|
چه‌ند سه‌رنجێک سه‌باره‌ت به پێشمه‌رج، زه‌مینه و
مه‌کانیزمه‌کانی چاکسازی

له‌م دواییانه‌دا مه‌سه‌له‌ی رێفۆرم و چاکسازی،
هه‌رنا باسی هه‌ولێکی وا بۆته به ئه‌جێندایه‌کی
ئاشکرا و هه‌ندێ لایه‌ن وه‌ک پێداویستییه‌کی خێرا
باسی لێده‌که‌ن. بۆ وێنه ئه‌و دیارده‌یه له
نووسراوه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ـ ئێران و
هه‌روه‌ها له قسه‌کانی کاک عومه‌ر ئیلخانیزاده
سه‌باره‌ت به بارودۆخی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشان ده‌بیندرێ. ئه‌م باسانه به هه‌ر
هۆیه‌ک هاتبنه ئارا، سوودیان له زیانیان
باشتره، چونکو خودی دانپێنان به چاکسازی چه‌شنه
دانپێنانێکه به گرفت و که‌موکوڕییه‌کان. خودی
ئه‌و دانپێنانه پێشمه‌رجی هه‌موو هه‌نگاوێکی
کرده‌وه‌ییه بۆ گۆڕانکاری.
دیاره نوێخوازی یان چاکسازی، پرۆسه‌یه‌کی کورتخایه‌ن و بێ
گڕێ و گۆڵ نییه و هه‌روا به ساناییش جێبه‌جێ نابێ.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو له‌و ڕاسته‌دا بهاوێژرێ،
هێنانه به‌ر باس و داواکاری ئه‌و چاکسازی و
نوێکردنه‌وه‌یه، پێشمه‌رجی سه‌ره‌کی ده‌ستپێکی ڕه‌وتێکی
وایه. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌و
داواکارییه پێشمه‌رجی ده‌ستپێکی ڕه‌وتێکی وابێ، خودی
مه‌رجه‌کان و پێواره‌کانی ڕه‌وتی چاکسازی و به‌تایبه‌ت
ئه‌مرازه‌کانی جێبه‌جێ کردن و ده‌ستبه‌رکردنی ئه‌و ڕه‌وته
چن و چۆنن. دیاره مه‌به‌ست له‌م وتاره ته‌نیا
ئاماژه‌یه‌کی فره سه‌رپێی و خێرایه به هه‌ندێ له
ره‌هه‌نده‌کانی ئه‌و پرسیارانه، نه‌ک باسێکی تێروته‌سه‌ل
له‌م پێوه‌ندییه‌دا. مه‌سه‌له‌ی نوێکاری، چاکسازی و هه‌ر
چه‌شنه گۆڕانکارییه‌کی له‌و چه‌شنه پیویسته به وردی
باسی له سه‌ر بکردرێ و ئاقاره‌کانی بخرێته به‌ر تاوتوێ و
لێکدانه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه.
بۆ ئه‌وه‌ی چاکسازی و نوێخوازی له قسه‌وه ببێته
کرده‌وه، چه‌ند مه‌رج یان هه‌نگاو پێویستن، دیاره کاتێک
من باسی چه‌ند مه‌رج یان هه‌نگاوێک ده‌که‌م، مه‌به‌ستم
زیاتر هاسانکردنه‌وه‌ی باسه‌که‌یه و له کرده‌وه‌دا
له‌وانه‌یه دوو هه‌نگاو هاوکات هه‌لگیرێت یان خود مه‌رجێک
به‌ر له مه‌رجێکی دیکه به‌دی بکرێت. ئه‌و خاڵانه‌ی
لێره‌دا باسیان ده‌که‌م، مسۆگه‌ر هه‌موو لایه‌نی ڕه‌وتێکی
وا پێشان ناده‌ن، به‌ڵام ده‌کرێ وه‌ک هه‌ولێکی بچووک بۆ
ده‌ستنیشانکردنی هه‌ندێ ڕه‌هه‌ند و پێشمه‌رجی گۆڕانکاری و
نوێکاری ببیندرێت.
