|
له مه‌ڕ چه‌مکی پێشڕه‌و و
بیرۆکه‌ی سانترالیزمی دێمۆکراتیک
ئه‌پریلی 2007

ئێمڕۆ جوولانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به‌ڕه‌وڕووی
قه‌یرانێک بۆته‌وه که هه‌موو ئاقاره‌کانی کار و چالاکی
هێزه کوردییه‌کانی
گرتۆته‌وه. به‌و چه‌شنه له یه‌کێک له هه‌ستیارترین
قۆناغه‌کانی سیاسیی
جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا، هێزه سیاسییه‌کانی کوردی له
کرده‌وه‌دا، ئیفلیج بوون
و کارایی و کاریگه‌رییان گه‌یشتۆته نزمترین ئاستی خۆی.
ئه‌م
قه‌یرانه که که‌متازۆر
هه‌موو لایه‌نه‌کانی جووڵانه‌وه‌که‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان گرتۆته‌وه و، له
هه‌مان کاتیش‌دا، به‌داخه‌وه لاسارانه له هه‌موو
لایه‌که‌وه نکۆڵی لێده‌کرێ،
ته‌نیا قه‌یرانێکی سیاسی نییه، به‌ڵکو قه‌یرانێکی فکری،
سیاسی و ڕێکخراوه‌ییه. تا
ئه‌و کاته‌ش ئه‌و هێزانه نه‌توانن و نه‌یانه‌وێ دان به‌و
قه‌یرانه دابنێن و
ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه، به‌رۆکیان له‌و
قه‌یرانه ڕزگاری
نایه‌ت.
ئه‌و باسه‌ی من پێوه‌ندی به
گۆشه‌یه‌کی ئه‌و قه‌یرانه هه‌یه و ته‌نیا حاماژه‌یه‌ک ه
به یه‌کێ له‌و
ره‌هه‌ندانه‌ی که پێکهێنه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌یه. به‌و
واتایه مه‌به‌ست له‌م
وتاره لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و قه‌یرانه له
گشتێتی خۆیدا نییه،
به‌ڵکو په‌نجه‌ڕاکێشانێکه بۆ یه‌کێ له‌و خاڵانه‌ی که به
بڕوای من بۆ تێگه‌یشتن
له قه‌یرانه‌که ناگرینگ نییه. باسه‌که‌ی من هه‌ر وه‌ک
له سه‌ردێڕی وتاره‌که‌وه
دیاره، له ته‌وه‌ری چه‌مکی پێشره‌وایه‌تی و سانترالیزمی
دێمۆکراتیکدا خول
ده‌خواته‌وه. ڕه‌نگبێ هه‌ندێ بپرسن که ئایا ئێمه ئێمڕۆ
پێویستیمان به باسێک له
سه‌ر سانترالیزمی دێمۆکراتیک هه‌یه؟ چ پێوه‌ندییه‌ک له
نێوان چه‌مکی
پێشڕه‌وایه‌تی و سانترالیزمی دێمۆکراتیکدا هه‌یه که ئه‌و
دوانه وه‌ک دوو
جه‌مسه‌ری ئه‌و بابه‌ته باسیان لێده‌کرێ؟ من پێم خۆش بوو
ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م بده‌ن،
به‌و له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیارانه، ئاماژه به
چه‌ند خاڵیک بکه‌م که بۆ
باسه‌که‌مان پێویسته.
یه‌که‌م: ڕاسته ئێمڕۆ
سانترالیزمی دێمۆکراتیک وه‌ک جاران به‌ندێکی په‌یره‌وی
ناوخۆیی هه‌موو هێزه‌کان پێک
ناهێنێت، به‌ڵام تا ئێستاش شێوه‌ی ڕوانین و هه‌ڵسوکه‌وتی
ڕێکخراوه‌یی ئێمه هه‌ر
له‌و چه‌مک و ناوه‌رۆکی ئه‌و چه‌مکه‌وه ئیلهامی
وه‌رگرتووه و وه‌رده‌گرێ. به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ش، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و نووسینه
پێوه‌ندی به کارکردی
سانترالیزمی دێمۆکراتیک له بواری ڕێکخراوه‌ییدا نییه.
واته ئه‌وه‌ی له‌و
نووسیندا به‌رجه‌سته ده‌کرێته‌وه، لایه‌نی ڕێکخراوه‌یی
سانترالیزمی دێمۆکراتیک
نییه، به‌ڵکو ره‌هه‌نده سیاسیی و فکرییه‌کانی ئه‌و
پرینسیپه‌یه.
دووه‌م: چه‌مکی پێشڕه‌وایه‌تی
یان پێشه‌نگی و ڕێبه‌رایه‌تی که له رێتۆریکی سیاسی و
نووسراوه‌کانی زۆربه‌ی هێزه
سیاسییه‌کاندا ده‌بیندرێ، ناکرێ له پرینسیپی سانترالیزمی
دێمۆکراتیک جودا
بکرێته‌وه. ئه‌و دوو چه‌مکه که‌متازۆر وه‌ک دووانه‌یه‌ک
وان که مه‌رجی بوونی
یه‌کیان به بوونی ئه‌وی دیکه‌یان به‌ستراوه‌ته‌وه.
