|
سێکولاریزمی سیاسی
20 فێروار‌ی 2010
ئه‌م رۆژانه چه‌مکی سێکولاریزمی سیاسی باو بووه
و زۆر که‌س هه‌م بۆ پێناسه‌کردنی خۆیان و هه‌میش
وه‌ک چه‌مکێکی به‌که‌ڵک له بۆنه سیاسییه‌کاندا
به‌کاری ده‌هێنێت. بۆ وێنه "عبدالکریم سروش" ئه‌م
چه‌مکه له به‌رانبه‌ر چه‌مکی سێکولاریزمی
فه‌لسه‌فیدا داده‌نێ و خۆی و هه‌ندێ که‌سی وه‌ک
"اکبر گنجی" له‌م ریزه داده‌نێت. له نووسراوه و
باسه کوردییه‌کانیشدا، ئه‌م چه‌مکه زۆر جاران
به‌رچاو ده‌که‌وێت.
به بڕوای من تا ئێستا تێگه‌یشتن له‌م چه‌مکه به گشتی،
تێگه‌یشتنێکی فه‌رهه‌نگنامه‌یی (lexical)
بووه، واته که‌مجاران ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ڵک له‌م چه‌مکه
وه‌رده‌گرن، سه‌رنجی کافی به مێژوو و هه‌روه‌ها
گۆڕانکارییه‌کانی ناوه‌رۆکیی چه‌مکه‌که و هه‌مه‌ره‌نگی
ئێستاکێی ده‌ده‌ن. له‌م چه‌شنه ته‌فسیرانه‌دا،
سێکولاریزم وه‌ک ئه‌نجامی رۆشنگه‌ری و سه‌روه‌ری عه‌قل و
هه‌روه‌ها ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتوویی هۆمانیزم ده‌ناسێندرێت،
که چی سێکولاریزم وه‌ک ڕه‌وت زۆر به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی
ڕۆشنگه‌ری ده‌ستی پێ‌کرد و به‌ر له هه‌موو شت، ئه‌نجامی
پرۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندییه‌کان بوو له
دۆخی به‌رمۆدێرنی رۆژئاوادا.
ئه‌و که‌سانه‌ی سێکولاریزم وه‌ک سه‌رکه‌وتنی عه‌قڵ به دین
ته‌فسیر ده‌که‌ن، خۆیان راسته‌وخۆ ته‌فسیرێک په‌سند
ده‌که‌ن، که به‌رهه‌می تێگه‌یشتنێکی ناڕخنه‌گرانه له
عه‌قڵی رۆژئاوایه. واته ئه‌م
پێناسه‌یه خۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی مێژووکارییه‌که، که
ده‌خوازێ به‌بێ هیچ چه‌شنه ره‌خنه‌یه‌ک، نۆرم و
باوه‌ڕه‌کانی رۆسنگه‌ری، وه‌ک به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتنی
حه‌قڵێکی یونیڤێرساڵ پێناسه بکات.
که وایه سێکولاریزم ئه‌گه‌رچی وه‌ک چه‌مک به مانای
جودکاری که‌نیسه له حکومه‌تدارییه، واته که‌نسیه وه‌ک
دامه‌زراوه‌یه‌ک بۆی نه‌بێ ده‌ستکاری و دیخاله‌ت له یاسا
و ئاڕاسته‌کانی حقوقی ده‌وڵه‌تێکدا بکات، به‌ڵام ئه‌مه
مه‌رجی کافی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تێک سێکوله‌ر بێت.
چونکو ده‌وڵه‌تێک ده‌توانێ له ئایین و که‌نیسه جیا بێت،
به‌ڵام هێشتاش سیاما‌یه‌کی ئایینی هه‌بێت. یان ده‌توانێ
له دین جیاواز نه‌بێت، به‌ڵام سێکوله‌ر بێت. که‌واته
سێکولاریزم به‌م مانایه نییه که دین نابێ هیچ ده‌ورێکی
له سیاسه‌تدا هه‌بێت، یان هیچ پێوه‌ندییه‌کی به سیاسه‌ت
و ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت.
با ئه‌وه‌ش له کۆتاییدا بڵێم ئێمه له کاتێکدا زیاتر له
هه‌موو کاتێک به هۆی ته‌جرووبه‌ی کۆماری ئیسلامی باسی
سێکولاریزم ده‌که‌ن، له رۆژئاوادا ره‌خنه له سیستمی
لیبرال دێمۆکراسی و مامله‌ی له‌گه‌ڵ سێکولاریزمدا تووندتر
ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه بۆ وێنه سێکولاریزمی وڵاتی
هیندووستان زۆر به باشتر ده‌زانن له ئه‌و ته‌فسره
باوه‌ی له رۆژئاوادا هه‌یه.
بۆ ئێمه‌ی کورد بۆیه گرینگه که له داواکارییه‌کانماندا
و له مامله‌مان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه‌دا، سه‌رنجی ئه‌و
جیاوازییانه بده‌ین. له‌وانه‌یه له وڵاتێکی وه‌ک
کوردستان هاسان نه‌بێت دین و سیاسه‌ت لێک جیا بکرێنه‌وه،
به‌ڵام ئێمه نابێ دیخاله‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه
ئایینییه‌کان له‌سه‌ر پرسه سیاسیی و حقوقییه‌کان په‌سند
بکه‌ین. له پاڵ ئه‌مه‌شدا، ئێمه له داهاتووی
کوردستاندا، کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی ئایینی و رۆشنبیری ئایینیمان
ده‌بێت، که خۆیان وه‌ک سێکوله‌ر پێناسه ده‌که‌ن.
|