ھاوبه‌شیان ھه‌بێ. دیاره له سه‌ر ھه‌ندێ
مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی وه‌ك دراو یان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
ده‌بێ یه‌كده‌نگییه‌ك ھه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه ھه‌ڵوێستانه
ده‌بێ له سه‌ر ره‌زامه‌ندی كۆماره‌كان بن. راده‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی شتێكی گرینگه، به‌ڵام
له‌و گرینگتر ئه‌وه‌یه كه ئێمه مه‌به‌ستمان له راده‌ی
ده‌سه‌ڵاتی رژێم و له ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی چییه. خودی
ئه‌و چه‌شنه روانینه پێشان ده‌دات كه كۆمه‌ڵه
تێگه‌یشتنێكی وه‌ستاو و ستاتیكی له‌م چه‌مكه سیاسییانه
ھه‌یه.
ئه‌گه‌ر له سیستمێكی فێدراڵیدا، سه‌روه‌ری دابه‌ش كرێت،
ده‌زگاكانی سه‌ركوتكه‌ر، ده‌سه‌ڵاتێكیان له كاروباری
ناوخۆیی كۆماره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا نابێ. بۆیه ده‌ڵێم
كۆمه‌ڵه تێگه‌یشتنێكی ساكار و یه‌كره‌ھه‌ندی له
فێدرالیزم ھه‌یه، چونكو سه‌رنجی ئه‌م خاڵه گرینگه نادات
كه له سیستمێكی فێدراڵ‌دا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی (فێدراتیڤ)
به ھیچ چه‌شنێ بۆی نییه، كه‌ڵك له‌م ئه‌مرازانه بۆ فشار
وه‌رگرێ. به‌ڵام گرفتی كۆمه‌ڵه له‌وه‌دا نییه كه
جیاوازییه‌كانی فێدرالیزم به گرینگ ده‌زانێ یان نا،
به‌ڵكو له‌وه دایه كه ھیچ ده‌وڵه‌تێكی بۆرژوازی قبوول
نییه و بۆیه‌ش ئێمه ھه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی بێنینه‌وه، به
ساكاری له لای ئه‌وانه‌وه ره‌د ده‌كرێته‌وه و، دووباره
ھه‌مان داستانی حكومه‌تی كرێكاری دێته‌وه گۆڕێ. پرسیارێكی
كه ئه‌وسا ده‌بێ وه‌ڵام بدرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه:
ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئه‌مرازێكی سه‌ركوتكه‌ر، به چ شێوه‌یه‌ك
له حكومه‌تی داھاتووی كۆمه‌ڵه‌دا، له پڕ ناوه‌رۆكی
كۆنه‌په‌رستانه‌ی ده‌گۆڕدرێ و ده‌بێته ده‌وڵه‌تێك بۆ
لابردنی زوڵم و سته‌م؟ ئایا كادره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه
له مارس و مریخه‌وه دێن، یان ھه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه
ئێستا له ناو ئه‌و حیزبه و كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ده‌ژین و
كار ده‌كه‌ن. له‌م بیست ساڵه‌دا، كۆمه‌ڵه ده‌یان جار،
ئه‌ندامانی خۆی كه دوایی دابڕاون، به سازشكار و
ناشۆڕشگێر له قه‌ڵه‌م داوه، باشه، ئه‌گه‌ر
كۆمۆنیسته‌كان ئه‌وا به ساكاری له به‌ره‌ی شۆڕشه‌وه
بچنه به‌ره‌ی سازش، ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بێسه‌واد و
نائاگاھه‌ی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی چۆن ده‌بنه به
شۆڕشگێڕێكی وا په‌یگیر كه ھیچ فه‌ساد و گرفتێكیان نابێ؟
كۆمه‌ڵه وه‌ك زۆر له كۆمۆنیسته كلاسیكییه‌كان
ھه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ماركسیزم دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه پێیوایه، ده‌وڵه‌ت سه‌رچاوه و
مه‌ركه‌زی ھه‌موو سته‌مێكه و بۆیه‌ش ھه‌ر كه ده‌وڵه‌ت
گۆڕا و چینی كرێكار ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ھه‌موو گرفتێك
چاره‌سه‌ر ده‌بێت. بۆ كۆمه‌ڵه، به‌و ده‌ركه
رۆمانتیكییه‌ی كه له كرێكار و شۆڕش ھه‌یه‌تی، زه‌حمه‌ته
بیر له‌وه بكاته‌وه كه حكومه‌تێكی كرێكاریش له
مرۆڤه‌كان پێكدێت و ئه‌و مرۆڤانه‌ش ھه‌مان مه‌ترسی فه‌ساد
و سه‌ره‌ڕۆیی و یان حیماقه‌تی سیاسی‌یان له‌سه‌ره كه
حكومه‌تێكی بۆرژوایی له سه‌رێتی. ئه‌وه ته‌نیا به
جێگۆڕكێی نێوان كرێكار و بۆرژوا نییه كه ناوه‌رۆكی
سیستێكی حكومه‌تی ده‌گۆڕدرێ، به‌ڵكو میكانیزمی تایبه‌تی
سیاسی و تیۆری له بواری جیاوازدا ده‌خوازێ كه
به‌داخه‌وه له‌م باره‌وه ماركسیزم قه‌ت ئالترناتیڤێكی
دڵنیاكه‌ری نه‌توانیوه پێشكه‌ش بكات.