سێیه‌م: کاتێ باسی دوو چه‌مکی
پێشڕه‌وایه‌تی و سانترالیزمی دێمۆکراتیک ده‌که‌م، حه‌ز
ده‌که‌م ئه‌وه فه‌رامۆش
نه‌که‌ین که ئه‌گه‌ر چی ئه‌و دوو چه‌مکه به شێوه‌یه‌ک
له ئه‌ده‌بیاتی
لێنینیستییه‌وه و له لایه‌ن هێزه چه‌په‌کانه‌وه بۆ
ئێمه به میرات ماون،
به‌ڵام کارکردی ئه‌و دوو چه‌مکه هاوگونجاوییه‌کی زۆری
له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ره‌هه‌ند و
تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاوسالار، مێسالار و
گه‌وره‌سالاردا هه‌یه. که وایه
هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌قامگیربوونی ئه‌و چه‌مکانه، وه‌ک
ڕه‌نگبێ هه‌ندێ پێیان وابێت،
ته‌نیا ئه‌نجامی کارتێکه‌ری حیزبه چه‌په‌کان و ئایدیۆلۆژی
لێنین نه‌بووه، به‌ڵکو
ئه‌وه به هۆی گونجاوی ناوه‌رۆکی ئه‌و چه‌مکانه له گه‌ڵ
فه‌رهه‌نگی عه‌شیره‌تی و
گه‌وره‌سالاری و نادێمۆکراتیکی کۆمه‌ڵگای ئێمه بووه که
ئه‌وانه وا به سانایی
خۆیان خزاندۆته ناو به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆیی
حیزبه‌کانی کوردی. هه‌ر
بۆیه‌شه که ئێمڕۆ ئه‌گه‌رچی که‌م هێزی چه‌پ ماوه که
باوه‌ڕی به‌و چه‌مکانه
بێت، که‌چێ ئێمه تا ئێستاش بنه‌مای هه‌ڵسوکه‌وتمان له
سه‌ر ئه‌و پرینسیپانه
ڕاوه‌ستاوه. که وایه کاتێ من باسی ئه‌و دوو چه‌مکه
ده‌که‌م، به مانایه‌ک
مه‌به‌ستم ئه‌و ناوه‌رۆکه‌یه که له زۆر ڕووه‌وه
وێک‌چوویی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه. به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و چه‌مکانه
وه‌ک ڕواڵه‌تێکی تیۆریک،
ئێمه له کرده‌وه‌دا، دواکه‌وتوویی ئه‌و بیره و
سه‌رچاوه‌ی کرده‌وه‌یی ئه‌و
بیرۆکه‌یه له لای خۆمان ده‌شارینه‌وه.
به‌و پییه، مه‌به‌ست له
هێنانه به‌رباسی چه‌مکی پێشڕه‌و و بیرۆکه‌ی سانترالیزمی
دێمۆکراتیک لای هێزه
سیاسییه‌کانی کوردی، ته‌نیا ئاماژه به به‌ندێکی
په‌یره‌وی ناوخۆیی ئه‌وانه‌وه
نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ست ده‌ستنیشانکردنی شێوه هه‌ڵسوکه‌وت
و تێگه‌یشتنێکی
تایبه‌ته له ڕوانین به حیزبی سیاسی، ده‌وری ئه‌و حیزبه
له‌کۆمه‌ڵگا و،
هه‌روه‌ها ڕوانینی حیزب به کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
هه‌ر بۆیه‌ش به بروای من
سه‌یر نییه که له‌و دواییانه‌دا هه‌ندێ باس و داواکاری
بۆ چاکسازی له‌و
پرینسپانه‌دا هاتۆته ئاڕا. هه‌ڵبه‌ت له‌و باسانه‌دا
ته‌نیا سانترالیزمی دێمۆکراتیک
که‌وتۆته به‌ر ڕه‌خنه و تا ئێستا که‌متر پێوه‌ندی ئه‌و
پرینسیپه به چه‌مکی
پێشڕه‌وبوون و ئیدیعای ڕیبه‌رایه‌تی حیزبه سیاسییه‌کان
خراوه‌ته به‌ر باس و
لێکدانه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که
به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و باسانه
سه‌باره‌ت به سانترالیزمی دێمۆکراتیک تا ڕاده‌یه‌کی زۆر
هه‌ر له ئاستی قسه و
به‌رهه‌ڵستکردندا ماونه‌ته‌وه و هه‌نگاوی جددی بۆ
لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
ره‌خنه‌گرانه له کارکرد و تاوی ئو چه‌مکانه و
ناوه‌رۆکیان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و
تێگه‌یشتنی ئێمه له سیاسه‌ت هه‌لنه‌گیراوه.
له‌و باسانه‌دا دوو هه‌ڵه‌ی
به‌رچاو به‌دی ده‌کرێن. له لایه‌که‌وه سانترالیزمی
دێمۆکراتیک ته‌نیا وه‌ک
پرینسیپێکی ته‌شکیلاتی سه‌یری ده‌کرێ. واته تا ئێستا باسی
سانترالیزمی دێمۆکراتی
هه‌ر له ئاستی داخوازی پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به سه‌ر هه‌ندێ
پرینسیپ و شێوه‌پێوه‌ندی
ڕێکخراوه‌یی و ته‌شکیلاتیدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک
له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م
پێ‌کرد، ئه‌وه ڕه‌هه‌نده فکری و سیاسییه‌کانی ئه‌و
چه‌مکانن که بنه‌مای
تێگه‌یشتنی ئێمه له سیاسه‌ت و پێوه‌ندی حیزب له‌گه‌ڵ
خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگادا پێک
دێنن. ره‌هه‌نده ته‌شکیلاتییه‌کانی ئه‌و چه‌مکانه له
راستیدا له چاو ره‌هه‌نده
سیاسی و فکرییه‌کانیدا، شتێکی لاوه‌کین. له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه، هه‌ندێ جار وا
هه‌ست ده‌کرێ که چاکسازی له سانترالیزمی دێمۆکراتیک به
مانای وازهێنانی حیزب
له سانترالیزم ته‌فسیر ده‌کرێ. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌که که
ڕه‌نگبێ تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر پێوه‌ندی به خراپتێگه‌یشتن له خودی چه‌مکی
سانترالیزم و سانترالیزمی
دێمۆکراتیکه‌وه هه‌بێ. کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و چه‌مکه له
سانترالیزمه‌که‌یدا
نییه، به‌ڵکو له نه‌بوونی به‌کرده‌وه‌ی دێمۆکراسی و
هه‌روه‌ها ناوه‌رۆکی
تایبه‌تیی ئه‌و چه‌مکه دایه.