مه‌رجی یه‌که‌م: دانپێنان به گرفت، ئاڵۆزی و قه‌یران
ئه‌گه‌ر ئێمه ئێعتراف به که‌مووکوڕی نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر
ئێمه نه‌وێرین باسی قه‌یران بکه‌ین، ئه‌وسا باسی نوێخوازی
بێمانایه. نوێخوازی یان چاکسازی ته‌نیا کاتێک مانا
ده‌به‌خشێ که ئێمه به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتبین که
وه‌ڵامه‌کانی پێشوومان له ئاستی هه‌لومه‌رجه‌که‌دا نین؛
چاکسازی ئه‌وکات مانای هه‌یه که ئێمه تووشی گرفتێک
هاتبین و به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتبین که وه‌ڵامه‌کانی
پێشوومان چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه ناکه‌ن. به‌و واتایه
داواکاری هه‌موو چه‌شنه چاکسازییه‌ک، ڕه‌خنه‌یه‌که له
هه‌لومه‌رجی باو و زاڵ. به‌و واتایه، داواکاری چاکسازی
یانی دانپێنان به گرفت، به کێشه و به قه‌یران. له
هه‌موومان گرینگتر، داواکاری چاکسازی یانی ویست و ئیراده
بۆ گۆڕانکاری.
مه‌رجی دووه‌م: ده‌ستنیشانکردن و تاوتوێکردنی گرفته‌کان
هه‌ڵگرتنی یه‌که‌م هه‌نگاو، واته دانپێنان به گرفت،
بێگومان له بینینی هه‌ندێ گرفته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
دینتنی گرفته‌کان به مانای تێگه‌یشتن له‌و گرفتانه
نییه. زۆر جاران ئێمه له گه‌ڵ هه‌ندێ گرفتدا
ڕووبه‌ڕووین، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین هۆکاره‌کانیان چن و
سه‌رچاوه‌یان له چ دایه. بۆیه دوای دانپێنان به‌و
گرفتانه و ده‌ستنیشانیکردنی ئه‌وان، ده‌بێ ئێمه هه‌ول
بده‌ین هۆیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌و
گرفتانه‌ش بدۆزینه‌وه. تا ئێمه نه‌زانین ئه‌و گرفتانه
چن، له کوێوه هاتوون، که‌ی سه‌ریان هه‌ڵداوه و بۆ
سه‌ریان هه‌ڵداوه، ناتوانین چاره‌سه‌ری شیاویان بۆ
بدۆزینه‌وه.
مه‌رجی سێیه‌م: دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌کان
کاتێ ئێمه دانمان به گرفته‌کان نا؛ کاتێک ئێمه
هۆکاره‌کانی ئه‌و گرفتانه‌مان ده‌ستنیشان کرد، ئه‌وسا
ده‌بێ هه‌ول بده‌ین که چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ش
بدۆزینه‌وه. هه‌ڵبه‌ت دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر هاسان نییه،
چونکو ئه‌گه‌ر هاسان بایه، ئه‌وسا ئێمه نه‌ده‌گه‌یشتینه
ئه‌و ئاسته. که باسی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، گرینگی هزر و
بیری نوێ فره گرینگه. به‌شێک له‌و گرفتانه‌ی که ئێمه
ده‌مانه‌وێ چاره‌سه‌ریان که‌ین، پێوه‌ندیان به فکره
کۆنه‌کانمانه‌وه هه‌یه. که‌وایه چاره‌سه‌رێکی نوێ، فکری
نوێ و شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵوێستی نوێ له ئێمه
ده‌خوازێ. لێره‌دایه که ئێمه ده‌بێ گرینگییه‌کی تایبه‌ت
به فکر و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز له جاران بده‌ین،
چونکو چاکسازی ته‌نیا به ئیراده ناکرێ، به‌ڵکو ده‌بێ
ئه‌و ئیراده‌یه پشت ئه‌ستوور بێت به فکر و بیرێکی نوێ.
بیری نوێ له حه‌واوه نایه‌ت و له بۆشاییدا سه‌ر
هه‌ڵنادا. بیری نوێ به یه‌ک ڕۆژیش له دایک نابێت و هیچ
ڕێبه‌رایه‌تییه‌کیش یه‌کشه‌وه نابێته نوێخواز، ئه‌گه‌ریش
ببێته نوێخواز، ناتوانێ نوێبیر بێت. هه‌ڵبه‌ت له هه‌موو
ڕێکخراوێکدا کۆمه‌ڵێ کادر و ئه‌ندام هه‌ن که جیاوز بیر
ده‌که‌نه‌وه، که هه‌ندێ بیروبۆچوون و ڕوانگه‌ی جیاوازیان
هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌شه له ڕه‌وتێکی جاکسازیدا، ده‌بێ بوار
و ده‌رفه‌تی کافی بۆ ئه‌و که‌سانه بکرێته‌وه.