ئه‌و روانینه به ده‌وڵه‌ت كه ماركیسزم به ئه‌تسیر له
لیبرالیزمی سه‌ده‌ی ھه‌ژده و نۆزده، فۆرمۆله‌ی كردووه،
پێیوایه ھه‌ر چی به‌دبه‌ختی و نه‌ھاتییه له ژێر سه‌ری
ده‌وڵه‌ت دایه و بۆیه‌ش به گۆڕینی ده‌وڵه‌ت، ھه‌موو
كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن. به‌ڵام ته‌جرووبه‌ی ئه‌و چه‌ند
سه‌د ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و ده‌یان و سه‌دان شۆڕش و
راپه‌ڕین، نیشانی دا كه نییه‌تی كه‌سه‌كان و خه‌ونه‌كانی
شۆڕش له كرده‌وه‌دا، دوو فلس ناھێنن، چونكو ره‌وتی
داھاتووی شۆڕشێك نه به نییه‌تپاكی كرێكاران ده‌سته‌به‌ر
ده‌كردرێت و نه به كه‌ڵه‌گایه‌تی و داسه‌پاندنی
سیاسه‌تێكی كۆمۆنیستی. سیاسه‌تی ھونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنه و
له دنیایه‌كیشدا كه ره‌وتی پیشه‌یی، ته‌كنیك، بازار،
ئابووری، زانست و ھتد به‌م شێوه ئاڵۆز و قووڵه گۆڕانی
به‌سه‌رداھاتووه، نییه‌تی ئێمه یان ده‌بێیه سه‌به‌بی
قوربانی بوونی خۆمان، یان خود قوربانی كردنی خه‌ڵكانی
دیكه. چونكو ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بووه به ئایه‌ی قورئان،
زربر و زه‌نگ و داپڵۆسین وه‌ك تاكه رێگای راگرتنی
ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه.
ئێمڕۆ ئێمه به ئاشكرا ده‌بینین كه ده‌وڵه‌ت ته‌نیا
یه‌كێكه له‌م دامه‌زراوانه و له پال ده‌وڵه‌تدا، ده‌یان
دامه‌زراوه و پێكھاته‌ی ئابووری، فه‌رھه‌نگی و سیاسی
دیكه ھه‌ن، كه ھه‌مان سته‌م دووباره به‌رھه‌م
دێننه‌وه. ئه‌وه بۆ وێنه ته‌نیا ده‌وڵه‌تی كۆماری
ئیسلامی نییه كه له كوردستاندا فه‌رھه‌نگی
مه‌سره‌فگه‌رایی و یان فه‌ساد و ئێعتیادی به‌و
به‌رفره‌وانییه بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵكو له پاڵ
ده‌وڵه‌تدا، ده‌یان تۆڕی مافیایی (كه به‌داخه‌وه
زۆریشیان كوردن)، ده‌یان كانالی ته‌له‌ڤیزیۆنی و ساتلیت
(به‌تایبه‌ت ھی رۆژئاوا)، ده‌یان كۆمپانیای باننه‌ته‌وه‌یی
له رێگای فیلم و مۆسیقا و ده‌وری ھێزه سیاسییه‌كانی كورد
كه گرینگی پێنه‌دان به‌م نه‌ھاتییانه و ھتد ... ھه‌مان
فه‌رھه‌نگ به‌رھه‌م دێنه‌وه.