ئه‌و هه‌ڵانه، له دوو
ڕووه‌وه ده‌توانن ببنه سه‌رچاوه‌ی زیان و به‌هه‌ده‌ردانی
وزه‌ی کادر و ئه‌ندامانی
حیزبێک. له لایه‌که‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه سانترالیزمی
دێمۆکراتیک ته‌نیا وه‌ک
پرینسیپێکی ته‌شکیلاتی ببینین، ئه‌وسا چاکسازی له‌و
پرینسیپه‌دا مومکین نابێ، چونکو
ئه‌و پرینسیپه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی فکری ڕاوه‌ستاوه و
پێشمه‌رجی هه‌موو
چاکسازییه‌ک له‌و پریسنیپه‌دا، به‌نده به گۆڕانکارییه‌کی
فکری له حیزب، ڕۆڵی
حیزب و پێوه‌ندی حیزب و کۆمه‌ڵگا. له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی که
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سانترالیزمی دێمۆکراتیک وه‌ک دژایه‌تی
له گه‌ڵ سانترالیزم له
حیزبێکدا ده‌بینن، ئه‌وه له به‌ر چاو ناگرن که
ئه‌گه‌رچی هه‌موو حیزبێک، پێویستی
به کلوبی باسی فکری و تیۆریک هه‌یه، به‌ڵام خودی حیزب
نابێ ببێته ئه‌و کلوبه.
هه‌موو حیزبێکی سیاسی ته‌نانه‌ت له وڵاتێکی
دێمۆکراتیکیشدا پێویستیان به
سانترالیزم هه‌یه، چ ده‌گا به حیزبێکی کوردی که له‌گه‌ڵ
دوژمنی وا سته‌مکار و
جنایه‌تکاردا ڕووبه‌ڕوویه. قسه لێره‌دا له سه‌ر
سانترالیزم نییه، به‌ڵکو
له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌و سانترالیزمه دێمۆکراتیکه
هیچکات له کرده‌وه‌دا
دێمۆکراتیک نه‌بوو و به گوێره‌ی ناوه‌رۆکی خودی
چه‌مکه‌که‌ش، ناتوانێ دێمۆکراتیک
بێت.
هه‌م بیرۆکه‌ی حیزب وه‌ک
پێشڕه‌وی خه‌ڵک و هه‌میش بیرۆکه‌ی سنترالیزمی دێمۆکراتیک
به‌رهه‌می قۆناغ و
بارودۆخێکی تایبه‌تن. ئێمڕۆ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری هه‌مان
کۆمه‌ڵگا نییه که بیست
سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو و، بۆیه‌ش به گۆڕانی ئه‌و
پاشخانه کۆمه‌ڵایه‌تی،
فه‌رهه‌نگی، ئابووری و سیاسییانه، ئێمڕۆ پیداویستی گۆڕینی
ئه‌و پرینسیپانه‌ش
هاتۆته ئاڕا. ڕاسته خودی حیزبایه‌تی له کوردستاندا
به‌رهه‌می ڕه‌وتی مۆدێرنیته
بووه، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی حیزبایه‌تی له سه‌ر پاشخانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشه‌سازی و
مۆدێرن نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌و فکره لای توێژێکی نوخبه‌ی
کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها له
ژێر کارتێکه‌ری دراوسه و لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان بوو.
به‌و پێیه‌ش ئه‌گه‌ر چی
خودی دیارده‌ی حیزب و حیزبایه‌تی وه‌ک دیارده‌یه‌کی مۆدێرن
ده‌ناسرێ و پێناسه
ده‌کرێ، وه‌لێ ئه‌و دیارده مۆدێرنانه له کۆمه‌ڵگایه‌کی
که پتر له سه‌دی نه‌ودی
دانیشتوانی بێسه‌واد بوون و ئابووری کۆمه‌ڵگا هێشتا له
قۆناغێکی به‌ر
له‌سه‌رمایه‌داریدا بوو، فۆرم و قه‌واره‌یه‌کی نامۆدێرنی
به‌خۆوه گرت. هه‌ر له‌و
ڕوویه‌شه‌وه ده‌کرێ بڵێین که سه‌رهه‌ڵدانی حیزبایه‌تی و
شێوه‌ی حیزبایه‌تیکردن
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌رهه‌م و پاشکۆی ئه‌و پاشخانه
کۆمه‌ڵایه‌تییه بوو و
نه‌یده‌توانی ئه‌و سنووره بپه‌ڕێنێ، به‌تایبه‌ت کاتێک
ئێمه باسی حیزبێکی
جه‌ماوه‌ری ده‌که‌ین.
له‌و بیست سی ساڵه‌ی دواییدا
گۆڕانکارییه‌کی قووڵی دێمۆگرافی به‌سه‌ر کوردستاندا
هاتووه. له ڕووی پیشه‌سازی و
هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی سه‌رمایه‌داری و
به‌تایبه‌ت باڵاکردنی ئاستی
خوێنده‌واری، چڕبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی مه‌سره‌فگه‌رایی،
په‌ره‌سه‌ندنی شاره‌کان و
فه‌رهه‌نگی شار، هاسانبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها
په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و زۆر هۆکاری دیکه،
بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
بۆشاییه‌ک له نێوان فه‌رهه‌نگی حیزبایه‌تی و کۆمه‌ڵگای
کورده‌واریدا. له
حاڵیکدابه هۆی نه‌بوونی که‌شی دێمۆکراسی له ئێران،
حیزبه‌کان به گشتی له
تاراوگه و له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کاندا ژیاون و له
کرده‌وه‌دا هێشتا له پارادایمی
که‌شی شه‌ڕی چه‌کداریدا ماونه‌ته‌وه، له کوردستاندا
ئه‌وه شاره که بۆته
ناوه‌ندی جووڵانه‌وه و هێزی هانده‌ری ناسیۆنالیزمی کوردی.
ئه‌و مه‌ودا و بۆشاییه بۆته
هۆی ناته‌باییه‌ک له سروشتی گوندییانه‌ی حیزبایه‌تی و
فه‌رهه‌نگی په‌ره‌سه‌ندووی
شار. له حاڵێکدا گرانایی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له
کوردستاندا له گونده‌وه
گوێزتراوه‌ته‌وه بۆ شار، له لای حیزبه‌کاندا تا ئێستا
فه‌رهه‌نگی گونده که
زاڵه به سه‌ر حیزب و فه‌رهه‌نگی حیزبایه‌تیدا.
ئه‌نجامێکی ئه‌و ناته‌باییه له‌و
بۆشاییانه‌دا ده‌بیندرێ که ئێمڕۆ به سانایی بۆ وێنه له
نێوان ڕۆشنبیرانی سیاسی
ناوه‌وه و حیزبه‌وه، له نێوان کۆمه‌ڵگای سیاسیی
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه و
هه‌روه‌ها له نێوان ئاستی باڵای خوێنده‌واری و ڕۆشنبیری
ناوه‌وه و ئاستی نزمی
ئه‌و خوێنده‌وارییه له ناو حیزبه‌کاندا به‌دی ده‌کرێت.