مه‌رجی چواره‌م: دۆزینه‌وه و په‌روه‌رده‌کردنی کادری نوێ
کاتێ ئێمه هه‌ندێ چاره‌سه‌رمان بۆ ئه‌و گرفتانه
دۆزییه‌وه به‌رۆکیان گرتووین، ئه‌وسا ده‌بێ بیر له
کۆمه‌ڵێ کادر بکه‌ینه‌وه که ده‌توانن ئه‌و چاره‌سه‌رانه
له کرده‌وه‌دا جێبه‌جێ بکه‌ن. سیاسه‌تی نوێ، کادری نوێی
ده‌وێ. یه‌کێ له گرفته‌کانی هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی
کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌یه که ئێلیت و
نوخبه‌ی سیاسی مه‌ودا به کادری لاو و نوێ و یان کادری
نویخواز نادات. نوخبه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کوردی نه
ته‌نیا ئه‌و ڕیگه‌یه‌یان به کادری نوێ نه‌داوه، به‌ڵکو
خوێشیان له کرده‌وه‌دا له په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و کادره
ناته‌وان بوون. به بڕوای من هیچکام له هیزه
سیاسییه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناتوانن ئیدیعای
ئه‌وه بکه‌ن که له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتوون. له
کرده‌وه‌شدا ده‌بینین که نوخبه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و
هێزانه نه‌ک به ده‌یه، به‌ڵکو به چه‌ند ده‌یه‌ش گۆڕانی
ئه‌وتوێیان به‌سه‌ر نایه‌ت.
دیاره هه‌ر وه‌ک گووتم، هه‌موو حیزب و ڕێکخراوێک هه‌ندێ
کادری به‌کار و کارای هه‌یه، که تا ئێستا ڕێگه‌ی
بڕیارگیری و ڕیبه‌ری نه‌داوه‌تێ، به‌ڵام له هه‌مان
حالێشدا، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و حیزبانه به‌و
ئه‌ندازه کادریان له ناو خۆیاندا نییه که بتوانن
ئاڵوگۆڕێکی گرینگ له خۆیاندا پێک بێنن. لێره‌شه‌وه‌یه
که دۆزینه‌وه‌ی کادری نوێ، گرینگییه‌کی تایبه‌ت په‌یدا
ده‌کات. ئه‌و کادره نوێیه‌ش به‌ر له هه‌موو شت له خودی
وڵات‌دا هه‌یه. له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ ئه‌وه‌مان له یاد
نه‌چێته‌وه که ئێمه ناتوانین ته‌نیا به هێنانه ناوی
هه‌ندێ کادر خۆمان ڕازی بکه‌ین، به‌ڵکو هه‌ڵکێشانی هه‌ندێ
کادری نوێ، مانای وه‌لانانی هه‌ندێ کادری کۆنیش ده‌دات.
دیاره کاتێ باسی وه‌لانانی کادری کۆن ده‌که‌م، مه‌به‌ستم
ده‌رکردن و خۆبێنیازکردن له ئه‌زموون و توانستی ئه‌وان
نییه، به‌ڵکو مه‌خسه‌ده‌م زیاتر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان
ده‌بێ ده‌ور و نه‌خشێکی دیکه له حیزب‌دا په‌یدا بکه‌ن.
