|
ناته‌بایی
فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت
15 فێروار‌ی 2010
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا باسێکی
فره سه‌باره‌ت به پیوه‌ندی فه‌لسه‌فه و
سیاسه‌تدا ساز بووه. ئه‌م باسه هه‌ڵبه‌ت پێشتریش
له لایه‌ن هه‌ندێ که‌سه‌وه هاتبووه ئارا و
له‌وان، هاننا ئارێنت (Hannah Arendt)
ره‌نگبێ له‌هه‌مووان زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر کردبێت.
ئه‌و باسه له‌م روویه‌وه گرینگی
هه‌یه که له لایه‌که‌وه کێشه‌ی دێمۆکراسی و به‌تایبه‌ت
تێگه‌یشتنی لیبرالیی له دێمۆکراسی ده‌خرێته به‌ر باسێکی
جددی و، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، کێشه و ناته‌بایی نێوان
تیۆری و پراکتیک رۆشناییه‌کی نوێی ده‌خرێته سه‌ر.
به گوێره‌ی خوێنده‌نه‌وه‌ی هه‌ندێ فیلۆسۆفی
هاوچه‌رخ،
فیلۆسۆفانی یۆنانی هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه
دژایه‌تی سیاسه‌تییان کردووه. سیاسه‌ت هه‌روه‌ک ئه‌فلاتۆن
باس ده‌کا، یان ده‌بێ له لایه‌ن فیله‌سۆفانه‌وه به‌رێ
بچێ یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌حکومه به شکست. ئه‌مه
بنه‌مای ئه‌و دژایه‌تییه له گه‌ڵ دێمۆکراسیش بووه که
ته‌واوی مێژوویی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌بووه. هه‌ر ئه‌وه‌شه کاتێ مارکس بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌کات که تا ئێستا فیلۆسۆفان ته‌نیا شیکاری
دنیایان کردووه و ئێستا کاتی هاتووه، دنیا بگۆڕن.
ئێمڕۆکه‌ش کێشه‌ی سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه،
کێشه‌یه‌کی زیندوویه که ره‌نگدانه‌وه‌ی له هه‌موو
بواره‌کانی مۆدێرنیته‌دا به‌رچاوه.
بۆ وێنه دوور نه‌ڕوین، له مێژووی
رۆژئاوادا هه‌میشه، ئاوه‌ز و کاری فکری گرینگی تایبه‌تی
هه‌بووه و کاری فیزیکی و جه‌سته‌یی به نزم زاندراوه.
بۆیه‌ش ئه‌م سیفه‌ته به هه‌ژاران یان ژنان ده‌درێ، چونکو
ئه‌وان توانستی کاری فکریان نییه و ته‌نیا کاری فیزیکی
ده‌که‌ن. ئێمڕۆشی له‌گه‌ڵ بێت، قوتابخانه‌کانی پیشه‌یی له
به‌رانبه‌ر به‌شه تیۆرییه‌کییه‌کاندا به که‌م ده‌گیرێن.
ئه‌مه گرفتێکه که وا دیاره به‌شێک له ریشه‌کانی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی ناته‌بایی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت،
ڵای ئێمه هه‌ڵبه‌ت به پێچه‌وانه،
هه‌میشه کاری فکری به نزم زانراوه. ناوزه‌دکردنی خه‌ڵک
به رۆشنبیر، هه‌میشه و له جددیترین حاڵیش‌دا به‌مانای،
تێنه‌گه‌یشتن له واقعی ژیان بووه. به‌تایبه‌ت له
سیاسه‌تدا، ئه‌م ناته‌باییه فره به‌رچاوه. ئه‌مه
ڕه‌نگبێ ریشه‌ی له فه‌رهه‌نگی گووند و وێنه‌یه‌ک له
پیاوه‌تی هه‌بێ که به هێز وتوانستی باسک
به‌ستراوه‌ته‌وه تا هێزی مێشک.
|
هه‌ندی وتاری هه‌ڵبژارده
پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ئاراسته‌کانی
به‌رده‌م...
پێوه‌ندی نیوان سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌زم
...
میکانیزمه ده‌رهاوێژه‌ره‌کانی دێمۆکراسی
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی
ژن له نێوان سروشت و کو‌لتوور
ناڕوونی ستراتێژی سیاسیی له
جووڵانه‌وه‌ی ...
مه‌ترسییه شاراوه‌کانی به‌رده‌م
جووڵانه‌وه...
ئایا ناسیۆنالیزمی كورد ده‌توانێ روخسارێكی
فێمینیستی به‌خۆیه‌وه بگرێ؟
|