ئه‌وه ئه‌و بۆشاییانه و
ناته‌باییانه‌ن که بوونه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێک
له حیزبه‌کان و له
ڕوانینی حیزبایه‌تیدا. جا ئێتر ئه‌و قه‌یرانه چ ئیعترافی
پێ بکرێ و چ نکۆڵی
لێبکرێ، ڕاستییه‌که به هیچ پرۆپاگه‌نده و ته‌بلیغاتێک
ناشاردرێته‌وه. داواکاری
چاکسازی ده‌بێ وه‌ک ئه‌نجامی هه‌ستپێکردن به‌و قه‌یرانه و
وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ
ئه‌و قه‌یرانه سه‌یری بکرێت و هه‌ڵسه‌نگێندرێت. بۆ وێنه
کاتێک حیزبه‌کان له
کرده‌وه‌دا خۆیان چیتر گۆمانیان له پاشڕه‌وبوونی خۆیان
به نیسبه‌ت کۆمه‌ڵگای
ئێمڕۆی کوردستاندا نییه، ئیدیعای پێشڕه‌وبوون و لافی
ڕێبه‌رایه‌تی جووڵانه‌وه‌که
له گه‌ڵ ئه‌و واقیعه نایخوێنێته‌وه و کێشه و
ناته‌باییه‌ک له‌و نیوان ئیدیعا و
ته‌فسیری واقعییه‌تدا ساز ده‌بێت.
له‌و قه‌یرانه‌دا بێگومان
بیرۆکه‌ی ڕۆڵی حیزب وه‌ک پێشڕه‌وی خه‌ڵک و پرینسیپی
سانترالیزمی دێمۆکراتیک ده‌وری
گرنگیان هه‌یه. دووباره ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و
بیرۆکانه نابێ ته‌نیا وه‌ک
چه‌مکێکی بیانی و ته‌ئسیری چه‌پ و خوێندنه‌وه‌یه‌کی
لێنینیستی له حیزبایه‌تی
ببیندرێن، به‌ڵکو وه‌ک بنه‌مایه‌کی فکری که له خودی
فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌سالاری و
پیاوسالارانه‌ی فه‌رهه‌نگێکی عه‌شیره‌تی بۆ ئێمه به
میرات
ماوه‌ته‌وه.
چه‌ند وته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به
سانترالیزمی دێمۆکراتیک
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌تادا
گووتم، مه‌به‌ستی من له‌و وتاره پێداچوونه‌وه به چه‌مکی
سانترالیزمی دێمۆکراتیک
و به‌تایبه‌ت به ڕه‌هه‌نده ڕێکخراوی و ته‌شکیلاتییه‌که‌ی
ئه‌و پرینسیپه نییه.
به پێچه‌وانه من لێره‌دا هه‌ولم ئه‌وه ده‌بێ که جه‌خت
بکه‌مه سه‌ر ڕه‌هه‌نده
فکرییه‌کانی ئه‌و پرینسیپه و له هه‌مان کاتیش‌دا، به
گوێره‌ی ده‌رفه‌تی وتارێکی
ئاوا، هه‌ندێ پێشنیار بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه
ده‌ستنیشان بکه‌م. بۆیه‌ش له‌و
وتاره‌دا من باسی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و چه‌مکه له ئاستێکی
مێژوویی‌دا ناکه‌م، به‌ڵکو
ده‌مه‌وێ ئاماژه‌یه‌ک به ناته‌بایی و نه‌گونجاوی ئه‌و
پرینسیپه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆحی
ڕێکخراوێکی مۆدێرن و دێمۆکرات‌دا بکه‌م. که ده‌گاته
لایه‌نی ڕێکخراوه‌یی و باسێکی
وردتر سه‌باره‌ت به په‌یره‌وی ناوخۆ و ئاستی ته‌شکیلاتی
ئه‌و گرفته، هیوادارم
بتوانم له ده‌رفه‌تێکی دیکه و وتارێکی دیکه‌دا وه‌ک
ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی، بیخه‌مه
به‌ر باس.
بۆ سه‌ره‌تا با به خێرایی
ئاماژه به چه‌ند خاڵێک بکه‌م.
ئێمڕۆ له دنیا و له ناو
حیزب و پارته دێمۆکراته‌کاندا، که‌م لایه‌ن هه‌ن باسی
سانترالیزمی دێمۆکراتیک
بکه‌ن. ده‌کرێ له‌و ڕووه‌وه دیارده‌ی سانترالیزمی
دێمۆکراتیک له کوردستاندا به
دیاردیه‌کی ئه‌نتیکه و ریزپه‌ڕین بزانین. ته‌نانه‌ت
سانترالیزمی دێمۆکراتیک لای
حیزبه چه‌په‌کانیش (جگه له هه‌ندێ پارتی قه‌تیسماو و
په‌ڕگیری چه‌پ) نه‌ماوه و
له‌مێژساڵه ئه‌و بیرۆکه‌یه تور دراوه.
ئه‌و پرینسیپه له
بنه‌ڕه‌تدا، پرینسیپێکی لێنینی (نه‌ک مارکیسیستی) بوو و
ئه‌وه‌ش سه‌یره که بۆ
ده‌بێ بۆ وێنه ڕێکخراو و هێزێکی سیاسی نالێنینیی وه‌ک
حیزبی دێمۆکرات، تا ئێستاش
بنه‌مای ته‌شکیلاته‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌ساسی تیۆرییه‌ک
داڕشترابێت، که له
بنه‌ڕه‌تدا ناکۆکه له گه‌ڵ ڕێبازی ئه‌و ڕێکخراوانه.
سانترالیزمی دێمۆکراتیک
ئه‌گه‌ر چی بیرۆکه‌یه‌که بۆ ڕێکخستن و، چوارچێوه و فۆرمی
ڕێکخراوه‌یی حیزبێک
ده‌ستنیشان ده‌کات، به‌ڵام ئه‌و بیرۆکه‌یه خۆی له سه‌ر
بنه‌مای فکر و بۆچوونێکی
تایبه‌ت شکڵی گرتووه و بۆیه‌ش ته‌نیا هه‌ر پێوه‌ندی به
قه‌واره‌ی ڕێکخراوه‌که‌وه
نییه، به‌ڵکو به‌ر له هه‌موو شت ئه‌و بیرۆکه‌ی راستا و
بۆچوونێکی سیاسیی و فکریش
ده‌ستنیشان ده‌کات.