لێره‌دا ئه‌وه گرینگه که ئێمه سه‌رنجی دیالێکتیکی کۆن
و نوێ له‌و پێوه‌ندییه‌دا بده‌ین. مه‌سه‌له‌ی گرینگ له‌و
بواره‌دا ئه‌وه‌یه که ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌کی ڕووداو و
ڕه‌وته‌کان ده‌بێ ڕوویان له داهاتوو و مسۆگه‌رکردنی
پێویستییه‌کانی داهاتوو بێت. لێره‌دا عه‌قڵانییه‌تی سیاسی
حوکم ده‌کات که ئێمه له ڕوتێکی وادا چاومان زیاتر له
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و پێداویستییه‌کانی ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه بێت تا به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی یان خود
ڕاگرتنی ساختارێکی ڕێکخراوه‌یی یان فکری که ئیتر
ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و بارودۆخه نوێیه نایه‌ت. به‌و واته
ئه‌رکی سه‌ره‌کی کارگێڕی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی ده‌بێ
خۆشکردنی زه‌مینه‌ت ئاڵوگۆڕ و له‌بارکردنی پێشخانه‌کانی
ڕه‌وتی چاکسازی و هه‌ر بۆیه‌ش دۆزینه‌وه‌ی بواره‌کان و
مه‌یداندان بێت به هێزێکی نوێ و نوێبفکر. له‌و ڕوویه‌وه
هه‌موو چه‌شنه هه‌ولێک بۆ پێش‌گرتن یان به‌رگریکردن له
گۆڕانکاری و هاتنه مه‌یدانی هێزه‌کانی لاو و نوێخواز
ته‌نیا به زه‌ره‌ری جووڵانه‌وه ته‌واو ده‌بێت.
مه‌رجی پێنجه‌م: سازکردنی زه‌مینه‌ی ڕێکخراوه‌یی بۆ
گۆڕانکاری
ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌مووی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێشووش هه‌ڵگرین،
دیسان ناتوانین به شیوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک پرۆسه‌ی چاکسازی
به‌ڕیوه به‌رین. مه‌رجێکی دیکه بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و
ڕه‌وته، سازکردنی زه‌مینه و پاشخانی شیاو و له‌باره له
ناو جه‌سته و په‌یکری خودی ڕێکخراوه‌که‌دا. ئه‌گه‌ر له‌و
ئاسته‌دا هه‌نگاوی جددی هه‌ڵنه‌گیرێ، هه‌موو چاکسازییه‌ک
داده‌کشێته ئاستی سیاسه‌تێکی ناوه‌ندی و داسه‌پێندراو.
له‌و حاڵه‌ته‌دا، ئه‌و نوێخوازییه، هیچ مۆرکێکی
دێمۆکراتیکی پیوه نابێ و کاردانه‌وه‌شی له ئاستی
په‌یکه‌ری حیزبی گه‌لێ لاواز ده‌بێت. هه‌ر بۆیه هیچ
چاکسازییه‌ک ناتوانێ به جددی ده‌ست پێ‌بکرێ، ئه‌گه‌ر
لایه‌نێکی ئه‌و چاکسازییه، ڕووی له خودی ڕیکخراوه‌که و
گۆڕینی مه‌نتالیته و رووحییه‌ی کادر و ئه‌ندامانی ئه‌و
ڕێکخراوه نه‌بێت.
به‌و واتایه، چاکسازی له حیزبێکدا ناکرێ که خۆی وه‌ک
بنه‌ماڵه پێناسه ده‌کات. چونکو کاتێ ئێمه باسی
بنه‌ماڵه ده‌که‌ین، له راستیدا باسی شێوه ڕێکخراو و
بنه‌مایه‌کی پێوه‌ندی ده‌که‌ین که له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر
کۆله‌که‌ی نه‌ریت و پێوه‌ندییه‌کاندا ڕاوه‌ستاوه؛ له‌سه‌ر
پێواری وه‌ک ته‌مه‌ن، ره‌چه‌ڵه‌ک و ناسیاوییه‌کاندا
ڕاوه‌ستاوه. له بنه‌ماڵه‌دا فارس گووته‌نی رابیته‌یه
که حوکم ده‌کات نه‌ک زابیته. که‌وایه نوێخوازی و
چاکسازی له ڕێکخراوێکی مۆدێرندا جێبه‌جێ ده‌بێت و وه‌ک
پێداویستییه‌ک بۆ خۆ گونجاندن دێته ئاڕا. دیاره من ناڵیم
له بنه‌ماڵه‌دا نوێکاری ناکردرێ، به‌ڵام ئه‌و نوێکارییه
هه‌ر چییه‌ک بێت، ڕواڵه‌تییه، چونکو بنه‌ماڵه له
نوێکارییه‌کی ڕادیکاڵدا، ئاداری له‌سه‌ر پاداری نامێنێ.
● ● ●
که‌وایه بۆ داوه‌ری له‌سه‌ر ئیدیعای چاکسازی ئه‌وه کافی
نییه که بمانه‌وێ بسه‌لمێنین، داخوا ئه‌م یان ئه‌و
لایه‌نه له داواکارییه‌کانیاندا ڕاستگۆن یان ته‌نیا بۆ
فریو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک ئه‌و ئیدیعایانه ده‌که‌ن.