كه وایه ئێمه چاوه‌ڕوانییه‌كه‌مان ده‌بێ سه‌د قات
بكه‌ین، چونكو له سیستمێكی ئه‌وا جیھانی كاپیتالیزمدا، من
بڵێنیتان پێده‌ده‌م ئه‌وه ئێران و كرێكارانی ئه‌و وڵاته
و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نییه كه شۆڕش ده‌كات، به‌ڵكو
ئێمه ده‌بێ راوه‌ستین تا شۆڕشێكی جیھانی ده‌كرێ، چونكه
سیستمی جیھانی كاپیتاڵ، له قوژبنی ئێرانه‌وه ھه‌ره‌س
ناھێنێ. بۆیه من پێشنیار ده‌كه‌م كه كۆمه‌ڵه بۆ
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان تێبكۆشی و ھه‌ول بدات له‌وێوه
شۆڕشێكی جیھانی به‌رپا بكات، یان خود به فێدرالیزمێك كه
له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێ، رازی بێ تا فرسه‌تێكی باشتر بۆ
شۆڕشێكی جیھانی ھه‌ڵده‌كه‌وێ. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه خه‌م و
په‌ژاره‌ی خه‌ڵكی كوردی بۆ گرینگه (كه من به‌ش به حاڵی
خۆم دڵنیام كه لای گرینگه)، ئه‌وسا به بڕوای من باشتر
وایه ھه‌نگاو به ھه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و
ده‌رده‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێبكۆشێ. من ھیچ
دژایه‌تییه‌كم له گه‌ڵ شۆڕشی كرێكاری‌دا نییه، به‌ڵام من
باوه‌ڕم به‌م شۆڕشه نییه و پێشم وانییه، شوۆڕشێكی ئاوا
ئه‌گه‌ر مومكینیش بیت، چاره‌سه‌ری ده‌رده‌كانی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات.
ھه‌ر وه‌ك پێشتر باس كرا، كۆمه‌ڵه پێكھاتنی ده‌وڵه‌تێكی
سه‌ربه‌خۆی كورد به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌زانێ،
به‌ڵام پێی وایه كه ئێستا بارودۆخه‌كه بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته له‌بار نییه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا حه‌ز ده‌كه‌م
چه‌ند پرسیارێك ئاراسته ئه‌و دۆسته به‌ڕێزانه بكه‌م.
یه‌كه‌م: بۆ ئێوه كه باسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێ،
ھه‌ولومه‌رجی ئێستا بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌بار
نازانن، به‌ڵام به‌دیھاتنی خه‌ونی حكومه‌تی كرێكاری له‌بار
ده‌زانن؟ ئه‌گه‌ر پێتان وایه كه حكومه‌تی كرێكاریش
ئاسۆیه‌كی دیاری نییه، یان وا زوو و به ھاسانی به‌دی
نایه‌ت، باشه، ئه‌وسا بۆ ھه‌وڵی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی
كوردی ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دواتر ھه‌ولی دامه‌زراندنی
حكومه‌تێكی كرێكاری له‌م وڵاته‌دا بده‌ن؟
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و دێمۆكراسییه په‌یگیره‌ی ئێوه باسی
لێده‌كه‌ن، ھه‌موو گرفتێكی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كا، ئه‌وسا
كورد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی بۆ چییه؟ واته، به نه‌بوونی
حكومه‌تی كرێكاری، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی مومكین
نییه و، به دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كرێكاریش،
ده‌وڵه‌تێكی كوردی پێویست نییه. ئه‌گه‌ر وایه بۆ ئه‌و
دروشمه به یه‌كجاره‌كی له به‌رنامه‌كه‌تان لانابه‌ن؟
ئێوه دیاره ئه‌م بڕیاره‌تان ناوته ده‌ست خودی خه‌ڵكی
كورد و ده‌ڵێن خه‌ڵك ئه‌و كات بۆ خۆی دیاری ده‌كات كه
ده‌یه‌وێ له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا بمێنێته‌وه یان
ده‌وڵه‌تی خۆی پێك بێنێت. به‌ڵام ئه‌م گووته لۆژیكی
نییه. چونكو ئێوه پێتان وایه"تاكه رێگای واقیعبینانه‌ی
نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا
به‌شداری كردنی خه‌ڵكی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی
سه‌راسه‌ری به مه‌به‌ستی رووخاندنی كۆماری ئێسلامی و
دامه‌زراندنی رژێمێك دایه كه به كرده‌وه ئیمكانی
به‌ھره‌مه‌ند بوونی خه‌ڵك له مافه دێمۆكراتیكه‌كانیان
دابین بكات." مانای ئه‌و رسته‌یه ئه‌وه‌یه كه
دامه‌زراندنی ئه‌و رژێمه‌ی ئێوه باسی لێده‌كه‌ن، خۆی له
خۆیدا به مانای چاره‌سه‌ری كێشه و سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تییه. ئه‌گه‌ر وایه بۆ ئێوه ده‌ڵێین كه
خه‌ڵكی كورد دوایی خۆی ده‌توانێ له سه‌ر مانه‌وه و
نه‌مانه‌وه‌ی خۆی بڕیار بدات؟ ئه‌گه‌ر كورد سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر نه‌بێ، جیابوونه‌وه چ مانایه‌ك
ده‌دا؟ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه بیر له جیابوونه‌وه و
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه
سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مه
نه‌بێ، ئه‌و ده‌وڵه‌ت به ده‌وڵه‌تی خۆی ده‌زانێ.
ئێوه له‌و به‌ڵگه‌یه‌دا وا پێشان ده‌ده‌ن كه ئه‌و رژێمه
دێمۆكراته‌ی ئێوه باسی لێده‌كه‌ن، دوای رووخانی كۆماری
ئیسلامی دێته سه‌ركار، به‌ڵام ئه‌و خۆشبینییه سه‌رچاوه‌ی
له چی دایه؟ گریمان كۆماری ئیسلامی رووخا، كێ ده‌ڵێ
كۆمارێكی باشتر له‌وه‌ی ئێستا دێته سه‌ركار؟ بۆ ده‌بێ
كورد ھه‌موو چاره‌نووسی خۆی به شۆڕشێكی دیكه
ببه‌ستێته‌وه كه ئێستا ھیچ ئاسۆیه‌كی روونی بۆ نییه؟
ھێزی دیاری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له‌و ھێزانه پێكھاتووه
كه چه‌پترینیشیان به لای ئێوه‌وه وه‌ك نوێنه‌ری
بۆرژوازی ده‌ژمێردرێن، جا با كارمان به راسته‌كان،
لیبراله‌كان، ئیسلامییه‌كان، موجاھدین و سلطنت طلبه‌كانیش
نه‌بێ. یان ئه‌و شۆڕشه‌ی ئێوه باسی لێده‌كه‌ن، به
سه‌ركردایه‌تی ئێوه ده‌چێته پێش؟ باش یان خراپ، ئێمه
فره فره له‌م رۆژه دوورین و ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر واقعبین بن
(كه له بواره‌كانی دیكه‌دا و كاتێ باسی ده‌وڵه‌تی كوردی
ده‌كرێ، خۆتان باسی واقعبینی سیاسی ده‌كه‌ن) ده‌زانن كه
پێكھاتنی چوار ده‌وڵه‌تی كوردی فره نزیكتر و مومكینتره
له‌م شۆڕشه‌ی ئێوه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ریش
مه‌به‌ستی ئێوه ته‌نیا حكومه‌تێكی دێمۆكراتیكی
بۆرژوازییه، ئه‌وسا بۆ دژایه‌تی له گه‌ڵ دروشمی
فێدرالیزم یان ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن، چونكه
بۆرژوازییه؟
سێیه‌م: ئه‌و مافانه‌ی ئێوه له بڕیارنامه‌كه‌دا باسی
لێوه ده‌كه‌ن، به‌شی ھه‌ره زۆری له وڵاتێكی بۆرژواییشدا
ده‌توانێ به‌دی بێت، كه وایه بۆ ھه‌ولی ده‌وڵه‌تێكی
دێمۆكراتیكی كوردی ناده‌ن كه له‌ودا ھه‌ر وه‌ك بۆ خۆتان
ده‌ڵێن خه‌ڵك بۆ خۆی بڕیار بدات كه داخوا زیاتری ده‌وێ
یان به‌م مافانه رازی ده‌بێ؟ ئێوه له لایه‌كه‌وه ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته ده‌ده‌ن به خه‌ڵك كه خۆی بڕیار بدات چ
مافێكی ده‌وێ و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ھیچ شتێكتان له
ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خۆتان قبووڵ نییه. به مانایه‌ك،
ئێوه خۆتان ھه‌م ده‌وری خه‌ڵك و ھه‌م ده‌ورێ پێشه‌نگی
خه‌ڵك ده‌گێڕن كه ئه‌وه‌ش به‌داخه‌وه باش له‌گه‌ڵ تاریفی
دێمۆكراسیدا ناگونجێت.