سانترالیزمی دێمۆکراتیک به
هیچ چه‌شنێ ناکرێ له ڕوانگه و بۆچوونێکی
نوخبه‌گه‌رایانه جیا بکرێته‌وه و
زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی نابێ ته‌نیا له ته‌فسیرێکی
تایبه‌ت له مارکسیزمدا
سۆراغ بگرین، به‌ڵکو ده‌بێ هاوکات ئه‌و زه‌مینه
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌ش له‌به‌ر
چاو بگرین که ڕووسیای سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست تێیا ده‌ژیا
و له‌ودا ئه‌و
بیرۆکه‌یه سه‌ری هه‌ڵدا. له‌و پێوه‌ندییه‌شدا گرینگه که
ئێمه سه‌رنجی ئه‌وه
بده‌ین که کۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگی نادێمۆکراتی و روحی
عه‌شیره‌تگه‌رایی کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری زه‌مینه و پاشخانێکی فره له بار و
ده‌وڵه‌مه‌ند بووه بۆ چه‌سپاندنی
ئه‌و پرینسیپه، هه‌روه‌ک چۆن روسیای نیوه فیۆداڵی
ئه‌وکات زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار
بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدان و سه‌قامگیربوونی ئه‌و بیرۆکه‌یه.
چونکو سانترالیزمی
دێمۆکراتیک له زۆر بواردا، له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌یه‌کی
ده‌ره‌به‌گیانه و هه‌روه‌ها
روحێکی ئیتاعه‌ت و وه‌فاداری عه‌شیره‌یی و بنه‌ماڵه‌یی،
هاوخوێنی هه‌یه و به
شێوه‌یه‌کی زۆر باش له‌گه‌ڵ سیستمێکی فکری و کرداری
باوکسالارانه‌دا
ده‌گونجێ.
سانترالیزمی
دێمۆکراتیک چییه؟
ئه‌گه‌رچی
هه‌موو لایه‌ک
سانترالیزمی دێمۆکراتیک وه‌ک چه‌مکێکی لێنینی پێناسه
ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌و
چه‌مکه‌که بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1865 له لایه‌ن
کابرایه‌کی چه‌پی ئه‌ڵمانی
به‌ناوی شوێتزێر
(J.B. Schweitzer)
هه‌ڵبه‌ستراوه. دواتریش
ئه‌وه منشویکه‌کان بوون که له ساڵی 1905 و له
کۆنفراسێک‌دا به‌ناوی " سه‌باره‌ت
به ڕێکخراوی حیزب" ئه‌و چه‌مکه‌یان هێنایه ئاڕا که له
ڕاستیدا جیاوازییه‌کی
له‌گه‌ڵ باسه‌کانی دوایی لێنین نه‌بوو که دواتر ئه‌و
چه‌مکه ده‌کات به پرینسیپی
سه‌ره‌کی ڕێکخراوه‌یی حیزبی کۆمۆنیست. ته‌نانه‌ت له
ڕه‌خنه‌کانی رۆزا لوکزامبورگ
له لێنین و بیرۆکه‌ی سانترالیزمدا، هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌و
پرینسیپه ناکردرێ.
مه‌به‌ستم له‌و ئیشاڕه‌یه ئه‌وه‌یه که خودی ئه‌و
چه‌مکه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
بیست له ڕووسیا جێگای دانوستان و موناقشه نه‌بوو و
سه‌ره‌ڕای جیاوازی سیاسی و
تاکتیکی نێوان منشویک و بلشویکه‌کان، هه‌ر دوو لایه‌ن
له‌سه‌ر ئه‌وه هاوده‌نگ بوون
که سانترالیزمی دێمۆکراتیک ده‌بێ پرینسیپی بنچینه‌یی
ڕێکخراوه‌ییان پێک بێنێت. له
ناو چه‌په‌کاندا، ئه‌وه ڕه‌نگبێ ته‌نیا ئانارشیسته‌کان
بووبن که دژایه‌تیی
ئاشکرایان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرینسیپه‌دا ده‌کرد. له هه‌مان
حاڵ‌دا با ئه‌وه‌ش بڵێێن،
کاتێ ئێمه ئه‌و پرینسیپه به پرینسیپێکی لێنێنی ناوزه‌د
ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان
ئه‌وه نییه که ئێمڕۆ ئه‌و چه‌مکه هه‌ر هه‌مان ناوئاخنی
هه‌یه که بۆ لێنین
هه‌یبوو. چونکو له ڕاستیدا خودی ئه‌و چه‌مکه‌ش له‌و
ڕه‌وته‌دا هه‌ندێ گۆڕانی
به‌سه‌ردا هاتووه و به‌تایبه‌ت کارکردی ئه‌و چه‌مکه
هه‌روه‌ک خۆی
نه‌ماوه.
پوخته‌ی سانترالیزمی
دێمۆکراتیک له‌و ڕسته‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێ: "سه‌ربه‌ستی له
ڕه‌خنه و یه‌کێتیی له
کرده‌وه‌دا و هه‌ڵویستدا". دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست له
ئازادی و سه‌ربه‌ستی له
ڕه‌خنه، زۆرتر شتێکی فه‌رمییه تا واقعی، له کرده‌وه‌دا
مانای ئه‌و چه‌مکه
هه‌میشه ئه‌وه بووه که حیزب یانی بڕیاری
سه‌رکردایه‌تی. هه‌ر چه‌شنه
ره‌خنه‌یه‌کیش له‌و بڕیارانه یان به هیچ گیراوه و یانیش
به‌ربه‌ره‌کانی
ده‌گه‌ڵدا کراوه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و پرینسیپه هه‌رگیز
نه‌یتوانیوه پێشی قه‌یران و
کێشه‌ی فکری یان ته‌شکیلاتی بگرێ، به‌ڵام هه‌میشه وه‌ک
چه‌کێک بۆ بێده‌نگکردن و
کپکردنی ده‌نگی به‌رهه‌ڵستکارانی حیزب به‌کار گیراوه.