ته‌نانه‌ت ڕاستگۆترین دروشمی چاکسازیش به‌بێ
ده‌ستنیشانکردنی گرفته‌کان، به‌بێ تاوتوێکردنی هۆکاره‌کانی
ئه‌و گرفتانه، به‌بێ کادری شیاو لێهاتوو و، له کۆتاییش
به‌بێ زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری ڕێکخراوه‌یی و مێکانیزمێکی
شیاوی ئیجڕایی، ناتوانێ وه‌دی بێت و وه‌ڕاست بگه‌ڕێ.
له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه ده‌بێ له چاوه‌ڕوانییه‌کانماندا
سه‌یری دژواری ئه‌و ڕه‌وته بکه‌ین و پشوودرێژ بین له
هه‌نگاونانه‌وه و هه‌ر وه‌ها له داوه‌رییه‌کانماندا.
هاوکات ئه‌و پشوودرێژییه نابێ مانای ئه‌وه بێت که
ڕه‌وتی چاکسازیی به بیانووی دژواربوون و دوورودرێژبوونی
په‌یتا په‌یتا وه‌دوا بخرێت. ئه‌وانه‌ی ئیدیعای چاکسازی
ده‌که‌ن، ده‌بێ ڕۆژانه له کرده‌وه‌دا ئه‌و ئیراده و
ویسته‌یان به خه‌ڵکی ناو خۆیان و ده‌ره‌وه‌ی خۆیان نیشان
بده‌ن. چاکسازی، شۆڕش نییه که له پڕ سه‌هه‌ڵدا، چاکسازی
ڕه‌وتێکی درێژخایه‌ن و زۆر جاران خاوه که ده‌بێ
نمووده‌کانی له ژیانی ڕۆژانه و له هه‌ڵسوکه‌وتی ئاسایی
ئێمه‌دا به‌ده‌ر بکه‌وێت.
لێره‌دا ڕه‌نگبێ یه‌ک خاڵی دیکه‌ش گرینگ بێ باسی لێبکرێ.
نوێخوازی و چاکسازی ته‌نیا له ناوه‌رۆک و له فکردا نابێت
پێشان بدرێت، به‌ڵکو ئه‌و نوێخوازییه، ده‌بێ له فۆرم و
ڕواڵه‌تیشدا دیار بێت. که باسی ڕواڵه‌ت یان فۆڕم ده‌که‌م،
مه‌به‌ستم هه‌م ئاستی گرینگی وه‌ک قه‌واره‌ی ته‌شکیلاتی،
ئامێته‌ی سه‌رکردایه‌تی، ڕێژه‌ی ژن و پیاو، لاو و
به‌ساڵداچوو ده‌گرێته‌وه و هه‌میش دیارده‌ی وه‌ک ماڵپه‌ری
حیزبی، شێوه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی ئاهه‌نگ، شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی
ڕۆژانه له گه‌ڵ کێشه‌کاندا ده‌گرێته‌وه.
ئێمڕۆ له کاتێکدا جووڵانه‌وه‌ی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان تووشی قه‌یرانێکی هه‌مه لایه‌نه هاتووه و له
کاتێکدا که ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له مێژساڵه له
کارگێڕیی و مودییرییه‌تێکی به‌کار و لێهاتوو بێبه‌رییه،
باسکردنی قه‌یران یان داواکاری چاکسازی و نوێکاری له
ڕاستیدا هونه‌ر نییه. به‌ڵام حاشالێکردن له‌و قه‌یرانه و
نکۆڵی له پێداویستی نوێکاری و رێفۆرم، کاره‌ساتێکه که
ئه‌نجامه زیانباره‌کانی نه‌ک هه‌ر داوێنی لایه‌نێکی
جووڵانه‌وه‌ی کوردی، به‌ڵکوو سه‌رجه‌می ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه ده‌گرێته‌وه.
12 ژانوییه‌ی 2007
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م...
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌زم
...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه بۆ
...
پیکدادانانی شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی ...
کێ سیاسه‌ت و سیاسی
پێناسه ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی به‌رده‌م
جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد ده‌توانێ روخسارێكی
فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
|