«
«
«
با ئه‌وه‌ش بڵیم كه من خۆم به چه‌پ ده‌زانم و ھیوام
لاچوونی سته‌م و سته‌مكارییه له كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام به
پێچه‌وانه‌ی ئێوه، پێموایه ته‌نانه‌ت دامه‌زراندنی
حكومه‌تێكی سوسیال دێمۆكراتیش له ئێستای ئێران‌دا خه‌ونه.
دیاره من خه‌ونه‌كانم زۆرتر روویان له كوردستانه، له
كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆی داھاتووشدا، پێم وایه ئه‌گه‌ر زۆر
خۆشبین بین، ده‌بێ ھه‌ول بده‌ین حكومه‌تێكی دێمۆكراتیك
(به‌مانای بۆرژوازی) دابمه‌زرێنین كه رێزی بنه‌ماكانی
مافی مرۆڤ و بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی بگرێت.
ئایا حكومه‌تێكی ئاوا به‌م زووانه مومكینه؟ نازانم. ئایا
حكومه‌تێكی ئه‌سله‌ن مومكینه؟ ئه‌رێ. ئایا حكومه‌تێكی
ئه‌وا ده‌توانی ھه‌موو چه‌شنه سته‌مێكی چینایه‌تی له‌ناو
به‌رێت؟ نا! بێگومان نا، به‌ڵام من پێم وانییه ئه‌وه
ره‌ساله‌ت و ئه‌ركی كورده‌كان بێ كه سوسیالیزم بۆ یه‌كه‌م
جار له دنیادا دابنێن. شۆڕش ھه‌ر وه‌ك ئێوه خۆتان
ده‌نووسن، [به‌شێكی] له ئه‌نجامی سته‌م و ھه‌ژاریدا ساز
ده‌بێت، به‌ڵام ئێوه له بیرتان چووه، بنووسن كه
ئه‌نجامی به‌شی ھه‌ره زۆری ئه‌و ده‌یان و سه‌دان شۆڕشه‌ی
دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسه، حكومه‌تێكی سه‌ره‌ڕۆ و داپڵۆسینه‌ر
بوو. كه وایه شۆڕش خۆی له خۆیدا ده‌سته‌به‌ری ھێچ شتێك
ناكات، جگه له رووخانی حكومه‌تێك و جێگیربوونی
حكومه‌تێكی دیكه، كه به‌پێی ئه‌زموونی ئه‌و سه‌د ساڵه،
جیاوازییه‌كی ئه‌و توێ رادیكالیان به‌یه‌كه‌وه نه‌بووه.
ئایا من دژی شۆڕشم؟ نا! به‌ڵام پێموایه پرسیارێكی ئه‌وا
ھه‌ڵه‌یه، زۆربه‌ی ھه‌ره زۆری شۆڕشه‌كان له‌م سه‌د
ساڵه‌دا، ئه‌نجامی كاری حیزبایه‌تی نه‌بوو، به‌ڵكو شتێكی
خۆبه‌خۆ و خۆھه‌ڵقوڵیو بوون. شۆڕش ئه‌گه‌ر كرا، دژایه‌تی و
نادژایه‌تی ناوێ، ئه‌وه كراوه، به‌ڵام من پێم وانییه
كێشه‌ی كورد به شۆڕش یان شه‌ری خوێناوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
دیاره كورد له مێژووی دێرینه‌ی خۆیدا، شه‌ڕی به‌سه‌ردا
سه‌پاوه و ناچاری بووه داكۆكی له گیان و ماڵی خۆی بكا و
له داھاتووشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مه درێژه‌ی ھه‌بێ، ئه‌و
داكۆكییه درێژه‌ی ده‌بێ. به‌ڵام خودی به‌رپابوونی شۆڕش
ھیچ ده‌سته‌به‌رێكی بۆ كورد و بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانی
نابێ. به‌م مانایه، ئه‌رێ، من داكۆكی له سیاسه‌تێك
ده‌كه‌م كه به‌رنامه‌یه‌كی روونی سیاسی ھه‌بێ كه به
شۆڕش نه‌به‌سترابێته‌وه و به شۆڕشیش كۆتایی نه‌یه‌ت.