ئه‌و ناوئاخنه‌ش پڕاوپڕ له
گه‌ڵ نه‌رتی کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌وره‌سالار یه‌ک ده‌گرێته‌وه
که له‌ودا سه‌رۆک
عه‌شیره، ئاغا، باوک، مێرد، برا گه‌وره و ده‌وڵه‌ت هه‌ر
یه‌که‌ی له چوارچیوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا قسه‌ی ئاخیر ده‌که‌ن و ئه‌ندامانی
عه‌شیره، ره‌عییه‌ته‌کان،
مندال و ژن و هه‌روه‌ها برا بچووک و کۆمه‌ڵگا ته‌نیا ده‌بێ
گوێڕایه‌ڵ و گوێ له
مستی له خۆیان به‌هێزتر و گه‌وره‌تر بن.
هه‌ر به‌و پێیه‌ش، ئێمه
ده‌بێ بۆ تێگه‌یشتن له سانترالیزمی دێمۆکراتیک سه‌رنجی
چه‌مکێکی دیکه بده‌ین که
له راستیدا کرۆکی ئه‌و سانترالیزمه دێمۆکراتیکه پێک
دێنێت و ئه‌ویش چه‌مکی
"پێشه‌نگ"
یان "پێشڕه‌و"ه. له کاتێکدا له کۆمه‌ڵگایه‌کی
به‌رمۆدێرندا،
هیرارشییه‌ک له نێوان گه‌وره و بچووک، له نێوان ئاغا و
ڕه‌عییه‌ت، له نێوان
باوک و منداڵدا هه‌یه، له ئاستی حیزبایه‌تیدا ئه‌وه
گه‌وره‌سالارییه، له
چه‌مکی پێشڕه‌وبوونی حیزب له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگادا خۆی
ده‌رده‌خات.
له ئاستێکی مێژوویی‌دا،
حیزبێکی سوسیالیست یان کۆمۆنیست له‌و ڕوانگه‌وه، حیزبێکی
پێشڕه‌و بوو که له‌سه‌ر
بنه‌مای سانترالیزمی دێمۆکراتیک ده‌یتوانی ده‌ورێ بنچبڕ و
یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له
خه‌باتی چینی کرێکاردا هه‌بێت. دیاره مه‌به‌ست و ئامانجی
سه‌ره‌کی ئه‌و حیزبه
پێشڕه‌وه، به‌ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی شۆڕشه‌وه
بوو. له‌و نێوه‌دا حیزبی
پێشڕه‌و بریتی بوو له‌و کرێکارانه‌ی که خاوه‌نی ئاگایی
چینایه‌تی بوون و ئه‌رکیان
ڕوونکردنه‌وه و پێگه‌یاندنی باقی کرێکاران بوو به
مه‌به‌ستی وه‌ڕیخستنی شۆڕشێکی
کرێکاری. له‌و پێناوه‌دا پێویست بوو حیزب به یه‌ک ده‌نگ و
یه‌ک بڕیار له
مه‌یداندا بێت و ئه‌رکی هه‌موو ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه‌ش
ئه‌وه بوو که به‌بێ
ژێرپرسیارخستن و دوودڵی، بڕیاره‌کانی حیزب به‌چێ بگه‌یه‌نێ.
به‌ڵام بنه‌ما فکرییه‌کانی
ئه‌و پرینسپیه کامه‌ن؟ چونکو هه‌ر وه‌ک گووتم سانترالیزمی
دێمۆکراتیک پریسنیپێک
نییه که ته‌نیا پێوه‌ندی به فۆرمی ته‌شکیلاتییه‌وه
هه‌بێت، به‌ڵکو له‌وه
گرینگتر، سه‌رچاوه فکرییه‌کانی ئه‌و پرینسیپه‌ن که هه‌م
مه‌ترسیدارن و هه‌میش،
گۆڕانکاری له‌واندا، پێشمه‌رجی سه‌ره‌کی گۆڕانکاری له
فۆرمی ته‌شکیلاته‌که دایه.
هه‌روه‌ک گووتم، سانترالیزمی دێمۆکراتیک، بیرۆکه‌یه‌کی
نوخبه‌گه‌رایانه‌یه. له
ڕوانگه‌ی لێنینه‌وه چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش خۆیان
توانستی ناسینی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانیان نه‌بوو و بۆیه‌ش، بۆ ڕزگاری
و بۆ دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ، پێویستیان به تاقمێکی پێشه‌نگ هه‌بوو.
ئه‌و تاقمه، که بریتی
بوو له کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی کۆمۆنیست، ئه‌و ناوه‌نده‌یان
پێک دێنا که ناوی حیزبی
کۆمۆنیست بوو. ئه‌رکی ئه‌و تاقمه و حیزبه‌که ئه‌وه بوو
که خه‌ڵک و
زه‌حمه‌تکێشان له ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه په‌روه‌رده
بکه‌ن و له‌سه‌ر ناوی شۆڕش،
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه
فریوی پرۆپاگانده‌ی بۆرژوازی
نه‌خۆن؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه
نه‌بنه ئامێری ده‌ستی دوژمن، ده‌بوایه حیزبی
کۆمۆنیست، ئه‌و خه‌ڵکه به ئاگا بێنێ و وشیاریان
کاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش حیزبی
کۆمۆنیست وه‌ک ناوه‌ندی ئه‌و نوخبه و پێشه‌نگه، پاوانی
به سه‌ر ته‌فسیر و
لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌دا هه‌بوو. بنه‌مای ئه‌و
بیرۆکه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و
کۆڵه‌که‌یه راوه‌ستاوه که خه‌ڵک ناتوانن خۆیان ئه‌و
ئاگاییه به‌ده‌ست بێنن و
به بێ یارمه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تی حیزب، خه‌ڵک هه‌روه‌ها له
خه‌وی نه‌زانی و
بێئاگاییدا ده‌مێنێته‌وه. له ڕوانگه‌ی لێنینه‌وه، حیزب
وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌ک،
خاوه‌نی ئه‌و توانسته بوو که ڕێگه‌ی ڕزگاری ڕاسته‌قینه‌ی
خه‌ڵک ده‌ستنیشان بکات.
هۆی ئه‌و دڵنیاییه‌ش ئه‌وه بوو که لێنین پێی وابوو حیزبی
کۆمۆنیست، حیزبێکه که
له‌سه‌ر بنه‌مای سوسیالیزمێکی زانستی ڕاوه‌ستاوه و
جیاوازه له‌و ئیدیۆلۆژییه
درۆینه‌ی که چینی بۆرژوا هه‌یه‌تی. به کورتی ئێمه
ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند
خاڵی جه‌وهه‌ری له‌و چه‌مکه‌دا بکه‌ین.
سانترالیزمی دێمۆکراتیک به‌ر
له هه‌موو شت به‌و مانایه‌یه که خه‌ڵک به بێ حیزب،
هه‌رگیز ناتوانن خۆیان
گۆڕانکارییه‌ک له کۆمه‌ڵگادا بکه‌ن. به بێ حیزب خه‌ڵک
ده‌بنه دارده‌ست یان
ئامێری ده‌سه‌ڵاتی دوژمن.
خه‌ڵک خۆی ناتوانێ ئاگایی
به‌ده‌ست بێنێ و ئه‌وه ته‌نیا له ڕێگه‌ی نوخبه‌کانی
خه‌ڵک، واته حیزبه‌وه‌یه
که خه‌ڵک به‌ره به‌ره به ئاگا دێ و هوشیار
ده‌بێته‌وه. ئامانجی خه‌بات ته‌نیا
گۆڕانکاری نییه، به‌ڵکو شۆڕش یان گۆڕانکارییه‌کی
ڕادیکاڵه و بۆ ئه‌وه‌ش ئامێری
سه‌ره‌کی له‌و خه‌باته‌دا، چه‌کێکی فکرییه که ته‌نیا
نوخبه‌کان پێی چه‌کدارن و
خه‌ڵکی ئاسایی و ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش
خاوه‌ن ئه‌و ئاگایی و
تێگه‌یشتنه نین که بتوانین ئه‌و گۆڕانکارییه به‌رهه‌م
بێنن.
ئه‌و حیزبه کاتێک له‌و
ئامانجانه‌یدا سه‌رده‌که‌وێ که که‌س بۆی نه‌بێ بڕیار و
کرده‌وه‌کانی بێنێته ژێر
پرسیار.
حیزب
هه‌م
پێشڕه‌و و هه‌میش ڕێبه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکه. ئه‌و
روانگه‌یه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا
له دژی پریسیپی په‌رله‌مانتاریزمدا بوو و بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر
خه‌ڵک خۆیان له
هه‌ڵبژاردنێکی ئازادیشدا حکومه‌تێکی غه‌یری ئه‌و حیزبه
هه‌ڵبژێرن، وا
بژارده‌که‌یان به نه‌زانی و به هه‌ڵه داده‌ندرێ.
ئه‌نجامی
کرده‌وه‌یی ئه‌و
پرینسیپه
به چاوپێخشاندنێک به
ناوه‌رۆکی فکری ئه‌و پرینسیپه، ده‌توانین لێره‌دا باسی
هه‌ندێ ئه‌نجامی کۆنکرێتی
سانترالیزمی دێمۆکراتیک وه‌ک بنه‌ما و بیرۆکه‌یه‌کی فکری،
سیاسی و ڕێکخراوه‌یی
بکه‌ین.
به
گوێره‌ی ئه‌و
تێگه‌یشتنه، حیزب خۆی به عه‌قڵی ته‌واو داده‌نێ و هه‌موو
که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و حیزبه به نائاگا، ناشاره‌زا و نه‌زان له قه‌ڵه‌م
ده‌درێن.
به
پێی ئه‌و بنه‌ما
فکرییانه، هه‌ر چه‌شنه ره‌خنه و گازنده‌یه‌ک له حیزب،
دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ
حیزب‌دا حیسێب ده‌بێت و بۆیه‌ش، تۆ یان له‌گه‌ڵ حیزب دای و
یان دوژمنی
حیزبی.
ئه‌وه
ته‌نیا حیزبه که ده‌توانێ ته‌شخیسی هه‌لومه‌رج بدات،
چونکو حیزب خاوه‌نی
بیروباوه‌ڕیکی زانستییه و هه‌ر به‌و پێیه‌ش، حیزب تووشی
هه‌ڵه نایه‌ت و بۆیه‌ش
که‌م وایه حیزبێک به پرینسیپی سانترالیزمی دێمۆکراتیک
دان به هه‌ڵه یان
که‌موکوڕی جددی خۆی دابنێ. هه‌ر به‌و پێیه‌شه که حیزب
هه‌موو فکرێکی جیاواز له
خۆی، به تێنه‌گه‌یشتن له بارودۆخ و له واقعی سیاسی و
هتد تاوانبار
ده‌کات.
هه‌ر به‌و
پێیه‌ش، هه‌ر چه‌شنه جیاوازییه‌کی فکری له حیزب‌دا وه‌ک
سه‌رچاوه‌یه‌کی دزێو و
هۆکارێکی لاوازبوون ده‌بیندرێ و بۆیه‌ش سه‌یر نییه که
هیچ حیزبێک که له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زرابێ، بۆ جارێکیش باسی ناسه‌رکه‌وتیی
کۆنگره و پلۆنۆمه‌کانی
ناکات و هه‌میشه ئاڵۆزترین و ناسه‌رکه‌وتوترین
کۆنگره‌کانیشی وه‌ک کۆنگره‌یه‌کی
سه‌رکه‌وتوو ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
بۆ حزیبێکی که له‌سه‌ر
بنه‌مای سانترالیزمی دێمۆکراتیک دامه‌زراوه، خه‌ڵک ته‌نیا
له قسه و درووشمدا
قاره‌مانن، له کرده‌وه‌دا ئه‌وان ته‌نیا بابه‌تێکن بۆ
کارتێکه‌ری حیزب و
ماده‌یه‌کی خاون بۆ ئه‌وه‌ی حیزب شکڵیان پێ بدات. چونکو
کاتێک حیزبێک خۆی به
پێشڕه‌و و پێشه‌نگی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌زانێ، هیچ مانایه‌کی
نییه، ئه‌و که‌سه
پێشڕه‌وانه گوێگر و گوێڕایه‌ڵی قسه‌ی خه‌ڵکێکی پاشڕه‌و
بن. بۆیه سه‌یر نییه که
ئه‌و حیزبانه له کرده‌وه‌دا هه‌موو ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی
و سینفی به ده‌ستکردی
دوژمن ده‌زانن. چونکو سازکردنی ئه‌و ڕێکخراوانه ده‌بێ
کاری حیزب بێت و خه‌ڵک
ناتوانن وه‌پێش حیزبێکی پێشڕه‌و بکه‌ون. یانیش به
پێچه‌وانه له کرده‌وه‌دا هه‌ر
حه‌ره‌که‌تێک، ناره‌زایه‌تییه‌ک یان ڕاپه‌ڕینێک، به ناوی
خۆیان و ئه‌نجامی خه‌باتی
خۆیان تۆمار ده‌که‌ن. ئێمه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش دیتمان
که هه‌م کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕ، هه‌می حیزبی دێمۆکرات، هه‌میش یه‌کێتی شۆڕشگێڕان
و کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی
کۆمۆنیست له‌ودا خه‌ریکی کێبه‌رکێیه‌کی تووند بوون تا
بسه‌لمێنن کامیان له پشتی
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بوون، له حاڵێکدا ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه
بوو که هیچکام له و
هێزانه ئاگاشیان له‌و راپه‌ڕینه له‌پڕ و خودجوشه نه‌بوو.