به‌رنامه‌یه‌كی رادیكاڵ و چه‌پ ئێمڕۆ ده‌بێ جیاوازییه‌كانی
له سه‌ر ویست و داواكاری روون و ئاشكرا سه‌باره‌ت به
مافی ژنان، منداڵان، مافی مه‌ده‌نی به‌رفره‌وانی
دێمۆكراتیك، دێمۆكراسییه‌كی ناوھاوێژ
inclusive،
داواكاری مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مافی شاروه‌ندییه‌كی
كه‌مسنوور بۆ ھه‌موو لایه‌ك، له‌به‌رچاو گرتن و
په‌یره‌وكردنی مافی مرۆڤ و ھتد بێت. دیاره ئێستا ھه‌موو
كه‌س، بۆ وێنه باسی ئازادی و یه‌كسانی ژن و پیاو ده‌كات،
به‌ڵام من له‌وه‌دا گومانم ھه‌یه كه ئه‌و داواكارییه
له ئاست دروشمێك تێپه‌ڕێ. ئازادی و دێمۆكراسی له
ره‌وتێكدا مانا ده‌به‌خشن، ھه‌ر بیانوویه‌ك چ به ناوی
كۆمۆنیسم، چ به ناوی ئاماده نه‌بوونی ھه‌لومه‌رج بۆ
وه‌دواخستنی دێمۆكراسی و یه‌كسانی، پاكانه‌یه‌كی
نادرووسته و نیشانه‌ی بێباوه‌ڕی به‌و دروشمانه‌یه.
بۆیه، ئه‌گه‌ر ئێوه باسی دێمۆكراتییه‌كی په‌یگیر
ده‌كه‌ن، ھه‌ر له‌ئێستاوه به ته‌واوی داكۆكی له مافه
ئینسانییه‌كان و سیاسییه‌كانی كورد بكه‌ن و ئه‌و كاره
مه‌خه‌نه داھاتوویه‌كی ناروون. دێمۆكراسی په‌یگیر با له‌و
داواكارییانه و له كرده‌وه‌ی ئێوه‌دا ده‌ركه‌وێ،
ئه‌گینا، به‌ڵێنیدان به نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه راوه‌ستێ تا
شۆڕشێكی كرێكاری به‌رپا ده‌بێ، به‌ڵێنییه‌كی سه‌ركه‌وتوو
نییه. ھه‌ر له ئێستاوه و لێره‌وه، بۆ سه‌ربه‌خۆیی و
مافه‌كانی كورد تێبكۆشن و كورد مه‌كه‌ن به پاشكۆی فارس
یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه. كورد له ھیچكام له‌و
نه‌ته‌وانه باشتر و گه‌وره‌تر نییه، به‌ڵام له ھیچكام
له‌وانه‌ش بچووكتر و خراتر نییه.
پاشكو
له‌م وتاره‌دا ھه‌ولی من ئه‌وه بوو له به زمانێكی ساكار
ھه‌ندێ له‌و لایه‌نه‌كانی فكری كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران، بخه‌مه به‌ر باس. بۆ ئه‌وه‌ی وتاره‌كه
رووی له جه‌ماوه‌رێكی به‌رفره‌وانتر بێت، خۆم له باسێكی
ئابستراكتی تیۆریك و فكری پاراست و ھه‌ولم ئه‌وه بووه
كه به‌ڵگه‌ھێنانه‌وه‌كانی من له ئاستێكی گشتیدا
بمێننه‌وه.