له خودی حیزب‌دا ئه‌و
بیرۆکه‌یه هیرارشییه‌ک ساز ده‌کات که له‌وێ هه‌ر که‌سه
به گوێره‌ی شوێنی له
حیزب‌دا توانایی دیاری ده‌کرێت، نه‌ک به گوێره‌ی توانایی،
شوێنی له حیزب‌دا. بۆیه
ئه‌ندامێکی کۆمیته ناوه‌ندی هه‌میشه له کادرێکی
خواره‌وه به عاقڵتر داده‌ندرێ،
ئیتر ئه‌وه گرینگ نییه که ئه‌و کادره سه‌د قاتی ئه‌و
ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی
شت بزانێ.
له حیزبێکی
وادا، ره‌خنه ته‌نیا ڕۆڵیکی ڕواڵه‌تی هه‌یه، به‌ڵام له
کرده‌وه‌دا له‌به‌رچاو
ناگرترێ. راسته له‌وانه‌یه له حیزب‌دا ئه‌ندامێک بتوانێ
ڕه‌خنه بگرێ، به‌ڵام
ئه‌و ڕه‌خنانه یان گوێیان پی نادرێت و یانیش ئه‌گه‌ر له
دژی ئیراده‌ی
سه‌رکردایه‌تی بن، زوو یان دره‌نگ کپ و بێده‌نگ ده‌کرێن.
کارکردی ئه‌و
سانترالیزمه، به‌هێزکردنی دێمۆکراسی نێوحیزبی نییه،
به‌ڵکو به‌هێزکردنی
ده‌سه‌ڵاتی کۆمیته ناوه‌ندی و سه‌رکرده‌یاتی ئه‌و
حیزبه‌یه و بۆیه‌ش له درێژه‌ی
خۆیدا، دێمۆکراسی حیزبی هه‌ر له ڕواڵه‌ت و له ناودا
ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌شه
که ته‌سفیه و ده‌رکردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رپرسێتی له‌و
حیزبانه‌دا هه‌میشه
یه‌کێ له ئه‌مرازه هه‌ره کاراکانی به‌ربه‌ره‌کانی له
گه‌ڵ بیروبۆجوونی
به‌رهه‌ڵستکاران بووه.
ئه‌و خاڵانه‌ی من باسم کردن،
مه‌رج نییه هه‌موویان پڕاوپڕ ئه‌م یان ئه‌و حیزبه
کوردییه بگرنه‌وه، به‌ڵام به
هه‌ندێ جیاوازی لێره و له‌وێ وه‌ک ناوه‌رۆک، ناوه‌رۆکی
ئه‌و حیزبانه پێک دێنن.
که وایه لیره‌دا قسه له سه‌ر ئه‌وه نییه که ئێمه
ئه‌و خاڵه له ده‌ستووری
ئه‌م یان ئه‌و حیزب لابه‌ین. لیره قسه له سه‌ر ئه‌وه‌ش
نییه که حیزب نابێ
خاوه‌نی ناوه‌ندێک بێت و سانترالیزمێکی تێدا هه‌بێ.
لێره‌دا ناوه‌رۆکی چه‌مکی
سینترالیزمی دێمۆکراتیک نابێ هه‌ر له ئاستیی وشه‌یی
جه‌مکه‌که‌دا وه‌ربگرترێ،
به‌ڵکو گرینگ ئه‌وه‌یه که ئێمه پێداچوونه‌وه‌یه‌کمان
به بنه‌ما و چوارچیوه
فکرییه‌کانی ئه‌و پرینسیپه‌دا هه‌بێ که له سه‌ره‌وه به
کورتی ئاماژه‌م
پێکردن.
درێژه‌ی
هه‌یه
|
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری
سیاسی و نه‌زم ...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی
دێمۆکراسی
ژۆرژ سۆرێل و پرسی زه‌بروزه‌نگ
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
له کۆتایی مێژووی فوکویامه‌وه
بۆ ...
پیکدادانانی
شارستانییه‌ته‌کانی هانینگتۆن...
ته‌نیا رێگای پاراستنی
ده‌سه‌ڵات...
ژن له دیسکۆرسی
ناسیۆنالیستیدا
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
نیشتمانی ناسیۆنالیزم ژنێکه
پیاو مانای...
کێشه‌ی کورد و پرسی سه‌روه‌ری
سیاسی
دووی ڕێبه‌ندان و
به‌پاشکۆبوونی پرسی کورد
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و
فێدرالیزم
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی..
کێ سیاسه‌ت و سیاسی پێناسه
ده‌کا؟
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی
به‌رده‌م جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد
ده‌توانێ روخسارێكی فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
گه‌ڵاڵه‌کردنی
پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی ....
له‌مه‌ر چه‌مکی پێشڕه‌و و
بیرۆکه‌ی سه‌نترالیزمی دێمۆکراتیک
س
س
|