به‌ڵام بێگومان ئه‌و گرفتانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حیزبی كۆمۆنیست
له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وروویه، پێوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی به
كۆمه‌ڵه‌وه نییه. ئه‌و گرفتانه، گرفتی ماركسیزم و
به‌تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌یه‌كی كلاسیكی (ئه‌گه‌ر به
بێئێحترامی وه‌رنه‌گرترێ، ده‌بێ له راستیدا بڵێم
خوێندنه‌وه‌یه‌كی عامیانه) له ماركس و ماركسیزمن. به‌م
مانایه، به‌شێك له‌و گرفتانه‌ی كه تا ئێستا به‌رۆكی
كۆمه‌ڵه‌ی شوۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیشی
به‌رنه‌داوه و زۆربه‌ی ھه‌ره زۆری كۆمۆنیسته‌كانی
وڵاتانی جیھانی سێیه‌م له‌گه‌ڵیدا گرفتارن، ریشه‌ی له
ھه‌ندێ ناكۆكی و ناته‌بایی فه‌لسه‌فی و
ئێپیستۆمۆلۆژییانه‌ی خودی ماركس و ماركسیزم دایه، كه
ھه‌رنا، نزیك به زیاتر له په‌نجا ساڵه له سه‌دان كتێبی
خودی ماركسیسته‌كاندا ھاتۆته به‌رباس (به‌ڵام قه‌ت له
لای ئێمه نه‌خوێندراونه‌ته‌وه، یان به جددی
وه‌رنه‌گریراون). به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ھه‌ڵانه‌ش له
خوێنده‌وه‌یه‌كی مێتافیزیكییانه و به‌تایبه‌ت
ئامانجناسانه
teleological
له ماركسیزمه‌وه سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێ. له ئوروپادا،
چه‌په‌كان به گشتی ھه‌ول ده‌ده‌ن له مێتۆد و ره‌خنه‌ی
ماركس له كاپیتالیزم كه‌ڵك وه‌رگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك
ئایه‌تی قورئان سه‌یری نووسراوه‌كانی بكه‌ن؛ بۆ ئه‌وان
ماركس فیلۆسۆفێكی رادیكاڵه و بۆیه‌ش خوێنده‌وه‌یه‌كی
دنیاییان له ماركس ھه‌یه. بۆ وێنه زۆر لایه‌ن، چه‌مكه
سه‌ره‌كییه‌كانی ماركسیزمیان (وه‌ك ئایدیۆلۆژی، چین،
ژێرخان و سه‌رخان) به شێوه‌ی زۆر جددی ھێناوه‌ته به‌ر
پرسیار. كه‌م لایه‌نی چه‌پ ئێمڕۆ باوه‌ڕی به مه‌سه‌له‌ی
دێتێرمینیسم و جه‌برگه‌رایی ماركسیزم ماوه(كه ھه‌ر
تایبه‌ت به ماركس نه‌بوو، به‌ڵكو نه‌خۆشییه‌ك بوو زۆربه‌ی
ھه‌ره زۆری فیلۆسۆفه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی گرتبووه‌وه).
به‌ڵام لای ئێمه، ھیچ لایه‌نێكی چه‌پ، ته‌فسیری غه‌یری
خۆی قبووڵ نییه و ھه‌موویان پێیان وایه، یه‌ك ماركس
ھه‌بوو و بۆیه‌ش ھه‌ر یه‌ك ته‌فسیری راسته‌قینه له‌و
ھه‌یه. به وته‌یه‌كی دیكه، ئێمه ھه‌رگیز وه‌ك
فیلۆسۆفێك نه‌مانروانیوه‌ته ماركس؛ ماركس بۆ ئێمه،
پێغه‌مبه‌ره و بۆیه‌ش ھه‌ركه‌س گومان له قسه‌كانیدا بكا،
تووشی كفر ده‌بێ.
ھیوادارم له داھاتوودا فرسه‌تێك ده‌ست بدات كه
له كه‌شێكی دیالۆگی دۆستانه‌دا، ھه‌ندێ له
ره‌ھه‌نده فه‌لسه‌فی و تیۆرییانه‌ی ماركسیزم
بخڒینه به‌رباس.
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری
سیاسی و نه‌زم ...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی
دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه
بۆ ...
پیکدادانانی
شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی
ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی
ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه
پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری
سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و
به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و
فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی..
کێ سیاسه‌ت و سیاسی پێناسه
ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی
به‌رده‌م جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد
ده‌توانێ روخسارێكی فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
گه‌ڵاڵه‌کردنی
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی ....
له‌مه‌ر چه‌مکی پێشڕه‌و و
بیرۆکه‌ی سه‌نترالیزمی دێمۆکراتیک
|